بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Wednesday, February 25, 2004
:::
ئه‌رێ وتووێژ كردن به‌ زمانی دایكی ده‌بێته‌ هۆی شه‌رمه‌زاریت؟


ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی ره‌شه‌مه‌ (21فۆریه‌) هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌ی "زمانی دایكی" كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی زانستی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌ه‌ویه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ) له‌ پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ ماڵپه‌ڕی بی بی سی دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كراوه‌ و له‌گه‌ڵ دوو لاوی ئێرانی كه‌ زمانی دایكیان فارسی نیه‌ و یه‌كێكیان كچێكی سنه‌ییه‌، وتووێژیان كردووه‌ و ئه‌وانیش له‌ رابردووی خۆیان دواون. دیاره‌ كچه‌ كورده‌كه‌ ناوی مه‌هنازه‌ و له‌ ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان "سنه‌"دا ده‌ژی و منیش به‌ باشم زانی هێندێك له‌م وتووێژه‌ وه‌رگێڕمه‌ سه‌ر زمانێ كوردی.
مه‌هناز: ڕۆژێك له‌ قوتابخانه‌دا به‌ زمانی كوردی پرسیارێكم له‌ مامۆستاكه‌مان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ مامۆستاكه‌ بۆخۆی كورد بوو، به‌داخه‌وه‌ وڵامی نه‌دامه‌وه‌ و وتی جارێكیتر به‌ فارسی پرسیاره‌كه‌ت بپرسه‌وه‌ تاكوو وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌.
پرسینی ئه‌م پرسیاره‌ به‌ فارسی بۆ من زۆر دشوار بوو، به‌ڵام هه‌رجۆرێك بوو پرسیاره‌كه‌م دووپاته‌ كرده‌وه‌.
دیاره‌ هێندێك له‌ مامۆستاكان هه‌میشه‌ وان و دایم ئه‌وه‌ش ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌دا به‌ فارسی قسه‌ بكه‌ن.
زمانی مللی ئێمه‌ له‌ ئێراندا فارسی یه‌، به‌ڵام باشتر بوو كه‌ ئێمه‌ وه‌ك كورد له‌ قوتابخانه‌دا به‌ كوردی بمانخوێندبایه‌ كه‌ زمانی دایكی خۆمانه‌. یان لانی كه‌م له‌ قوتابخانه‌دا له‌گه‌ڵ مامۆستاكانمان به‌ كوردی قسه‌مان بكردبایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر مه‌به‌ستی خۆمان ده‌ربڕین و ئه‌وانیش باشتر له‌ ئێمه‌ تێبگه‌یه‌ن و به‌م جۆره‌ پێوه‌ندی هه‌ردوو لامان باشتر ده‌بوو.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ شارێكی وه‌ك سنه‌دا كه‌ هه‌موو دانیشتوانی كوردن، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی فارس زمانێشی لێ ده‌ژی. من ده‌زانم كه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ وانه‌كانی قوتابخانه‌ به‌ فارسی بن و ئێمه‌ش ده‌بێ به‌ فارسی قسه‌ بكه‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه‌ هێندێك له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ شه‌رم ده‌كه‌ن به‌ زمانی كوردی قسه‌ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌ ماڵیشدا له‌ نێو خۆیاندا به‌ فارسی قسه‌ ده‌كه‌ن. به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر كه‌س ده‌بێ زمانی دایكی خۆی فێر بێ و باشیش بیزانێ.
یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كوردزمانه‌كان پێیان باشتره‌ به‌ فارسی قسه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێندێك له‌ فارس زمانه‌كان له‌ قوتابخانه‌دا گاڵته‌ به‌ كوردزمانه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ مامۆستاكانیش نه‌هێڵن له‌ قوتابخانه‌كه‌ماندا ئێمه‌ به‌ كوردی قسه‌ بكه‌ین. ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كان له‌ كوردی قسه‌كردن شه‌رم بكه‌ن.
من فێر بوونی زمانێكی دیكه‌ی بێجه‌ له‌ زمانی فارسی و به‌ پێچه‌وانه‌ی هاوكلاسه‌ فارس زوانه‌كانم، زمانێكی دیكه‌ش ده‌زانم و ئه‌مه‌ش به‌ پۆئینێك زیاتر بۆ خۆم داده‌نێم. ته‌نانه‌ت له‌ هێدنێك بارودۆخدا رووی داوه‌ كه‌ له‌ كۆڕی فارس زمانه‌كاندا ئه‌م پۆئینه‌م به‌ باشی هه‌ست پێ كردووه‌. ته‌نانه‌ت هێندێك جار داوام لێ ده‌كه‌ن به‌ كوردی قسه‌ بكه‌م و جاروباریش داوام لێ ده‌كه‌ن كوردیان پێ فێر بكه‌م. بیره‌وه‌ری خۆشی زۆرم له‌م جۆره‌ رووداوانه‌ هه‌یه‌.
سه‌رچاوه:‌ بی بی سی
و: حامید درودی


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, February 23, 2004
:::
مێدیایه‌كی هیچ و پووچ


من له راگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌كانی وڵاتی سوئێد خوێڕیترم نه‌دیوه‌ و پێم وانیه‌ هه‌شبێ. ئه‌وانه‌ی سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ میدیادا هه‌یه ده‌زانین كه چه‌نده كاركه‌ری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌یه و ته‌نانه‌ت له مێژووشدا بوونه‌ته هۆی ڕۆخاندنی زۆر دیكتاتۆر و ملهوڕی سه‌ر ئه‌م هه‌رده‌. ده‌گێڕنه‌وه كاتێك هیتله‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه پروپاگه‌نده‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه به خۆڕایی رادیۆی به‌ ماڵه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرد. له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانی شای ئیران و چه‌ند كه‌سی له ده‌سه‌ڵات كه‌وتووی دیكه هاتووه كه بی بی سی و میدیای دیكه چه‌نده كارگه‌ریان له لابردنیاندا هه‌بووه.
له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زێن له سوئێد دا روویاندا كه به‌داخه‌وه میدیای سوئید له گه‌وره كردنه‌وه‌یاندا رۆڵیكی زۆر كارگێڕیان هه‌بوو. یه‌كه‌میان تێرۆر كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی سوئێد "ئولوف پالمه" له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی "نه‌ناسرا"وه‌وه‌ بوو، كه وایان پیشان ده‌دا كه پ.ك.ك ئه‌و كاره‌ی كردووه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی گشتی پۆلیسی ئه‌وكات ده‌یوت:" من له سه‌ددا نه‌وه‌دو پێنج دڵنیام كه پ.ك.ك. ئه‌و كاره‌ی كردووه." به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌وه كاته‌ش ئه‌م كاره له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه به درۆ نه‌خرایه‌وه تاكوو چه‌ند ساڵ دواتر... دووهه‌م و ده‌توانم بڵێم سێهه‌م كاره‌ساتیش كه كوشتن بوو هه‌ر درا پاڵ ئه‌و ڕێكخراوه كوردیه. میدیاش هه‌ر ده‌هات و كوردیان له به‌رچاو خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ره‌ش پیشان ده‌دا. تاكوو نۆره گه‌یشته فادیمه شاهینداڵ و كوشتنی له لایه‌ن باوكیه‌وه. ئیتر وایان پیشان ده‌دا كه قه‌تڵی نامووسی ته‌نیا له نێو خه‌ڵكی كورددا هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی كوشتنی قه‌تڵی نامووسی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا له دادگاكاندا هاته به‌ر باس. میدیا كارێكی وایان كرد كه به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی فادیمه راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنی سوئێده‌وه بڵاو بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێشتر ته‌نیا بۆ "ئاسترید لیندگرێن" و وه‌زیر و وه‌زه‌راكان كراوه!! به‌داخه‌وه هێندیك رێكخراوی ئێرانیش كه ژماره‌یان هینده‌ش نیه و له‌به‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه ئه‌ندامیشیان هێنده نیه‌، فوویان كرد به زۆڕناكانیاندا كه‌ گوایه كورد دواكه‌وتوو و ... ه و دژی ژنه و ئازادی به ژن نادا و ... به‌م جۆره‌ش دراوێكی زۆریان له گیرفانیان ته‌پاند كه گوایه به‌رنامه‌ و پلانیان بۆ له به‌ین بردنی قه‌تڵی نامووسی و روونكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه!
دوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م كورته‌ مێژووه، ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم كه له سه‌ر داوای "رفراندۆم" و دڵخوازی خه‌ڵكی كورد بڕیار درابوو كه له پێته‌ختی زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا و به‌تایبه‌تی ئوروپا كه كوردێكی زۆری لێده‌‌ژی و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان خۆپییشاندانێك ساز بكرێ. تاكوو به‌ڵكوو به‌م شێوه هویه‌تی داهاتووی كورد هیچ نه‌بێ له به‌شێكی كوردستاندا دیاری بكرێ و ده‌ڵێك بڕه‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان بۆ خۆیان بتوانن له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بڕیار بده‌ن. كه مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه نزیك چوار هه‌زار كوردیش له پێته‌ختی سوئێد "ستوكهۆڵم" كۆ بوونه‌وه. ئه‌م خه‌ڵكه به‌و هه‌وا سارده له ناوه‌ندی شاردا به‌شداری خۆپیشاندانێكی زۆر باشیان كرد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر جێگای سه‌رنج بوو، ئه‌وه بوو كه له لایه‌ن راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی سوئێده‌وه كه‌س نه‌هاتبوو!! رۆژی دواتر و ئیمڕۆش كه سه‌یری رۆژنامه و گۆڤاره‌كان ده‌كه‌ی شتێك له‌م پێوه‌ندیه‌دا به‌رچاو ناكه‌وێ!
گه‌ڵۆ تۆ بڵێی ده‌ستێك له بن ئه‌م كاره‌دا نه‌بێ؟ من پێم وابێ هه‌یه.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Wednesday, February 18, 2004
:::
منداڵه‌ زۆڵه‌كه‌ی شۆرای نگهبان و سپای پاسدارن


ناونووس كردنی مجلیسی نایاسایی له‌ ناسنامه‌ی ساخته‌دا


سپای پاسداران چه‌ند میلیۆن ناسنامه‌ی له‌ "كه‌راچی" چاپ كردوه‌ و له‌ ژێر ناوی باروبنه‌ی نیزامی دا بردیه‌وه‌ بۆ ئێران.


نوێنه‌رانی مه‌جلیس خه‌ریكی كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری راست و "ترومستند"ین له‌ سه‌ر چاپ كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر ناسنامه‌ له‌ كراچی پاكستان دا. ئه‌م ناسنامانه‌ له‌ سه‌ر داواكاری و ده‌ست تێدابوونی راسته‌وخۆی سپای پاسداران دا چاپ كراون. ئه‌م ساخته‌كاریانه‌ش هه‌نگاوی دووهه‌من كه‌ دوای ره‌د كردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ره‌ی دژی گۆڕانكاری هه‌ڵده‌گیرێ. هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵ له‌ ژێر بڕیاری راسته‌وه‌خۆی شۆرای نیگاباندا هه‌ڵێنرایه‌وه‌ و هه‌نگاوی دووهه‌میش له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانه‌وه‌.
به‌شداری مردووان و بێ هۆیه‌ته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنێكی به‌ شكۆیه‌دا!
شۆرانی چاوه‌دێری به‌ 30 هه‌زار له‌ چاوه‌دێره‌كانی خۆی له‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی راسپاردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ده‌نگده‌ره‌كان كه‌متر له‌ 15 ساڵیش په‌سنده‌. هه‌روه‌ها به‌م چاوه‌دێرانه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ناسنامانه‌ش وێنه‌یان پێوه‌ نیه‌ قه‌بووڵن، دیاره‌ داهێنانی ئه‌م یاسا و ڕێسایه‌، ئه‌و ناسنامه‌ سپیانه‌ی له‌ پاكستانه‌وه‌ هاتوون و ئه‌و ناسنامانه‌ كۆن و بێكه‌ڵكانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئارشیڤی ئێداره‌ی "سه‌بت ئه‌حواڵ"وه‌ كێشراونه‌وه‌ دره‌وه‌.
و: حامید درودی
سه‌رچاوه‌: پێك نت
----------------------------
نووسراوه‌كه‌ به‌ فارسی:

نوزاد نامشروع شورای نگهبان و سپاه پاسداران



ثبت نام مجلس نا مشروع

در شناسنامه های تقلبي

چند ميليون شناسنامه را سپاه دركراچی چاپ

و بعنوان محموله های نظامی وارد ايران كرد

نمايندگان مجلس در حال جمع آوری اطلاعات دقيق ترومستندی از چاپ تعداد بيشماری شناسنامه در كراچی پاكستان هستند. اين شناسنامه ها با سفارش و دخالت مستقيم سپاه پاسداران چاپ شده است. تقلب، گام دومی است كه پس از رد صلاحيت ها از سوی جبهه ضد اصلاحات برداشته شد. گام او با هدايت و نقش مستقيم شورای نگهبان برداشته شد و گام دوم از سوی فرماندهان سپاه پاسداران.

شركت مردگان و مجهول الهويه ها درانتخابات با شكوه!

شورای نظارت به 30 هزار ناظر خود كه بالای صندوق های رای ماموريت اجرا می كنند، سن رای دهندگان را كمتر از 15 سال قابل قبول ابلاغ كرد. همچنين به اين ناظران دستور داده شده است شناسنامه های غير عكس دار را نيز برای رای دادن بپذيرند، كه اين دستور المثنی ها، شناسنامه های سفيد وارداتی از پاكستان و شناسنامه های قديمی و باطل شده اداره ثبت احوال كه از بايگانی ها بيرون كشيده شده را شامل می شود.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Friday, February 13, 2004
:::
ئیمڕۆ 14ی 2ی 2004 "ڕۆژی دڵان" یان "ڤالنتین"ه‌


هه‌ربۆیه‌ من پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی له‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك دڵیان بۆ دڵێكی دیكه‌ لێ ده‌دا، یان دڵینا دڵێنكی دیكه‌ی دیوه‌ته‌وه‌ یان ئه‌و دڵانه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ تێكه‌ڵ بوون.
ئه‌وانه‌ش كه‌ دڵیان لێ تۆراوه‌ و دڵیان زیز كردووه‌، ده‌توانن به‌ داوای لێبوردنێكی چووكه‌، دڵه‌كان بێنه‌وه‌ جێگا، چوونكه‌ ژیان هێنده‌ی ناهێنێ.
سوئێدیه‌كان ئه‌م ڕۆژه‌یان وه‌ك زۆر شتی دیكه‌ له‌ ئامریكایه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و زۆر باوه‌، زۆر كه‌س له‌م ده‌رفه‌ته‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و به‌ شاخه‌ گوڵێك دڵی دڵداره‌كه‌ی به‌جێ دێنێته‌وه‌ یان دڵی دڵداره‌كه‌ی هێنده‌ی دیكه‌ وه‌ته‌په‌ته‌پ ده‌خا.
سوئێدی ده‌ڵێ:" خۆشه‌ویستی كوێره‌" به‌ڕاستیش وایه‌، جاری وایه‌ دڵ بۆ شتێك لێ ده‌دا، دوور له‌ ڕووی ئێوه‌ بایی توورێكیش نیه‌ و ده‌بێ هینی سه‌گی تێڕێنی.
ئه‌ده‌بیاتی كورد پڕه‌ له‌ وشه‌ی ڕه‌نگین له‌سه‌ر دڵ و دڵداری و خۆشه‌ویستی و چوونه‌ ژوان و جووزانم هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر دڵ تێدایه‌، به‌ڵام من هه‌ڵبه‌ستێكی فارسیم وه‌بیر هاتووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌تا دڵ حه‌ز بكا به‌ هێزه‌ بۆیه‌ لێره‌دا دینووسمه‌وه‌:
"پای سگ بوسید مجنون
خلق گفتند این چه‌ بود
گفتا این سگ گاه‌ گاهی كوی لیلی رفته‌ بود.

ئاگاتان له‌ دڵتان بێ. "
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كانی سوئێد ئیمڕۆ 19 میلیۆن گوڵی ڕۆس له وڵاتی هوله‌ند به شوێنه‌كانی دیكه ده‌فرۆشرێ و هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌یده‌ن به یه‌كتری. ڕۆسی سووریش له هه‌موو جۆره‌ ڕۆسه‌كان زیاتر ده‌فرۆشرێ.

:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
هه‌ینی 13ی مانگ


هێندێك جار مرۆڤ شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ده‌بینی، یه‌كێك له‌و شتانه‌، نه‌حس و شووم بوونی ژماره‌ی 13یه‌ كه‌ له‌ وڵاتی خۆمان و وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ژماره‌یه‌كی ناپه‌سنده‌. بۆ وێنه‌ ده‌بینی كه‌ رۆژی 13ی مانگی خاكه‌لێوه‌ واته‌ 13 ڕۆژ دوای نه‌ورۆز و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ خه‌ڵكی ده‌ڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ قه‌وڵی خۆیان 13 به‌ده‌ر ده‌كه‌ن، راسته‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هانه‌یه‌كی باشیان ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌ڕوا بۆ ماڵیان، چوونكه‌ خه‌ڵكی زۆریان پێناخۆشه‌ كه‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا بڕوات بۆ سه‌ردانیان.
قه‌ت له‌ بیرم ناچێ كاتێك لاو بووم و له‌ كرماشاندا بووم و له‌به‌ر ئه‌وه‌ هچ شوێنێك نه‌بوو ڕۆژی پێبده‌مه‌ سه‌ر رووم كرده‌ ماڵی میمیم (پوور، پلك، مه‌تێ) كه‌ زۆرم خۆش گه‌ره‌ك بوو و بێجگه‌ له‌ ماڵی مامۆ حاجیم ته‌نیا ئه‌و میمكه‌شم له‌ كرماشان بوو. كه‌ له‌ درگام دا هه‌وه‌ڵ جار له‌وه‌ ده‌چوو له‌ ماڵ نه‌بن، پاش ماوه‌یه‌ك كه‌ من كۆڵم نه‌دا درگایان كرده‌وه‌ و میمك كه‌ هه‌میشه‌ به‌ رووی خۆشه‌وه‌ له‌ باوه‌شی ده‌گرتم و له‌ كوڕه‌كانی خۆی جیای نه‌ده‌كردمه‌وه‌ زۆر تووڕه‌ بوو و وتی له‌ ڕۆژێكی وادا كه‌س هاتووچۆی كه‌س ناكا. هه‌ربۆیه‌ منیش ملی ڕێگام گرته‌به‌ر و گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵ، ئیتر له‌و ساكه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 25 ساڵ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌رچێ باسی 13 و 13به‌ده‌ر ده‌كه‌م میمیم وه‌بیر دێته‌وه‌.
من پێم وابوو ته‌نیا لای ئێمه‌ له‌م قۆڕیاته‌ هه‌یه‌، كه‌چی له‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا واته‌ سوئێد ڕۆژی هه‌ینی 13 مانگ به‌ یه‌كێك له‌ شوومترین ڕۆژه‌كانی ساڵ داده‌نێن و زۆر كه‌س ناوێرێ ته‌نانه‌ت له‌ماڵیش بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی "ئاتۆن بلادێت" لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واوی ئیمڕۆی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كردووه‌ و له‌ زۆر خه‌ڵكی پرسیه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رهاتی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ بگێڕنه‌وه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ به‌سه‌رهاتی ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كچه‌ كوردێكه‌ كه‌ باسی میمكی ده‌كا كاتێك به‌ به‌نیزین مۆبله‌كانی ماڵی شۆردووه‌! پاشان ڕۆیشتووه‌ خۆی بشۆرێ و له‌ به‌ره‌ ئه‌وه‌ خه‌مامیان نه‌بووه‌ ویستووه‌ گازه‌كه‌یان هه‌ڵكا و ئاو گه‌رم بكا كه‌چی خۆی گڕی تێبه‌ربووه‌ و پاشانیش گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و سێ منداڵی لێ به‌جێ ماوه‌.
به‌ڵام له‌ هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا وێنه‌ی ژن و مێردێكی چاپ كردووه‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ ڕۆژی هه‌ینی 13ی مانگ له‌ دایك بووه‌ و له‌ هه‌ینی 13 مانگا دا له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی زه‌ماوه‌ندیان كردووه‌ و 13 مانگ دواتر منداڵێكیان بووه‌. ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ڕۆژی هه‌ینی 13 مانك ڕۆژێكی باشه‌ بۆ ئه‌مان و ئه‌و ڕۆژه‌ شانیسان ده‌كرێته‌وه‌. به‌ڵام ژنه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ هاوینێك ڕۆیشتوون بۆ سه‌یران كه‌چی ناوه‌ڕاستی هاوین 13 سانتیمیتر به‌فریان لێ باریوه‌ و سه‌فه‌ره‌كه‌یان لێ تێكچووه‌.
له‌ وڵاتی سوئێددا لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ بزانن به‌ڕاستی ئه‌م ڕۆژی هه‌ینی 13 مانگه‌ شووم و نه‌حسه‌، كه‌چی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ وای نیشان داوه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ هه‌ژاره‌ش وه‌ك ڕۆژه‌كانی دیكه‌ ڕۆژێكی ئاسایی و له‌ ڕۆژه‌كانی دیكه‌ش زیاتر خه‌ڵك ناگوژیه‌ن و یان خۆلێكدانی ئۆتۆمبیل هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی تره‌.
جا هه‌ر بۆیه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئه‌م نه‌حس بوونه‌ی هه‌ینی 13 مانگه‌تان لاوه‌ گرینگه‌ له‌ بیری بكه‌ن و وه‌ك ڕۆژانی دیكه‌ چاوی لێبكه‌ن.
ده‌ڵێن له‌ هێندێك وڵاتدا قات (ته‌به‌قه‌)ی 13 هوتله‌كان ده‌كه‌نه‌ هه‌مبار و شوێنی شت و مه‌ك، چوونكه‌ كه‌س ڕازی نیه‌ له‌و قاته‌دا دیوه‌ به‌ كرێ بگرێ. یان ده‌بینین له‌ هێندێك وڵاتی وه‌ك ئێراندا له‌ ژماره‌ی ماڵه‌كان له‌ شه‌قامه‌كاندا له‌ جێگای 13 نووسراوه‌ 12 به‌ ئیزافه‌ی 1، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ تووشی كاره‌ساتی شووم نه‌بن!
یان له‌ لادێكانی خۆماندا كاتێك مه‌ڕ و ماڵات ده‌ژمێرن یان له‌ كاتی خه‌له‌ و خه‌رمان ژماردن دا كاتێك ده‌گه‌نه‌ ژماره‌ی 13 ده‌ڵێن "زیاده‌" هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ به‌ چاوه‌وه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Tuesday, February 10, 2004
:::
ڕه‌شبه‌ڵه‌كێكی خۆماڵی


چه‌نده‌ خۆشه‌ كه‌ مرۆڤ لاوه‌كان به‌ دڵگه‌رمی ده‌بینێ و به‌ ئاواتی رۆژانی داهاتوو و ئاسۆیه‌كی روونتر بۆ گه‌له‌كه‌یان له‌ چالاییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌ست له‌ نێو ده‌ستی یه‌كتر به‌وپه‌ڕی شادیه‌وه‌ ده‌ست له‌ نێو ده‌ستی یه‌كدا پێ به‌ هه‌ردا ده‌كوتن و خه‌م له‌ دڵان ده‌ر ده‌كه‌ن. ئای من چه‌نده‌ دڵشادم به‌ دیمه‌نی لاوانی خوێنگه‌رمی وڵاته‌كه‌م، كاتێك ده‌بینم كچ و كوڕ به‌ بزه‌ی پێكه‌نینه‌وه‌ ڕه‌شبه‌ڵه‌ك ده‌گێڕن و شادی ده‌گێڕن، گه‌ز گه‌ز باڵای پێده‌كه‌م و هێوا و هومید له‌ دڵمدا هێنده‌ دیكه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ داده‌كوتێ.
ئه‌مه‌ له‌ جێگای خۆی، به‌ڵام ئه‌م لاوانه‌ چه‌نده‌ له‌ هه‌ڵبه‌ڕین و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك و گۆرانی، حه‌یران، لاوك و سیاچه‌مانه‌دا ئازا و شاڕه‌زان، ده‌بێ هێنده‌ش له‌ بواری خوێندن و پێشكه‌وتنی تكنۆلۆژیادا خۆیان به‌رنه‌ پێش، چاو له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ به‌كه‌ن و تێبكۆشن له‌وان وه‌پێش بكه‌ون.
پێشینیان وتوویانه‌:"هه‌موو شتێك به‌ خوێ و خوێش به‌ تام". من هیچ گله‌ و گازنده‌م له‌ لاوه‌كان نیه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان ئاشنام، زۆر لێیان ڕازیم و هێواداریشم ببن به‌ هێوای دواڕۆژی گه‌له‌كه‌یان. لاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌تی باشیان له‌ بواری خوێندن و پێشكه‌وتن دا بۆ ڕه‌خساوه‌، نابێ له‌ ده‌ستی بده‌ن، ده‌بێ هێندێك لاوی نێوخۆی وڵات بكه‌نه‌ ئولگو بۆ خۆیان، كه‌ له‌ چ فشارێكی مادی و ده‌روونی دا ده‌ژین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، مرۆڤ ده‌بینێ كه‌ له‌ زانكۆكانی جیهانه‌وه‌ به‌ باشترین نمره‌وه‌ ده‌رده‌چن. كه‌ چی لاوانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌و زه‌خت و فشاره‌یان له‌ سه‌ر نیه‌ و به‌داخه‌وه‌ كه‌میشیان ده‌بینین كه‌ له‌ زانكۆكاندا درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن!
هیوام وایه‌ كه‌ باش بیر له‌ داهاتووی خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ و تێبكۆشن كه‌ هه‌م خۆیان و هه‌م نه‌ته‌وه‌ هه‌ژاره‌كه‌یان له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌رنه‌ پێش.


ئیتر چاوی هه‌موو لاون به‌ كچ و به‌ كوڕه‌وه‌ ماچ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ربه‌رزیان بۆ ده‌خوازم. چه‌ندین وێنه‌ی جێژنی كۆماری كوردستانی ئه‌مساڵ كه‌ لاوان دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌ مۆم و ئاڵای كوردستان و ڕه‌شبه‌ڵه‌كه‌وه‌ ڕازاندبوویانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی جوڵاوه‌ داده‌نێم به‌م هیوایه‌ كه‌ به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێ.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, February 09, 2004
:::
ژووره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند شوان په‌روه‌ر


شوانیش وه‌ك هه‌موو هونه‌رمه‌ند و هۆزانڤانێكی كورد، جێگاو ڕێزێكی تایبه‌تی خۆی له‌ دڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌ چه‌نده‌ ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری دیوه‌ و نزیك نیو سه‌ده‌یه‌ قوڕگی خۆی بۆ هاندان و گه‌رم و گوڕ ڕاگرتنی شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌دڕێنێ هه‌موو له‌ جێگای خۆی.


به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ئه‌م 10ـ 15 ساڵه‌ی دواییدا كه‌ من له‌ جێژن و رێوڕه‌سمه‌كان دا بینیومه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ئاشان بووم و به‌ هۆی وتووێژی ڕادیۆ و یادی كۆماری كوردستانه‌وه‌ ده‌یبینم هێنده‌ی دیكه‌ له‌ دڵی مندا جێگای بووه‌ته‌وه‌ و قه‌در و حورمه‌تی له‌وپه‌ڕی خۆی دایه‌.
له‌ دووی ڕێبه‌ندان (ساڵڕۆژی كۆماری كوردستان)ی چه‌ند ساڵ پێشدا كه‌ ئه‌و كات ته‌نیا 16 سی دی ئاماده‌ كرابوو، من بینیم و پشتی هه‌موو سی دیه‌كانی بۆ ئیمڕا كردم و ئیتر له‌و كاته‌وه‌ جاروبار هه‌م له‌ ماڵ و هه‌میش له‌ رادیۆ گوێیان لێ ده‌گرم و وه‌ك یادگارێكی هه‌ره‌ شیرین و مه‌زن لای خۆم ڕامگرتوون. كاتێكیش بۆ ساڵیادی شه‌هید بوونی 10 ساڵه‌ی نه‌مر كاك دوكتۆر قاسملوو به‌شدار بوو، به‌ یادی ئه‌وه‌وه‌ "غه‌زل غه‌زاڵ"ی چڕی، وتی:" ئه‌و كاتانه‌ی دوكتۆر قاسملووم ده‌بینی ده‌یوت، شوان "غه‌زاڵ غه‌زاڵ"ێك بێژه‌." (دیاره ئێمساڵیش دیسان غه‌زاڵی وته‌وه)
بێجگه‌ له‌م كاتانه‌ش بۆ تووێژی رادیۆ ده‌نگی كوردستان چه‌ند جارێك ته‌له‌فوونم بۆ كردووه‌، دیاره‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا جارێكیان ده‌نگه‌كه‌مان له‌ رادیۆ بڵاو بووه‌وه‌! به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و جارانه‌ یه‌كترمان بینیوه‌ و جاروباره‌ش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی جێژنی دووی ڕێبه‌ندان ده‌بم، ده‌میناسیه‌وه‌.


له‌ بابه‌تی پێشوودا باسم كردووه‌ كه‌ سه‌ردانێكی ژووره‌كه‌ی شوان په‌روه‌ریشم كردووه‌. كه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ ته‌نیا 4 كه‌س بووین، پاش به‌خێر هاتن و ئه‌حواڵپرسی یه‌كی كوردانه‌، سازه‌كه‌ی كۆك ده‌كرد و بۆ خۆ ئاماده‌ كردن گۆرانیه‌كانی به‌ نزمیی زه‌مزه‌مه‌ ده‌ركرد و مینش كه‌ له‌ هه‌ل ده‌گه‌ڕام تاكوو له‌ ده‌رفه‌تدا چه‌ند وێنه‌ی سروشتی لێ بگرم، جاروباره‌ په‌نجه‌م به‌ دیگتال كامراكه‌مدا دێنا و ئه‌وێش چووبووه‌ نێو عاله‌می خۆی.
له‌وانه‌ی كه‌ له‌ دیوه‌كه‌دا بوون ته‌نیا یه‌كیانم نه‌ده‌ناسی، ده‌نا بێجگه‌ له‌ شوان په‌روه‌ر و من، كاك ... به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ ئاشتی (ئه‌ویش له‌ هه‌مان ستۆدیۆی "ڕادیۆ سێد ڤه‌ست"دا كه‌ رادیۆ ده‌نگی كوردستان له‌ لایه‌ن من و هاوڕێیانم به‌ڕێوه‌ی ده‌چێ، به‌رنامه‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌)، كه‌سێكی دیكه‌ش له‌وێ بوو. من پێم وابوو ئه‌م كابرایه‌ له‌گه‌ڵ شوان دا هاتووه‌ و ڕه‌نگه‌ ئاڵه‌تێكی موزیكی بۆ لێ بدا.
من ڕووبه‌ڕووی شوان دانیشتبووم و وێنه‌م ده‌گرت، كابراش كامێرایه‌كی زۆر باش و پێشكه‌وتووی به‌ من دا و داوای كرد كه‌ چه‌ند وێنه‌ی بگرم. كاتێك من وێنه‌كانم ده‌گرت كابرا زۆر له‌ شوان نزیك ده‌بووه‌وه‌ و به‌ قه‌وڵی فارسان ده‌یهه‌ویست وێنه‌كان تۆزێك خودمانی ده‌رچن. پاش گرتنی چه‌ند وێنه‌، ئینجا كامیراكه‌ی له‌ سه‌ر ڤیدیۆ دانا و به‌ منی وت فیلمی بگرم. ئه‌وه شوانیش چووه‌ته‌ نێو دونیای خۆیدا و چاوی نووقاندووه‌ و گۆڕانی ده‌ڵێ، له‌ ناكاو كه‌ ڤیدیۆكامیراكه‌ی بینی، قه‌ڵس بوو به‌ڵام چ قه‌ڵسبوونێك. ئالێره‌دا من دوو قه‌رانیه‌كه‌م داكه‌وت و زانیم كه‌ شوان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كابرایه‌ ناناسێ و نازانێ كێشه‌.
شوان رووی له‌ كاك ... كرد و زۆر به‌ تووڕه‌یی وتی كاكه‌ مه‌گه‌ر تۆ نازانی من چه‌نده‌ نه‌فره‌تم له‌ ڤیدۆ كامیرا هه‌یه‌، وێنه‌ قه‌یدی ناكا به‌ڵام من ڕه‌قی دونیام له‌ ڤیدیۆ كامێرایه‌. ده‌بێ بڕۆن هه‌رچێ ڤیدیۆكامیرایه لایبه‌ن! ئه‌مه‌ چیه‌ له‌گه‌ڵ خۆت هێناوته‌...
ئۆی برا نه‌ڕۆ، ئالێره‌دا كاك ... هه‌ر ده‌پاڕاوه‌ و مامۆستا گیان، مامۆستا گیان داوای لێبوردنی له‌ شوان ده‌كرد و هه‌ر ده‌یوت:"مامۆستا گیان له‌ قوسورا مه نه‌مێزه‌". ئه‌وه‌ منیش ویژدانه‌ن ناڕه‌حه‌تم و نه‌مده‌توانی هیچیش بێژم، یان راسته‌كه‌تان ده‌وێ نه‌مده‌وێرا هیچ بڵێم، چوونكه‌ زۆرم خۆش ده‌وێ، ده‌ترسام له‌ منیش تووڕه‌ بێ. بۆیه بێده‌نگیم به باشتر زانی.
راسته‌كه‌تان ده‌وێ، ئیتر من له‌ خه‌جاڵه‌تیدا نه‌متوانی ئه‌مساڵ وتووێژی له‌گه‌ڵ بكه‌م. ئه‌گه‌ر مه‌رگ مۆڵه‌تی داین ئه‌وا هه‌ڵیده‌گرین بۆ جارێكی دیكه‌.
جا وه‌سیه‌ت بێ، له‌ شوێنی وادا هه‌تا كابرا نه‌ناسن و باش نه‌زانن كێیه‌، له‌ خۆڕا وێنه‌ی كه‌س نه‌گرن.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: