بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Friday, April 30, 2004
:::
فڕینی په‌یتا په‌یتای باڵنده‌ی تیشكدار به‌ سه‌ر ئاسمانی ئێراندا.


هاتووچۆی باڵنده‌ی تیشكدار به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی تاكوو باكوری ڕۆژئاوای وڵات هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌.
خه‌ڵكی ئه‌م شته‌ تیشكدارانه‌ ده‌بینن و ڕاگه‌یه‌نێره‌ گشتیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئێران بێ ده‌نگی لێ ده‌كه‌ن. ئه‌م كرده‌وه‌ش دڵه‌خورپه‌ی خستووه‌ته‌ دڵی خه‌ڵكه‌وه‌ و ئه‌م دڵه‌خورپه‌یه‌ش له‌ زیادبووندایه‌. ئێستا ئیتر هه‌موو دڵنیان كه‌ ئه‌م فڕینانه‌ بۆ ناساندن و وێنه‌گرتن و شوێن هه‌ڵكردن ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام كام ناوچه‌ و كام وڵات و كام ئامانج؟
خه‌ڵكی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ ئه‌م فڕینانه‌ پێوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ شوێن هه‌ڵكردنی وزه‌ی ئوتۆمی ئێرانه‌وه‌، بۆ هه‌لومه‌رجی له‌باری چالاكی نیزامی، هه‌ر بۆیه‌ دڵه‌خورپه‌یه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته‌ دڵی خه‌ڵكه‌وه‌ و هه‌رواش له‌ زیادبووندایه‌.

سه‌رچاوه‌: پیك نت


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, April 29, 2004
:::
متۆدێكی نوێ دژی نه‌زۆكی، پێنووسێك كه‌ یارمه‌تی ژنان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زگیان پڕ بێ.


وڵاتی سوئێد هه‌وه‌ڵین وڵاته‌ له‌ دوانیادا كه‌ ئه‌م متۆده‌ نوێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌زۆكی به‌كار ده‌با.
سڵانه‌ ١٠٠٠٠ بارهێنانی منداڵ له‌ تاقیگه‌كاندا كه‌ پێی ده‌وترێ چاره‌سه‌ری IVF، پێك دێ و ئه‌م ژماره‌ش هه‌روا له‌ زیاد بووندایه‌. به‌م شێوه‌ چاره‌سه‌ر كردنه‌ IVF ده‌بێ ژنه‌كان به‌ تكنیكی نوێی ئیمڕۆژی ده‌رزی (ئامپوڵ) له‌ خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌ه‌ی هورمۆنی له‌شیان میزان ببێ. مه‌به‌ستیش له‌م كاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵدان به‌ باشی ئاماده‌ی وه‌رگرتنی تۆوی پیاوه‌كه‌ ببێ، دوای ئه‌م كاره‌ش خودی بارهێنانه‌كه‌ بۆ په‌یدا بوونێ منداڵ له‌ تاقیگه‌دا ده‌كرێ.
شانسی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌
دوكتۆر ماتس ویلاندر له‌ به‌شی ناوه‌ندی بارهێنان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "كارلاندرشكا" له‌ شاری "یۆته‌بۆری"دا، ده‌ڵێ:" له‌و شێوه‌ بارهێنانه‌ی پێشوودا، له‌ نێوان ١٠ تا ١٥ له‌ سه‌دی راده‌ی ده‌رمانه‌كه‌ له‌ ده‌رزییه‌كاندا بۆ ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رده‌چوو، به‌م جۆره‌ ئه‌و ژنانه‌ ڕاده‌ی هورمۆنیان زیاد و كه‌می ده‌كرد و به‌م شێوه‌یه‌ شانسی زگپڕبوونیان كه‌متر ده‌بووه‌وه‌. به‌ڵام له‌م شێوه‌ نوێیه‌دا ده‌رمانه‌كه‌ به‌ هۆی پێنووسێكی تایبه‌تی یه‌وه‌ میزان ده‌كرێ كه‌ ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی زگپڕ بوونی ژنان دروست كراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ مێزانی ده‌رمانه‌كه‌ ده‌قاوده‌ق ده‌رده‌چێ و ژنه‌كانیش شانسێكی زیاتریان بۆ دووگیان بوون هه‌یه‌. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ له‌م متۆده‌ نوێیه‌دا ڕاده‌ی هه‌ڵه‌بوونی ده‌رمانه‌كه‌ له‌ سه‌ددا "١ "ه‌. ئه‌م پێنووسه‌ چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی هاسان كردووه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ی ده‌رمانه‌كه‌ زۆر به‌ میزانی ده‌رده‌چێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ په‌یدا بوونی ئه‌م تكنیكه‌ نوێیه‌ زۆر به‌خته‌وه‌رین."
ئه‌م كه‌ندوكۆسته‌ له‌ زیاد بووندایه‌.
له‌ مانگی یه‌كی زایینیدا، ڕۆژنامه‌ی "ئافتۆنبلادێت" ڕاده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ منداڵینا نابێ راگه‌یاند و ده‌ستنیشانی كرد ژماره‌یان له‌ زیاد بوون دایه‌. نزیكه‌ی ١٥ له‌ سه‌ددی ژن و مێرده‌كان تووشی گرفتی نه‌زۆكین. له‌مڕۆ به‌دواوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر چاره‌سه‌ری IVF دان، به‌ پێی پسۆڵه‌ی دوكتۆر له‌ جێگای شێوه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی پێشوو، ئه‌م ده‌رزییه‌یان پێ ده‌درێ.
"زۆر زۆر هاسان بوو"
دوكتۆر ماتس ویلاندر له‌ باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌موو كه‌س ئه‌م ده‌زییه‌ به‌كار دێنێ.
ژنێكی ٣٦ ساڵه‌ به‌ ناو "باربرو" به‌م تازه‌ییانه‌ به‌ هۆی ئه‌م تكنیكه‌ تازه‌یه‌وه‌، زگی پڕ بووه‌. ئه‌م ژنه‌ ده‌ڵێ به‌كار هێنانی ده‌رزییه‌كه‌ زۆر زۆر هاسان بوو، مرۆڤیش ترسی له‌وه‌ نیه‌ كه‌ ڕاده‌ی ده‌رمانه‌كه‌ زیاد بێ.
شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌م ژنه‌ و مێرده‌كه‌ی ٢، ٣ ساڵه‌ ده‌یانهه‌وێست منداڵیان ببێ، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌م شێوه‌ نوێیه‌ كه‌ بۆ هه‌وه‌ڵین جار تاقیان كردووه‌ته‌وه‌، سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ هێشتا زۆر چووكه‌یه‌، "باربرو" ناهه‌وێ خۆی بناسێنێ. ئه‌م ژنه‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا ده‌ڵێ، هه‌موو شتێك وه‌ك شتێكی نوێ دێته‌ به‌رچاو! به‌ڵام ئه‌م شێوه‌ چاره‌سه‌رییه‌ زۆر هاسانه‌ و هیچ ژانینشی نیه‌.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ ئه‌م پێنووسه‌ له‌ لایه‌ن شیركه‌تی ده‌رمانسازی "سه‌رونو" Serono وه‌ دروست كراوه‌. ئه‌م پێنووسه‌ بۆ هه‌وه‌ڵ جار له‌ مێژوودا، له‌ وڵاتی سوئێد به‌كار دێ و پاشانیش له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ نرجی چاره‌سه‌ری نه‌زۆكی به‌ شێوه‌ی IVF له‌ جاران گرانتر نابێ.

نووسینی: سیسه‌لیا گوستاڤسۆن
و: حامید درودی


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, April 25, 2004
:::
په‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه‌ له‌ سه‌ر رووڕێكی دزێوی دیكه‌.


تابڵۆیه‌كی وه‌ڵام ده‌ر له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئاڵمان له‌ تاراندا.
 به‌ پێی قسه‌كانی "واعزی ئاشتیانی" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری شاری تاران، بڕیار وایه‌ به‌م زووانه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر تابڵۆیه‌ك له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئاڵمان له‌ تاراندا لاده‌برێ كه‌ پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌رلین وه‌ك سه‌رچاوه‌ی جه‌نایه‌تی شیمیایی سه‌دام حوسێن ده‌كا.
زۆربه‌مان ئه‌وه‌ی ده‌زانین كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران گوشارێكی زۆر خستبووه‌ سه‌ر وڵاتی ئاڵمان و به‌تایبه‌تی شاره‌داری به‌شی شارلۆتێنبۆرگ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ له‌ هه‌ڵواسینی هێمای بیره‌وه‌ری كاره‌ساته‌ تێرۆریستیه‌یه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕه‌ستوورانی میكۆنۆس له‌ ئاڵمانیا، خۆ بپارێزن. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ زانیان شاره‌داری شارلۆتێنبۆرگ خاتوو مونیكا تیمێن له‌ سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی سووره‌ و ئه‌و تابڵۆیه‌ی كه‌ بۆ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕووداوه‌ ئاماده‌ كراوه‌ هه‌ڵده‌واسرێ، كۆماری ئیسلامی كه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و كاره‌ دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ و بێ وڵام نامێنێته‌وه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا شاره‌داری تاران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ شاره‌داری گه‌ڕه‌كی شارلۆتێنبۆرگ كرد و وتی ئێمه‌ش له‌ تۆڵه‌ی ئه‌م كاره‌، كاره‌ دزێوه‌كانی ئاڵمان كه‌ گوایه‌ له‌ شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێراندا مه‌وادی شیمیای به‌ عێراق فرۆشتووه‌ به‌ جیهان ڕایاده‌گه‌یه‌نین! داتر زانیام كه‌ بڕیاره‌ دراوه‌ جه‌ماعه‌تێك برینداره‌كانی شه‌ڕی چه‌كی شیمیایی و برینداری شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران كۆ بكرێنه‌وه‌ و ئابڵۆیه‌كیان بۆ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ بیبه‌ن و له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئاڵمان له‌ تاراندا هه‌ڵوسرێ!
پێویست بوترێ كه‌ گوایه‌ ئه‌م تابڵۆیه‌ ئێران بۆ وڵامدانه‌وه‌ و ڕه‌قه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و تابڵۆیه‌ی هه‌ڵده‌واسرێ كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ به‌رلین به‌ بۆنه‌ی كرده‌وه‌ تێرۆریستیه‌كه‌ی ڕه‌ستوورانی میكۆنۆس كه‌ بوو به‌ هۆی شه‌هید بوونی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری حیزبی دیمۆكرات و فه‌تاح عه‌بدولی نوێنه‌ری حدكا له‌ ئورووپا و هومایۆن ئه‌رده‌لان نوێنه‌ری حدكا له‌ ئاڵمان و نوری دهكردی و په‌رده‌ی له‌ سه‌ر هه‌ڵدرایه‌وه‌.
ئه‌م جۆره‌ش ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌م سه‌رشۆڕ له‌ ئاو ده‌رهات و هه‌میش به‌ هه‌ڵواسینی ئه‌م تابڵۆیه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ له‌ ژێره‌وه‌ چه‌نده‌ خه‌ریكی سات و سه‌ودا بووه‌ بۆ هه‌ڵنه‌واسینی ئه‌و تابڵۆیه‌.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٠ مانگی ئاپریلدا په‌رده‌ له‌ سه‌ر هێمای شه‌هیدانی میكۆنۆس له‌ به‌رلین هه‌ڵدرایه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، باڵوێزی ئاڵمانی بانگ كردووه‌ و گله‌و گازنده‌ی خۆیان ئاراسته‌ كردووه‌ كه‌ نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره‌ كرابا!
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئه‌گه‌ر سیستمێكی فدراڵی له‌ ئاڵماندا حاكم نه‌بووایه‌ و هێزی ناوه‌ندی حكومه‌ت به‌ سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵاتدا زاڵ بووایه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌به‌ر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و سات و سه‌ودای خۆیان له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌ك وڵاته‌كانی دیكه‌ بێده‌نگی له‌م هێمایه‌ش كرابا و ئاو له‌ ئاو ته‌كانی نه‌ده‌خوارد. چونكه‌ ئه‌و قه‌وڵ و به‌ڵێنانه‌ی و پاشانیش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمانی ده‌كرد، زۆر له‌وه‌ زۆرتر بوو كه‌ ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دڵی بۆ كوردی به‌شخوراو بسووتێ.
به‌ڕاستی ده‌بێ سپاسی ئه‌و خاتوونه‌ شاره‌داره‌ بكرێ كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ڕازی نه‌بوو بچێته‌ ژێر باری كاربه‌ده‌ستانی ئاڵمان و گوێی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش شڵ نه‌بوو، هه‌ر وه‌ك دیتمان ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ ڕێوڕه‌سمی هه‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه‌ له‌ سه‌ر هێمای شه‌هیدان له‌ به‌رلین به‌شداری كرد و تابڵۆیه‌ك كه‌ پیشانده‌ری كاره‌ تێرۆریستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ له‌ شوێنی پێشووی ڕه‌ستوورانی میكۆنۆس (دیار ئێستا ناوی گۆڕاوه‌ به‌ "سایگۆن ئه‌ند مۆر")دا دابنرێ.
یاد شه‌هیدانی كاره‌ساتی میكۆنۆس له‌ به‌رلین به‌ خێر بێ.



:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, April 18, 2004
:::
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست: سپای پاسداران ٨٠ میلیۆن دولاری داوه‌ به‌ مقتداد سه‌در.


به‌رپرسانی نیزامی ئامریكا به‌شێك له‌ یارمه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقیان راگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له‌ ژماره‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ی خۆیدا نووسی كه‌ سپای پاسداران و هێزی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران ٨٠ میلیۆن دولار یارمه‌تیان به‌و "ڕێكخراوه‌ خه‌ێرخوازانه‌" كه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مقتداد سه‌دروه‌ پێكهاتوون، كردووه‌. دیاره‌ ئه‌م یارمه‌تییه‌ش كراوه‌ته‌ خه‌رجی بوجه‌ی ڕیكخراوه‌ فه‌ناتیكه‌كه‌ی ئه‌و.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌نووسێ دیپلۆماته‌كانی سه‌فاره‌تی ئێران له‌ به‌غدا، له‌م دواییانه‌دا ٨٠٠ ته‌له‌فونی ساته‌لایتیی و كه‌ره‌سته‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕادیۆیان داوه‌ به‌ داروده‌سته‌ی مقتداد سه‌رد. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌ سپای "جه‌یش المهدی" كه‌ به‌ هۆی ڕژیمی ئێران له‌ عێراقدا پێكهاتووه‌، ٨٠٠ تاكوو ١٢٠٠ شه‌ڕكه‌ریان هه‌یه‌ كه‌ له‌ سێ ئوردوگا له‌ نێو ئێراندا ڕاهێنراون. سپای پاسداران بێجگه‌ له‌ بارهێنانی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌، پوڵ و كه‌ره‌سته‌ی به‌ "جه‌یش المهدی" داوه‌. سه‌رچاوه‌ نیزامیه‌كان هه‌روه‌ها هه‌واڵیان داوه‌ كه‌ ڕژیمی ئێران ١٨ بنكه‌ی جۆراوجۆری بۆ رووداوی ده‌ستتێوه‌ردان له‌ شاره‌كانی وه‌ك به‌غدا، به‌سره‌، ناسریه‌ و سلێمانی له‌ عێراقدا كردووه‌ته‌وه‌. ته‌نیا له‌ كه‌ربه‌لادا زیاتر له‌ ٢٧٠٠ ماڵ بۆ مامۆره‌كانی ئیتڵاعاتی و ئورگانه‌كانی تری ڕژیمی ئیسلامی به‌ كرێ گیراون، تاكوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئیتڵاعاتی و چالاكی نیزامی كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیردرێ.
به‌رپرسانی ئامریكایی به‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستیان ڕاگه‌یاندووه‌، زانیاریی وایان به‌ لاوه‌یه‌ كه‌ پشتگری ڕژیمی ئێران و حیزبه‌الله‌ی لوبنان له‌ ئاژاوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراقدا ده‌سه‌لمێنن.
له‌م نێوانه‌شدا ڕۆژنامه‌ی "جام جم"ی سه‌ر به‌ باڵی به‌ناو مخافزه‌كاران له‌ ژماره‌ی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌دا نووسی "آنچه اهميت دارد اين است که ايران نقش تعيين کننده‌اي در آرام کردن اوضاع عراق دارد" (ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران ڕۆڵی بڕیارده‌رانه‌ی له‌ هێمن كردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراقدا هه‌یه‌). به‌ قسه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ "حلقه گمشده بحران عراق , ایران است" واته‌ هه‌ڵقه‌ی ون بووی قه‌یرانی عێراق، ئێرانه‌.
سه‌رچاوه‌: پیك ایران


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, April 05, 2004
:::
"كاوه‌ی ئاسنگه‌ر‌" باش یان جاش!؟



ئه‌وی كه‌ زۆر ڕوون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیرۆكی كاوه‌ ئاسنگه‌ر و نه‌ورۆز فڕیان به‌ سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نیه‌ و زۆر لێك جیان. هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچوونه‌ش كه‌ چیرۆكی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر پێوه‌ند ده‌دا به‌ حكومه‌ت و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كانه‌وه‌، زۆر له‌ راستی دووره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌سه‌رهاتی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر شتێكی دروست كراوه‌ و ماده‌كانیش به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌ و ئاسه‌وارانه‌ كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌ستدان، زیاتر له‌ ٢٧٠٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمارێكی ده‌سه‌ڵاتداریان هه‌بووه‌ و حاشای لێ ناكرێ.
به‌ هۆیه‌كی نادیره‌وه‌ ئه‌م دوو ڕووداره‌ تێكه‌ڵ كراون و هێشتاش هه‌ر به‌ تێكه‌ڵكراوی ماوه‌نته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش تاكوو ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ پێزمان له‌م بواره‌دا نه‌كردووه‌ و به‌ڵگه‌یه‌كی بته‌ومان به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌، ده‌مه‌واده‌م به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌م چیرۆكه‌مان وه‌رگرتووه‌ و هه‌موو ساڵێكیش ده‌یڵێینه‌وه‌.
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ورۆز
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی بێجگه‌ له‌ شه‌ره‌فنامه‌ و یه‌ك دوو په‌رتووكی دیكه‌ نه‌بێ، شتێكی وا نیه‌ ئێمه‌ پشتی پێ ببه‌ستین، ده‌بێ له‌ نووسراوه‌ فارسیه‌كاندا بۆ هێندێك به‌ڵگه‌ی كۆن بگه‌ڕێین، ئه‌وانیش مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام. ئه‌م كه‌سانه‌ش هێندێكیان ئه‌مانه‌ن هۆنه‌ر و نووسه‌رانه‌ی سه‌ده‌كانی چوار و پێنجی كۆچین، وه‌ك فردوسی، منوچهری، عنڵری، بـیـرونی، طبری، مسعـودی، مسکویه‌ و گردیزی.
محمد بن جریر طبری له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌ نه‌ورۆز یه‌كه‌م ڕۆژی پاشایه‌تی "جه‌مشید" بووه‌. هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵێ ئه‌و ڕۆژه‌ جه‌مشید رووناكبیران و زانایانی وڵاتی بانگ كرد و وتی ئێوه‌ چی به‌ باش ده‌زانن، بێڵێن تاكوو منیش بۆتانی بكه‌م. [(دیاره‌ ئه‌و كاته‌ هه‌موو ڕۆژ و مانگه‌كانی ساڵ، هه‌ریه‌كه‌و ناوێكیان هه‌بوو)] هه‌ر بۆیه‌ ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتی جه‌مشید شا، رۆژی "هورمز" بوو له‌ مانگی "فه‌روه‌ردین"دا (واته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی خاكه‌لێوه‌).
"ابوریحان بـیـرونی"ش هه‌ڵفڕینی جه‌مشید به‌ سه‌ر شانی دێو و جندۆكه‌كانه‌وه‌ و نیشتنه‌وه‌ی له‌ "بابل" به‌ ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌زانێ بۆیه‌ ده‌ڵێ: "جه‌مشید دروشه‌كه‌یه‌كی بۆ خۆی ساز كرد، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ سه‌ری دانیشت و جن و شه‌یتانیش له‌ سه‌ر شانیان داناو به‌ ئاسماندا یه‌ك ڕۆژه‌ له‌ كێوی ده‌ماوه‌نده‌وه‌ گه‌یاندیانه‌ بابل. خه‌ڵكه‌كه‌ش سه‌ریان له‌م كاره‌ سووڕ مابوو، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ خۆشیان ده‌ستیان كرد به‌ جێژن و شادی كردن. هه‌ر بۆیه‌ ئێستاش جۆلانێ دروست ده‌كه‌ن و سواری ده‌بن."
"گردیزی"ش ده‌ڵێ: "جه‌مشید له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوكرانه‌ی خودا بگێڕێ بۆ ئه‌وه‌ی خودا سێ سه‌د ساڵ گه‌رما و سه‌رما و ده‌رد و به‌ڵای له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی دوور كردووه‌ته‌وه‌، جێژنی نه‌ورۆزی گرت. وه‌هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا بوو كه‌ جه‌مشید سواری گوێره‌كه‌یه‌ك بوو و چوو بۆ ڕۆژهه‌ڵات بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دێوه‌كان و ڕه‌شه‌كان و به‌سه‌ر هه‌موویاندا سه‌ركه‌وت."
"خه‌یام"یش ده‌ڵێ: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاش سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج ڕۆژ، جارێكی دیكه‌ تیشكی خۆر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ بورجی "حمل"، جه‌مشید جێژنی گرت و ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌ نه‌ورۆز ناودێر كرد، پاشاكانی دوای ئه‌ویش هه‌موو جارێك ئه‌م ڕۆژه‌یان جێژن ده‌گرته‌وه‌.
دیاره‌ پێش جه‌مشیدیش نه‌ورۆز هه‌بووه‌، بۆیه‌ "ابوریحان " ده‌ڵێ:" ئه‌و ڕۆژه‌ كه‌ ڕۆژێكی نوێ بوو، جه‌مشید جێژنی گرت، هه‌رچه‌نده‌ پێش جه‌مشیدیش نه‌ورۆز هه‌ر گه‌وره‌ و به‌ شكۆ بووه‌."
دیاره‌ چه‌ند چیرۆك و به‌سه‌رهارتی دیكه‌ش له‌ سه‌ر نه‌ورزۆ هه‌یه‌ له‌وانه‌ی كه‌ گوایه‌ خه‌ڵكی لای خوه‌راسان ئه‌و ڕۆژه‌ زانیویانه‌ كه‌ نه‌یشه‌كه‌ر شه‌كری هه‌یه‌ و نه‌یشه‌كه‌ریان بردووه‌ته‌ لای جه‌مشید و هه‌واڵه‌كه‌یان پێداوه‌ و ئه‌ویش بڕیاری داوه‌ كه‌ خه‌ڵك جێژن و شادی بگێڕن و ئه‌م جێژن و شادی كردنه‌ بووه‌ به‌ نه‌ورۆز. یان گوایه‌ له‌م ڕۆژه‌دا "هوشه‌نگ" ئاگری دۆزیوه‌ته‌وه‌...
ئه‌وه‌ش كه‌ ڕوونه‌ جێژنی نه‌ورۆز به‌ ته‌نیا هی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه‌ و نابێ وا بزانین كه‌ هی فارسه‌كان یا هی كورد به‌ ته‌نیایه‌. چوونكه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ لێك جیا بكرێنه‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی ئیمڕۆژی دابه‌ش بكرێن نه‌ورۆز هه‌ر بووه‌. جێژن نه‌رۆزیش به‌ ته‌نیا له‌ ئێران، عێراق، توركیه‌ و سورییه‌دا پیرۆز باكرێ، به‌ڵكوو له‌ چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا به‌م بۆنه‌وه‌ جێژن ده‌گێردرێ، بۆ وێنه‌ له‌ ئه‌فغانستان، تاجكستان، ئوزبه‌كستان و هێندێك وڵاتێ دیكه‌.
"ڵدرالدین عینی " له‌ به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆز له‌ "ئوزبه‌كستان"دا ده‌ڵێ:"... به‌ بۆنه‌ی هه‌وه‌ڵی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی گژوگیا... سروشتی مرۆڤیش ده‌ست به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ ده‌كا، هه‌ر بۆیه‌ "تاجك"یه‌كان ده‌ڵێن: "" حمل، همه چیز در عمل " و له‌ ڕاستیشدا ئه‌مه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ و سه‌وز بوونه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ و سه‌ره‌تایی بووژانه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌."

تاكوو ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ نێو ئه‌م سه‌رچاوانه‌دا ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ نه‌كراوه‌، كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو. هه‌ر بۆیه‌ نه‌ورۆز و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر دوو شتی جیاوازن كه‌ هیچ پێوه‌ندیه‌كه‌یان پێكه‌وه‌ نیه‌.
به‌و جۆره‌ش كه‌ باس له‌ كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ده‌كه‌ن و له‌ شانامه‌كه‌ی فیرده‌وسیشدا باسی لێوه‌ كراوه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمڕۆ له‌ نێو خه‌ڵك به‌تایبه‌تی "كورد"كاندا باوه‌ كه‌ گوایه‌ كاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ری "زوحاك" بڕیوه‌!! خۆ كاوه‌ ئه‌گه‌ر زوحاكیشی به‌ دیل گرتبێ، داویه‌تی به‌ ده‌ست "فه‌ریدوون"نه‌وه‌ و ئه‌ویش بردوویه‌ له‌ كێوی ده‌ماوند دا به‌ دیلیی هێشتوویه‌ته‌وه‌. ئیتر ئه‌م سه‌ر بڕینه‌ چۆن خرایه‌ ئه‌ستۆی كاوه‌، كه‌س نازانێ له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ!؟
ئه‌وه‌ش كه‌ كاك پۆڵا سه‌عید پۆڵا له‌ وتاره‌كه‌ی خۆی له‌ كوردستاننیتدا باسی ده‌كا كه‌ گوایه‌ كاوه‌ فارس بووه‌ و دژی "زوحاك"ی كورد هه‌ستاوه‌! من باوه‌ڕم پێ نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵه‌ن ئه‌م چیرۆكه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بێ بناخه‌یه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه‌ له‌م چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی دواییدا كه‌سێكی دیكه‌ش ماری له‌ سه‌ر شان ده‌ڕووا! ئه‌گه‌ر "كاوه‌"ش فارس بووایه‌، ئێستا چه‌ند فارسێكیش جگه‌رگۆشه‌كانی خۆیان به‌ ناوی "كاوه‌"وه‌ ناودێڕ ده‌كرد. من تاكوو ئێستا فارسێكم نه‌دیوه‌ ناوی "كاوه‌" بێ!
هه‌ر وه‌ك وتم من له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ باوه‌ڕم به‌ چیرۆكی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر نیه‌، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هاتێكی واش هه‌بوو بێ. كاوه‌ و زوحاك هه‌ردووكیان كورد بووگن و كاوه‌ هه‌ستاوه‌ و دژی زوحاك شۆڕشی كوردووه‌ و خه‌ڵك وه‌دوای كه‌وتوون و ماڵی زوحاكی حاكمیان وێران كردووه‌ و ئینجا كابرایه‌كی فاریسان له‌ جێگای زوحاك داناوه‌. به‌م جۆره‌ به‌ ده‌ستی كورد ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌ نێو چووه‌ و نه‌ته‌وه‌ی فارسیش به‌ هیچ و خۆڕایی به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌. ئه‌م جۆره‌ نموونانه‌ تاكوو ئێستاش له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واره‌دا شوێنه‌واریان ماوه‌ته‌وه‌.
كاوه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت چیرۆكه‌كه‌شی راستی بێ كه‌ من له‌ باوه‌ڕه‌دا نیم، دیسانه‌وه‌ كابرایه‌كی بێ به‌زه‌یی و ده‌ڵڕه‌قی سه‌ربڕه‌ كه‌ نابێ ئێمه‌ بیكه‌ین به‌ نیشانه‌ی ئازایه‌تی خۆمان.

نه‌ورۆزتان پیرۆز
٣ خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٠٤ی كوردی.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: