بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Sunday, May 30, 2004
:::
جێژنتان پیرۆز


هه‌رچه‌نده‌ كاتمێر و نیوێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیویه‌، به‌ڵام دیسان دره‌نگ نه‌بووه‌ كه‌ پیرۆزبایی، ڕۆژی پیرۆزی دایك بكه‌م له‌ هه‌موو دایكانی دونیا به‌تایبه‌تی دایكانی كورد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ وڵاتی سوئێد (به‌ڕاستی نازانم له‌ وڵاتانی دیكه‌شدا هه‌ر ئه‌م رۆژه‌یه‌، یان وڵاتانی دیكه‌ش بۆ خۆیان ڕۆژێكی دیكه‌یان هه‌یه‌؟ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شتێكی وام له ئینترنیتدا به‌رچاوكه‌وت كه‌ له‌ ئامریكادا ڕۆژی دایك بوو) هه‌رجۆرێك بێ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ سویددا وه‌ك ڕۆژی دایك دانراوه‌ و زۆریش رێزی لێ ده‌گرن. خه‌ڵكی له‌م ڕۆژه‌دا گوڵ ده‌ده‌ن به‌ دایكیان و بۆ خواردن باگهێشتنیان ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ن بۆ گه‌ڕیان و سینما و تماشای شانۆ و ...به‌ڵام من ئیمڕۆ له‌گه‌ڵ ژنێكی سویدی له‌م پێوه‌ندیه‌دا قسه‌م كرد، زۆر تووڕه‌ بوو، ده‌یوت: ئه‌مه‌ هه‌موو دوكاندارییه‌ به‌ ناوی ژنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوكانداره‌كان شته‌كانیان بفرۆشن، زۆر ڕۆژی وایان داهێناوه!


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Friday, May 28, 2004
:::
ده‌سته‌كانت خۆش بێ و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بی.

كوردیكی به‌هه‌ست و خۆشه‌ویست كه‌ جاروباره‌ سه‌ردانی هۆمپه‌جه‌كه‌م ده‌كا، بۆ ده‌وێه‌مه‌ند كردنی ئه‌و ماێپه‌ڕه‌ چه‌ند وێنه‌ی جوانی بۆ ناردووم. میش به‌ باشم زانی بیخه‌مه‌ به‌رچاو میوانانی ئه‌م بڵاگه‌م كه‌ ئه‌وانیش بیبینن و وه‌ك من چاویان به‌م گوڵه‌ جوانانه‌ روون بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دڵنیا نیم كه‌ ئه‌م ئازیزه‌ بیهه‌وێ لێره‌دا ناوی بینم، جارێك خۆ له‌ ناوهێنانی ده‌پارێزم، ئه‌گه‌ریش بۆ خۆی پێی خۆش بوو، ئه‌وا ده‌توانی له‌ به‌شی كۆمه‌ته‌كان دا بیروڕای خۆی بنووسێ و ناوی خۆیشی به‌رێ، ده‌نا من پڕ به‌دڵ سوپاسی ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌گه‌ر ڕۆژیك له‌ ڕۆژان كتیبه‌كه‌ش چاپ كرا، ناوی ئه‌م ئازیزانه‌ له‌ پاشكۆی كتیبه‌كه‌وه‌ بنووسرێن.


































 



:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
بۆ میم "مه‌عسه‌" دایكی پیشمه‌رگه‌ری شه‌هید و ده‌سته‌ خۆشكی دایكم

ده‌زانن بیجگه‌ له‌ خزمایه‌تی زۆر فاكته‌ری دیكه‌ ده‌بنه‌ هۆی لیك نزیك بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ یه‌كتر؟ یه‌كیك له‌و فاكته‌رانه‌، بیروباوه‌ڕه‌ كه‌ خه‌ڵكی كوردی لیك نزیك كردووه‌ته‌وه‌. ده‌سته‌خۆشكایه‌تی میم مه‌عسه‌ و دایكیشم وابوو. ئه‌مان بیجگه‌ له‌وه‌ی خزم بوون، كوڕی هه‌ردووكیان پیشمه‌رگه‌ی حدكا و له‌ یه‌ك هیزیشدا بوون، به‌داخه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و كاتێك پێشمه‌رگه‌كان له‌ "ته‌نگی خاو"دا كه‌وتنه‌ گه‌مارۆی جاش و پاسدار و گیانی فیدای میلله‌ته‌كه‌ی كرد و چووه‌ ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
من بۆ خۆم باوه‌ڕم به‌ هه‌ڵاواردنی ژن و پیاو نیه‌ و وه‌ك یه‌ك چاویان لی ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كه‌ی ئیمه‌دا كه‌ كوڕ سه‌رچاوه‌ی داهاتی بنه‌ماڵه‌یه‌، هه‌بوونی كوڕ بۆ دایكان ڕه‌نگه‌ تۆزیك باری ژیان سووك بكا. (هه‌رچه‌ند من هه‌ر زه‌حمه‌ت و عه‌زیه‌ت بووم بۆ دایكم). ئه‌مه‌م بۆیه‌ باس كرد كه‌ بزانن میم مه‌عسه‌ بێجگه‌ له‌ شه‌هید كاك عوسمان، كوڕێكی دیكه‌ی هه‌بوو ئه‌ویش له لێكدانی ماشێندا گیان له‌ ده‌ست ‌دا و ‌ هێنده‌ی دیكه‌ جگه‌رسووتاو ده‌مینیته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هاوده‌ردی دایكم كه‌ دوو كوڕی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ (یه‌كیان بریندار)، هێنده‌ی دیكه‌ هاوده‌رد و یه‌ك له‌ یه‌ك زیاتر جگه‌رسووتاوتر، زۆر خۆشیان له‌ هاوڕێیه‌تی یه‌كتر هاتووه‌ و زۆر جار پێكه‌وه‌ هاتووچۆ و سه‌فه‌ریان كردووه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی.
ده‌زانم كه‌ میم مه‌عسه‌ به‌ له‌ده‌ست دانی دایكم زۆر خه‌فه‌تبار بووه‌ و گوایه‌ ئۆقره‌ی له‌به‌ر بڕاوه‌ و بێ هاوده‌م ماوه‌ته‌وه، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕۆژی كۆچی دوایی دایكمه‌وه‌ یه‌كجار ناڕه‌حه‌ته‌. دیاره‌ دێی میم مه‌عسه‌ له‌ دێی ئیمه‌وه‌ ته‌نیا مه‌ودای چه‌ند كیلومیتره‌ و زۆر به‌ هاسانی توانیویه‌ بێ بۆ لای دایكم یان دایكم بڕوا بۆ لای ئه‌و. ڕۆژانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیش میم مه‌عسه‌ په‌یتا په‌یتا هاتووچۆی نێوان ئه‌م دوو دێیه‌ی كردووه‌ و گریاوه.
ئێستا به‌ڕاستی من خه‌فه‌ستی میم مه‌عسه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ی له‌ده‌ستدانی دایكمی له‌بیر بردوومه‌ته‌وه‌. منیش ده‌زانم له‌ ده‌ست دانی هاوڕێ و خزمێكی گیانی به‌ گیانی سه‌خت و گرانه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕه‌وتی سرووشته‌ و ده‌بێ بیپێوین. ده‌سه‌ڵات نیه‌.
دڵنیاشم كه‌ كه‌سانێك له‌ لای خۆمانه‌وه‌ چاو له‌م بلاگه‌ی من ده‌كه‌ن و میم مه‌عسوومه‌ش له "كاوانه"‌ ده‌بینن، جا ده‌توانن زه‌حمه‌ت بكێشن پێی بڵێن كه‌:
. هێنده‌ خه‌فه‌ت نه‌خوا ئه‌م دینایه‌ ئه‌وه‌ی ناهێنی.
هه‌ر وه‌ك جاران چۆن له‌گه‌ڵ دایكم دا ده‌گه‌ڕای و گه‌ڕانت پێ خۆش بوو و ئه‌م شار و ئه‌و شارتان ده‌كرد و له‌و دێهاتانه‌ی لای خۆماندا ده‌چوون بۆ سه‌ردانی خزمان، ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وام به‌ و بگه‌ڕێ، چوونكه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا تۆ پێویستت به‌ گه‌ڕانه. ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ ماڵدا دانیشێ و خه‌فه‌ت بخۆی، ئه‌وا هێنده‌ ناخایه‌نێ كه تیداده‌چی.
جارو باره‌ش بڕۆ بۆ ئه‌لای ماڵان و سه‌رێك له‌ گۆڕی هاوڕێكه‌ت بده‌ و هه‌روه‌ك جاران دوو قسه‌ی له‌گه‌ل بگۆڕه‌وه‌، با خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ دڵتدا نه‌مێنێته‌وه‌. جارو باره‌ش سڵاوێكی ئێمه‌ی پێ بگه‌یه‌نه‌.
ۆ خۆشت باش ده‌زانی كه‌ شه‌هید عوسمان دیاره‌ كوڕی تۆ بوو، به‌ڵام ئێستا كوڕی هه‌موو كوردێكی باشه‌ره‌ف و نه‌ته‌وه‌پارێزه‌، شه‌هید تاجی سه‌ربه‌رزی میلله‌ته‌، تازه‌ بێجگه‌ له‌مه‌ش كوڕی تۆ ناوی له‌ لیسته‌ی شه‌هیدانی گه‌لی كورددا تۆمار كراوه‌ و جیگای تایبه‌تی خۆی له‌ دڵی گه‌له‌كه‌یدا هه‌یه‌. شاعیر ده‌ڵێ:" ئه‌و رێگایه‌ی من بۆ كوژرام له‌ نێو گۆڕیشدا دڵنیام/ كه‌ ئێوه‌ لاوانی كورد ده‌ستێنن خوێن و هیوام.
ئیتر له‌ كۆتاییدا هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم و هه‌روه‌ها هیوادارم بمێنی تاكوو من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، ئه‌وجار پێكه‌وه‌ ده‌ڕۆین بۆ سه‌ر گۆڕی شه‌هید عوسمان. ئاگاشم لێیه‌ كه‌ تازه‌ ده‌ستكاری گڵكۆكه‌ت كردووه‌ و به‌ سیمان و به‌رد بۆت ڕازاندووه‌ته‌وه‌. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی كه‌ سه‌دان كه‌سی وا له‌ بنارو سه‌ر كێوه‌كانی كوردستانه‌دا‌ نێژراون كه‌ وه‌ك "سه‌ربازی ون"یان لێهاتووه‌.ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ جیگای خۆی، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانی كه كوڕێكت شه‌هید بووه‌، به‌ڵام هه‌زاران كوڕی دیكه‌ت ئه‌و ڕێبازه‌یان گرتووه‌ته‌ به‌ر و سه‌ركه‌وتن هه‌ر هی گه‌له‌ و سه‌رشۆڕ و نه‌مانیش بۆ جاش و خایینانی گه‌ل ده‌مێنێته‌وه‌.
هه‌ر بژیت له‌ شادی دا.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Wednesday, May 26, 2004
:::
سپاس بۆ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی بێله‌وار و به‌تایبه‌تی خه‌ێكی ئاوایی چرۆسانه‌ و كاوانه‌


به‌ڕاستی نازانم چۆن ئه‌م بابه‌ته ده‌ست پێبكه‌م، به‌ڵام به‌ سوپاسێكی گه‌رم كه له قوڵایی دڵمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵی ده‌ست پێده‌كه‌م كه‌ پێشكه‌شی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه بۆ رێوڕه‌سمی كۆچی دوایی دایكم و بۆ به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشاوه‌. ده‌زانم كه‌ ناتوانم به ته‌نیا سپاسێكی بێ قابل، ئه‌ویش له ‌دووره وڵاته‌وه،‌ وڵامی چاكه‌ی ئه‌م ئازیزانه بده‌مه‌وه. هیوادارم كه‌ ڕۆژێك له رۆژان بتوانم له‌ نزیكه‌وه‌ پاداشی زه‌حمه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه،‌ به‌تایبه‌تی یه‌كێك له ئامۆزاكانم كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ ناساغ و نه‌خۆش بوو، ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی خۆی نوواند، بده‌مه‌وه‌. بێجگه‌ له‌م به‌ڕێزه‌ خزمه‌كانم له‌ كاوانه‌ و به‌تایبه‌تی كاكه‌ حه‌مه‌ی لاله‌ ئه‌ولسه‌مه‌د كه ماوه‌یه‌ك به‌ په‌رۆشه‌وه‌ كاروباری خۆیان نایه‌ لا‌وه‌ و له‌ دوایین ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نی دایكم دا، به‌ خۆی و كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ زه‌حمه‌تێكی زۆرییان كێشا. هه‌ر جۆرێك بێ من زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی ئه‌م به‌ڕێزانه له بیر ناكه‌م و له لایه‌ن خۆم و براو خۆشكه‌كانمه‌وه‌ پڕ به‌ دڵ سوپاسی هه‌ستی به‌تینی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ و هه‌موو خزم و دۆست و ئاشنایان ده‌كه‌م. ده‌ستان خۆش بێ و زۆر مه‌منوونی زه‌حمه‌ته‌كانتانم. هیوادارم ڕۆژێك دابێ كه بتوانین پاداشی زه‌حمه‌ته‌كانتان بده‌ینه‌وه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, May 20, 2004
:::
وتووێژی رادیۆ ده‌نگی كوردستان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان، كاك ناسر ره‌زازی.

ده‌نگ


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
پیرۆزه خانم دوایین كۆچی هه‌وارت به‌خێر بێ!!


باش باش له‌ بیرمه كاتیك ٢٤ ساڵ له‌مه‌و پێش كه به‌ بێم هێشتی شه‌وێكی ساردی پاییز بوو، راست رۆژی جێژی قوربانیش بوو. شه‌و تاریك و ئه‌نگووسته‌‌چاو، من به گه‌‌فه‌ گه‌ف و وه‌ڕه وه‌ڕی گه‌ماڵه بۆر به‌ خه‌به‌ر هاتم، كه‌ دوینای نابووه سه‌ر سه‌ری و ساتێك ده‌می نه‌ده‌نا به‌ یه‌كدا! هه‌ستام بڕۆمه ده‌ر بزانم چ باسه‌، نه‌تهێشت و زۆر تێكۆشای كه بخه‌ومه‌وه!! به‌ڵام هه‌روه‌ك جاران به قسه‌م نه‌كردی و له‌و كرده‌وه‌ی تۆش هێنده‌ی دیكه‌ سه‌رنجم بۆ لای ده‌ره‌وه راكێشرا. كه‌ چوومه‌ ده‌ر چه‌ند كه‌سێكی نه‌‌ناسراوم دیت كه به‌یه‌كجاری سه‌رنجیان راكێشام و له‌گه‌ڵیان كه‌وه‌تمه‌ گفتوگۆ، ناوی یه‌كیان كه‌ریم بوو و زۆری خۆش له‌ بۆچوونه‌كانی من هات. ده‌مبینی كه تۆش دڵه‌خورپه‌ دایگرتووی و له شتێك ده‌ترسی! وه‌ك له دڵتدا بم، وابوو راست ده‌م زانی له‌وه ده‌ترسێی كه ئیتر نه‌مبینیته‌وه. منیش ده‌مزانی ئه‌گه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند كوڕه بڕۆم ئیتر مه‌حاڵه بتبینمه‌وه، به‌ڵام من بڕیاری خۆم دابوو. كه‌ریمیش زۆری پێخۆش بوو كه له‌گه‌ڵی بڕۆم و هیچ نه‌بێ، ئیمشه‌و لانی كه‌م تۆزێ باری سووك بكه‌م، بۆیه‌ كه‌وتبووه پاڕانه‌وه و په‌یتا په‌یتا داوای لێ ده‌كردم كه بڕم، تاكوو تۆ لێی تووڕه‌ بووی و ئه‌ویش له شه‌رماندا رۆیشت. من به پێخاسی گه‌ڕامه‌وه ژووره‌كه‌و كه‌وشه‌كانم له‌ پێ كردوو گه‌ڕامه‌‌وه، كه‌چی به‌ری ده‌ركه‌ت لێ گرتم و ده‌ستت كرد به پاڕانه‌وه و گریان و ده‌توت: " ڕۆڵه به‌خوا ده‌زانم ئیتر ناتبینمه‌وه! مه‌ڕۆ بۆ خاتر خوا ده‌كوژرێی!"

من به‌ قسه‌م نه‌كردی و به‌ تووندی وه‌ك باوبۆران به‌ ته‌نیشتا تێپه‌ڕیم و خۆم گه‌یاند به كه‌ریم و هاوڕێكانی. ته‌لیسه نانه‌كه‌یان به كۆڵ مندا دا و منیش هه‌رچه‌ند كۆڵه‌كه‌م قورس بوو، به‌ڵام پێم وابوو بوومه‌ته پێشمه‌رگه‌ و له‌مه‌وبه‌دوا ده‌بێ، له‌ جاران زیاتر پشووم له‌ سه‌ر خۆم بێ، هه‌ر بۆیه هه‌ستم به ماندوو بوون نه‌ده‌كرد!

رۆژ چوو، ساڵ له دوای ساڵ هات و چوو، تۆ چاوه‌ڕوان و منیش له تۆ زیاتر. ئه‌وا بۆ زیاتر له بیست و چوار ساڵ زیاتر ده‌چێ كه ئه‌و چاوه‌ڕانیه‌ دوو لایه‌نه درێژه‌ی هه‌س، تاكوو چه‌ند رۆژ له‌م و پێش به‌ یه‌ك جاره‌كی برته‌ ژێر گڵ!! به‌و شیره‌ پاكه‌ت ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی هه‌موو تۆڕی جیهانی له وه‌سفی تۆدا ڕه‌ش بكه‌مه‌وه هێشتا كه‌مه! من هیچ كه كوڕ و جگه‌ر گۆشه‌ت بووم، خۆ مه‌گه‌ر تاقه‌ كه‌سێك په‌یدا ده‌بێ كه دڵی له تۆ ڕه‌نجابێ!! ئای چه‌ند حزت له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و نه‌دارن ده‌كرد. له بیرمه كه هه‌موو ساڵ كاتێك سه‌رفتره‌ و زكاتت ده‌ر ده‌كرد، ده‌گه‌ڕای هه‌ژارترین و نه‌دارترین كه‌سی دێت ده‌دۆزیه‌وه، تاكوو به‌شكه‌م بتوانی تۆزیك یارمه‌تیت دابێ. نازانم كه‌س هه‌بێ هاوته‌مه‌نی منداڵه‌كانت بێ و شیری تۆی نه‌خواردبێ؟ من پێم شك نایه. كاتێك تازه‌لاو بووم، نه‌مده‌وێرا باسی كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆم بكه‌م، خێرا ده‌توت:" ڕۆڵه ئه‌وه شێری تۆی خواردووه." ئیتر منیش وه‌ك به‌ردم پێداده‌ن له جیگای خۆمدا به‌ تووڕه‌یه‌وه قینم ده‌كرد و ده‌چووم. له‌ دوایم كۆچی هه‌وارگه‌ی ئه‌به‌دییشتدا ده‌ركه‌وت كه چه‌نده خه‌ڵك خۆشیان گه‌ره‌كی. هه‌ر بۆیه دڵنیام كه خۆت رازی بوویت و ئه‌وه‌ش بۆ من هه‌موو شتێكه، ته‌نیا شتێك كه ده‌بی تاكوو كاتی مردن تامه‌زرۆی بن، دیداری دوور تۆیه‌ كه ئیتر ئه‌ویش مه‌حاڵه. ڵنیام "ئه‌گه‌ر" قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه‌كیش هه‌بێ به ڕوو چه‌رمووی لێی ده‌ر ده‌چی، وه‌ك خۆت زۆر جار ده‌تووت: "ڕووت چه‌رموو بێ." منیش ده‌توانم ته‌نیا بڵێم: " دایكه‌ گیان ده‌ك ڕووت چه‌رموو بێ بۆ هه‌ڵسووكه‌و‌تت." دوایین هه‌واری حه‌سانه‌وه‌ت به‌خێر بێ و ماڵت ئاوا.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Saturday, May 08, 2004
:::
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی فارسی بێژی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك كورد "سوسه‌ن" كۆچی دوایی كرد.


سوسه‌ن گۆرانی بێژی ناوداری ئێران ڕۆژی دووشه‌مه‌ سێهه‌می مانگی مای له‌ ئامریكا كۆچی دوایی كرد. خاتوو سوسه‌ن كه‌ له‌ دواین ساڵه‌كانی ١٣٤٠ی هه‌تاوی و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ١٣٥٠ یه‌كێك بوو له‌ خۆشه‌ویست ترین گۆرانی بێژانی ئێران، ده‌وروبه‌ری ٢٠ ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌ره‌تا چووه‌ به‌ریتانیا و پاشانیش به‌ره‌و ئامریكا بارو به‌نه‌ی پێچایه‌وه‌. به‌ وته‌ی هاوڕێكانی ناوبراو له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌ زۆر له‌ ته‌نیاییدا ژیاوه‌، گه‌ر چی له‌ ژیاندا دوو جار مێردی كردبوو به‌ڵام له‌ كۆتایی ژیاندا بێ مێرد بوو.
نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕووداوێكدا ده‌ستی ڕاستی شكا، به‌ڵام بۆ چاره‌ سه‌ر كردنی هیچ پێ نه‌كرا. مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سۆسه‌ن له‌ لووس ئه‌نجلس نه‌شته‌گه‌ریه‌كی ئه‌نجام دا كه‌ نزیكه‌ی ٨ سه‌عات درێژه‌ی خایاند. دوای نه‌شته‌گه‌ریكه‌ سوسه‌ن ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی چوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به‌ ته‌واوی لاواز ببوو و تووشی وه‌ستانی دڵ بوو، ئه‌وه‌ بوو دوكتوره‌كان توانیان جارێكی تر له‌م وه‌ستانی دڵه‌دا ژیانی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.
مه‌هدی زه‌كایی سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری لاوان له‌ لووس ئه‌نجلس ده‌ڵێ: "دوای وه‌ستانی دڵ كه‌ سوسه‌ن سێ ڕۆژ پێشتر تووشی ببوو، وه‌زعی زۆر باش بوو. من بۆ خۆم ٣ی مانگی مای یان ١٤ی بانه‌مه‌ڕ، به‌ ته‌له‌فونی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد. به‌ڵام دوا نیوه‌ڕۆ كاتژمێر ٣ و دوو ده‌قیقه‌ دڵی جارێكی تر ڕاوه‌ستا و ئه‌م جاره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچی دوایی كرد."
سوسه‌ن له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا له‌ لووس ئه‌نجلس به‌ هه‌ژاری كوێره‌وه‌ری ده‌ژیا. به‌ وته‌ی به‌ڕێز زه‌كایی ناوبراو شه‌ش مانگ له‌ گاراجی ماڵی دۆستێكی له‌ لووس ئه‌نجلس ده‌ژیا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌ تێكۆشانی دۆسته‌كانی ماڵێكی چكۆله‌ی بۆ دۆزیه‌وه‌ و تێدا ده‌ژیاوه‌. ئه‌و ساڵانه‌ی كه‌ له‌ لووس ئه‌نجلس ژیاوه‌ جار و بار له‌ ڕستۆران و كاباره‌ ئێرانیه‌كان له‌ ئامریكادا گۆرانی ده‌وت. هیچكه‌س به‌ ته‌واوی نازانی سوسه‌ن ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵ بووه‌. به‌ به‌راوردی هاوڕێ نزیكه‌كانی، ته‌مه‌نی له‌ نێوان ٦٥ تاكوو ٧٠ ساڵ ده‌بوو. له‌ وتووێژێك كه‌ چه‌ند ساڵ له‌وه‌وبه‌ر سوسه‌ن له‌گه‌ڵ ڕادیۆ "بی بی سی" ئه‌نجامی داوه‌ وتبووی كه‌ له‌ شاری "قه‌سری شیرین" له‌ كوردستانی ئێران له‌ دایك بووم و ناوه‌ ڕاستیه‌كه‌شم "مه‌هناز"ه‌.
شایانی باسه‌ كه‌ سوسه‌ن به‌ منداڵی دایك و باوكی له‌ ده‌ست داوه‌ و له‌ لای مامی له‌ تاران ژیاوه‌ و به‌ نازناوی "سوسه‌ن" له‌ كاباره‌كانی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستی به‌ گۆرانی وتن كردووه‌. گه‌رچی ئه‌م گۆرانی بێژه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌ ره‌چه‌ڵك كورده‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی به‌ كوردی نیه‌ و زۆر خه‌ڵك تاكوو ئێستاش نه‌یانده‌زانی كورده‌.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز كاك قادر ئه‌لیاسی به‌ ئیمالێكدا ئاگاداری كردمه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ سوسه‌ن دوو گۆرانی كوردیشی خوێندوو، یه‌كه‌میان "عه‌سمه‌ر یارم جوانه‌" و دووهه‌میشیان، "مه‌ستووره‌ی مه‌ستان"ه‌.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌، له‌ وتاره‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی بی بی سی كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Saturday, May 01, 2004
:::
"جانی لخته" در سریال "سکس اند د اسلامیک سیتی"

استکهلمیان - جانی لخته (ناکنه یانه) را همه مردم در سوئد میشناسند. او همیشه لخت مادرزاد در برنامه های تلویزیونی شرکت میکند و بسیاری از دیدن پایین تنه او که وی سخاوتمندانه در مقابل دوربین تلویزیون قرار میدهد بستوه آمده اند و البته خندیده اند. در برنامه تلویزوینی کمدی "شب به خیر سوئد" که در ساعت 22 جمعه از تی وی 3 پخش میشود علاوه بر بخشهای کمدی مختلف, "جانی لخته" نیز شرکت دارد. او در یک تقلید کمدی از سریال معروف و محبوب "سکس اند د سیتی" (سکس و شهر) در سریال جدیدی بنام "سکس اند د اسلامیک سیتی" (سکس و شهر اسلامی) ظاهر میشود. تکرار این برنامه روز یکشنبه دوم ماه مه ساعت 21:30 از همین شبکه مجددا پخش خواهد شد.
سه‌رچاوه:http://www.stockholmian.com/


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
وتووێژه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی هه‌ڵكه‌وتوو و شۆڕشگێری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان كاك نه‌جمه‌دین غوڵامی. دیاره سرووده نوێیه‌كه‌شی دوای وتووێژه‌كه تۆمار كراوێ كه زۆر به نێوه‌ڕك و به مانایه.



ده‌نگ



:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: