بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Monday, June 28, 2004
:::
پخش خبر مرگ پادشاه سوئد بعنوان شوخی در رادیو



استکهلمیان- کمیته بررسی تخلفات برنامه های رادیو و تلویزیون (گرانسکنینگز نمندن) برنامه ای را که روز 15 ماه مارس از شبکه پ 3 رادیو سراسری سوئد پخش شد بعنوان تخلف از قوانین رادیو و تجاوز به حریم خصوصی زندگی پادشاه محکوم کرد. 
در برنامه (هی دومستول) رادیو سوئد که روز 15 ماه مارس پخش گردید مجریان برنامه چندین بار اطلاعیه ای را به این مضمون پخش نمودند: "اعلیحضرت پادشاه سوئد امروز بصورت ناگهانی درگذشتند. رادیو سوئد این فقدان را تسلیت میگوید" و پس از آن مارش عزا پخش شد!. پس از پخش چندین قطعه مارش  عزا اعلام شد که برنامه فقط یک شوخی بوده و پادشاه زنده است. تعداد زیادی از مردم با توجه به گستردگی برنامه های رادیو سوئد بویژه  شبکه پر شنونده  پ 3 این موضوع را باور کردند. در حکم کمیته بررسی تخلفات برنامه های رادیو و تلویزیون از جمله به این نکته اشاره شده است که این برنامه طبق قانون به بعد وسیع پخش یک برنامه رادیویی و نفوذ آن در مردم احترامی نگذاشته است.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, June 27, 2004
:::
جۆرج بۆش! ئێسلام و دێمۆكراسی كوجا مه‌رحه‌با


جۆرج بۆش له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیه‌، سپاسی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی سیاسی توركیه‌ی كرد كه‌ گوایه‌ سیستمی ئه‌و وڵاته‌ دیمۆكراسی ئیسلامییه‌!!! بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ جۆرج بۆش له‌ ئێسلام نه‌گه‌یشتووه‌، من شكم نیه‌ و دڵنیاشم كه‌ بایی توورێكی لێ تێبه‌گه‌یشتووه‌. باشه‌ تۆ ناڵێی ئێسلام و دێمۆكراسی كوجا مه‌رحه‌با؟!
ئه‌م دوو شته‌ واته‌ ئێسلام و دێمۆكراسێ هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌راوه‌ژوو، پشتیان له‌ یه‌ك و زۆر دژی یه‌كتریشن. هۆیه‌ سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئایینی ئێسلام دا بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی و حاكمی هه‌ست و نیست خودایه‌. له‌ سیستمی دێمۆكراسیشدا بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی خه‌ڵك خۆیه‌تی. جا ئه‌گه‌ر جیاوازی له‌ نێوان خوداو خه‌ڵكدا نه‌بێ، ئه‌وا ئێسلام و دێمۆكراسی پێكه‌وه‌ دێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش جیاوازی له‌ نێوان ئه‌م دوو شته‌دا هه‌بێ، ئه‌وا ئێسلام و دێمۆكراسێ پێكه‌وه‌ نایانكرێ و له‌ ڕاستیشدا دوو شتی زۆر له‌ یه‌كتر جیان و قه‌تیش دانوویان پێكه‌وه‌ ناكوڵێ.
دیاره‌ ئه‌وه‌ نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه‌ و ده‌نا له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی دێمۆكراتدا، به‌رده‌باران، ئێعدام، قه‌ساس، ئه‌شكه‌نجه‌، "امر به‌ معروف و نهی از منكر" سه‌ربڕین، به‌رتیل، چه‌ند ژنه‌، كچ به‌زۆر به‌شوودان و گه‌وره‌ به‌چووكه‌ و گۆپاڵ وه‌شاندن و هه‌زارن كرده‌وه‌ی ناحه‌ز و قیزه‌ونی دیكه‌ كه‌ هه‌موویان له‌ دونیای ئێسلامدا وه‌ك خۆڵ ڕژاون، قه‌ده‌غه‌ كراون و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ به‌ خه‌ڵك بڵێ چۆن بیر بكه‌نه‌وه‌
.جا ئه‌گه‌ر وابوو جۆرج بۆش شه‌كرێكی شكاندووه‌ كه‌ هه‌ر بۆخۆی شكاندبێتی. بێجه‌ له‌مانه‌ش خۆ جۆرج بۆش ده‌بێ ئاگای له‌وه‌ بێ كه‌ بیست میلیۆن كورد له‌ توركیه‌دان و سه‌ره‌تاییترین مافیان پێنه‌دراوه‌ و به‌ندیخانه‌كانی توركیه‌ له‌ به‌ندیی سیاسیدا جمه‌یاندێ، باشه‌ ئێتر دێمۆكراسی چی و ته‌ڕه‌م...چی؟؟!! شات ئاپ كاوبۆی!


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Friday, June 25, 2004
:::
حافز كوردی زوان

بلبل گلزار عشقم بال پروازم نیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌
تاوه‌ سوز دل بنالم كه‌س هه‌مئاوازم نیـــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌
ره‌نجه‌ له‌ خار فراقم راحتی به‌خشم كـــــــــــــــــــــــــــــــــــوه‌
ئاره‌زودار و سالم یار ته‌نازم نیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌
درده‌ جارم روو كوبم تا كه‌ ده‌دم چاره‌ كوردستانـــــــــــــــه‌ن
راز دل ئه‌فشا و كی كه‌م چوونكه‌ هه‌مرازم نیـــــــــــــــــــــه‌
بردیه‌ تا دل و ده‌س عه‌قڵ و وه‌رارم چی له‌ ســـــــــــــــــــه‌ر
له‌و چاوه‌ مه‌خمووره‌ مه‌سم مه‌یل بگمازم نیـــــــــــــــــــــــه‌
ده‌رد عشقی هاله‌ گیانم تاقه‌ت و سه‌ورم نه‌مـــــــــــــــــه‌ن
سووز دل دیری بیانم حاجه‌ت سازم نیـــــــــــــــــــــــــــــــــه‌
له‌و روخ گولگونه‌ دیری حه‌سره‌ت ماچ دلـــــــــــــــــــــــــــــم
به‌سكه‌ ریو نه‌رمم عه‌زیزان تاو ئبرازم نیــــــــــــــــــــــــــــه‌
یا له‌ وه‌سلی زنده‌گی كه‌م یا له‌ هجرانی مـــــــــــــــــــــرم
غه‌یر یه‌ چشتی تره‌ك ئه‌نجام و ئاغازم نیـــــــــــــــــــــــــــه‌
حافز كوردی زوانم شیعری من بورهانمــــــــــــــــــــــــــــــه‌
شار كرماشان عه‌زیزان كه‌م له‌ شیرازم نیـــــــــــــــــــــــه‌
شیعری كوردی هه‌ر یه‌سه‌ ئه‌ر خاسه‌ ته‌مكین یا خــــراو
دی له‌ یه‌ به‌یتر چه‌ بویشم سحر و ئه‌عجازم نیــــــــــــــه‌
"ته‌مكین" (كه‌ریم كوهساری)

:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Wednesday, June 23, 2004
:::
هێڵی ئاسمانی پێشمه‌رگه‌

توركیا رازی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی كوردستان له‌ ئیستانبۆل بنیشنه‌وه
په‌یامنیَر-له‌ دیداری دویَنیَ به‌رِیَز تاڵه‌بانی له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا, به‌رِیَز تاڵه‌بانی به‌ رِه‌سمی داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد كه‌ ریَگه‌ بده‌ن فرِۆكه‌كانی كوردستان له‌ فرِۆكه‌خانه‌ی ئیستانبۆل بنیشنه‌وه‌.
به‌ پیَی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی توركی كه‌ ئه‌م هه‌واڵی به‌ مانشیَتی" هیَڵی ئاسمانیی پیَشمه‌رگه‌!" بلاَو كردۆته‌وه‌, توركیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ له‌ سلیَمانییه‌وه‌ سه‌فه‌ریَكی فرِۆكه‌ بۆ ئیستانبۆل هه‌بیَ, به‌ مه‌رجیَك ریَكخراوی نیَوده‌وڵه‌تیی هه‌وانه‌وه‌ردیی سیڤیل(ئای. كه‌ی. ئه‌ی. ئۆ) سه‌یری فرِۆكه‌ و فرِۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بكات و, له‌ رِووی چۆنییه‌تییه‌وه‌ به‌ پیَی پیَوه‌ره‌ نیَوده‌وڵه‌تییه‌كان بن.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::

منیش شیعرم هاتووه‌!!‌


كه‌ ڕچه‌ی هه‌ڵبه‌ستی نوێ له‌ لایه‌ن مامۆستا گۆرانه‌وه‌ شكا و ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبه‌ست هۆنینه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا به‌ره‌ به‌ره‌ جێگای خۆی كرده‌وه‌ و بوو به‌ باو، چه‌ندین كه‌ڵه‌ هۆنه‌ر (شاعیر) له‌م ڕێبازه‌دا هه‌ڵكه‌وتن كه‌ له‌ كوردستانی گه‌رمێن دا مرۆڤ ده‌توانێ ناوی كه‌سانی وه‌ك نه‌مر حه‌سیب قه‌ره‌داغی و مامۆستا شێركۆ بێ كه‌س و عه‌بدوڵا په‌شێو و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ ناوبه‌رێ، له‌ كوردستانی ئێرانیش كه‌سانی وه‌ك نه‌مر سواره‌ی ئه‌لخانیزاده‌ و چاوه‌ و له‌م دوایانه‌ش دا جه‌لال مه‌له‌كشا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ ئه‌م ڕێچكه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی شیاو درێژه‌ پێدا، هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌ی ناویان هات هێندێكیان ماوه‌یه‌كی بێ ده‌نگن، به‌ڵام ئه‌لحه‌ق وه‌لئینساف هێندێكیان له‌م بواره‌دا شاكاریان كردووه‌ و ئه‌سپی خۆیان له‌م مه‌یدانه‌دا به‌ جوانی تاو داوه‌.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستی كلاسیك له‌ چاو هه‌ڵبه‌ستی نوێوه‌ قورس و گرانتره‌، زۆر كه‌س وازیان لێ هێناوه‌ و زۆر جاریش له‌ به‌ر هاسانی و بێ كێش و لاكێشی هه‌ڵبه‌ستی نوێ خۆیان كردووه‌ به‌ هۆنه‌ر و ئه‌سپه‌ گه‌ڕێكیان هاوردووه‌ و له‌ جێگای زین كورتانیانێكی دڕاویان لێ كردووه‌ و ده‌یانهه‌وێ له‌م مه‌یدانه‌دا تاوی بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر لۆقه‌یان دێ و به‌ هیچ كوێ ناگه‌ن، سه‌ریریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێزیش ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ هۆنه‌ری هۆنه‌ران ده‌زانن! له‌و كاته‌وه‌ من هه‌ڵبه‌ستی هێندێك له‌مانه‌م دیوه‌، جۆره‌ هه‌ستێك لێی ڕووداوم، وا ده‌زانم بووگم به‌ هۆنه‌ر! جا باشه‌ كابرا هه‌ڵبه‌ست به‌ "گوێی كێو"! و "هه‌رای ماسی"! و… بهۆنێته‌وه‌ بۆ من نه‌توانم هه‌ڵبه‌ستێكی جوان بهۆنمه‌وه‌؟! وه‌ڵا ده‌توانم و ئه‌ولای توانینیش.
هه‌ڵبه‌ستی من:

هۆ هۆ هۆ ئه‌ستێره‌
              ئه‌رێ هۆ هۆ هۆ ئه‌ستێره‌
                  ئه‌رێ ئه‌وه‌ بۆ وڵام ناده‌یته‌وه‌؟!
            ته‌نیا ئه‌ستێره‌ی منی
                 ئاخخخخ، خۆزگه‌ كچی مام ساڵه‌ نه‌بوایی!


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و به‌ شێوه‌یه‌كی لێك تێنه‌گیشتن، له‌گه‌ڵ خاڵۆم به‌ نامه‌ و له‌ سه‌ر ئم ئس ئن بوو به‌ ناخۆشیمان، نه‌ك ناخۆشی به‌ڵكوو خاڵۆم تۆزێك دڵگران بوو و گله‌و گازنده‌ی ده‌كرد و منیش هه‌ستم ده‌كرد كه‌ ئه‌و هه‌موو هۆیه‌كان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی من و بۆ خۆی هێندێك ده‌لێل و هۆی ده‌هێناوه‌ كه‌ به‌لای منه‌وه‌ زۆر غه‌ریب بوون. هه‌ر بۆیه‌ له‌ وڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌ودا من نووسێبووم كه‌ تۆ ته‌مه‌نت چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ وای لێ كردبی كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ من تێبگه‌یی و به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ مه‌سه‌له‌كان بڕوانی… ئه‌ویش له‌ وڵامی مندا نووسیبووی:"


ته‌مه‌نم له‌ په‌نجا تێپه‌ڕی و په‌نجاوپه‌نـــــــــــــــــــــــــــــــجه‌
زۆر ئاسانه‌ بڵێم هه‌ر ڕۆژێكی یه‌ك گه‌نــــــــــــــــــــــــــــــجه‌
به‌ هێز و توانا نه‌ڕه‌شێرم، چون شێــــــــــــــــــــــــــــــــرزاده‌م
هێشتا زووه‌ برام له‌ حه‌فتاشا كۆڵ نــــــــــــــــــــــــــــــــــاده‌م
به‌ بیر و هۆش زیاتر له‌ گه‌نجیم هۆشیـــــــــــــــــــــــــــــــــارم
له‌ مه‌یدانی فێربوون و فێر كردندا تاكه‌ ســـــــــــــــــــــــــوارم
هه‌ر من شابازی ئاسمانی زانینم له‌م ته‌مه‌نـــــــــــــــــــــــه‌دا
پڕگوڵ له‌ چه‌مه‌نزاری زانست، من بڵبڵم له‌م ته‌مه‌نــــــــــــــه‌دا
ئه‌و بیره‌ كه‌ تۆ هه‌ته‌ كه‌ گۆیا، پیر و خــــــــــــــــــــــــــــــرفاوم
بایی پوڵێكیش نایه‌نێت، نووری هه‌ردوو چــــــــــــــــــــــــــاوم
گه‌ر ڕاست بێت هه‌ركه‌س پیر بێ خره‌فـــــــــــــــــــــــــــــــاوه‌
ئه‌وه‌ی دوای پیری ته‌ریقه‌ت كه‌وت گـــــــــــــــــــــــــــــــــۆڕاوه‌
ئه‌و ڕێبازه‌ی كه‌ تۆ ئێستا پێت له‌سه‌ر نــــــــــــــــــــــــــــاوه‌
ڕچه‌كه‌ی به‌ سه‌د پیری لێ هاتوو شـــــــــــــــــــــــــــــــــــكاوه‌
هاوار خۆی به‌ پیر نازانێ، مه‌ڕوانه‌ ڕوخـــــــــــــــــــــــــسار
نه‌خرفاوه‌، گوێ ڕاگره‌ بۆ گفت و گــــــــــــــــــــــــــــــــــوفتاری

:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, June 14, 2004
:::
خاچی سوور (صليب سرخ)یش سه‌ری لێشێوا!

زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ كه‌ تاكوو ئێستا هیچ وڵاتێكی موسڵمان له‌ رووی زه‌ویدا ددانی خێری به‌ خاچی سووردا نه‌هێناوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هێندیك وڵاتی تووندڕه‌ی مه‌زهه‌بییشدا ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌ به‌ ڕه‌سمی ناناسرێ! زۆرتریش له‌ به‌ر ئارمه‌كه‌یانه‌ كه‌ نیشانه‌ی "خاچ" (صليب)ێكه‌، نه‌ك له‌ به‌ر كارو تێكۆشانه‌كانی!! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی موسوڵماندا له‌ جێگای خاچ بۆ خۆیان مانگێكیان داناوه‌. هه‌رجۆرێك بێ به‌ كورت كرمانجی ئه‌و جۆره‌ وڵاتانه‌ و له‌ سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ سه‌ددام حوسێن و رژیمه‌كه‌ی قه‌ت ددانیانی خێریان به‌و ڕێكخرواه‌دا نه‌ناوه‌. كاتێكیش پرسیاریان لێ ده‌كه‌ی كه‌ بۆ له‌و وڵاتانه‌دا كار بۆ ئاواره‌ و ماڵوێران و ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی كورد ناكه‌ن، له‌ وه‌ڵامدا ده‌لێن ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌، ڕیكخراوی خه‌یریه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌وانن كه‌ ده‌بی ئه‌ره‌كه‌كانیان بۆ به‌جێ بگه‌یه‌نن. (من بۆ خۆم چه‌ندین جار ئه‌م باسه‌م له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ كردووه‌).
كه‌چی ئێستا ئه‌م ڕێكخراوه‌ داوای ئازادبوونی فاشیستێكی وه‌ك سه‌ددام حوسێن ده‌كا! به‌ بڕوای من ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، ئه‌م كاره‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌كا كه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌دا باسم كرد ڕێزو حورمه‌تی خۆی به‌رێته‌ سه‌روه‌، نازانێ تاكوو ئه‌و خاچه‌یان هه‌بێ له‌و وڵاتانه‌دا حیسابی ته‌واویان بۆ ناكرێ.
خاچی سوور ده‌ڵێ:"صدام حسين بايد آزاد يا رسما متهم شود" ‌. به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ ته‌نیا گه‌لانی عێراق و له‌ پێش هه‌موو یانه‌وه‌ گه‌لی كورده‌ بڕیار له‌ سه‌ر فاشیستێكی وه‌ك سه‌ددام خوسێن ده‌دا نه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی خه‌یریه‌ی وه‌ك خاچی سوور. تۆز و دووكه‌ڵی شیمیاییه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن له‌ پێش هه‌موو كه‌سێكدا به‌ لووتی كورددا چوو.
ئه‌وه‌ی كه‌ روون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئازاد بوونی كه‌سێكی خوێنمژی وه‌ك سه‌ددام حوسێن، مه‌حاڵه‌، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كه‌ ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی مه‌حكوم بكرێ، شتێكه‌ كه‌ ده‌بێ مرۆڤ باسی لێوه‌ بكا. به‌ڵام "گومان نیه‌كه‌م فلانی". هاهاها


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Friday, June 11, 2004
:::

فیلتر شكێن



ماوه‌یه‌كه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران
تووندتر له‌ جاران ده‌ستی داوه‌ته‌ فیلتر كردنی سایته‌كان و هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر
له‌ نێوخۆی وڵاته‌وه‌ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌گرن و داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن. دیاره‌
شێوه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ل ئه‌م كردوه‌ نامرۆڤانه‌، زۆره‌ و ته‌نانه‌ت 
هێندێك له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه‌ بۆ دژایه‌تی
كردن له‌گه‌ڵ فیلتر كردن مه‌به‌سته‌ دروست كراون، ناونیشانی
میوانه‌كانیش پیشان ناده‌ن و كه‌سیش نازانی كێ و له كوێوه‌ چاوی له چ سایتێك
كردووه‌. بۆ وێنه‌ مرۆڤ ده‌توانی له‌ ناونیشانێكی دیكه بۆ ئه‌م كاره‌ كه‌ڵك
وه‌رگرێ، واته‌ "پروكسی" و "ئای پی" نمره‌كه‌ی خۆی بگۆڕێ و له یه‌ك دانه‌ی ئازاد
كه‌ڵك وه‌رگرێ. بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بێ له‌ یه‌كێك له‌ موتوره‌ له‌ شوێنگه‌ڕانه‌كاندا
بۆ وێنه‌ له‌"

www.google.com
 
"
دا  وشه‌ی
" free proxy
" بنووسی و له‌و لیستانه‌ی ده‌رده‌كه‌ون،
ناونیشانێك وه‌رگری. پاشان به‌م
شێوه‌یه‌ پروكسییه‌كه‌ت بگۆڕه‌.
كه‌ ئه‌م كاره‌شت كرد، ئیتر زۆر به‌ هاسانی به‌ ته‌نیشت مه‌خابراتی تێپه‌ڕ ده‌بی و
ده‌ڕۆیته‌ نێو سایتێك كه‌ فیلتر نه‌كراوه‌ (ده‌توانێ هه‌ر سایتێك بی) له‌وێشه‌وه‌
ده‌توانی چاو له‌و ماڵانه‌ بكه‌ی كه‌ فیلتر كراون.


ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵیم كه
كۆماری ئیسلامی ئێران له هیچ و خۆڕایی دراوێكی زۆر له‌م ڕێگه‌ بێكه‌ڵكه‌دا به‌
ئاودا ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌رجی ئه‌م كاره‌ چه‌نده‌

ئێره
كلیك بكه‌ن.


ئه‌وا له‌ خواره‌وه‌ ناونیشانی چه‌ند ماڵپه‌ڕ
ده‌نووسیم كه‌ له‌م بواره‌دا زۆر ئاكتیڤن و هیوادارم كه‌ڵكیان هه‌بێ:


١-
ایران ئچ پی


٢-
لیسته‌ی چه‌ند
ماڵپه‌ڕی فیلترشكێن


٣-
فیلتر شكێنی "یك‌تاز"


٤-
فیلته‌ر شكێنی ده‌وڵه‌تی ئامریكا بۆ
ئێرانیه‌كان


 




:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه‌ تووشی نه‌خۆشی بووگن.

ئه‌وانه‌ی‌
كامپیۆته‌ره‌كانیان تووشی ڤایروس بووه‌ ده‌توانن لێره‌وه‌ چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن
.



:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, June 10, 2004
:::
یه‌ك ساڵ خوێندنی مێدیا


له‌ مێژبوو حه‌زم له‌وه بوو كه‌ به‌ڕاستی و له‌ بنه‌ماوه‌ فێری یاساكانی وێنه‌گری و فیلم گرتن بم، هه‌رچه‌نده‌ پێش ئه‌وه‌ی من له‌دایك بم كامیرای وێنه‌گری له‌ مالێدا هه‌بووه‌ و بابم به‌ پێی حه‌ز و ئاواتی خۆی وێنه‌ی له‌ دیمه‌نی كورده‌واری وه‌ك ڕه‌شماڵ و چیخ و مه‌ڕ و ماڵات و منداڵانی ڕه‌شوو ڕووت و جووزانم، ته‌نانه‌ت كاتێك دیویه‌ یه‌كێكمان له‌ نێوان گه‌ماڵه‌ زله‌كانی خۆماندا دانیشتووین یان سواری به‌رانێك بووین، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ كه‌ دیمه‌نێكی سه‌یریان بۆ ئه‌و بووه‌ گرتوونی. كه‌ ئیمه‌ش گه‌وره‌بووین وێنه‌كان هه‌ر مابوون و ئێستاش هێندێكیان به‌ لای منه‌وه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان فه‌وتان و بێ سه‌روشوین بوون!
له‌و كاته‌وه‌ من حه‌ز له‌ وێنه‌گری ده‌كه‌م و هه‌میشه‌ش كامیرام هه‌بووه‌ و وێنه‌ی زۆرم گرتووه‌، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ لاوه‌كیانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی فێری كاركردی كامیرا بی شتێكی تره‌. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش تووشم به‌ مامۆستایه‌كه‌وه‌ بوو و له‌ باسه‌كه‌ماندا باسی وێنه‌گرتن هات و ئه‌ویش وتی له‌ قوتابخانه‌ی ئیمه‌دا كورسێكی تایبه‌تیمان بۆ "مێدیا" هه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵكی فێری وینه‌گری و وێنه‌شۆردنه‌وه‌، فیلم گرتن و ده‌رهێنانی فیلم، ده‌نگ تۆمار كردن و كاركردن به‌ پرۆگرامی جۆراوجۆر له‌وانه‌ فۆتۆشۆپ ده‌كه‌ین و ئه‌م ده‌وره‌ش یه‌ك ساڵییه‌.
هه‌ر ئه‌و كات من داوام كرد و كاغه‌ز و فۆرمه‌كانم پڕ كرده‌وه‌. تاكوو ئێستا هه‌ر له‌بیرم نه‌مابوو! كه‌چی حه‌وتووی پێش مامۆستایه‌ك ته‌له‌فوونی كرد و داوای كرد كه‌ بۆ تاقیكاریه‌كی چووكه‌ و وتووێژ بڕۆم بۆ لایان. منیش ڕۆیشتم، خه‌ڵێكی زۆری لێبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا من خارجی و كورد له‌وێ بووم! دوێكه كاغه‌زێكم بۆ هاتووه‌ كه‌ تێدا نووسراوه‌: تۆ له‌ قوتابخانه‌ی ئێمه‌دا وه‌رگیراوی، به‌خێری بێی. تكایه‌ دواین بڕیاری خۆت بده‌. ئه‌گه‌ریش دێی، پێش ئه‌وه‌ی مانگی شه‌ش كۆتایی پێ بێ‌. پووڵی ناونووسی و ده‌سپێكردنه‌كه‌ی به‌م ژاماره‌ .... حه‌سێبه‌ بنێره.
كه‌ وابوو، ده‌بێ ڕۆژی " ٢٣"ی مانگی ئاوگوست ده‌ست به‌ خوێندینی مێدیا بكه‌م و تاكوو ساڵێك ده‌بێ به‌ تووندی تێبكۆشم تاكوو فێری شتێك بم. هه‌ر چه‌نده‌ ته‌مه‌ن به‌رده‌وام به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵده‌كشێ. به‌ڵام حه‌ز و ئاوات و به‌رزی وره‌ كارێك ده‌كا كه‌ جاروباره‌ مرۆڤ ده‌ست بداده‌ كارێكی سه‌خت و گران.
هیوام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كوردانه‌ی‌ حه‌زیان لێیه‌ له‌م بواره‌دا تێكۆشانیان هه‌بێ، كه‌ به‌ بڕوای من ڕۆڵی مێدیا له‌ دیاری كردنی ڕه‌وتی ئیمڕۆی كۆمه‌ڵگادا زۆر سه‌ره‌كییه‌، ده‌توانن داوای ئه‌م كۆرسه‌ به‌كه‌ن، دیاره‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سویددا ده‌ژین و به‌تایبه‌تی له‌ شاری ستۆكهۆڵم. دیاری ئیمساڵ تازه‌ كه‌س وه‌رناگرن. به‌ڵام بۆ ساڵێكی دیكه‌ ده‌توانن نانووسی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ناونیشان و ته‌له‌فوونی خوێندنگه‌كه‌:
långbro Folkhögskola/Stora Mans Väg/125 59 Älvsjö
ته‌له‌فوون: ٠٠٤٦٨٨٨٠٥٣٠
فاكس: ٠٠٤٦٨٦٤٦٤٥١٩


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, June 07, 2004
:::
پیاوه‌ ئه‌فسانه‌یی "به‌نگت‌ ئوسته‌‌"ه‌كه‌ی ته‌‌له‌فزیۆنی سوید كۆچی دوایی كرد


ئێستاش كه‌ ئێستایه‌، ده‌نگه‌ زوڵاڵ و به‌ هه‌یبه‌ته‌‌كه‌ی له‌ گوێمدا ده‌زرینگێته‌‌وه‌، كاتێك له‌ كاناڵی ٢ی ته‌‌له‌فزیۆنی سویددا هه‌واڵی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی ده‌خوێنده‌وه‌ و له‌ سه‌ر رپوتاژێك "شه‌ڕه‌ له‌بیر كراوه‌كه‌" روونكردنه‌وی ده‌دا كه‌ چۆن پێشمه‌رگه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چۆن چالاكیه‌ نیزامیه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ئه‌م مێژووه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و كاته‌ "به‌نگت‌" یه‌كێك له‌ ناسراوترین هه‌واڵده‌ره‌كانی ته‌‌له‌فزیۆنی سوید بوو. پاش ئه‌و رپۆرتاژه‌ كه‌ له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیمۆكرات‌ بڵاوی كرده‌وه‌ هه‌میشه‌ تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ بووم كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌م كابرایه‌ ببینم و له‌سه‌ر بیروڕای به‌ نسبته‌‌ مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌ هێندێك پرسیاری ئاراسته‌‌ بكه‌م. ڕۆژگار هاتووچوو، تاكوو به‌ شێوه‌یه‌ك زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌گه‌ڵی بووم به‌ ئاشنا و جاروباره‌ ده‌مبینی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ئاشنا بوونه‌ هێنده‌ی نه‌خایاند كه‌ "به‌نگت‌" خانه‌نشین كرا و ماوه‌یه‌كی كورت‌ دوای خانه‌نشین كردنیش تووشی نه‌خۆشی فه‌رامۆشی بوو و من ئیتر نه‌مدیته‌‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی كچه‌كه‌یه‌وه‌ همیشه‌ ئاگاداری وه‌زعی ده‌بووم.
دیاره‌ پێش ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی فه‌رامۆشی ببێ، حه‌زێكی یه‌كجار زۆری له‌ ماسی گرتن بوو و هه‌ر بۆیه‌ش كه‌م جار ده‌كه‌وته‌‌ ماڵ و زۆر جاریش بۆ ماسی گرتن ڕێگایه‌كی چه‌ند كیلومیتری ده‌بڕی. له‌به‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ش بوو كه‌ له‌ نێو هێندێك خه‌ڵكدا به‌ "پیره‌ ماسیگره‌كه‌" ناسرابوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نگت‌ ‌ منداڵێكی كه‌وه‌بووه‌ به‌ر ماشینی كابرایه‌كی مه‌ست‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دایك و بابی دیكه‌ كۆمه‌ڵه‌ی (دژی شۆفیره‌ مه‌سته‌‌كان) پێك هێنا و بۆ خۆشی ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایته‌‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی له‌ ئه‌ستۆ بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ "به‌نگت‌" له‌ ٦٠كانه‌وه‌ ڕۆژنامه‌نووس و رووناكبیر بوو، ئاگاداریه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر نه‌ته‌‌‌وه‌ی كورد هه‌بوو، ئه‌و كاته‌‌ش كه‌ رپۆرتاژی "شه‌ڕه‌ له‌بیر كراوه‌كه‌" بڵاو كرایه‌وه‌ بۆ خۆی به‌رپرسی هه‌وڵه‌كانی كاناڵی ٢ی ته‌‌له‌فزیۆنی سوید بوو.
"به‌نگت‌" مرۆڤێكی ناسراو بوو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌موو ئێواران هه‌واڵه‌كانی به‌ شێویه‌كی لێوه‌شاوه‌ و زۆر بێ هه‌ڵه‌ ده‌خوێنده‌وه‌، ته‌‌واوی دانشتوانی سوید ده‌یانناسی.
یاره‌ "به‌نگت‌" ماویه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌دا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد و بێ ده‌نگ بوو، به‌ بڕوای من به‌ بێده‌نگ بوون و نه‌مانی "به‌نگت‌"، كورده‌كان دۆسه‌ێكی دیكه‌یان له‌ده‌سه‌ دا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، ئه‌م كابر ئه‌فسانه‌ییه‌ی ته‌‌له‌فزیۆنی سوید چاوی لێك ناو كۆچی دوایی كرد. به‌م جۆره‌ "به‌نگت‌ ئوسته‌‌" له‌ ماوه‌ی ژیانی ٧٧ ساڵی خۆیدا، له‌ بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندندا تێكۆشانێكی زۆر به‌رچاوی هه‌بوو، له‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ناسراوه‌ی سویددا كاری كردبوو كه‌ دواجار له‌ ته‌‌له‌فزیۆنی سویددا گرسابووه‌وه‌ و تاكوو ته‌‌مه‌نی خانه‌نیشین كردن له‌و شوێنه‌ كاری كرد و توانی ناوی خۆی له‌ مێژووی ده‌نگ و ره‌نگی سویددا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ‌ تۆمار بكا.

یادی "به‌نگت‌ ئو‌سته‌‌" به‌ خێر بێ.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: