::: قه‌ره‌نی قادری به دوای چی دا ده‌گه‌ڕێ؟هاوڕێی به‌ڕێزم كاك قادر ئه‌لیاسی وتارێكی باشێ له وه‌ڵامی قه‌ره‌نی قادری دا نووسیوه كه منیش لێره بۆی داده‌نێ.
"قه‌ره‌نی قادری دوای وه درۆ كه‌وتنی ئه‌گه‌ر وگومانه‌كانی پێشووی له سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه له سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی 13دا، به دوای خوڵقاندنی گومانێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێ. سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌نزاده و وه‌فدێكی هاوڕێی بۆ لای به‌ڕێزمام جه‌لال تاڵه‌بانی، به خه‌یاڵی قادری گومانێكی دیكه‌ی بۆ ناوبراو خوڵقاندووه. ناوبراو به هێنانی ئه‌و هه‌واڵه كه له (كوردستانی نوێ)ی ڕۆژی 30.08.2004 دا هاتبوو: "مام جه‌لال له باره‌گای تایبه‌تیی خۆی له قه‌ڵاچوالان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی كرد له سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌که‌مان مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده و وه‌فدێكی هاوڕێی"، ده‌پرسێ:" ئاخۆ عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده و وه‌فده هاوڕێكه‌ی نوێنه‌رانی ڕه‌سمیی بوون یان سه‌ردانه‌كه ناڕه‌سمی بووه؟"
وامان دانا به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده و وه‌فده هاوڕێ كه‌ی بۆ دیدارێكی تایبه‌تی و دوور له نوێنه‌ری حیزب، سه‌ردانی مام جه‌لال یان كرد بێ، ئه‌مه بۆ بووه به جێگای پرسیار؟ پێم وایه دوای كۆنگره‌ی 13 و ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی كه‌كۆنگره له گه‌ڵ خۆی هێنای، ئیتر گومانێك بۆ قه‌ره‌نی نه‌مابێته‌وه كه ئه‌گه‌ر و گومان و گره‌وه‌كانی پێشووی ناوبراو له سه‌ر كۆنگره، سه‌رپاك بۆش و بێ بناغه بوون. ئه‌گه‌ر پێی وایه ئێستاش ئه‌گه‌ری لێك به‌لآوبوونی حیزب هه‌یه و مامۆستا به دوای ئه‌و مه‌به‌سته‌دا چووه، دیسان ئه‌وه گومانێكی بێ بناغه‌ی دیكه‌یه؛ چوونكه كۆنگره‌ی 8 و جوێ بوونه‌وه سه‌لماندی، حیزب چ زیانێكی وێ كه‌وتووه و (تجربه تجربه كردن) هه‌ڵه‌یه. پاشان وه‌فدی هاوڕێی مامۆستا، به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن ڕه‌ستگار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی 13 ی حیزب و به‌ڕێزانی دیكه ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه‌ن. هه‌روه‌ها پێش له سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی كوردستان و به‌ڕێز قادر عه‌زیز سكرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دیداری مام جه‌لال یان كرد، ئه‌ی ئه‌و دیدارانه بۆ پرسیاری لای ئه‌و جه‌نابه نه‌خوڵقاند؟ تازه ده‌كرا گۆڕینی به‌ڕێز كه‌ریم ئه‌حمه‌د و جیابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی نیشتمانی له زه‌حمه‌تكێشان كه یه‌ك هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕووی دا، پرسیاری زیاتر لای جه‌نابی قه‌ره‌نی بخوڵقێنێ! به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی 11ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا بڕیارێك به پێشنیاری خودی مامۆستا حه‌سه‌نزاده په‌سند كراوه كه یه‌ك كه‌س بۆی نه‌بێ له دوو كۆنگره زیاتر خۆی بۆ سكرتێری حیزب بپاڵێوێ، گومانی لای ئه‌و به‌ڕێزه دروست كردووه! بۆیه ده‌نووسێ: " پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه‌ی سكرتێری پێشووی ح د ك ئێران گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه و ئه‌م پرسیاره دروست ده‌کا كه ئاخۆ ده‌بێ مه‌به‌ستی حه‌سه‌نزاده و وه‌فده‌كه‌ی چی بێت؟"
به‌وه‌ش دڵی ئاو ناخواته‌وه و درێژه‌ی ده‌داتێ:" ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده ئه‌و چه‌شنه پله‌یه‌ی له ح د ك ئێران‌دا نه‌ماوه كه به‌رپرسێتیی هه‌یئه‌تێكی له‌سه‌ر شان بێت. هه‌روه‌ها جیا له حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار و ئیسماعیل بازیار كه ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندیین ئه‌وانی‌تر پێشتر ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی ح د ك ئێران بوون به‌ڵام ئێستا هیچ پله‌یه‌كیان له سه‌ركردایه‌تیی ح د ك ئێران‌دا نه‌ماوه و له سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌ڵنه‌بژێردراونه‌ته‌وه". باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵنه‌بژێردرا یان خۆی نه‌پالآوت بۆ ڕێبه‌ریی حیزب، ده‌بێ له حیزب ده‌ربكرێ یان په‌راوێز بخرێ؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه كه سالآنێكی دوور و درێژ كه‌سێكی وه‌ك مامۆستا وه‌سه‌ر یه‌كی ناوه، هه‌روا ده‌ستی لێ بشۆردرێ؟ وه‌ك من له بیرم بێ، مامۆستا حه‌سه‌نزاده هه‌م له كاتی شه‌هید كرانی د.قاسملوو و هه‌م له كاره‌ساتی میكۆنۆس دا به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب بێ، نوێنه‌ری حیزب بووه و به ناوی حیزبه‌وه به‌شداری له‌و دوو بۆنه‌دا كردووه. دیسان قه‌ره‌نی خه‌یاڵ پلآوانه خۆی ده‌خاته گۆمی گومانێكی دیكه و ده‌ڵێ: " سه‌رنجڕاکێشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سانه ته‌نانه‌ت ئێستا له دوای سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حیزب‌دا به به‌رهه‌ڵستكارانی ناو ح د ك ئێران ناویان ده‌ر‌كردووه!" ئه‌م قسه بێ تان و پۆیانه له كوێ سه‌رچاوه ده‌گرێ و پشت به كام درۆخانه ده‌به‌ستێ، ئه‌وه ده‌بێ بوختان هه‌ڵبه‌ست بۆ خۆی وه‌لآم بداته‌وه. ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات كۆنگره‌ی نه‌گرتبایه و ئاڵ و گۆڕی زیندووی تێدا ئه‌نجام نه‌درابایه، ئه‌وكات گومان خوڵقێن چی ده‌گوت؟ كۆنگره ده‌گیرێ. یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵبژاردنه. ژماره‌یه‌كی نوێ خۆی كاندید ده‌كا و له ئه‌نجام دا چه‌ند كه‌سێك ده‌بێته ئه‌ندامی ڕێبه‌ری و چه‌ند كه‌سێكیش ده‌نگ ناهێنێ. ئه‌مه سروشتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیكه. ئیتر ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش له كۆنگره بانگه‌شه‌ی بۆ خۆی كردبێ و له هه‌ڵبژاردن دا ده‌نگی نه‌هێنابێ، بۆ ده‌بێ بخرێته سه‌نگه‌ری به‌رهه‌ڵستكارانی ناو (ح د ك ئێران)ه‌وه؟
سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌موو دیدار و چاوپێكه‌وتنانه كه ڕۆژانه له میدیاكانی جیهانه‌وه به‌لآو ده‌كرێنه‌وه، سه‌رنجی قه‌ره‌نی قادری ڕاناكێشێ، كه‌چی به بچووكترین هه‌واڵ له سه‌ر حیزب و ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه، شه‌ن و كه‌و ده‌كا و خودا خودایه‌تی، ئه‌وه‌ی گومانی بۆی ده‌چێ، وا بشكێته‌وه. بۆیه منیش ده‌پرسم: قه‌ره‌نی قادری به دوای چی دا ده‌گه‌ڕێ؟ به‌ر له‌وه‌ی وه‌لآمی ئه‌و به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسه ببیستم، بۆچوونم له سه‌ر نووسراوه‌كانی ڕابردوو و ئێستای ناوبراو كه سه‌باره‌ت به ح.د.ك.ئێران نووسیویه‌تی، له یه‌كێك له‌م دوو خالآنه به‌ده‌ر نازانم: 1- یان زۆر به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌ی كوردستانی ئێران و به پێی چاوه‌ڕوانی یه‌ك كه له حیزبی دیموكرات هه‌یه‌تی، هه‌وڵ ده‌دا هه‌ڵه‌كان ڕاست بكاته‌وه! 2- یان درێژه‌ی ئه‌و مه‌عمووریه‌تانه‌ی حیزبی تووده و چریكی ئه‌كسه‌ریه‌تی دژی هێزه كوردی یه‌كان له ئه‌ستۆ گرتووه! به‌لآم به پێی نووسراوه‌كانی له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م به‌ڕێزه! خاڵی 2 زیاتر ڕێی تێ ده‌چێ، چوونكه ناوبراو پێشترئه‌ندامی ڕه‌وتێكی سه‌راسه‌ری ئێرانی (چریكی ئه‌كسه‌ریه‌ت- هاوپه‌یمانی حیزبی تووده ) بووه. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه تۆزێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه دواوه و ئاماژه‌یه‌كی كورت به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی حیزبی تووده و چریكی ئه‌كسه‌ریه‌ت ده‌كه‌م كه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ئێران دژی گه‌لی كورد و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا. یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌و دوو ڕێكخراوه ئه‌نجامیان ده‌دا، ئه‌وه بوو كه گوایه كۆماری ئیسلامی ئێران سیسته‌مێكی گه‌لی یه و خه‌باتێكی به ناو دژی ئه‌مپێریالیستی به‌ڕێوه ده‌با. به بیانوویه‌وه پاساویان بۆ تیئوریه بێ باغه‌كه‌ی خۆیان ده‌هێنایه‌وه و ده‌یانگوت: هه‌ر هێز و لایه‌نێك له‌م كاته‌دا دژایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لآته بكا، دژی شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌جووڵێته‌وه. له‌و ڕاستایه‌دا ده‌چوونه سه‌نگه‌ری دژی جوولآنه‌وه‌ی ڕه‌وای گه‌لی كورد و ح.د.ك.ئێرانه‌وه (چوونكه ئه‌وكات ته‌نیا هێزێك دژی كۆماری كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی وه‌ستا بوو، گه‌لی كورد و خه‌باته هه‌قخوازانه‌كه‌ی بوو). بۆ وێنه جارێك ده‌نگۆیان به‌لآو ده‌كرده‌وه: پێشمه‌رگه‌كانی ح.د.ك.ئێران به فه‌رمانی ڕێژیمی به‌عس دژی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ح.د.ك.ئێران به كرێگیراوی به‌عسه. ئه‌م ئیده‌عایه‌ش به ڕووخانی به‌عس ده‌ركه‌وت! ده‌مێكی تر ده‌یان نووسی: قاسملوو 9 میلیارد (یان میلیۆن له بیرم نی یه )دۆلاری له CIA وه‌رگرتووه. ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌ش بۆ فریودانی خه‌ڵكی ساویلكه و وشكه مه‌زهه‌بی ئێران وه‌ڕێ ده‌خرا تا هانیان بده‌ن باشتر به‌شداری له قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی كوردستان دا بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌م كورده فریوخواردووه‌كانی وه‌ك قه‌ره‌نی زیاتر بفریوێنن و هه‌م وه‌ك سیخوڕێكی بێ كرێ و مز، بیانخزێننه نێو ڕیزه‌كانی هێزه كوردی یه‌كان و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه تا بۆیان بكرێ، كه‌لێن بخه‌نه بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه‌وه. مامه غه‌نی (ببووره مامه قه‌ره‌نی) په‌یڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه بووه.
به بڕوای من، قه‌ره‌نی ده‌بوو له باتی درێژه‌دان به‌و سیاسه‌ته دۆڕاوه، بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌لآنه‌ی پێشووی،1- داوای لێبوردنی له خه‌ڵكی كوردستان كردبا.2- وه‌لآمی ئه‌و وتارانه‌ی داباوه كه ئێستا قه‌ڵه‌مه شۆڤینیستی یه‌كانی فارس زمان، دژی داوا ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ده‌ینووسن. بۆ وێنه فه‌رهاد عیرفانی له وتارێك دا نووسیویه‌تی: (نه خودمختاری، نه فدرالیزم، ایرانی متحد و یكپارچه و دمكراتیك) كه له ڕۆژنامه‌ی ایران امروزدا هاتووه! له‌م وتاره‌ی عیرفانی دا نه كورد به نه‌ته‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، نه زمانه‌كه‌ی به زمانێكی سه‌ربه‌خۆ دێته حیساب و نه مێژووه‌كه‌شی وه‌ك مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك چاوی لێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر قه‌ره‌نی قادری ڕۆژنامه‌نووسێكی به مشووری كورده، ده‌با جارێك داكۆكی له‌م گه‌له هه‌ژاره‌ی خۆی كردبا و وه‌لآمی ئه‌و قه‌ڵه‌مه شۆڤینیستانه‌ی داباوه، نه‌ك ببا به كه‌واسووری به‌ر له‌شكری نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوكه‌ری كرده‌وه پان ئێرانیسته‌كان و ڕۆژ تا ئێواره به ناوی ده‌ربڕینی بیر و ڕای ئازاده‌وه! دژی یه‌كێك له ڕه‌سه‌نترین هێزه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی فڕ و فیشاڵی به‌لآو كردباوه. به‌لآم ئه‌م چه‌شنه پێنووسانه به پێی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێشتر وه‌ریان گرتووه، ته‌نیا بۆ بوختان و گومان خوڵقاندن دژی گه‌لی خۆیان خوڵقاون. وه‌ك ده‌ڵێن: خوویه بگرێ به شیری، مه‌ر مه‌رگ بیبا له بیری.
"قادر ئه‌لیاسی،ئوسلۆ /9/20045
:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی
____________________________________