بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Tuesday, January 25, 2005
:::
وێنه‌ی منداڵی


ئیمڕۆ له‌ کرماشانه‌وه‌ یه‌کێک له‌ وێنه‌کانی ده‌ورانی منداڵی خۆمیان بۆ ناردووم! من ئه‌م وێنه‌یه‌م به‌ منداڵی دیبوو، به‌ڵام دوایی که‌ گه‌وره‌ بووم نه‌مدیه‌وه، که‌چی دوێنه‌ ئه‌ویش له‌ شێوه‌ی دیجیتاڵدا گه‌یشته‌وه‌ ده‌ستم، هه‌ر بۆیه‌ زۆر زۆر خوشحاڵم. یادی به‌خێر بێ کاتێک منداڵ بووین بابه‌م وێنه‌ی زۆری ده‌گرتین، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که‌ خۆی پێی دڵگیر ده‌بوو یان ئه‌و میوانانه‌ی که‌ خۆشیانی ده‌ویست وه‌ک خزم و که‌س و کار وێنه‌یانی ده‌گرت. ئالبوومێکمان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌فه‌وتێ دایکم له‌ نێو یه‌غانێکدا شاردوویه‌وه‌ و کلیلێکی زلیشی له‌ درگاکه‌ی دابوو. هه‌ر کاتێک بێتاقه‌ت ده‌بووین ئالبوومی ده‌رده‌هێنا و چاومان له‌ وێنه‌کان ده‌کرد، ئه‌و کاتانه‌ ئیتر وه‌ک جێژن وابوو، لانی که‌م بۆ من وابوو. دیاره‌ ئه‌و کاته‌ له‌ ناوچه‌ی ئێمه‌دا ته‌نیا بابه‌م کامیرای وێنه‌گری هه‌بوو، ئه‌ویش له‌ جۆری ئاڵمانی و فیلنی 135 میلمی ده‌خوارد. باش له‌ بیرمه‌ فیلمێکی باشی له‌ وێنه‌ی جوان جوان گرتبوو و ئاماده‌ی کردبوو بیباته‌ شار بیشۆرێته‌وه‌، منیش به‌ دزییه‌وه‌ چه‌سپی سه‌ر فیلمه‌که‌م کرده‌وه‌ و فیلمم راکێشا هه‌تاکوو کۆتایی، له‌ خۆمدا ده‌مهه‌ویست چاو له‌ نیگاتیڤه‌کانی بکه‌م، هێنده‌ بێ عه‌وقه‌ڵ بووم پێم وابوو پێش ئه‌وه‌ی فیلمه‌که‌ بشۆرنه‌وه‌، نیگاتیڤه‌کانی دیارن!! دایاره‌ زۆریش گه‌وره‌ نه‌بووم. بابه‌یشم زانی کاری منه‌ و زۆر تووڕه‌ بوو، ئیتر له‌ بیرم نیه‌ کوته‌کم خوارد یان نه‌، چوونکه‌ هێنده‌ کوته‌کم له‌ به‌ر کاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ده‌خوارد، خۆ له‌ ئه‌ژمار نه‌ده‌هات‌. دیاره‌ کوته‌که‌کان زۆربه‌ی زۆریان خوا هه‌ڵناگرێ حه‌ق بوون، ئێستا که‌ گه‌وره‌ بووم و بووگم به‌ پیاویش هه‌ر پێم وایێ من باشترین بابه‌ی دونیام هه‌بووه‌. ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ هه‌واره‌که‌مان "چاڵاوه"ی شاهۆ له‌ نزیک ڕه‌شماڵ "ده‌وار"ه‌که‌ی خۆماندا گیراوه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌ماڵه‌کان که‌ پێم وابێ ئه‌و کاته‌ له‌ منیان خۆشتر گه‌ره‌کبوون.ها ها ها، تاکوو من هاتم بۆ پێشمه‌رگایه‌تیش هه‌میشه‌ دووگه‌ماڵمان هه‌بوو و خواردن و بوجه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو که‌ به‌یانیان و ئێواران یه‌کێک له‌ منداڵه‌کان ده‌بووین به‌ مامووری دابه‌ش کردنی نان به‌ سه‌ر گه‌ماڵه‌کاندا.خوای نه‌کردایه‌ نانی گه‌ماڵه‌ بۆرمان له‌ بیر بچوایه‌، ئه‌وا ئیتر زۆر خراپ تووڕه‌ ده‌بوون لێمان. ده‌بوا نانه‌کانیشان له‌ نزیک یه‌که‌وه‌ پێنده‌ین چوونکه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌هاتن و ده‌بوو به‌ یه‌ک هه‌راو فه‌رته‌نه‌یه‌ک خوابه‌کم نه‌یوێنن، به‌ڵام له‌ به‌ر بزێوی هێندیک جار هه‌ردوو کۆنانه‌که‌م له‌ نزیک یه‌که‌وه‌ داده‌نا و ده‌بوو به‌ شه‌ڕه‌ گه‌مالێک،حه‌یا حه‌ی، تاکوو یه‌کێک له‌ گه‌وره‌کانی ماڵ نه‌هاتبایه‌ته‌ ده‌رو تێیانی نه‌خڕیبا خۆ لێک نه‌ده‌بوونه‌وه‌، ده‌شیانزانی که‌ گه‌ماڵه‌ بۆر زۆرداره‌ و به‌شه‌که‌ی گه‌ماڵه‌ "کورگ" ده‌خوا مه‌جبوور ده‌بوون خواردنێکی دیکه‌ که‌ زۆر جار له‌وه‌ی پێشوو چه‌ورتر و به‌ تام و له‌زه‌تتر ده‌بوو بنرێته‌ به‌رده‌م سه‌گه‌ کوڕگ و ده‌بوا وه‌ک نیگابانیش به‌لایه‌وه دانیشین تاکوو دیخوا. یاد و بیروه‌ری ئه‌و کاته‌ زێڕینانه‌ به‌خێر بێ که‌ تازه‌ قه‌د گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیه‌. ئه‌مه‌ش وێنه‌که:


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, January 23, 2005
:::
سه‌فه‌ر


ئه‌مڕۆ من له‌ ماڵ نیم و به‌ سه‌فه‌ر چوومه‌ته‌ لای هاوڕێیه‌کی زۆر خۆشه‌ویستم له‌ شارێکی دیکه‌. ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ لێره‌م زۆر خۆش گوزه‌راوه‌ و زۆر قسه‌ی خۆش و بیره‌وه‌ریمان پێکه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌.
یه‌کشه‌ممه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, January 10, 2005
:::
له‌وه‌ ده‌چێ دادگای رۆحانییه‌تی ئه‌هلی ته‌سه‌نون مانای سوره‌ی "الحمد" نه‌زانێ!


له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵی سزا دانی مامۆستای مزگه‌وتی "ئیمامی موحه‌ممه‌دی غه‌زالی" له‌ شاری سنه‌دا بڵاو بووه‌وه‌. له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاوه‌ها هاتبوو:
" حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆڕێكی‌ ئایینی‌دا، مامۆستای‌ مزگه‌وتی‌ "ئیمام موحه‌ممه‌دی‌ غه‌زالی‌" به‌ ناوی‌ "مه‌لا خه‌لیل ئه‌ده‌بی‌"، له‌ گه‌ڕه‌كی‌ خانه‌قای‌ شاری‌ سنه‌ له‌ ئاخافتنێكدا وتوویه‌تی‌ كه‌ "مرۆڤ جگه‌ له‌ خودا نابێ‌ له‌ كه‌س بپاڕێته‌وه ‌و داوای‌ یارمه‌تی‌ لـێ‌ بكا"، ئه‌م وته‌یه‌ له‌ لایه‌ن جاشێكی‌ رێژیمه‌وه‌ ئه‌چێته‌وه‌ بۆ كاربه‌ده‌ستانی‌ حكوومه‌ت (مركز بزرگ اسلامی‌)‌و دوایی‌ ئه‌م مه‌لایه‌ ده‌كێشرێته‌ دادگای‌ روحانییه‌تی‌ ئه‌هلی‌ ته‌سه‌نون كه‌ له‌وێ‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و قسه‌یه‌وه‌ حوكمی‌ 4 مانگ ‌به‌ندكردنی‌ به‌سه‌ردا ده‌بڕدرێت. پێویسته‌ بگوترێ‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ رێژیم ئه‌م وتانه‌ی‌ "مه‌لا خه‌لیل"یان به‌ ته‌وهین به‌ مه‌زهه‌بی‌ شێعه‌‌و ئیمامه‌كانیان زانیوه‌. "
زۆر سه‌یره‌، له‌وه‌ ده‌چێ دادگای رۆحانییه‌تی ئه‌هلی ته‌سه‌نون له‌ شاری سنه‌ مانای سوره‌ی "الحمد" نه‌زانێ، ده‌نا له‌ هیچ و خۆڕایی و بێ تاوان مامۆستا خه‌لیل به‌ چوارمانگ به‌ندیخانه‌ سزا نادا! ئه‌ی باشه‌ مه‌گه‌ر سوره‌ی الحمد ناڵێ : " ایاك نعبد و ایاك نستعین" (ته‌نێا بۆ تۆ به‌نده‌گی ده‌كه‌ین و ته‌نیا داوای یارمه‌تی له‌ تۆ ده‌كه‌ین)
ئه‌گه‌ر وابێ مامۆستا خه‌لیل ته‌نیا قسه‌ی خودای دووپاته‌ كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ تاوانبار داده‌نرێ! یان ئه‌وه‌تا "مرکز بزرگ اسلامی" ئایه‌تێکی له‌ سوره‌ی الحمد قرتاندووه‌! ده‌نا به‌ پێی یاساکانی ئایینی ئیسلام مه‌لای ناوبراو هیچ تاوانێکی نیه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, January 06, 2005
:::
چاوێلکه‌


ئیمڕۆ هه‌وه‌ڵین چاوێلکه‌ی خۆم له‌ ژیانمدا کڕی! ئیمڕۆ که‌ کاتێکدا له‌ نێوا ماشین دا گۆڤارێکی کومپحۆته‌ریم ده‌خوێندوه، هه‌ستم کرد که‌ زۆر به‌ زه‌حمه‌ت پیته‌کان له‌ یه‌کتری جیا ده‌که‌مه‌وه! هه‌ر بۆیه‌ چوومه‌ هه‌وه‌ڵین شوێن که‌ کراوه‌ بوو (کاتژمێر چواری سه‌رله‌ به‌یانی) و هه‌وه‌ڵین چاوێلکه‌ی خۆم کڕی، دیاره‌ چاوه‌کانم هێنده‌ کز و لاواز نه‌بوون، به‌ڵام که‌ کڕیم به‌ بیری ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ به‌رزه‌ی مام هێمن که‌وتم که‌ زۆر جوان فه‌رموویه:
له‌م ده‌مه‌ڕا دڵم لێی داوه‌ بــــــــــــۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم، جاوی جــــوان
گه‌رچی خه‌ڵکی وڵاتی چاو جوانانــــــم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانــــــــــــم
هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بـــوو
په‌چه‌و رووبه‌ندو چارشێوم دوژمن بــــوو
ئێستا پیرم و که‌وتوومه‌ته‌ ئاویلکـــــــــه‌
چاوی جوانم لێ ون ده‌کا چاویلکـــــــه‌


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: