| :لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه |
|
بێستوون
|
||
| :بڵاگه كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ: | |
| - |
Thursday, June 30, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Saturday, June 25, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Friday, June 24, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Monday, June 20, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Saturday, June 18, 2005
:::
ڕۆژی یكشه‌ممه 19/ 7/2005، هه‌ژده ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونی سالار ئیبراهمی دا تێئه‌په‌ڕێ، منیش به هه‌ڵم زانی وه‌ک قوتابییه‌کی ئه‌و فه‌رمانده ئازا و دلێره، یادێکی له فه‌رمانده‌كه‌ی خۆم بکه‌مه‌وه. له نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه‌سانێكی ئازا و نه‌ترس و شۆڕشگێر هه‌ڵده‌كه‌ون كه ناویان له مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌دا ده‌نووسرێ و له ئازایه‌تی خیره‌ت دا ده‌بنه وێردی سه‌ر زمانی ئه‌و گه‌له. بێ گومان له نێوه نه‌ته‌وه‌ی كوردیشدا كه‌سانی وه‌ها زۆرن. به‌ڵام به بڕوای من فه‌رمانده‌یه‌كی شه‌ڕ زانی وه‌ك سالار له كه‌م نه‌ته‌وه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه، من بۆ خۆم شاهیدی سه‌دان داستانی قاههرهمانانهی ئه‌م پێشمه‌رگه ئازا و فیداکارهم، به‌ڵام لێره‌دا من باسی ئه‌و شه‌ڕه‌تان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه که خودی کاک سالار به ده‌ست هێزه داگیرکهرهكانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێدا شه‌هید کرا. چه‌ند رۆژێک بوو که ناوچه‌ی هه‌ورامانمان به‌جێ هێشتبوو. پاش ڕێگا بڕینێکی زۆر توشی چه‌ند شه‌ڕ و بۆسه‌نانه‌وه‌ی هێزی دوژمن، گه‌یشتبوینه ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و له‌خواری ئاوایی "سه‌ڕێز" له حه‌سانه‌وه‌دا بووین خۆشمان ئاماده کردبوو که به‌ره‌و ناوچه‌ی "بێله‌وار" بڕوین. ئێواره كاك سالار و کاوه بارامی که فرماندهی هێزی شاهۆ بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه رۆیشتن بۆ ئاوایی "ده‌ژن" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زه‌ربه‌یه‌ک له هێزی دوژمن جێگیر له ئاوای ده‌ژن بده‌ن هه‌م هێندێک نان و خۆاردن له‌گه‌ل خۆ یان بێنن. پاشماوه‌ی هێزه‌که‌ی تریش بڕیار بۆ برۆینه شوێنیک به ناوی "ئاویسه‌ر". کاتێک هێزه‌که‌ی ئێمه که‌وته رێگا بۆ ئاویسه‌ر به هۆی زۆریی پێشمه‌رگه‌کان و ئاوی چۆمی "گاوه‌رۆ" هه‌وراز و نشێوی ئه‌و چه‌م و دۆڵه به تایبه‌ت که تاریکیش داهات ئیتر ڕێگا پێوانمان زۆر زه‌حمه‌ت بو هه‌ر بۆیه برهان رۆحانی و مه‌نسور فه‌تاحی که به‌رپرسانی مالبهندی 1 بوون بریاریان دا که هه‌ر له ئه‌و شوێنه که به "لاتهوهن" ناسراوه بمێنینه‌وه. هه‌ر که‌سه‌و له شوێنێک بۆی ڕاکێشرا. هاوکات ته‌قه‌ی چه‌کی کوڕه‌کان له ئاوای ده‌ژن به‌رز بوه‌وه. له ڕێگای بیسیمهکانهوه ئاگاداری چۆنێتی شه‌ڕه‌که بووین، نزدیک نیو سه‌عاتی خایاند، دوایی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و "ئاویسه‌ر". کات له نێوه‌شه‌و تێپه‌ڕی بوو که به‌هۆی تهقهێکی زۆر که له لای ئاویسهرهوه ئه‌هات، ڕاچلهکاین له رێگای بیسیمه‌وه گوێم لێ بوو که کاوه‌ی بارامی زوو زوو بانگی له سالار ئه‌کرد، به‌ڵام له سالاره‌وه وڵامێک نه ده‌دراوه. دڵم تند تند لێی ئه‌دا و به ئاوات بووم که ده‌نگی سالار له بێسیمه‌که دا ببیسم. به‌ڵام ئه‌م ئاره‌زووه‌م نه‌هاته‌دی. به‌ڵام وا دیار بوو ئه‌و رووداوه‌ی که من دائیم لێی ئه‌ترسام و نگه‌رانی بووم رووی دابوو. )کاک سالار یکێک له‌باشترین فه‌رمانده‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات بوو و له سه‌رکه‌وتنه‌کانی شه‌ڕه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا دژی هێزی دوژمن له ناوچه‌کانی جنوبی کوردستانی رۆژهه‌لات نه‌قشێکی زۆر گرنگی هه‌بوو هه‌ر بۆیه دایم نگه‌ران بووم له رۆژێکی دڵته‌زێنی وه‌کوو ئه‌مڕۆ. چونكه که‌س نیئهتوانی جێگای سالار پڕ بکاته‌وه. له‌ده‌ست دانی ئه‌و كه‌ڵكه پیاوه، زهربهیکی زۆر گه‌وره بوو لهجولانهوهی چه‌کداری کورد( له سه‌ره‌وه لای "ئاویسه‌ر" شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌باشی شاڕه‌زای ئه‌م ناوه بووم له‌گه‌ڵ مه‌نسور فه‌تاحی که فه‌رمانده‌ی مه‌ڵبه‌ندی 1 بوو، ڕوومان له به‌رزایه‌کان کرد. شه‌ڕی "ئاویسه‌ر" ته‌واو ببو. کوڕه‌کان روویان له به‌رزایه‌کانی "کوچک چه‌رموو" کردبوو، ئیستا ئیتر شه‌ره‌که که‌وتبوه ئه‌وێوه. ئێمه‌یش له لای چه‌په‌وه چوینه یارمه‌تییان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دوژمن سه‌نگه‌ره‌کانیان قایم و به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا زاڵیش بوون، به‌ڵام که بڕیاری تۆڵه‌ی سالار درا کام دوژمن ئه‌توانێ بهربهرێکانێی له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانی کورد بكا! له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌وا ڕۆشن بوو به‌رزایه‌کان که‌وتنه ده‌ست پێشمه‌رگه. له‌و هێزه زۆر و بۆره‌ی ڕژیم، ته‌نیا چه‌ند که‌سێک هه‌ڵهاتن، ده‌نا زۆربه‌یان گوژران. دوژمن به شێوه‌ێکی خه‌ست شوێنی شه‌ڕه‌که‌ی تۆپ و خومپاره‌باران ئه‌کرد. له‌کاتی پێشڕه‌وی بۆ سه‌ر "کوچک چه‌رموو" له ناکاو که‌وتمه سه‌ر تهرمیک که هێشتا توانای قسه‌کردنی تیا مابوو. ناسیمه‌وه له کوڕه‌کانی هێزی شاهۆ به ناوی بایه‌ر بووه و دیار بوو به‌ر گولله خومپاره که‌وتبوو، زۆر به‌سه‌ختی بریندار ببو. ده‌ستی له له‌شی جیا ببووه‌وه، ریخۆلهکانی له برینی سکییه‌وه ڕژا بوونه ده‌روه‌وه. خوێنێکی زۆری لێ ڕۆێشتبوو. پێی وتم که به‌ڵکوو پیرباوای هاورێی بۆ په‌یدا بکه‌م و نینێرم بۆ لای. دوزینه‌وه‌ی که‌سێکی دیاری کراو له نێو ئه‌و شه‌ڕ و ته‌قه‌دا کاریکی هاسان نه‌بوو. به جێم هێشت به‌رێکه‌وت له کوچک چه‌رموو پیر باوام بینی و په‌یامی بایهرم پێ گه‌یاند. شوێنهکیشم پێی نێشان دا ئه‌ریش رۆیشت به‌لایه، ئیتر نه‌مزانی هه‌رتا ئه‌و ده‌مه بایه‌ر مابوو یان شههیدا ببوو. له‌سه‌ر کوچک چه‌رموو که‌لاکێکی زۆر له هێزی دوژمن که‌وتبوو، چه‌ک و چۆڵێکی زۆر له ئه‌و ناوهکهوتبوو له سه‌ر کوچک چه‌رموو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌م بینی که دوێنه‌شه‌و له‌گه‌ل کاک سالار بوون، باسیان کرد که کاتێک له ئاوایی ده‌ژن گه‌ڕابونه‌وه، له نزدیک "ئاوییسهر" له شوێنیک دائنیشن تاکوو پشویه‌ک بده‌ن. ده‌ست ئه‌که‌ن به قسه‌کردن و سیگار کێشان، سالار هه‌ڵ ئه‌ستێ و چه‌ند میترێک له ئه‌وانی تر جیا ئبیتهوه ڕوو له بڕه به‌ردێك ئه‌کا كه له‌و ناوه ئه‌بێ. بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که دوژمن له پشت ئه‌و به‌ردانه‌وه که‌مینیان بۆ داناون. هه‌ر سالار نزدیکیان ئه‌بێته‌وه ته‌قه‌ی لێ ئه‌که‌ن و به داخه‌وه هه‌ر له ئه‌وێش گیانی له ده‌ست ئه‌دا. پێشمه‌رگه‌کان زۆر ئازایانه دێنه‌ده‌ست و له شه‌رێکی قورسا زۆربه‌ی ئه‌و هێزه‌ی دوژمن له‌وێ ئه‌کوژن. ته‌رمه‌که‌ی سالاریش تێرن هه‌ر وه‌ک شه‌هید كه‌ریم مه‌نبه‌ری (ناسراو به که‌ریم پیرباخی) بۆی باس کردم، له شوێنیکی برێک فێنکدا دایئه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای شه‌ڕه‌که له شوێنێکی‌تر بینێژن. دوایش ده‌ست ئه‌که‌ن به پێشڕه‌وی بۆ سه‌ر به‌رزایه‌کان دوژمن راو ئه‌که‌ن. جا چه ڕاوێك. عه‌لی تاتۆره، شه‌مه تینی، حه‌سه‌ن مه‌نبه‌ری، ئه‌نوه‌ر دهرهبهیانی و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی تر ئازایه‌تییه‌کی بێ وێنههیان له‌خۆ نێشان دا له ئه‌م شه‌ڕدا یادی هه‌موویان به‌خێر ئه‌وانیس هه‌ر کامه‌یان داستانێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. تۆپ و خۆمپاره‌بارانی شۆێنی شه‌ڕه‌که هه‌ر وا به‌تووندی به‌رده‌وام بوو ترس و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو هه‌روا به‌رده‌وام بێت و له هیچ و خۆڕایی زیانێکی قورسترمان تووش بکا. هه‌ر بۆیه بڕیار درا که ورده ورده شوێنه‌که به‌چێ بێڵین. هه‌ر که‌سه‌و هێندیک له ده‌سکه‌وته‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌برد و ئه‌ڕۆیشت، له دوایشدا ئه‌وه‌ی ماویه‌وه ئاگریان دان و یان له به‌ردیان ده‌نا و ده‌یانشکاند. له‌شاخی کوچک چهرموشهوه زۆریان فڕێ دایه خۆاره‌وه. له‌سه‌ر داوای مه‌نسور فه‌تاحی ئێمه چه‌ند که‌سێک ماینه‌وه هه‌تاکوو کوڕه‌کانی تر له ژێر تۆپ و خومباره باراندا پاشه‌کشه بکه‌ن. پاش ماوه‌یه‌ك که هیزه‌که گه‌یشتنه باخ و دۆڵی "پیرحاج" تۆپ بارانیش که‌می کرد. بۆیه ئێمه‌ش دانه دانه شوێن و سه‌نگه‌ره‌کانمان به‌چێ هێشت. چه‌ند ساڵ پێش کاتێک، هێشتا خه‌رێکی شه‌ڕی جبه‌ی بویین راست له ئه‌م شووێنه‌دا ئێمه لکێک پێشمه‌رگه‌ی هێزی بێستوون به فه‌رمانده‌هی سالار له به‌رانبه‌ر هێزی دۆژمندا چاوه‌دێریمان له ناوچه‌که ئه‌کرد. هه‌ر چه‌ند که‌سێک شوێنێکمان بۆ خۆمان ساز کردبوو که هه‌م سه‌نگه‌ر بوو و مهم شوێنی خه‌وتنمان. ئه‌مجاره‌ش هێشتا ئاسه‌واره‌کانیان مابوو. چومه نێو سه‌نگه‌ره‌که‌ی شه‌هید سالار و به یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و كاتانه‌وه، ده‌یان بیره‌وه‌ریم وه‌ک په‌رده‌ی سینما هاته‌وه‌بیر. له دۆڵ و باخی هۆڵانه و پیرحاجدا گه‌یشتینه‌وه لای پێشمه‌رگه‌کانی تر. بێچگه له کاک سالار دوو پێشمه‌رگه‌ی تر به ناوه‌کانی بایه‌ر و ماشه‌ڵا شه‌هید ببوون و چه‌ند بریندارێکیشمان هه‌بوو. به‌ته‌واوی هه‌ستم به نه‌بوونی سالار ئه‌کرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به‌داخه‌وه له‌ده‌ست دانی خۆشه‌ویستانمان له‌خه‌بات دژی کۆنه‌په‌ره‌ستی دا بۆ ئاسایی ببووه‌وه. به‌ڵام دیسان بڕێک جار قه‌بوڵ کردنی نه‌مانی فیزیکی هاوڕێیهک ئاسان نه‌بوو. به‌ر پرسه‌کانی وه‌ک برهان ره‌وحانی، مه‌نسوور فه‌تاحی، حه‌مه‌عه‌لی عه‌نایه‌تی، کاوه بارامی و... کۆ بوونه‌وه‌یان هه‌بوو دیار بوو باسی ئه‌وه‌یان ئه‌کرد که ئه‌بێت ئێستا له نه‌بوونی سالاردا به‌رنامه‌کانی حهرهکهتهکهمان بگۆڕین. که‌ریم پیر باخی چه‌ند و که‌سی تر بڕۆن بۆ جێ به‌جێ کردنی ته‌رمه‌که‌ی سالار. منیش له خه‌می له‌ده‌ستدانی هاوڕێی دێرینم سالارم له دڵدا ده‌گێڕا و له شوێنێك به ته‌نیا دانیشتبوم. کڵانشێنکۆفێکیان دا به ده‌ستمه‌وه وتیان ئه‌مه چه‌که‌که‌ی شه‌هید سالاره، مه‌لبه‌ندی1 بڕیاری داوه که بدرێ به‌تۆ. به شانازیوه وه‌رم گرد و ماچم کرد. به‌ڵام ئیتر توانای به‌رگری له گریانی خۆمم پێ نه‌کرا و به ده‌نگی به‌رز پڕ به‌دڵ شیوه‌نم گێڕا، حاته‌م مه‌نبه‌ری هاورێم هاته لای ده‌ستم و پێی وتم ئێستا کاتی گریان نییه و بۆ رۆحییه‌ی پێشمه‌رگه‌کان باش نییه و له‌م قسانه‌دا بوو که خۆشی له‌من خراپتر ده‌ستی به گریان و شیوه‌ن كرد. سالار ئیبراهیمی یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره هه‌ڵكه‌وتووه، شه‌ڕ زان، ئازا و فیداکاره‌کانی نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران بوو. ئێستاش کلاشینکۆفی ئه‌م فارمانده پارتیزانه و لێهاتوویانه داوه به من که ئه‌مه گه‌وره‌ته‌رین شانازیی یه‌ک بوو که ئێستاش شانازی پێوه ئه‌که‌م. وا بزانم زۆری پێ نه‌چوو که شوێنه‌که‌مان که‌وته به‌ر ده‌ست رێژی ته‌قه‌ی دوژمن، پانسه‌د مترێک له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه له‌سه‌ر چه‌ند به‌ردیک ته‌قه‌یان لێ ئه‌کردین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی ئێمه دارستان بوو دوژمن خۆمانی نه ئه‌بینی به‌ڵکوو هه‌ر شوێنه‌که‌ی ئه‌دا به‌ر ته‌قه. له وڵامی ته‌قه‌ی پێشمه‌رگه‌دا، پلوپووشی ده‌ورو به‌ری شوینه‌که‌ی دوژمن ئاگری تێی به‌ر بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه که له ئه‌وه زیاتر نه‌توانن بێنه پێش. ئێمه‌ش شوێنه‌که‌مان به‌جێ هێشت روومان کرده قه‌راخ ئاوی گاوه‌رۆ. له ئێمه‌ش ته‌نیا هه‌ر که‌سێک به‌ناوی عه‌لی خانی برێندار بوو. به‌داخه‌وه ئه‌م هێرشه‌ی دوژمن له ئه‌و ده‌مه‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئیتر نه‌توانین بڕۆێن بۆ جێ به‌جێ کردنی ته‌رمه‌كه‌ی شه‌هید سالار. دوژمن ته‌رمه‌که‌یان برده‌وه نێو شاری کامیاران پیشانی خه‌ڵکیان دابوو، که‌سانێکیش هه‌بوون که پیاوی رژیم بوون که بۆ بێحورمهتیان پێ کردبوو. دواییش کاک ئیبراهمی باوکی سالار بانگ ئه‌که‌نه سپای پاسداران ته‌رمه‌که‌یان پێ ئه‌ده‌نه‌وه به ئه‌و مه‌رجه که به دزی خه‌ڵکه‌وه له شوێنێک بینێژی. کاک ئیبراهیم ته‌رمه‌که ئه‌باته ئاوایی "گومه‌ته" شوێنی له داێک بوونی سالار و له زه‌ویه‌كانی خۆیاندا ئینێژێت. به کوێرایی چاوی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌و شوێنه بوه‌ته قیبله‌گایه‌ك بۆ دلسوزان و وڵاتپهروهرانی گه‌له‌كه‌مان. دوژمنیش به ئه‌مه‌ی زانیوه چه‌ند جار داری سه‌ر قه‌بره‌که‌یان بڕیوه ئیستاش پاش هه‌ژده ساڵ هێشتا له قه‌بره‌که‌شی ئه‌ترسێن! چه‌ند رۆژ دوای کاره‌ساتی له‌ده‌ستدان و شه‌هید بوونی کاک سالار له یه‌کێک له ئاوایه‌کانی ناوچه‌ی بێلهواری کامیاراندا، ڕێگام که‌وته ماڵێکی ئاشنا پێشوی خۆم، هه‌ر وه‌کوو جاران هاتنه پیریمه‌وه به‌گه‌رمی بهخهێرهاتنیان کردین، به‌ڵام به ڕه‌شپۆشیی ژنهخاوهن ماڵه‌كه‌دا زانیم که که‌سێکی مردووه. له پێاوی خاوه‌ن ماڵم پرسی، وڵامی دامه‌وه که چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له شه‌ڕه‌که‌ی کوچک چه‌رموودا براکه‌ی که چه‌کداری رژیم بووه کوژرا. راستی ئێمه‌ش بڕێک حه‌په‌ساین، چونكه چاوه‌ڕێ هه‌واڵێکی وا نهبویین، پایگای هێزی دوژمنیش هه‌ر پانسه‌د میتر له ماڵه‌که‌یانه‌وه دوور بوو، ئه‌گه‌ر مه‌یلی بوایه، تووشی شه‌ڕێکی ئه‌کردین. ئێمه‌ش هه‌ر سێ پێشمه‌رگه بووین، به ژنه‌که‌م وت نه‌ئه‌بوا بتانهێشتایه که براکه‌ت چه‌کی دوژمنی ههڵگردبایه. له وڵامی مندا وتی: "که‌سانێک براکه‌میان ههڵخلهتان و چه‌کداریان کرد. ئێستاش ئه‌وه‌ی ئه‌بینی ڕه‌شپۆشم، بۆ براکه‌م نییه، به‌ڵكوو بۆ له ده‌ستدان و شه‌هید بوونی كاك سالاره. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ک بوو له خۆشه‌ویستی سالار له نێو دڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌ویان ئه‌ناسی. هه‌زاران چه‌پکه گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕی فه‌رمانده‌ی چاونه‌ترس و جوانه‌مه‌رگم کاک سالار. مردن و نه‌مان بۆ کۆماری ئێسلامی ئێران و هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد. خالید درودی 18/6/2005 كورته‌یه‌ك له ژیاننامه: كاك سالار ئیبراهیمی له دێی گومه‌ته‌ی ناوچه‌ی كامیاران له دایك بووه. له كامیاران گه‌وره بووه و چۆتـــــه قوتابخانه و هه تا پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندیی خوێندووه. پاشان بۆ كرێكاری چۆته تاران. له ساڵی1980 كه كاك ئسماعیلی برای شه‌هید بوو، گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و چۆته ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له هێزی بێستوون. ناوبراو له په‌لێكی ئه‌م هێزه وه‌رگیراو پاش ماوه‌یه‌كی كورت كرایه سه‌رپه‌ل و دوایش بوو بـه جێگری فه‌رمانده‌ری هێز. كاك سالار له ڕۆژی 19ی 7ی 1987 له ئاویسه‌ر لـه نێوان گونده‌كانی ده‌ژن و سێویهدا شه‌هید كرا. ته‌رمه‌كه‌ی كاكه سالار زۆر به بێ حورمهتییهوه ده‌درێته‌وه به باوكی. هه‌ر بۆیه كاك برایمی قاره‌مان په‌روه‌ر و باوكی دوو شه‌هید، كاك سمایل و كاك سالار له وڵامدا به كورد كوژه‌كان ده‌ڵێ: "دیاره ئێستاش لێی ده‌ترسێن بۆیه به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌شی ده‌كه‌ن." :::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Friday, June 17, 2005
:::
كاریكاتوورهكه له پێكنیت وه‌رگیراوه
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Sunday, June 12, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Tuesday, June 07, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Monday, June 06, 2005
:::
ساڵێك له‌مه‌و پێش كه خوێندنم ده‌ست پێكرد، له ڕاستی دا دڵه‌خورپه دایگرتبووم. له به‌ر ئه‌وه نه‌مده‌زانی مامۆستا و هاوپۆله‌كانم كێن. ئاخۆ كلاسێكی نوێ و جه‌ند مامۆستای نوێ و له وڵاتیكدا كه هێشتا بۆ من نه‌بوو به نیشتمان و قه‌تیش نابێ، چۆن بی و جۆن ئه‌و یه‌كساڵه پێپهڕ بێ. به كورد و كرمانجی هه‌موو شتێك نامۆ بوو بۆیه، تۆزیك له داهاتووه‌كه‌ی و له‌و ساڵه‌دا چ ده‌قه‌ومێ ترس و له‌رزم هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی من، هه‌م ئه‌و چه‌ند مامۆستا و هه‌میش هاوپێلهكانم هه‌موویان مرۆڤی زۆر رووخۆش و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. به پێچه‌وانه‌ی زۆر له سویدیه‌كان كه ئیمڕۆ ده‌تبینن و به‌یانی ناتناسن. ده‌توانم بڵێم ئێمه له ماوه‌ی ئه‌و یه‌كساڵه‌دا وه‌ك یه‌ك بنه‌ماڵه بووین و به دڵسۆزییه‌وه پێكه‌وه كارمان كرد، كوپیۆتهرمان به‌ش ده‌كرد، كامیرا و دیوی تاریك و شۆردنهوهێ فیلممان به‌ش ده‌كرد، ته‌نانه‌ت جاروباره چێشت و خوارهمهنی و میوهكانمان له به‌ین یه‌كدا به‌ش ده‌كرد. زۆر جار ئێوارانه دوای خوێندن ده‌ماینه‌وه و تا دره‌نگان كارامان ده‌كرد. له به‌ر ئه‌وه خۆمان كلیلمان هه‌بوو جاروباره رۆژانی پشووش ده‌ڕۆیشتین و له‌وێ كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌دا. چۆنی باس بكه‌م، له‌و ماوه دوور و درێژه كه من له‌م وڵاتهدام كورس و كلاسی زۆر ڕۆیشتووم، به‌ڵام ئه‌مه‌یانم له هه‌موویان پێ خۆشتر بوو. ده‌توانم بڵێم له هه‌مووشیان شتی زیاتر فێربووم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یهكهساڵه به سه‌ركه‌وتنی باشه‌وه كۆتایی پێ بێ، پێوه‌ندیم ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی خۆشم پساند، هاتچۆی دۆستان و هاوڕێكانم له راده‌به‌ده‌ر كه‌م كرده‌وه، ده‌توانم بڵێم بێجگه له‌گه‌ڵ جه‌ند كه‌سێك نه‌بێ، پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌مابوو. ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌و چه‌ند كه‌سه كه خۆیان ده‌زانن كێن، هه‌میشه پاڵپشتێكی باش بوون بۆ من و هانده‌رێكی زۆر زۆر دلسۆزیش بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر شت فێر بووم كه هیوادارم بتوانم له داهاتوودا كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرم بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی مێدیا له نێوه نه‌ته‌وه‌كه‌مدا. ئه‌و كارانه‌ش له ماوه‌ی ئه‌و یه‌كساڵه‌دا ئه‌نجامم داون، به وێنه تۆمارم كردوون و كردووشمن به دی ڤی دی و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو له ماڵپه‌ڕیكدا ده‌یخه‌مه به‌رچاو هاونیشتمانانم. له ژێره‌وه جه‌ند وێنه له ڕیوڕه‌سمی كۆتایی و ماڵاوای خوێندنگه‌كه لێره‌دا داده‌نێم. خه‌ریك بوو ئه‌وه‌م له بیر ده‌چوو كه بێژم، هه‌ركه‌سه‌و كامیرایه‌كی وێنهگریشیان به دیاری پێداوین كه وێنه‌ی پێبگرین و له داهاتووشدا له سه‌ر ماڵپه‌ڕی خوێندنگه‌كه دایبنێین. ئیتر سه‌ركه‌وتوون و ببوورن كه سه‌رم ئێشاندن.
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Saturday, June 04, 2005
:::
دوو كاری چووكه له كاره‌كانی خۆم كه به هه‌ویر دروست كراون. پێشكه‌شن به هه‌موو میوانانی ئه‌م وێبلاگه. هیوادارم به دڵتان بێ. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م به شێوه‌یه‌ك داناوه كه به كویكتایم ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش لێره‌دا به‌خۆڕایی ده‌ست ده‌كه‌وێ. www.apple.com :::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________ Friday, June 03, 2005
:::
:::.... ئه‌ی تۆ ئێژی چی ____________________________________
|
- |
:: پێداویستییه‌كان :
:ریزی بڵاگی كوردی:
گووگڵ به كوردی
حدكا شه‌هید تیشک تی ڤی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێشه‌وا گوڵنامه‌ی كوردی كوردلاند پێشمه‌رگه‌كان گیاڕه‌نگ چاڵاوه که‌ڵاش کڵاوڕۆژنه ماڵپه‌ڕی هونه‌ر ئاراس ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی شاره‌كه‌م سنه زانستپه‌روه‌رانی کورد کورد ئای تی گرووپ ماڵپه‌ڕی کورد بلاگی تیشک كوردیش پۆینت پاوه نت دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی كرماشان هه‌وارگه‌ی ئاشق هونه‌رستانی كچانه چه‌ند وێنه‌ی كرماشان زانستپه‌روه‌رانی كورد جلوبه‌رگی ژنانی كورد که‌زوان ئیلام هاكه‌ری كورد كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باشوور هێلی ئاسمانی كوردستان ماڵپه‌ری بێ ئایین دیاكۆ پلاتفۆرم ئیبراهیم یونسی قاله‌مه‌ڕه پاوه ڕادیۆ كورد میكس په‌یامنێر به‌سته‌ری كوردی هیواكان هه‌ولێر ماڵی ماکوان فتوبلاگ کرماشان نرمه واران بلوط کرمانشا دیار فرهاد کرمانشاه پاتوق کرمانشاه وب دات کام یارسان گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون بیستون مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری زه‌هاو کتیبخانه‌ی کوردی له ستۆکهۆلم زریان نستان هه‌ورامان کژوان روانسر جوانڕۆ ساراڵ سه‌وڵاوا كوردی كه‌ڵهوڕ كورد ڕه‌شماڵ مه‌ریوان وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان ماڵپه‌ڕه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕۆژوان بهزاد خوشحالی مانگنامه‌ی ئاگری شاری كامێران گۆڤاری ڕاسان جێ ژوان موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی وێبلاگی كوردستان Kurd-WAREZ پژاك ژنانی كورد ماڵپه‌ڕی كورد بڵاگی سه‌رپێڵ چوارچیوه بۆ بڵاگی كوردی فایروۆرکس ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد بڵاگی عبدالعزيز مولودی په‌یڤ هه‌ڵویست بۆکان کورد بۆ داونلود .............................................
رادیو فردا سایت نامداران كرد آذرگشنسپ گویا بده‌ی مهدیس سیاسپید روزنامه شرق كرمانشاه كرمانشاها وب آموزش زبان كردی كرماشان دیار شیرین روزنامه بیستون آموزش وبلاگ نغمه آينه ايران كليپ عمیعقی جیگر ايران هاگ آنلاين نوانما دات كام شرمنده آسمون دات كام شعر جنوب یك كرمانشاهی یك كرمانشاهی دكشنری فارسی ئینگلیسی فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی مدرسه وب دنیای وب مدرسه وب با شما نیستم شبكه دانلود نرم افزار لینکستان عکس و عکاسی Best Download موزیک فارسی فارسی موزیک تاکتاز گیاهان دارویی زاگرس سايتک خرید و فروش گیاهان دارویی گیاهان سحر آمیز گیاهان دارویی اطلاعات دارويى نسخه پيچي گياهي براي بيماريها داروهاي گياهي رسمي ايران شبکه آموزش سيما مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی استکهلمیان "موزيك ايراني"پرشین فور ی‌و خاك خاموش خاكستر گل سرخ سفیدترین سیاه مژفیلم طالع بینی کامبادن آتشگاه .............................................
سیستران وۆرلدلینگۆ فری ترانسله‌یشن گووگڵ دیکشنری ترجمه لیکسیکۆ ئانلاین ئینگلیش ئایانپور لیکسیکۆ فه‌رهه‌نگ .............................................
فرهنگ سوئدی - فارسی free Download blogrolling popularscreen Rabattpriser SAS
|
| :Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: | :Kurd IT Group: |