بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Monday, November 28, 2005
:::
بێخاوه‌نی کتێبخانه‌ی کورد له‌ شاری ستۆکهۆڵم



له‌ سه‌ره‌تادا که‌ ئه‌م کتێبخانه‌ کوردییه‌ له‌ شاری ستۆکهۆڵم به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ کرایه‌وه‌ و بووجه‌یه‌کی چه‌ند میلۆن کرۆنی بۆ ته‌رخان کرا، کورده‌کانی دڵخۆش کرد و وه‌ک چقڵیکیش چوو به‌ چاوی ئه‌وانه‌ی که‌ دژی کتێب و په‌رتووکی کوردین.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک کار و تێکۆشان، ده‌رکه‌وت که‌ جه‌ماعه‌تێک بێجگه‌ له‌ دزینی دراوێکی زۆر ته‌نیا له‌ بیری گیرفانی خۆیاندا بوون و هیچی دیکه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌رپرسه‌ کورده‌که‌یان ده‌رکرد و به‌رپرسایه‌تییکه‌ی درا به‌ ژنێکی فینلاندی. ئه‌مه‌ش له‌ پێشدا ئابڕووچوونێک بوو بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و کاره‌یان کرد و پاسانیش بووه‌ هۆی به‌دگومانی هێندک که‌س له‌ کارگێڕ و به‌رپرسی کورد بۆ ئه‌و کتێبخانه‌یه‌.
پاش مایه‌ک ئیمڕۆ له‌ بێتاقه‌تیدا سه‌رێکم له‌و کتێبخانه‌ کوردییه‌ دا، که‌ له‌ یه‌کێک له‌ خۆشترین دووڕگه‌کانی ئه‌و شاره‌دا و له‌ نێو شار و نزیک ماڵی شادا هه‌ڵکه‌وتووه‌ و به‌ ده‌وریدا چه‌ندین مووزه‌ی به‌ناوبانگ هه‌ڵکه‌وتووه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ به‌ سۆرانی، کردمانجی و سویدی له‌ سه‌ر درگاکه‌ی نووسرابوو که‌ ڕۆژانی ئاسایی حه‌وتوو کاژمێر 10ی پێشنێوه‌ڕۆ ده‌کرێته‌وه‌، کاتژمێر 11 و نیو به‌و‌ کڕێوه‌به‌فه‌ره‌ که‌ من گه‌یشتمه‌ ئه‌وێ، هێشتا نه‌کرابووه‌وه‌!
هه‌ربۆیه‌ وێنه‌یه‌کم له‌ درگا و تابڵۆی سه‌ر درگاکه‌ی و چه‌ن وێنه‌شم له‌ ده‌ریا و که‌شتیه‌کانی پێشی گرت که‌ ته‌نیا چه‌ند مترێک له‌ درگاکه‌ی دوورن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ ئه‌مه‌ دوو ڕۆژه‌ به‌فر ده‌ستی به‌ بارین کردووه‌ و ئه‌و شوێنه‌ش به‌ تۆژاڵه‌ به‌فرێک دیمه‌نێکی ته‌واو زستانی به‌ خۆیه‌وه‌ گرتبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌ به‌فر ده‌بارێ، هه‌وای ئیمساڵ له‌ مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا بێ وێنه‌ بووه‌. هێندێک زستانی ساڵانی ڕابردوو، ئه‌م کاتانه‌ چه‌ند میتر به‌فر له‌ زه‌ویدا بوو!
تۆ بڵێی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌و کتێبخانه‌ به‌که‌وێته‌ گه‌ڕ و ببێ به‌ مه‌کۆی خوێندکار و لێکۆڵێنه‌ر و پشکێنه‌ر له‌ سه‌ر زمان و کلتوور و ئه‌ده‌ب و تۆڕه‌ی کوردی.
ئه‌و شوێنه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا به‌ ژماره‌ 1 دیاریم کردووه‌، مووزه‌ی "ناشیوناڵ" و ژماره‌ دووش مووزه‌ی "ڤاسا"یه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
شاری یه‌ڤله‌ و بزنه‌که‌ی کرێسمه‌س



دوێنه‌ بۆ کارێکی تایبه‌تیی ڕێگام که‌وته‌ شاری یه‌ڤله‌ که‌ نزیکه‌ی 2 کاتژمێر به‌ ئوتومبیل که‌وتووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ی ستۆکهۆله‌مه‌وه‌.
شارێکی خۆش و دڵگیر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ جیا ده‌کاته‌وه‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ و ته‌نیا تایبه‌ته‌ به‌م شاره‌، هه‌یکه‌ڵی حه‌چ (نێری، بزنی نێری، مێردی بزن، که‌ بۆ خۆیان پێ ده‌ڵێن "julbocken حه‌چی کرێسمه‌س)ێکه‌ که‌ هه‌موو ساڵیک له‌م کاتانه‌دا بۆ ڕازندنه‌وه‌ی شار و جێژنی کریسمه‌س و سه‌ری ساڵ دروست ده‌کرێ.
ئه‌ک هه‌که‌ڵه‌ به‌ "بزنه‌که‌ی شاری یه‌ڤله‌ ناسراوه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ناوی " Hircus" یه‌ که‌ به‌ لاتینی مانای بزن ده‌دا.
من بۆ خۆم ئه‌م حه‌چه‌م زۆرجار له‌ ڕۆژنامه‌ و کتێب و ئینته‌رنێتدا دیبوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌وه‌ڵین جار بوو که‌ بیبینم، ده‌بێ ئه‌وش به‌ڵێم که‌ هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد هێنده‌ گه‌وره‌ بێ!
ئه‌م حه‌چه‌ زۆر جار تاکوو کۆتایی ساڵ به‌ ساخ و سه‌لامه‌تی نامێنێته‌وه‌ و خه‌ڵکانێک به‌ جۆرێک خراپی ده‌که‌ن، له‌ ساڵی 1966دا ساز کرا و هه‌وه‌ڵ جار ساڵی 1972 و پاشانیش ساڵی 1976 تێکیان دا و به‌ شێوه‌یه‌ک بریندار بوو، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له‌ لایه‌ن گه‌ڕۆکێکی 51 ساڵه‌ی ئامریکاییه‌وه ئاگری تێبه‌ردرا که‌ 1 مانگ به‌ندیخانه‌ی بۆ بڕایه‌وه‌ و ده‌بێ سه‌د هه‌زار کرۆنیش جه‌ریمه‌ بدا. ساڵی ڕابردووش کوڕێکی 21 ساڵه‌ ئاگری دا که‌ دوای ئه‌وه‌ به‌شێکی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا، نجاتیاندا و نه‌یانهێشت بسووتێ.
شایانی باسه‌ که‌ بێجگه‌ له‌وه‌ به‌ده‌نه‌ی حه‌چه‌که‌ به‌ مه‌وادی دژی ئاگر پارێزراوه‌، خه‌ڵکانێکیش به‌ دڵخوازی خۆیان چاوه‌دێری لێ ده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به‌ کامیرای تایبه‌تی چاوه‌دێری لێ ده‌کرێ.
بێجگه‌ له‌ وێنه‌ی هه‌یکه‌ڵه‌ کاییه‌که‌ی "هیرکوس" چه‌ند وێنه‌ی نێو شاریشم گرت که‌ به‌ ته‌واوی ڕازابووه‌وه‌ و ئامادی له‌ باوه‌ش گرتنی کرێسمه‌س و جێژنی سه‌ری ساڵ بوو.
هیوادارم به‌ دڵتان بێ.





:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, November 21, 2005
:::
ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌


له‌ هاوینی ڕابردووه‌وه‌ تاکوو ئێستا به‌ڕیز و نه‌مر مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن ڕستگار و کوڕه‌که‌ی (هاشم ڕه‌ستگار) دوای ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتێکی نوێ له‌ ناوچه‌ی کرماشاندا، بێسه‌روشوێن بوون.
تاکوو رۆژی پێج شه‌ممه‌ی رابردوو (17/11/12005) که‌ ته‌رمی مامۆستا شیخ حه‌سه‌ن و کوڕه‌که‌ی (هاشم ڕه‌ستگار) له حه‌وشی‌ مزگه‌وتی تازاوادای کرماشان ده‌دۆزرێنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ خه‌ڵکی ئه‌شکه‌نجه‌ کردووه و‌ کوشتووه‌ و ڕاوی ناون و ته‌نانه‌تش له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش تێرۆری کردوون، شتێکی نوێ نییه‌ و کارنامه‌ی ئه‌و رژیمه‌ بۆگه‌نه‌ پڕه‌ له‌م کاره‌ساتانه‌.
ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ له‌ ڕاده‌به‌رده‌ر له‌م کرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مامۆستایه‌کی به‌ ته‌مه‌نی وه‌ک شێخ حه‌سه‌ن، که‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار بدرێ! مامۆستایه‌کی به‌ته‌مه‌ن که‌ له‌ ژیانیدا زه‌ره‌ری ته‌نانه‌ت بۆ مێرووله‌یه‌کیش نه‌بووه‌. که‌ساییه‌تیه‌کی به‌ ته‌مه‌نی وه‌ک مامۆستا شیخ حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی خۆی کردبووه‌ و نه‌ده‌بوو کۆماری ئیسلامی ئه‌م جاره‌ش برینی کورده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بکولێنێته‌وه‌.
کۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌ ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی ئاسایی وازی له‌و مامۆستا به‌ ته‌مه‌نه‌ نه‌هێنابووه‌، به‌ڵکوو به‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زاییه‌وه‌، ته‌رمه‌که‌ی شێوێندرا بوو، ئه‌سیدی به‌ سه‌روچاودا کرابوو، مل و باڵ و پای شکا بوو! ئه‌شکه‌نجه‌که‌رانی کۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ کردنی مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن، ڕازی نه‌بووبوون و له‌ ئه‌شکه‌نجه‌دانی کوڕه‌که‌یشیدا له‌ هیچ بێ شه‌رمییه‌ک ده‌ستیان نه‌پاراستبوو.
نه‌زانی ئه‌و ڕژیمه‌ و به‌کرێ گیراوانی له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێ که‌ رۆژێک پێش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان، چاڵیک به‌خه‌ڵک هه‌ڵده‌که‌نن که‌ گوایه‌ لاشه‌کان له‌وێدان! دوای ئه‌وه‌ هیچ نه‌دۆزرایه‌وه‌، شه‌وی هه‌مان رۆژ چه‌ند که‌س له‌ خۆیان له‌ مزگه‌وه‌ته‌که‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و بڵاوه‌ به‌ خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌که‌ن. شه‌و به‌ دزیه‌وه‌ لاشه‌کان له‌ چاڵه هه‌ڵکه‌نداراوه‌که‌دا داده‌نێن و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ خه‌ڵک ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وا جه‌نازه‌کان له‌ نێو چاڵه‌که‌دان!!
دوای ده‌رهێنانی لاشه‌کان له‌ چاڵه‌که‌، خه‌ڵکه‌که‌ به‌ زه‌حمه‌ت ده‌تواننن لاشه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌کراو و شێوێندراوی مامۆستا و کوڕه‌که‌ی بناسنه‌وه‌!
به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی به‌مه‌‌ش واز ناهێنن و له‌ ترسی ئه‌وه‌دا که‌ خه‌ڵک خۆپیشاندان نه‌که‌ن، به‌خه‌ڵکه‌که‌ ڕاده‌گه‌ییه‌نن که‌ ئێمه‌ فیلم له‌ ڕیوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنه‌که‌ هه‌ڵده‌گرینه‌وه‌ و ده‌بێ ئاگاداری خۆتان بن. به‌م جۆره‌ ته‌رمی مامۆستا و کوڕه‌که‌ی له‌ بێده‌نگییه‌کی ته‌واودا به‌خاک ده‌سپێردرێن.
ئه‌مه‌ یه‌کم جار و دووهه‌م جار و دوایین جاریش نییه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی زانایانی ئایینی ناوچه‌ی کرماشان بێ سه‌روشوێن ده‌کا و پاشان به‌ ئه‌شکه‌نجه‌ کراوی و مردوویی، ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌داته‌وه‌.
پێش مامۆستا شێخ حه‌سه‌ن و کوڕه‌که‌ی، مامۆستا ڕه‌بێعیش به‌و شیوه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ له‌ نێو چوو. هه‌ر ئێستاش ده‌یان مامۆستای ئایینی له‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵ و زه‌هاو بێ سه‌روشوێنن و که‌س نازانێ کۆماری ئیسلام له‌ کام ئیشکه‌نجه‌گادا خه‌ریکی ئه‌شکه‌نجه‌ کردنیانه‌،
ئه‌وه‌ش که‌ زۆر روون و ئاشکرایه‌، کۆماری ئیسلامیش ناتوانێ هه‌تا هه‌تایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خه‌ڵک بێ سه‌روشوێن بکا و له‌ ناویان بوا. ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک ئه‌وانی پێشوو ده‌بێ ڕۆژێک بچێته‌ ته‌نه‌که‌خۆڵی مێژووه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ داخ و که‌سه‌ری زۆر، پڕ به‌ دڵ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌ ده‌که‌م و داوای سه‌بووریشیان بۆ ده‌که‌م و هیوادارم ئه‌مه‌ دوایین خه‌میان بێت.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, November 10, 2005
:::
فیلم له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت


ماوه‌یه‌ک بوو له‌ به‌ر که‌می کات نه‌متوانی بابه‌تی نوێ بنووسم. به‌ڵام ئیمڕۆ له‌ گۆڤارێکی سویدیدا، لیسته‌ی 40 ماڵپه‌ڕم به‌رچاو که‌وت که‌ فیلمی پێکه‌نینی و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان له‌ سه‌ر ئینته‌رنێت داناوه‌. منیش گوڵبژێرێکی ئه‌و لیسته‌یه‌م خسته‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز تاکوو ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش بووه‌، بزه‌یش بکه‌وێته‌ سه‌ر لێوانتان. فه‌رموون:

ئه‌وانه‌ی که‌ حه‌ز له‌ خواردنه‌وه‌ی "sambuca" ده‌که‌ن چاوی لێره‌ بکه‌ن و وانه‌یه‌ک فێر بن.
http://www.wimp.com/fireshot/چاو له‌م یاریکه‌ره‌ی گوڵف بکه‌ن، باشه‌ ئه‌گه‌ر تۆپه‌که‌ تۆزێکی دیکه‌ خوار و ژووری بکردبایه‌، خۆ مالی خاوه‌نی وێران ده‌کرد.
http://www.wimp.com/bravery/
سه‌یری ئه‌م باسکیلیسته‌ بکه‌ن چۆن لووتی خۆی ده‌شکێنێ.
http://www.sparkvideos.com/stupidbikestuntvideo.shtml
ئه‌مه‌ تۆپچێکی زۆر باشه‌، بۆ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ باشه‌.
http://www.sparkvideos.com/cannonshooting.shtmlکاتێک سه‌رۆکێک له‌ شوێنێک دیدار ده‌کا، چی به‌ سه‌ردێ، بۆ خۆت سه‌یری بکه‌.
http://www.insaneclips.com/OhCrap.phpکاتێک دانیشتوانی وڵاتێک زۆر بوون و له‌ نێو میترۆدا جیگایان نه‌بووه‌وه‌، ده‌بێ به‌ پاڵه‌په‌ستۆ جیگایان بۆ بکرێته‌وه‌.
http://www.sparkvideos.com/subwayjapanvideo.shtml
ئه‌نیمه‌یشنێکی زۆر جوانی سه‌مای مشکێک له‌گه‌ڵ گۆرانێکی سه‌ما.
http://www.sparkvideos.com/dancingmouse.shtmlبه‌مه‌ ده‌ڵێن سه‌مای لاوان.
http://www.extremefunnyhumor.com/mov_breakdance.htmئاگاتان له‌ خۆتان بێ وه‌کوو ئه‌م کابرایه‌ تووڕه‌ نه‌بن له‌ کومپیۆته‌ره‌که‌تان.
http://www.killsometime.com/video/video.asp?ID=356
سه‌کێک که‌ له‌ بێکاریدا له‌گه‌ڵ خۆی شه‌ڕده‌کا.
http://www.davesdaily.com/videoclips/85-stupiddog.htmئه‌م فیلمه‌ له‌ پێشدا نه‌ک فیلمنامه‌ی بۆ نووسراوه‌ و نه‌ک هیچ ئاماده‌سازییه‌کی بۆ کراوه‌، ئه‌وه‌ی رووده‌دا هه‌مووی راست روویداوه‌ و زۆر سروشتیشن. ڕه‌نگه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌رکه‌سێکدا پێس بێن.
http://media.putfile.com/yougotownedwmvئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ له‌ش دێنه‌ ده‌رێ.
http://www.sparkvideos.com/fartmatrix.shtmlکاتێک ئه‌م کوڕه‌ ده‌بێته‌ براوه‌ی پرۆگرامێکی ته‌له‌فزیۆنی
http://www.holylemon.com/content.php?id=335قاره‌مانێکی ڕاستی.
http://www.insaneclips.com/Escalator_slide.phpڕکلامێکی خۆش
http://www.devilducky.com/media/23752/دیاریه‌ک بۆ باپیره‌.
http://www.devilducky.com/media/34116/ریکلام
http://www.extremefunnyhumor.com/mov_axeeffect.htmفوتبوڵیستێکی جوان و ئازا.
http://www.holylemon.com/StreakerScores.htmlجاروباره‌ش پێکه‌نینی مرۆڤ له‌ کونترۆڵی خۆی ده‌رده‌چێ.
http://www.killsometime.com/video/video.asp?ID=353


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Tuesday, November 01, 2005
:::
دیدارێکی په‌رویز سه‌یاد



رۆژی شه‌ممه‌ 29ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی، "پرویز صیاد" له ستوکهۆڵم بوو و له سینمای "Prisma" دا 2 فیلمی خۆی هێنابوو بۆ پیشاندان. دیاره‌ پاش پیشاندانی فیلمه‌کانیش بۆ خۆی وه‌ڵامی پرسیاری میوانه‌کانی ده‌دایه‌وه‌.
فیلمی یه‌که‌م " بن بست" و فیلمی دووهه‌میش "اسرار گنج دره‌ جنی" بوون. زۆر جێگای سه‌رسووڕمان بوو که له‌و ده‌یان هه‌زار ئێرانیه‌ی که له سوید و به‌تایبه‌تی له ستوکهۆڵم ده‌ژین، ته‌نیا 17 که‌س بۆ سه‌یری فیلمی یه‌که‌‌م و 32 که‌سیش بۆ فیلمی دووهه‌م له‌و سینمایه‌دا دانیشتبوون! دیاره‌ له‌و به‌شداربووانه‌ش چه‌ندین که‌سیان بلیته‌کانیان له پێشبڕکه‌ی رادیۆ فارسی زوانه‌کانی شاری ستۆکهۆڵمدا بردبووه‌وه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه ‌ڕاده‌ی تماشاچیه‌کان له‌و‌ش که‌متر ده‌بوو.
من هه‌ر له منداڵیه‌وه به هۆی فیلمه‌کانی "صمد"ه‌وه‌ که‌ نه‌ورۆزانه له ته‌له‌فزیۆن بڵاو ده‌بووه‌وه‌، له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی په‌رویز سه‌یاددا ئاشنا بووم و تاکوو ئێستاش تام و چێژێکی تایبه‌تییان لێ ده‌که‌م.
دیاره‌ ئه‌م جاره‌ له‌ نزیکه‌وه دیتم و دوای وتووێژێکی کورت، چه‌ند وێنه‌شمان پێکه‌وه گرت و پاشان ماڵئاواییمان کرد.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: