بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Friday, December 30, 2005
:::
ساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێ!



پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی له هه‌موو میوانانی ئه‌م وێبلاگه، دۆست و ئاشنا و هه‌ڤاڵان و خزم و عه‌شره‌ت ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ له به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتن بێ بۆ هه‌موو لایه‌کتان.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Wednesday, December 21, 2005
:::
شه‌وی "یه‌لدا" (شه‌و زستان)




ئیمشه‌و شه‌وی "یه‌لدایه‌ و درێژترین شه‌وی ساڵه.
له‌ سه‌ر ئه‌م شه‌وه گه‌ڵێک چت وتراوه و زۆر نووسراوه‌ و هه‌ڵبه‌ستیش هۆنراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی فارسه‌کان که گرینگێکی زۆر به شه‌وه‌ ده‌ده‌ن، هۆنه‌رانی وه‌ک حافز و سه‌عدی و له‌م دواییانه‌شدا به‌تول وه‌زیری و زۆریتر هه‌ڵبه‌ستیان بۆ شه‌وی یه‌لدا هۆنیوه‌‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژوودا بخشێنین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ له‌ ڕۆژگاری کۆندا ئه‌م ڕۆژه‌یان گرێ داوه‌ به ئه‌فسانه‌ و چیرۆکی نه‌گونجاوه‌وه. دواتریش له‌ ئایینی زه‌ردوشتدا، یه‌لدا (له‌ دایکبوون، زاو) یه‌لدایان گرێ داوه به ڕۆژی له‌دایکبوونی "ایزد مهر" یان هه‌مان هه‌تاو، خۆر یان میترا. واته‌ یه‌لدا ناوی پێغه‌مبه‌رێکه که‌ 271 ساڵ پێش له‌ زایین له‌ دایک بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ڕاستتره ئه‌وه‌یه که وشه‌ی "یه‌لدا" سریانی یه‌ و مانای "له‌دایکبوون" ده‌دا.
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایینی زه‌ردشتی هه‌یه، گرینگێکی زۆر به‌م ڕۆژه ده‌ده‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ڕۆژه گرێ ده‌ده‌ن به خۆر و گڕوتین و ڕه‌نگی سووره‌وه، ئه‌م شه‌وه‌ دوو میوه‌ که پێوه‌نیدیان به‌م ڕه‌نگه‌وه هه‌یه، ده‌بنه ڕازێنه‌ره‌وه‌ی سفره‌کانیان. ئه‌م دوو میوه‌یه‌ش "هه‌نار" و "هه‌نی" (شووتی)ن.
هه‌روه‌ک ده‌زانین هه‌نار پڕه له دانه‌ی ره‌نگ سوور و هه‌روه‌هایش شووتی نێوه‌که‌ی سووره، جا بۆیه له‌م شه‌وه‌دا ئه‌م دوو میوه‌ زۆر ده‌خورێن.
دواتریش "یه‌لد" له هۆنراوه‌ی هۆنه‌رانی کورددا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆ وێنه حه‌زره‌تی "نالی" یه‌کێک له هه‌لبه‌سته‌کانی خۆی به‌م جۆره ده‌ست پێ ده‌کا:
شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!
ئه‌مه کورته‌یه‌ک بوو له‌ شه‌وی یه‌لد، به‌ڵام له هه‌مان شه‌و‌دا که‌سێکی دیکه له دایکبووه که بۆ من هه‌مان ڕۆڵی هه‌بووه که ئه‌وانی دیکه هه‌یانبووه و لای من له هه‌مووان خۆشه‌ویستتر بووه، ئه‌ویش شه‌هیدی زینده‌یاد دوکتور قاسملوویه‌.
هاوڕێی به‌ڕێزم کاک قادر وریا له پێشه‌کی کتێبه‌که‌ی خۆیدا ئاوای نووسیوه‌: "من له‌ درێژترین شه‌وی‌ ساڵ‌، له‌ شه‌و زستانی‌ 1309دا له‌دایك بووم". له‌و كاته‌وه‌ كه‌ دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر ئه‌م ڕسته‌یه‌ی‌ له‌ كاتی‌ خۆناساندن و خۆكاندیداكردن بۆ ئه‌ندامه‌تیی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزب له‌ كۆنگره‌ی‌ شه‌شه‌مدا، له‌ پشت تریبوونه‌وه‌ به‌ده‌مدا هات...
که‌وابوو ئه‌و مرۆڤه هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان له‌م شه‌وه‌دا له دایکبووه و هه‌موو ساڵیک ئه‌وینداران و درێژه‌ده‌ری ڕێگایه‌که‌ی و به‌تایبه‌تی هاوسه‌نگه‌رانی له‌م شه‌وه‌دا شه‌وزینده‌داری ده‌کێشن و ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه و که‌یف و شادی ده‌گێڕن. ئێستاش که کاتژمێر له 5ی سه‌رله‌به‌یانی نزیکه ده‌بێته‌وه من و چه‌ند هاوڕێم هێشتا نه‌خه‌وتین و پێکه‌وه دانیشتووین و قسه‌ی خۆش ده‌که‌ین.
لێره‌دا که ناوی زینده‌یاد دوکتور قاسملوو هات، پێم خۆشه به‌سه‌رهاتێکی کورد له‌سه‌ر خاکی بوون و خۆ به گه‌ره‌نه‌زانینی ئه‌و بگێڕمه‌وه. ئه‌م گێڕانه‌وه‌ش دوو سوودی هه‌یه، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که وه‌ک مێژوو ده‌مێنێته‌وه‌ و دووه‌میش خه‌ڵکانێک له هێندێک خۆو ئاگاری ئه‌و مرۆڤه ئاگادار ده‌بن:
کاتێک له ئاسایشگاه له‌ گه‌ڕه‌دێدا ده‌ژیاین، دوکتور قاسملوو بۆ سه‌ردان هات بۆ لامان. هه‌موومان له‌ سالونی نانخواردندا دانیشتین و کاک سه‌ید ڕه‌سوڵ بابی‌گه‌وره‌ که به‌رپرسی ئاسایشگا بوو و له کۆنه‌وه کاک دوکتۆری ده‌ناسی، ده‌ستی به قسه‌ کرد و پاشان پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ته‌مه‌ن به‌ڵام موحته‌ره‌م و ڕێزدار به ناوی کاک عومه‌ر بابامیری ئیجازه‌ی گرت هه‌ڵبه‌ستێک بخوێنێته‌وه.
کاک عومه‌ر ده‌ستی پێکرد: ئه‌م هه‌ڵبه‌سته به زۆر سه‌رکرده‌، سه‌رۆک عه‌شیره‌ی وه‌ک سمایل ئاغای سمکۆ و ... وتراوه‌‌ته‌وه و ئیستاش که جه‌نابت (ڕووی له کاک د. قسملوو بوو ) ته‌شریفت هێناوه، من پێم خۆشه‌ بۆ جه‌نابتی بخوێنه‌مه‌وه.
ـ لێره‌دا کاک دوکتور به‌ر پێ گرت و وتی کاکه گیان من نه‌ سه‌رۆک عه‌شیره‌تم و نه‌ک سه‌رۆکی که‌سێکیشم، منیش وه‌ک تۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌و حیزبه‌م، تکایه‌ ئه‌و هه‌ڵبه‌سته نه‌خوێنه‌وه.
کاک عومه‌ر که ئینسانێکی موحته‌رم بوو و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی موحته‌ره‌مدا گه‌وره ببوو، زۆری پێ ناخۆش بوو، ئێمه هه‌ستمان ده‌کرد که له شه‌رمدا ره‌نگی به‌ره‌و سووری ده‌چوو.
کاک سه‌ید ره‌سوڵیش هه‌ستی کرد که کاک عومه‌ر دڵی ناسکه و له به‌ر ئه‌وه له دڵی گران نه‌یه، داوای له کاک دوکتور کرد، ئیجازه بدا که کاک عومه‌ر چه‌ند به‌یت له هه‌وه‌ڵی هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی بخوێنێته‌وه بزانین چۆنه و باسی چی ده‌کا.
کاک دوکتور وتی هه‌ڵبه‌ستێک که به سه‌رۆک عه‌شایر و گه‌وره پیاواندا وتراوه، بۆ ئینسانی شۆڕشگێر نه‌هاتووه، به‌ڵام ئێستا که جه‌نابت (ڕووی قسه‌کانی له کاک سه‌ید ڕه‌سوڵ بوو) پێتخۆشه‌ با بیخوێنێته‌وه.
کاک عومه‌ر که‌ به پێچه‌وانه‌ی ئێمه که دانیشتبووین و زۆر "خودمانی" پاڵمان دابووه‌وه، هه‌ستابووه سه‌رپێ و دیسان ده‌ستی پێ کرده‌وه:
هه‌ی گه‌وره‌ی گه‌وران سه‌رۆکی ...
ـ ئیتر کاک دوکتور لێره‌دا هه‌ڵبه‌ست خوێندنه‌وه‌که‌ی پێی پساند و وتی فه‌رموو دانیشه‌. تکایشت لێ ده‌كه‌م که جارێکیتر له کۆبوونه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامانی حیزبیدا ئه‌م جۆره هه‌ڵبه‌ستانه نه‌خوێنه‌وه. کاکی خۆم ئێمه پێشمه‌رگه‌ین و هیچمان له یه‌کتری زیاتر نیه...

کاک دوکتور گرینگیه‌کی زۆری به رۆژنامه و کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتیه‌کان به گشتی ده‌دا و له هه‌موو ده‌رفه‌تێک که‌ڵکی وه‌رده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌له‌که‌ی به خه‌ڵکانی تر بناسێنێ.



کاتێک له هاته‌ سوید بۆ لامان له "فۆلکت هویس"ی "سوێدرمالم"ی شاری ستوکهۆلمدا یه‌کترمان بینی. من و کاکه حه‌ممه‌ی مه‌جیدزاده‌ (گامێشکۆلی) هاوڕێم و ئازاد مامالی یه‌کێک کامیرایه‌کی وێنه‌گری باشمان پێ بوو که زۆر له کامیرای وێنه‌گره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌چوون. له کاتی پشوودا کاک دوکتور چووبووه‌ ده‌ره‌وه و له گه‌ڕانه‌وه‌یدا ئێمه له سه‌ر پله‌کان راوه‌ستابووین. که‌ نزیکمان بووه‌وه کاکه‌ حه‌ممه‌ ده‌ستی بۆ لای من ڕاکێشاو و به گاڵته به کاک دوکتور وت ئه‌وه ڕۆژنامه‌نووسه. کاک دوکتوریش پێی وابوو کاکه‌ حه‌ممه راست ده‌کا و هه‌ر بۆیه هات بۆ لای من، منیش له‌و هه‌له که‌ڵکم وه‌رگرت و تا گه‌یشته لام چه‌ند وێنه‌م لێ گرت. هاته پێش تۆزێک پێکه‌نی و زانی که ئێمه‌ین و پێکه‌وه به ئاسانسوره‌که چووینه سه‌ره‌وه و کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کاته من لاو بووم و ئه‌هلی هیپ‌هۆپ و ئه‌م به‌زمانه بووم و قژێکی شۆڕم هه‌بوو و تیشورتی به نووسراوه‌م زۆر له به‌ر ده‌کرد. که له ئاسانسوره‌كه چووینه ده‌ره‌وه، وتی کامه بزانم ئه‌وه چیت له سه‌ر سینگ نووسراوه. له‌و کاته‌دا نووسراوه‌که‌ی سه‌ر سینگی ده‌خوێندمه‌وه یه‌کێک له هاوڕێیانی به‌شدار وێنه‌یه‌کی لێ گرتین، که سه‌رمانی په‌ڕاندووه. به‌داخه‌وه دوو ڕۆژ دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته شه‌هید کرا.



کاتێکیش چه‌ریک فه‌داییه‌کان له نێوخۆیاندا کردیانه شه‌ڕ و به‌داخه‌وه کاک که‌یکاوس (عه‌بباس) ی ئامۆزای من له نزیک بنکه‌ی ڕادیۆکه‌یان له گاپیلۆن شه‌هید بوو. له ماڵی کاک ئه‌بوبه‌کره‌وه ته‌ڵه‌فوونی بۆ ماڵ من له لینده‌سبێری کرد و له پێشدا له‌گه‌ڵ کاک حوسێن قسه‌ی کرد و داییش له‌گه‌ڵ من قسه‌ی کرد زۆر زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو بۆ کاک که‌یکاوس، ده‌یوت یه‌کێک له‌و کوڕه‌ باشانه‌ بووه که ناسیویه‌تی، یه‌کجار زۆری پێ ناخۆش بوو که شه‌هید بووه.
له‌بیرمه هه‌ر له‌م قسه‌کردنه‌دا کاک حوسێن له لایه‌ن هه‌ردووکمانه‌وه داوای وێنه‌ی لێکرد که بۆمان بنێرێ. له وڵامدا وتی وێنه‌ی منتان بۆ چیه! خه‌ڵکی وێنه‌ی چتێکی جوان له گیرفان ده‌نێ خۆ من جوانیش نیم.
ئه‌مه‌ش یه‌کێک له کرده‌وه‌کانیتری بوو که ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێک ببێته هاوده‌م و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ بکا. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که زۆری خۆش ده‌ویست هونه‌رمه‌ند شوانپه‌روه‌ر بوو. جارێک شوان په‌روه‌ر گێڕایه‌وه که:
هه‌موو جارێک که له‌گه‌ڵ دوکتور یه‌کترمان ده‌بینی، دیوت: شڤا که‌رما خۆ خه‌زال خه‌زالێکی بۆ من بێژه. جا یه‌کێک له‌و گۆرانیانه‌ی شوان په‌روه‌ر که کاک دوکتۆر زۆری حه‌ز لێ کردبوو "خه‌زاڵ خه‌زاڵ" ببوو.
ئه‌وا شه‌وی یله‌دا ته‌واو بوو و رۆژ ده‌ستی پێکرد، ڕۆژه‌کانیش له‌ ئه‌مڕۆوه به‌ره‌ به‌ره دێژتر و کوتتر ده‌بنه‌وه. دیاره ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی سروشتیش نیو کوره‌ی جنوبی ناگرێته‌وه و بۆ ئاگاداری میوانه به‌ڕیزه‌کانیش له ئوسترالیادا ئه‌م شه‌وه درێژه‌ی له نێو ساڵدا نیه.

یادی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره پیرۆز بێ و شه‌وی یه‌لداش له هه‌موو میوانانی ئه‌م بڵاگه پیرۆز بێ.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, December 19, 2005
:::
ورچی من


دوێنه‌ ئێواره‌ دره‌نگان پێش ئه‌وه‌ی دوکان دابخرێ به په‌له چوومه دوکانێک و ئه‌و ورچه‌م کڕی بۆ ئه‌وه‌ی بابانوئل بیدا به خه‌ڵک.
که‌ هاتمه‌ نێو ماڵ، کاری دیکه‌م بۆ پێش هات و به په‌له ورچه‌که‌م له‌ نێوماڵ به‌ڵام له پشت درگاکه‌وه له‌ سه‌ر سه‌نده‌ڵی‌یه‌ک دانا. شه‌و که‌ گه‌ڕامه‌وه له پێشدا تۆزێک به تاریکی هاتمه‌ پێش و دوایی که‌ لامپم هه‌ڵکرد، ڕاست ورچێکم له‌ به‌رامبه‌ر خۆمه‌وه دیت که‌ سه‌یری منی ده‌کرد! منیش بۆ چه‌ند ساتێک له‌ ترسان حه‌به‌سابووم! له به‌ر ئه‌وه له بیرم نه‌مابوو که ورچم کڕیوه‌ و له‌وێم داناوه، بۆ یه‌ک سات پێم وابوو که‌سێکه هاتووه‌ته ماڵه‌وه، یان ورچێکه له‌وێ پاڵی لێداوه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه خێرا پاکه‌تێکم هێنا و له پاکه‌تم خست و جوان پێچامه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه نه‌مترسێنێ. ئه‌و پاکه‌ته‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ورچه‌که‌وه‌ دیبینن، ئه‌وه هه‌ر ورچه‌که‌یه زیندانی کراوه.‌


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, December 18, 2005
:::
تاریکترین وه‌رزی ساڵ له‌ سویددا



ئه‌م وه‌رزه‌ و به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند حه‌وتووی ئێستا تێدیداین، یه‌کێک له‌ ناخۆشترین و تاریکترین وه‌رز و کاتی ساڵه. ئه‌م تاریکه‌ زڵماته‌ش تاکوو ڕۆژی 21 و 22 ی مانگی دوازده‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئینجا، دیسانه‌وه‌ هه‌وا به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ره‌و ڕووناکتر بوون ده‌کشێته‌وه‌.
هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ته‌وای ساڵدا به‌ قه‌د ئه‌م وه‌رزه‌ لامپ و مۆم و چرا داناگرسێ و به‌ شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد شار رووناک ناکرێت. به‌ڵام که‌ کاتژمێر نزیک یه‌ک و دووی پاش نیوه‌ڕۆ بووه‌وه‌، ئیتر ده‌بێته‌ تاریکه‌ زڵماتێک خوا بکه‌م نه‌یبینن.
هه‌ر چه‌نده‌ هێنده‌مان بۆ ساڵ نه‌ماوه‌، به‌ڵام من پڕ به‌ دڵێکی رووناک له‌م تاریکستانه‌ی ساڵدا، پیرۆزبایی ده‌که‌م له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له‌م ساڵه‌دا سه‌ردانی ئه‌م وێبلاگه‌ی منیان کرد و به‌ نووسینی په‌یام و بۆچوونه‌کانیان بوونه‌ هانده‌رێک بۆ من تا بتوانم زیاتر بنووسم.
هیوادارم ئه‌م ساڵه نوێیه‌‌ی که‌ هێنده‌ی نه‌ماوه‌ ده‌ست پێبکا، ببێته‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازی و سه‌رکه‌وتنی هه‌مووتان. هه‌ر وه‌ها ئاواته‌خوازم نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م ساڵه‌دا ده‌ستکه‌وتێکی باشی ده‌ست بکه‌وێ و به‌ سه‌رکه‌وتنه‌وه‌ بگا به‌ ئاواته‌ مێژینه‌کانی خۆی و ئێمه‌ی ئاواره‌ش بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ وڵات و نیشتمانی خۆمان.
جێژنی کرێسمه‌س و ساڵی نوێ له‌ هه‌مووتان پیرۆز بێ.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, December 12, 2005
:::
پێشمه‌رگه‌ لووتکه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تی



26ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه هه‌ڵۆی چیای سه‌رکه‌ش و کوڕی ته‌نگانه‌ و ڕۆژه‌ڕه‌شه‌کانی مێژووی پڕ له‌ حه‌ماسه‌و خوێن پیرۆز بێ!
هه‌رچه‌نده‌ که‌ له‌ مێشکی خۆمدا هێنام و بردم که‌ چه‌ند دێڕێک بۆ ڕێزگرتن له‌و هه‌مووه‌ فیداکاری‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نیشانی داوه‌ بنووسم، هه‌ر ده‌سته‌وه‌ستان مامه‌وه‌و که‌مم هێنا.
ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌موو پێده‌شته‌کانی گه‌رمیان بکه‌مه‌ لاپةر، ئاوی هه‌موو هه‌ناره‌کانی شارباژێڕو به‌ڵاڵووکانی باخی میراوای بۆکان و هه‌موو گوڵه‌سووره‌کانی داوێنی چیای ته‌ره‌غه‌ بکه‌مه‌ جه‌وهه‌ری پێنووسه‌که‌م، بۆ بۆنخۆشیی بابه‌ته‌که‌ هه‌موو سوێسن و به‌یبوون و ڕیحانه‌ی چیاکانی قه‌ندیل و داڵامپه‌ڕ و گیاڕه‌نگ و به‌یان و شاهۆ و کۆساڵان و سه‌رتوون کۆکه‌مه‌وه‌ تا کاڵای به‌قه‌د باڵا بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بنووسم هه‌ر که‌م دێنم.
به‌ڵام با سووکه‌ ئاوڕێک له‌ ژیانی تۆ بده‌مه‌وه‌. بزانم بۆ ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ویستی!؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ فیداکارو خۆنه‌ویستی!؟
تۆ تا کۆماری کوردستان هه‌روه‌ک چه‌كدارێکی شۆڕشگێڕ بووی، کۆماری کوردستان ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ی لێنای! له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا هه‌ر وا وه‌فادار به‌ ڕیبازه‌که‌ی قازیی هه‌میشه‌ زیندوو ماویه‌ته‌وه‌. به‌ڕاستی ئه‌مه‌گناسیی خۆت نیشان داوه‌ به‌و ڕێبازه‌. له‌ ساڵه‌کانی 47-1346 له‌گه‌ڵ شه‌ریفزاده‌کان و موعه‌ینی‌یه‌کان جارێکی دیکه‌ هاتییه‌وه‌ مه‌یدان، هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاته‌ سه‌ید کامیلی ئیمامی تۆی به‌ "خاسه‌که‌و" شوبهاند که‌ "خاڵی ڕه‌ش و سوورت به‌جووت ڕشتووه‌" ئه‌و کاته‌ی که‌ ڕاوچی بو له‌داوخستنت کێوماڵی کوردستانیان ده‌کرد، به‌ڵام تۆ هه‌ر وه‌ک خاسه‌که‌و له‌ به‌نده‌نێ مایه‌وه‌ و بانگی کوڕ و کیژی گه‌له‌که‌ت کرد بۆ ئازادی و ڕزگاری.
که‌ ده‌که‌ومه‌وه‌ بیری دوکتور قاسملووی مه‌زن و ڕێبه‌ر و ده‌چمه‌ نێو دێڕه‌کانی "چل ساڵ خه‌بات له‌ پێناوی ئازادی دا" ده‌بینم که‌ قاسملوو هه‌موو کات یار و یاوه‌ری تۆ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێستا و تا به‌ئه‌به‌د بۆته‌ تاجی سه‌ری تۆی پێشمه‌رگه‌. من ده‌نگی تۆم هه‌موو ڕۆژێ له‌ نێو وتاره‌ به‌نرخه‌کانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی زانادا له‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان" ده‌بیست که‌ ده‌بووی به‌ میوانی هه‌موو ماڵێکی کوردستان و به‌ شه‌وق و عه‌لاقه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر گوێیان بۆ ڕاده‌دێرای. ده‌که‌ومه‌وه‌ بیری ئه‌و کاته‌ی خوالێخۆشبوو کاک سه‌ید سه‌لامی عه‌زیزی وه‌ک تێکۆشه‌رێکی ڕێبازه‌ پیرۆزه‌که‌ت هه‌ر له‌بیری تۆ دا بوو تا بێ نان و خۆراک و ته‌قه‌مه‌نی نه‌بی.
که‌ ده‌چمه‌ نێو لاپه‌ڕه‌کانی "نیوسه‌ده‌ تێکۆشان"ی مامۆستاوه‌ درێژه‌دانی ڕێگای قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی و یارو یاوه‌ری پێشمه‌رگه‌ دێته‌وه‌ بیرم. له‌ ڕێپێوانێکی مێژووییدا چاوم پێت ده‌که‌وێ که‌ بۆ دیتنی دوکتور قاسملووی مامۆستا به‌نێو ئاگرو ئاسندا ڕێگه‌ ده‌بڕی تا له‌ ئۆردوگای "زه‌ڕایه‌ن" گوێ بۆ وته‌ به‌نرخه‌کانی قاسملووی سه‌رکرده‌ت ڕادێری و بیکه‌یه‌ چرای ڕێگای خه‌بات و هه‌ر درێژه‌ده‌ری ڕێگا پیرۆزه‌که‌ی بی. هه‌ر له‌وێوه‌ که‌ بۆنی خاکی نیشتمانتان له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگو پێڵاوه‌کانتاندا هێنابوو ئێستاش به‌ جلوبه‌رگه‌کانمه‌وه‌ ماوه‌.
ئاخر ئه‌ی هاوڕێی پێشمه‌رگه‌ من چیم هه‌یه‌؟ من چ شک ده‌به‌م تۆ نه‌بی؟ سپاس بۆ ئه‌و هه‌مووه‌ فیداکارییه‌. تۆ که‌ له‌ مه‌یدان ڕه‌زم و حه‌قستاندن‌دا خه‌باتت کرد و شه‌هید بووی، دایکی نیشتمان به‌ باوه‌شێکی ئاواڵاوه‌ وه‌ریگرتی، یان که‌ بووی به‌ گوڵه‌ په‌ڕپه‌ڕ بووکانی (که‌م‌ئه‌ندام) نێو داستانی خه‌بات و خوێن و کۆڵنه‌دان، هه‌موو ئه‌و فیداکارییانه‌ت له‌به‌رچاومانه‌. ئێستاش که‌ له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا ماویه‌ته‌وه‌، هێزی ئه‌ژنۆ و بیلبیله‌ی چاوی هه‌موو کوردانی. هه‌روه‌ک هه‌میشه‌ ئازادی له‌ لووله‌ی چه‌کی تۆڕا ده‌بینین. چه‌ بنووسم؟ تۆ هێنده‌ به‌رزی ده‌ستی هه‌ڵبه‌ست و نووسین پێت ناگا!
تۆ نه‌بوایه‌ی ئێستا ئێمه‌ی کورد ده‌بوایه‌ بۆ دیتنی مرادخانی و پێچی ڕیشوودار و شه‌ده‌ و سۆرانی و ده‌سماڵی پووڵه‌که‌دارو تاسکڵاو و هه‌موو ئه‌و شته‌ زه‌ریف و جوانانه‌ی که‌ هه‌مانن، بۆ کولتووری باب و باپیرانمان ده‌بوایه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌کانی جیهاندا بگه‌ڕابایه‌ین. تۆ میلله‌تێکت له‌ فه‌وتان ڕزگار کرد! تۆ باسکی به‌هێزی گه‌لی کوردی! سوپاس بۆ ئه‌و هه‌مووه‌ شته‌ جوان و به‌نرخانه‌ی که‌ به‌ فیداکاریی خۆت بۆ گه‌لی کوردت پاراستت یان به‌ دیارییت هێناون.
وه‌ک چۆن خۆر له‌ دڵی ده‌ریا ده‌دا، ده‌یکاته‌ هه‌ڵم و ده‌چێته‌ ئاسمان و ده‌بێته‌ باران و دیسان ده‌بارێته‌وه‌ سه‌ر ده‌ریا، ئه‌منیش هه‌ر ئاوا خول ده‌خۆم و دووباره‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌م و ده‌ڵێم پێشمه‌رگه‌ به‌ڕاستی لووتکه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تی‌یه‌. له‌ کۆتاییدا ئه‌و شێعره‌ی مامۆستا په‌یمان ده‌ڵێمه‌وه‌ که‌:

دوێنێ ڕۆیشت، ئه‌مڕۆ دیاره‌ و سبه‌ی نامۆ
تۆ له‌ گه‌شتیانه‌وه‌ سه‌ردار
وه‌ک گوڵی نموونه‌ی به‌هار
ئه‌ی پێشمه‌رگه‌


هه‌ڤاڵ ستۆکهۆڵم
2005-12-07


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Friday, December 09, 2005
:::
<من دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیم>



ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن ده‌زانن که‌ دژایه‌تیم له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه‌ و به‌ ڕیزه‌وه‌ چاو له‌ نه‌ته‌وه‌کانیتر ده‌که‌م، هه‌ر وه‌ک چۆن نه‌ته‌وه‌ی کورد پڕه‌ له‌ خائین و جاش و جاسووس و خه‌ڵکانێک که‌ له‌ شاری لونده‌وه‌ به‌ ناوی ئاواره‌، ئاسن خۆر و بازگره‌وه‌ په‌یامی بێجێ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌کان ده‌نووسن، نه‌ته‌وه‌کانیتریش هه‌ر به‌و جۆره، چاک و خراپیان تێدایه‌.
ڕاسته‌ من پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووم و به‌ شانازیشه‌وه‌ له‌و ڕێگایه‌دا خوێنم داوه‌. دژ به‌ کۆنه‌په‌رستترین حکومه‌تی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران بێت، بۆ ئه‌ستاندنی ماف و ئازادی خۆمان، تێکۆشاوین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من دژی نه‌ته‌وه‌ی فارس نیم، به‌ڵکوو دژی ئه‌و سیستمه‌م که‌ ئێستا له‌ سه‌ر کاره‌ و له‌و باوه‌ڕه‌شدام‌ تاکوو ئه‌و سیستمه‌ له‌ سه‌ر کار بێ، نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و کورد له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان به‌ مافی خۆیان ناگه‌ن.
من دژی ئه‌وه‌م که‌ کورد بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌ فارسی قسه‌ بکه‌ن، یان له‌ وه‌ڵاتی سێهه‌مدا که‌ کورد و فارس زمانی سێهه‌میان هه‌یه‌ به‌ فارسی قسه‌ به‌که‌ن. من دژی ئه‌وه‌م که‌ کورد په‌یامی فارسی له‌ سه‌ر وێبلاگه‌کانیان بۆ یه‌کتری بنووسن، به‌شه‌رتێک که‌ هه‌ردووکیان کوردی بزانن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ من دژی نه‌ته‌وه‌ی فارس بم.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌م له‌ وه‌ڵامی کابرایه‌کدا نووسیه‌وه‌ که‌ له‌ شاری لونده‌وه‌ زۆر جار له‌ سه‌ر ئه‌م وێبلاگه‌ی من و خه‌ڵکیتر به‌ ناوی جۆراوجۆری وه‌ک بازگر، ئاسن خۆر، ئاواره‌ و هیتر په‌یام ده‌نووسێ که‌ ته‌نیا شیاوی قه‌د و باڵا و مێشکه‌ بۆگه‌نه‌که‌ی خۆیه‌تی.
ئیمڕۆ دیتم که‌ له‌ ژێر وێنه‌که‌ی من و په‌رویز سه‌یاددا ئه‌م په‌یامه‌ی نووسوه‌: "جه‌نابت که‌ زۆر دژی فارسی و فاترسی (مه‌به‌ستی فارسی یه‌) قسه‌کردن بویت (بوویت، وا ده‌نووسرێ)، هاههاها زامانه‌... (ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی زه‌مانه‌ یه‌)".
باشه‌ ئه‌و بووختانه‌ چیه‌ هه‌ڵت به‌ستووه‌!؟ پاشانیش ئه‌و کابرایه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ که‌ بۆ خۆی فارسه‌، به‌ قه‌د قورسایی تۆ دژی کۆماری ئیسلامی تێکۆشانی بووه‌، به‌ فیلمه‌کانی ڕسوای کردوون، من قه‌زا و به‌ڵای فارسێکی وه‌ها تێکۆشه‌ر ده‌خه‌م له‌ ته‌وقی سه‌ری تۆ که‌ له‌ ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌ کوردیه‌کاندا بوویته‌ته‌ هۆی ئاژاوه‌ له‌ نێو ڕیزه‌کانی تێکۆشه‌رانی کورددا.
عه‌یب نیه‌ تۆش خۆت به‌ کورد ده‌زانی! هێشتا زمانه‌که‌ی خۆت نازانی و له‌ ڕسته‌یه‌کدا چه‌ندین هه‌ڵه‌ت هه‌یه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش خۆ‌ ڕسته‌که‌ت هێشتا ناته‌واوه‌! قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراو و سیاسه‌ته‌ هیوای به‌ تۆیه‌.
تکایه‌ جارێکیتر لێره‌ به‌ ناوی جۆراوجۆره‌ مه‌نووسه‌ چونکه‌ له‌ دواییدا ته‌نیا ڕیسوایت بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ و زۆر زۆریش په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌. جا ئه‌و کات‌ په‌شیمانی هیچ سوودێکی نییه‌.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, December 08, 2005
:::
ملاقات های "کمیته روابط بین المللی کنگره ملیتهای ایران فدرال "

با مقامات اتحادیه اروپای در بروکسل



کمیته روابط بین المللی "کنگره ملیتهای ایران فدرال" در تاریخ 28 تا 30 نوامبر 2005 ملاقاتهای متعددی را با مقامات اتحادیه اروپا در شورا، کمیسیون و پارلمان اروپا و همچنین چند سازمان غیر دولتی، در بروکسل (بلژیک) انجام دادند. دراین نشستها مسایل ذیل مورد بحث وگفتگو قرار گرفتند:

- وضع سیاسی و اجتماعی ملیتهای تحت ستم در ایران و نقض سیستماتیک حقوق بشر در مناطق محل سكونت آنها.
- ادامه سیاست تبعیض و سركوب رژیم جمهوری اسلامی علیه ملیتهای ایران و تشدید این سیاست بعد از روی كار آمدن محمود احمدی نژاد.
- تشكیل "کنگره ملیتهای ایران فدرال" و اهداف آن.
- اهمیت حل سیاسی و دمكراتیک مسئله ملیتهای تحت ستم برای دمكراتیزه كردن ایران و تامین ثبات و امنیت در منطقه .
- سیاست خارجی جمهوری اسلامی و برنامه اتمی رژیم.
- وضعیت اسفبار و بسیار نگران كننده زندانیان سیاسی و ضرورت اقدام عاجل جهت ازادی آنان .
- وضعیت وخیم پناهنده گان سیاسی در كشورهای تركیه، عراق، پاكستان و افغانستان.
- و سرانجام سیاست اتحادیه اروپا در قبال جمهوری اسلامی ایران.

کمیته روابط بین الملل کنگره ملیتهای ایران فدرال
(ناصر بلیده ای - كریم عبدیان - میرۆ علیار)
1-12-2005


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Monday, December 05, 2005
:::
راخوشینی‌دۆستێکی گه‌وره‌ی کورد
خاتو ئاهۆکاس "سه‌ربازێکی ون بوو" بۆ ئاشتی له‌ پێناو گه‌لی کورد دا



به‌داخ و که‌سه‌ریکی زۆره‌وه دڵی دۆست و خه‌مخۆری گه‌لی کورد خاتوو "تێرتوو ئاهۆکاس" له‌ شه‌وی شه‌ممه‌ 3.12.2005 به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ لێدان که‌وت.
خاتوو ئاهۆکاس، رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و چالاکی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوی فینلاند بوو، که‌ زیاتر له‌ ده‌ساڵ له‌ ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ پشتگیری و خه‌بات له‌ پێناو وه‌دیهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد. خاتوو ئاهۆکاس چه‌ندین سه‌فه‌ری بۆ باکووری کوردستان کردبوو و له‌ ده‌یان کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی کورد به‌شداری کردبوو. ناوبراو یه‌کێک له‌ پێکهێنه‌رانی "دیوانی ئاشتی بۆ کوردستان" و کۆنفرانسی کورد و پرسی نه‌ته‌وی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و له‌ ساڵی 1998 له‌ هێلسینکی پایته‌ختی فینلاند بوو.
خاتوو ئاهۆکاس له‌ ماوه‌ی ده‌ساڵی رابردوودا به‌ ده‌یان وتار و بابه‌تی له‌ سه‌ر ره‌وشی گه‌لی کورد له‌ رۆژنامه‌ و میدیاکانی فینلاندی دا نووسیوه‌.
دواجار که‌ خاتوو تێرتۆ ئاهۆکاسم بینی، پاییزی ساڵی 2004 بوو، ئه‌وکات به‌ هۆی نه‌خۆشی ALS زمانی به‌ ته‌واوی کار نه‌ده‌کرد. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش هه‌وڵی ده‌دا هزری خۆی بێنێته‌ سه‌ر زمان و له‌ پرۆژه‌ی تازه‌ی خۆی ئاگادارمان بکاته‌وه‌.
خاتوو تێرتۆ ئاهۆکاس دۆستێکی نزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هۆگرێکی به‌ وه‌فای ئاشتی و دێموکراسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و لایه‌نگری مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد له‌ به‌رزترین ئاسته‌کانی خۆی بوو. ئه‌و وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی کمۆنیستی فینلاند، رۆلێکی به‌رچاوی هه‌بوو له‌ پشتگیری ئه‌و حیزبه‌ له‌ پرسی کورد.

مه‌جید حه‌قی
5.12.2005


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, December 04, 2005
:::
به‌رز و پیرۆزبێ جێژنی 26 ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێسمه‌رگه‌ی کوردستان.



به‌بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان 26ی سه‌رماوه‌ز، کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ شاری لینشۆپینگ، به‌ هاوکاری کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان و یه‌کیه‌تیی ژنان له‌م شاره‌دا شه‌واهه‌نگێک به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندی لاو کاک ڕێبین عه‌لی پێکدێنێ.

به‌شداریتان، وه‌فاداریه‌ بۆ خه‌بات و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان، ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌موو کاتێک ئاماده‌ن له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ماندا گیانیان فیدا بکه‌ن.



شوێن: Kungsbergsskolan 58242 LINKÖPING
ڕۆژ: شه‌ممه‌ 17.12.2005
کات: 18.00 تا 00.00
نرخی بلیت:
:: بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی خوار 15 ساڵ به‌ خۆڕایی‌یه‌.
:: بۆ لاوانی 15 تا 18 ساڵ: 30 کڕۆن.
:: بۆ گه‌وره‌ ساڵان: 70 کڕۆن.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: