::: بارودۆخی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێویستی به گۆڕانکاری
هاوڕێی به‌ڕێزم کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی، باسێکی به پێزی سیاسی له سه‌ر بارودۆخی حدکا نووسیوه که منیش له‌به‌ر پڕ نێوه‌ڕۆکی باسه‌که لێره‌دا بۆ میوانانی وێبلاگه‌که‌می داده‌نێم. به‌ڕوای من زۆر به باشی و به شاڕه‌زاییه‌کی ته‌واو بارودۆخه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه و ئیشاره‌ی به زۆر خاڵی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی کردووه که حیزبی دیمۆکرات ده‌بێ زۆر به سرنج و تێڕوانینه‌وه بیانخاته به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه و ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ش که له‌م وتاره‌دا خراونه‌ته به‌ر باس، ده‌بێ هه‌رچی زووتر بیرێک له چاره‌سه‌ر کردنیان بکردێته‌وه.
ئه‌مه ئێوه و ئه‌وه‌ش وتاره‌که.
بارودۆخی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێویستی به گۆڕانکاری
ئه‌م نووسراوه له کاتێکدا بڵاو ده‌بێته‌وه که خه‌ڵکی کورد به گشتی و هاوڕێیان و هۆگرانی حیزب به تایبه‌تی سه‌رقاڵی رێزگرتنن له یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێکهاتنی کۆماری کوردستان. گومان له‌وه‌دا نییه که له‌م یادکردنه‌وه‌دا به وتار، نووسین، جێژن و شایی لایه‌نه پوزیتیڤ و باشه‌کانی دامه‌زرانی کۆمار و مێژووی 60 ساڵه‌ی حیزب له ئاستی شایانی خۆی‌دا ئاراسته ده‌کرێن. من وه‌ک هاورێیه‌کی تا راده‌یه‌ک ئاگادار له مێژوی چه‌ند ده‌هه‌ی دوایی حیزب، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوبه‌شی خۆم له‌م شادییه‌دا، ده‌مه‌وێ ئه‌م نووسراوه به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش به حیزب بکه‌م. دیاره ئه‌م دیارییه تا راده‌یه‌ک جیاوازه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و دیارییانه‌ی له‌م بۆنه‌یه‌دا پێشکه‌ش ده‌کرێن. ئه‌م نووسراوه ئاوڕدانه‌وه له مێژوی 60 ساڵه‌ی حیزب نییه. ئه‌رکی باس له ده‌سکه‌وته‌کان و لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م قۆناخه‌ی خه‌باتیشی به ئه‌ستۆوه نه‌گرتوه. به‌ڵکوو دیارییه‌که که گرفته‌کانی حیزب له دۆزی ئێستادا ئاراسته ده‌کا. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ ئێمکانی رێگا و هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه‌ش روون ده‌کاته‌وه. ئه‌زمون ده‌ریده‌خا که ژیانی مرۆڤ به بێ ره‌خنه و ده‌ستنیشانکردنی گرفته‌کانی سه‌ررێگای هه‌رگیز له‌و ئاسته‌دا نه‌ده‌بوو که هه‌نووکه تێیدایه و داهاتووش هه‌رگیز باشتر له ئێستا نابێ ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌که له پێناو گۆڕانکاری و چاکسازی رۆڵی کاریگه‌ری خۆی تێدا نه‌گێرێ.
ده‌سپێک:
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا، له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودوخی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گرفته‌کانی ئه‌م حیزبه زۆر وتار و نووسینی جۆر به جۆر بڵاو بوونه‌وه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م وتار و نووسراوانه بۆ کێشه‌ی دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی که‌ڵکیان لێوه‌رگێراوه. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا که‌متر سرنجی جیددی پێدراوه، لێکدانه‌وه‌یه‌کی وورد، بابه‌تیانه و بێلایه‌نانه‌یه له هۆکاره‌کانی ئه‌م گرفته نێوخۆییه و گشت گرفته‌کانی دیکه‌ی حیزب له بواره‌کانی دیکه‌دا.
له‌م نووسراوه‌دا ئه‌من هه‌وڵ ده‌ده‌م راشکاوانه [1] ئاورێکی به‌رفراوان له‌و بارودوخه بده‌مه‌وه که هه‌نووکه حدکا تێیدا ده‌ژی. من له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌ئییه‌دا نیم که کێشه‌ی نێوخۆیی تاکه گرفتی حیزب بێ، به‌ڵکوو له‌و باوه‌ڕه‌دام که حیزب له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گرفت رووبه‌روه که کێشه‌ی نێوخۆیی یه‌ک له‌و گرفتانه و بگره بۆ خۆی زاده‌ی ئه‌و گرفتانه‌یه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی باسه‌که روونکردنه‌وه‌ی هۆکاره بنه‌ره‌تیه‌کانی ئه‌م گرفتانه له بواره‌کانی فکری، سیاسی، سیستمی رێکخراوه‌یی و نێوخۆی ته‌شکیلاتییدايه. له‌م باسه‌دا به تێروانین (پرسپێکتیڤ) ێکی گشتیه‌وه چاو له که‌یسی حیزب وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک ده‌كرێ نه‌ک که‌سایه‌تیه‌کان و ئورگانه ته‌شکیلاتیه‌کانی به جیاجیا.
ئه‌م نووسراوه‌یه که به هه‌ستێکی هاوریانه و به‌رپرسیارانه نیسبه‌ت به حیزب و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نووسراوه، کراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به خه‌م حیزبه‌وه‌ن، به‌ڵام له پله‌ی یه‌که‌مدا رووی له هاوریان و لایه‌نگران حیزب به گشتی و رێبه‌رایه‌تی حیزب به تایبه‌تیه.
نێوه‌رۆکی ئه‌م نووسراوه جگه له‌م ده‌سپێکه له سێ به‌ش پێکهاتووه:
به‌شی یه‌که‌می چاوخشاندنێکی کورته به سه‌ر ره‌وتی گشتی ئه‌و گۆڕانکاریيانه که له‌م چه‌ند ده‌هه‌ی دوایی له ئاستی جیهانی، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، دۆزی کورد و که‌شی سیاسی له ئێران‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه. ئه‌م ئاماژه کورته یارمه‌تیمان ده‌دا که ساناتر تێبگه‌ین مه‌به‌ست له گۆڕانکاریه‌کان و دۆزی ئێستا که دواتر له زۆر جێگای ئه‌م نووسراوه‌دا ته‌ئکیدیان له سه‌ر ده‌کرێ، چییه. له به‌شی دووهه‌م دا ئه‌و گرفته فکری ، سیاسی و رێکخراوه‌ییانه ده‌درێنه به‌ر باس که حیزب هه‌نووكه له‌گه‌ڵیان رووبه‌روه [2]. له به‌شی سێهه‌م دا باس له ئاڵوگۆڕی پێویست له‌و بوارانه‌دا ده‌کرێ که حیزب گرفتی تێیاندا هه‌یه. له‌مپێوه‌ندیه دا سرنجی حیزب بۆ ئێمکانی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌ر یه‌ک له‌م گرفتانه و پێویستی به ریفورم له خۆی‌دا راده‌کێشرێ. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا ئه‌و خاڵانه‌ی كه ده‌کرێ له‌و ریفورمه‌دا جێبگرن، ئاماژه‌يان پێکراوه. له کۆتاییدا نێوه‌رۆکی ئه‌م نووسراوه به پوخته‌یه‌کی کورت بیری خوێنه‌ر ده‌هێنمه‌وه و ئه‌وسا دوا وته‌م له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسراوه‌دا ئاراسته‌ی هاوریانی حیزب ده‌که‌م.
به‌و هیوایه که هاوریانی حیزب به تایبه‌ت هاوریانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی، که ده‌توانن رۆڵێکی گرینگ‌یان له هێنانه‌دی ئاڵوگۆری پێویست له حیزب‌دا هه‌بێ، سرنجی جددی به نێوه‌رۆکی ئه‌م نووسراوه بده‌ن و وه‌ک نووسراوه‌ی هاوریه‌کی دڵسۆزی خۆیان، که به مه‌به‌ستی خزمه‌ت به حیزب و له به‌رژه‌وه‌ندی جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان نووسراوه، چاوی لێبکه‌ن.
Ι.ره‌وتی سه‌ره‌کی ئاڵوگۆره گشتییه‌کان
- له ئاستی جیهانیدا به‌ره‌وپێشچوونی به په‌له‌ی ئیمکان و تکنۆلۆژیای پێوه‌ندی، راگه‌یاندن و زانیاری له بواره جۆر به‌جۆره‌کانی ژیانی مرۆڤدا، کۆتایی هاتنی شه‌ری سارد و تێکچوونی دنیای دوو جه‌مسه‌ری، په‌ره‌سه‌ندنی کارتێکه‌ری مه‌سه‌له نێوخۆیی و نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له سه‌ر یه‌کتری، که‌وتنه‌ژێر پرسیاری پێناسی سه‌روه‌ری و ئاڵوگۆر له‌سترۆکتوری ژماره‌يه‌ک له سیستمی سیاسی ناسراو به ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، هاوکات په‌ره‌گرتنی ره‌وتی ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌کانی بێده‌وڵه‌ت، به‌ره‌وپێشچوونی به په‌له‌ی ره‌وتی دیمۆکراتیزاسیۆن له ئاستی ده‌وڵه‌تان و رێکخراوه سیاسییه‌کان، په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵاتانی روو له پێشکه‌وتنی ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد. هه‌مووی ئه‌مانه و زۆر گۆڕانی دیکه له بواری پراکتیک له ئاستی جیهانی له‌م چه‌ند ده‌هه‌ی دواییدا بوونه‌ته هۆی ئاڵوگۆریش له روانگه، میتۆد و شێوازی کاری سیاسی‌دا. تێگه‌یشتن و خۆێندنه‌وه‌ی دروستی ئه‌م گۆڕانکاریه گشتیانه به بێ تێروانینی نوێ له ئاست چه‌مکه سیاسیه‌کانی پێوه‌ست به‌م ره‌وته نوێیه‌وه مه‌حاڵه. مه‌رجی هه‌بوونی ئه‌م تێروانینه نوێیه به‌ر له هه‌ر شتێک پێوه‌سته به‌خۆده‌ربازکردن له‌و نۆرم، ستروکتۆر و کلیشه فکری و سیاسیانه‌ی که توانای پێناسه‌کردنه‌وه‌ی گۆڕان له چه‌مکه سیاسیه‌کانی هه‌نووکه‌یان نییه و ره‌وایه‌ت له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا ناکه‌ن.
- رۆژه‌هه‌ڵاتی نێوه‌راست هه‌نووکه پتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی دنیا و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه گشتگیریه جیهانیه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا, که‌وتۆته به‌رده‌م گۆڕانکاری له سیستمه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی‌دا. هۆکاری سه‌ره‌کی گۆڕان له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ک: ئاڵوگۆر له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئه‌فغانستان، ئێراق، لوبنان، ره‌وتی سیاسی دیمۆکراتخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له ئێران، ورده ریفۆرمی دیمۆکراتیانه له میسر، ئوردون، کووه‌یت، عه‌ره‌بستانی سعودی و پاشه‌که‌شه‌ی تورکیه و سوریه له ئینکاریکردنی هه‌بوونی کێشه‌ی نێوخۆیی وه‌ک کێشه‌ی کورد له وڵاته‌کانیان و هتد. ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و لۆژیکه‌ی که ئیدی ئه‌م سیستمه کۆن و نا دیمۆکراتیانه ناتوانن وه‌ڵامده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له بواری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی و رۆشه‌نبیری دا بن. به‌شێک له‌م سیستمه سیاسیيانه کۆسپن له به‌ر ده‌م رێگا چاره‌ی کیشه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئاست پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیکیه‌کانی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه. ئه‌م سیستمانه هه‌روه‌ها رێگرن له به‌رده‌م ره‌وتی دیمۆکراتیزاسیۆن و ره‌وتی گۆڕانه به‌په‌له‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه که بوارێکی گشتگیری جیهانیان هه‌یه. سیستمه سیاسیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به سه‌ر کوردستاندا حوکم ده‌که‌ن پتر له وڵاتانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست که‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌م ئه‌م گۆڕانکاریانه. له ئاڵوگۆره‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌دا کێشه‌ی ئایینی، ئه‌تنیکی و هه‌روه‌ها كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کیشه‌ی کورد که هه‌تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه، رۆڵی گرینگ ده‌گێرێن.
- رۆڵی کورد له نێو ئه‌م گۆرنکارییانه‌دا، بۆیه گرینگه چونکه ده‌توانێ له‌و دۆزه نۆێيه‌ی هاتۆته ئاراوه، پارسه‌نگێكی به‌هێز بێ. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م دۆزه نۆیه بۆ کورد، له‌وه‌دایه که هه‌وڵی کورد له قۆناخی ته‌قه‌لا بۆ خۆ ناساندن وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست و زۆڵم لێکراوه‌وه هاتۆته نێو قۆناخی چه‌ندی و چۆنی وه‌رگرتن یان به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵاتدا. ئێستا هیچ کام له رژیمه‌کانی زاڵ به سه‌ر کوردستاندا نکۆڵی له هه‌بوونی کێشه‌ی کورد له وڵاتانی خۆیاندا ناکه‌ن، ئه‌گه‌رچی به ناچار و به شه‌رمێونه‌وه ئاوڕ له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌نه‌وه. هه‌نووکه ئه‌شێ هونه‌ری سیاسی کورد له‌وه‌دابێ که پارسه‌نگێکی به هێز بێ له هاوکێشه سیاسیيه‌کان له پێناو ره‌وایه‌تبه‌خشین به ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له فورمی گونجاو‌دا. له‌م بواره‌دا گرینگ ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی کورد، به واتایه‌کی تر پارته سیاسیه‌کانی کورد که هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی کوردیان کردوه، چۆن مامه‌له له ته‌ک ئه‌م دۆزه نۆیه‌دا ده‌که‌ن و چ پارسه‌نگیه‌کیان له ئاست لایه‌نه‌کانی به‌رانبه‌ری خۆیاندا هه‌یه. له‌م بواره‌دا خاڵێکی جێگای سرنج و گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌م پارتانه تا چ راده‌یه‌ک ئاماده و چالاکن له گواستنه‌وه‌ی حیزبه‌که‌یان له هه‌ڵ و مه‌رج و شێوازی خه‌باتی پێشووی شاخ و چه‌کداریه‌وه به‌ره‌و خه‌باتی سیاسی، مه‌ده‌نی، بواری دانوساندن و دیپلۆماسی. هه‌روه‌ها چ هه‌ڵوێستێکیان سه‌باره‌ت به بنیادمه‌ندکردن (institutionalization)ی سیاسه‌ت و رۆڵی جه‌ماوه‌ر و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان هه‌یه. که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، سه‌رنجدان به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که پێوه‌ست به ئاڵوگۆری تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێراندان گرینگه.
- ئێران له به‌رده‌م ئاڵوگۆری سیاسیدایه. کۆماری ئێسلامی ئێران ناتوانێ وه‌ک رابردوو به سیستمێکی نا دیمۆکراتی و به که‌ڵک وه‌رگرتن له زه‌برو زه‌نگ به‌ر به پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان، ره‌وتی دیمۆکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و خواستی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له مه‌ڕ ئاڵوگۆر له سیستمی سیاسی ئێران‌دا بگرێ. ئه‌م پرۆسه‌یه که ساڵانێکی زۆره له ئارادایه تووشی زیکزاک و هه‌ورازو نشێوی فره بووه و له داهاتووشدا ره‌نگبێ ببێ، به‌ڵام ره‌وته‌که له سه‌ریه‌ک به‌رده‌وام روو له به‌ره‌و پێشچوونه. ئه‌م ره‌وته چۆن، چه‌ند به په‌له و تا چ راده‌یه‌ک بنه‌ره‌تی و قووڵ ده‌بێ پێوه‌سته به زۆر فاکته‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی ناکرێ نکۆڵی لێبکرێ ئه‌وه‌یه که ره‌وت و راده‌ی گۆڕان له سیستمی سیاسی ئێران له پله‌ی یه‌که‌مدا، له گره‌وه‌ی رۆڵی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته و لایه‌نه سیاسیه‌کانیدایه. حدکا هه‌م وه‌ک هێزێکی که دروشمی روخانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای ئێرانی هه‌ڵگرتووه وهه‌م وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی جولانه‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا یه‌کێک له‌و ئاکته‌رانه‌یه که له‌م گۆره‌پانه‌دا ده‌توانێ رۆڵێکی فره مه‌زن بگێرێ.
چاوه‌روانی گشتی و رۆڵی ئێستای حدکا
له قۆناخی ئێستای خه‌باتی سیاسی کورددا، کورد به گشتی و هۆگران ودۆستانی حدکا به تایبه‌تی چاوه‌روانیه‌کی فره‌یان سه‌باره‌ت به رۆڵی حدکا هه‌یه، هه‌م وه‌ک هێزێکی کوردی له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و له ناوچه‌که‌داو هه‌م وه‌ک هێزیکی نێو گۆره‌پانی گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان له ئاستی ئێران و کوردستانی ئێران دا. ئه‌م چاوه‌روانیه ناره‌وا و دور له پشتیوانه‌ی لۆژیک نییه. چونکه ئه‌وه‌ی به چاوێکی ریئالیستی و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه‌وه بروانێته رابردووی چالاکی سیاسی حدکا ناشێ نه‌کۆڵی له‌وه بکا که ئه‌م حیزبه وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن نفوز له نێوخه‌ڵک و خاوه‌ن ئه‌زموونی پتر له شه‌ش ده‌هه چالاکی سیاسی چاوه‌روانی گێڕانی رۆڵیکی وه‌ها مه‌زنی لێبکرێ. ئه‌م حیزبه وه‌ک یه‌که‌م حیزبێکی سیاسی قۆناخی نوێی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران شانازی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان له مهاباد (1946) ی هه‌یه که پێکهاته‌یه‌کی مودێرن و له چه‌شنی خۆی له مێژوی کورد تا ئه‌و کات بێ وێنه بوو. هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری ساڵه‌کانی 1967-1968 و تێکۆشانی نهێنی ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی حه‌مه ره‌زا په‌هله‌وی جێگایه‌کی دیاری له مێژووی کورد دا بۆ ئه‌م حیزبه تۆمار کردوه. قۆناخی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و چه‌کداری دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی 1979 ی زایینی له ئێران هێنده‌ی تر ریشه‌ی خه‌ڵکی بوونی ئه‌م حیزبه‌ی له مه‌یدانی خه‌باتدا نیشان دا. ئه‌م حیزبه سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی وه‌ک قازی، قاسملوو شه‌رفکه‌ندی هه‌بووه و به هه‌زاران ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی له ره‌وتی خه‌بات له پێناو ئاواته‌کانی گه‌لی کورددا گیانیان له ده‌ستدا داوه. چاوه‌روانی خه‌ڵک له حیزب هه‌روه‌ها پشتئه‌ستوره به هه‌بوونی ئه‌و پتانسیله به‌رچاوه که ئه‌م حیزبه له نێو کۆمه‌ڵانی خڵکدا هه‌یبووه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بئ، هه‌یه‌تی. جگه له‌مانه حدکا خاوه‌نی پرستیژێکی به‌رز و وه‌ک پارتێکی سیاسی ریئالیست و رێزدانه‌ر بۆ پرینسیپه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیش دا ده‌نرخێندرێ.
باسی پتر له لایه‌نه پوزیتیڤه‌کان و ئاوڕدانه‌وه له مێژوی حیزب مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه نییه. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد بۆ هێنانه ئارای پرسێکی سه‌ره‌کیه که مه‌به‌ستی ئه‌م نووسراوه‌یه. پرسه‌که ئه‌مه‌یه که داخوا حدکا به‌م هه‌موو ئیمتازو پیشتیوانیه‌وه، که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا، هه‌نووکه رۆڵی شایانی خۆی له بواره جۆر به جۆره‌کانی چالاکی سیاسی‌دا ده‌گێرێ و کارتێکه‌ری له سه‌ر گۆڕانکاریه سیاسیه‌کان له ئاستی ئه‌و چاوه‌رۆانیه‌دایه که بیرورای گشتی خه‌ڵک لێیده‌کا؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ره‌نگبێ پێویست به خۆماندووکردن و گه‌ڕان به دوای فاکتای زۆردا نه‌کا. به‌چاوخشاندنێک به حوزورو کارتێکه‌ری حیزب له پرۆسه‌ی سیاسی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، یان گله‌و ره‌خنه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر سه‌باره‌ت به که‌محزوری حیزب له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی چالاکی سیاسی دا به‌س بێ بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌داخه‌وه مه‌نفی بێ. گومان له‌وه‌دا نییه که حدکا ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستاوه‌و به‌و هه‌موو کادر و ئه‌ندامه لێوه‌شاوه‌ی که هه‌یه‌تی به‌رده‌وام له چالاکی سیاسیدایه. به‌ڵام جه‌وهه‌ری مه‌نفی بوونی وه‌ڵام به پرسه‌که‌ی سه‌ره‌وه له‌وه‌دایه که رۆڵی هه‌نووکه‌ی حیزب ئه‌وه نییه که رای گشتی لێی چاوه‌روان ده‌کا. به واتایه‌کی تر چالاکی ئێستای حدکا له قه‌ده‌ر ئه‌و ئیمتیاز، پرستیژه مه‌عنه‌وی و پتانسیله به‌رفراوانه مرۆڤیه‌دا نیه که ئه‌م حیزبه خاوه‌نییه‌تی. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ناروونی له بواری بنه‌مای فکری و روانگه‌ی سیاسی له لایه‌ک و که‌محزوری حیزب له نێو روداوه‌کانی نێوخۆی ئێران و کوردستانی ئێران وه‌ک، پاسیڤ بوونی له ئاست روداوه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که و جموجۆڵی دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها قه‌یرانی رێکخراوه‌یی له مه‌یدانی پراکتیکدا له لایه‌کی دیکه‌وه له‌گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی لاوازی حیزبن. لێره‌دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی زێده‌تر باسکردن له سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و بوارانه‌ی که حدکا گرفتی تێیدا هه‌یه و ئاماژه کردن به هۆکاره‌کانی پێویسته.
П. بوار و ره‌هه‌ندی گرفته‌کانی حیزب
زۆر له‌و که‌سانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له سه‌ر حیزب نوسیویانه گرفتی حیزبیان ته‌نیا له قه‌یرانی نێوخۆیی‌دا پێناسه کردوه. ئه‌مه له خۆی‌دا راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که کێشه‌ی دوو به‌ره‌کی له نێو حیزب‌دا گرفتێکی به‌رچاوه و به‌شێکی فره له توانامه‌ندی حیزبی به خۆوه گیرۆده کردوه. به‌ڵام له روانگه‌ی منه‌وه ئه‌مه ته‌نیا گرفتی حیزب نییه. گرفتی نێوخۆیی له خۆی‌دا زاده‌ی کۆمه‌ڵێک گرفتی دیکه‌ی فکری، سیاسی و ستروکتوری رێکخراوه‌ییه. بواره‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه گرفتانه کامانه‌ن و هۆکاره‌کانیان چیین؟
1ـ ناروونی له بنه‌مای فکری‌دا
له باسه تیۆری و دیباته سیاسیه‌کانی پێوه‌ست به کورد له ئێران‌دا دوو رێبازی گشتی و دژ به‌یه‌ک له ئارادان. له لایه‌ک بیرمه‌ندانی ناسیونالیسمی فارس به که‌ڵک وه‌رگرتن له تێزی ئێرانی بوون و نیزیکی ریشه‌ی نژادی کورد و فارس داکۆکی له تێوری چاره‌سه‌رکردنی گرفتی نه‌ته‌وه‌یی له رێگای دیمۆکراتیزه‌کردنی سیستمی سیاسی و دابینکردنی مافی شاروه‌ندی له ئێران‌دا ده‌که‌ن. له‌مپێوه‌ندیه‌دا ئه‌وان بانگهێشتی کورد و پارته سیاسیه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ده‌که‌ن که خۆ له قه‌ره‌ی باس له کیانی نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌ده‌ن و ته‌واویه‌ت ئه‌رزی ئێران وه‌ک تابۆ نه‌خه‌نه ژێر پرسیار. له لایه‌کی ديكه‌وه ئاڵوگۆره‌کانی که له ده‌سپێکی ئه‌م نووسراوه‌دا ئاماژه‌یان پێکرا، ئه‌زموون و که‌شی سیاسی ئێستای باشووری کوردستان و به‌رزبونه‌وه‌ی ره‌وتی ناسیونالیستی کورد له نێو کوردستانی رۆژهه‌ڵات و کورده‌کانی تاراوگه بۆته هۆی ئه‌وه که بیرۆکه‌ی سه‌روه‌ری سیاسی بۆ کورد که له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا ره‌وایه‌ت وه‌رده‌گرێ، به‌هێز و زه‌قبێته‌وه. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، له نێوان ئه‌م دوو رێبازه فکریه‌دا خۆی ساخنه‌کردۆته‌وه، یان به واتایه‌کی تر زۆر به که‌می خۆی له قه‌ره‌ی باسی جددی له‌م بواره فکریه داوه. به چاوخشاندنێک به هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که حیزب له نێوان ئه‌م دوو رێباز و تیۆریه‌دا له‌پراکسیسی سیاسی و هه‌ڵوێستی رۆژانه‌ی دا له هاتووچۆدایه. جاری وایه خۆ زۆر ماندوو ده‌کا تا به لایه‌نه سه‌راسه‌ریه‌کان به تایبه‌ت دۆستانی فارس بسه‌لمێنێ که ئێمه‌ی کورد حاشا باس له کیانی کوردی و جیابونه‌وه ناکه‌ین و "ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی" ده‌پارێزین. که‌چی له هه‌مانکاتدا، له لایه‌کی ديكه‌وه باس له ره‌وابوونی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کا و سرود و ئاڵای کوردستان له ده‌فته‌ر و بنکه‌کانی حیزبی، که پێشتر ئه‌م کاره بڤه بوو، به‌رز ده‌کاته‌وه. ئه‌م دوئالییه، بانێک و دوو هه‌وایه له‌هه‌ڵوێستی سیاسی حیزب‌دا نیشانه‌ی ساخنه‌بوونه‌وه‌ی حیزب له ئاست بنه‌ماکانی ریبازی فکری و زڵاڵ نه‌بوونی تیۆری رێگاچاره‌ی نهایی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌م نادیاریه له ستراتیژی حیزب له رووننه‌بوونی وه‌ڵام به‌م پرسیاره‌دا زیاتر خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که داخوا ئێمه به هێنانه ئارای سیستمێکی فیدڕاڵی له ئێران‌دا خۆ له‌گه‌ڵ تیوری پێکهێنانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئێرانی وه‌ک بیرمه‌ندانی فارس داکۆکی لێده‌که‌ن له درێژخایه‌ندا رێکده‌خه‌ین یان ئێمه له‌م سیستمه فیدڕاڵیه وه‌ک قۆناخێک بۆ گه‌یشتن به سه‌روه‌ری سیاسی کورد و سه‌ربه‌خۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گرین؟ له راستی‌دا حدکا خۆێندنه‌وه‌یه‌کی زڵاڵی له ئاست ناسیونالیسمی کورد نه له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی ونه له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران‌دا نییه[3]. لێره‌دا باس له سه‌ر ئه‌وه نییه که حیزب چ روانگه و رێبازێک ده‌گرێته به‌ر به‌ڵکوو ته‌ئکید له سه‌ر پێویستی هه‌بوونی ئه‌م باسه و خوێندنه‌وه‌ی روونی حیزب له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما فکرییه. مه‌به‌ست له بنه‌مای فکری لێره‌دا ئایدۆلۆژی نییه به‌ڵکوو ساخبوونه‌وه له سه‌ر تیۆری رێگا چاره‌ی پرسی کورد و بنه‌مای فکری بۆ هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌م ساخبوونه‌وه نه‌بێ حیزب له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانیدا تووشی ناشه‌فافی ده‌بێ و تێگه‌یشتنی روونی له چه‌مک و دیارده سیاسیه‌کان له کاتیخۆیدا نابێ. ئه‌م گرفته هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا له هه‌ڵوێستی ئێستاکه‌ی حیزب‌دا ده‌بیندرێ. نه‌بوونی ئه‌م بنه‌ما فکریه هی ئێستا نییه، ئه‌م که‌مایه‌سیه له ساڵانی رابردووه هه‌روا هاتووه. لایه‌نێکی ديكه‌ی زیانی شه‌فاف نه‌بوون له بنه‌مای فکری حیزب‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و ده‌سته له رۆناکبیران و بیرمه‌ندانی کورد که تێکه‌ڵ به باسی تیۆرین له ته‌ک نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا له یارمه‌تی حیزب له‌م بواره‌دا بێبه‌رین. چونکه حیزب له‌م بواره‌دا کارتێکه‌ری له سه‌ر ئه‌م چه‌شنه باسانه نییه. ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش بۆته هۆی که‌محزوری حیزب له نێو ئه‌م ده‌سته له خه‌ڵک.
کۆسپی سه‌ره‌کی سه‌ر رێگای خۆنه‌دان له باسی فکری به تایبه‌ت تابۆ بوونی خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆیی له ئاست کیانی کوردی، به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کلتوری ژێرده‌سته‌یی و ئه‌و دۆزه دژواره سیاسی و ژئوپۆلیتیکه‌ی که کورد تێیدا ژیاوه. ئه‌م دۆزه کلتورییه ئه‌و نورمه‌ی به سه‌ر جولانه‌وه‌ی کورد و سیاسه‌تی کوردی‌دا زاڵ کردوه که سیاسه‌توانانی کورد له به‌ر تێبینی ده‌وروبه‌ر و سیاسه‌تی به ناو "واقعبینی سیاسی" به ترس و شه‌رمێونیه‌وه خۆ له جۆره باسێکی ئه‌وتۆ بده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه که مه‌بادا هێزه سه‌راسه‌ریه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی فه‌رمانره‌وا پێی تووره و نارازی بن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ملاحه‌زه‌یه له رابردوودا پاساوی هه‌بوو، هه‌نووکه ناشێ له جێی خۆی‌دا بێ چونکه بارودوخ و که‌شی سیاسی گۆڕانی قووڵی به سه‌ردا هاتووه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا زه‌قبوونه‌وه‌ی پرسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و ئاشکرا گۆیی له سیاسه‌تدایه. که‌چی ئێستاش حیزبه سیاسیه‌کانی کورد یه‌ک له‌وان حدکا خۆیان رزگار نه‌کردوه له چنگ گیرۆده‌یی ئه‌م کلتوره سیاسیه، هه‌ر بۆیه بۆيان دژواره خۆ له باسی فکری سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری سیاسی کورد بده‌ن. ئێستاش هه‌ر تیۆری و تاریفی ده‌مراستانی تیۆریسیه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستن که زاڵن به سه‌ر بیر و هزری بۆچوونه‌کانی کورد سه‌باره‌ت به چه‌مکه سیاسیه‌کان. حزوری حیزب له‌م باسانه‌دا لاوازه و ده‌مه‌ته‌قه‌ی جار به جاری ژماره‌یه‌ک له هاوریانی حیزبیش له ته‌ک لایه‌نه‌کانی رووبه‌روو له هێندێک بواری فکری‌دا پوخته و یه‌کده‌ست نین. که‌وابوو روونه‌بوونی بنه‌ما فکریه‌کان یه‌کێک له لایه‌نه لاوازه‌کانی مه‌یدانی چالاکی حیزب و یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانیه‌تی.
2ـ لێکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان
لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه و هه‌ڵوێستی حیزب ده‌رباره‌ی روداوه سیاسیه‌کانی رۆژانه وه‌ک: ئاڵوگۆره‌کانی ناوچه‌که، پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری له نێوخۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران و روداوه‌کانی کوردستان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باس له سه‌ر لاوازیه‌کانی چالاکی حیزبه. له حیزبێکی سیاسی وه‌ک حدکا که خۆی به هێزی سه‌ره‌کی و به‌رپرسیار له جوڵانه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێ، وا چاوه‌روانده‌کرێ که به‌رده‌وام له هه‌وڵی تێگه‌یشتن له ره‌وتی سیاسی هه‌نووکه و ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای روداوه‌کانی داهاتوو له‌م به‌شه‌ی کوردستان له ئێران‌دا بێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حیزب ده‌شێ به‌رده‌وام لێکدانه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه هه‌بێ. که‌چی به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره لێکدانه‌وانه بایی پێویستیان له چالاکیه‌کانی ئێستای حیزب‌دا بۆ داناندرێ. کاتێک رووداوێکی گرینگ له ناوچه‌که یان به تایبه‌ت له که‌شی سیاسی ئێران و کوردستان دا رووده‌دا خه‌ڵک پرسیاریان بۆ دێته پێش سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و لێکدانه‌وه‌ی حیزب له سه‌ر رووداوه‌که. به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌م خه‌ڵکه وه‌ڵامی پێویست له رێکخراوه‌کانی حیزب وه‌رناگرنه‌وه. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که رێکخراوه‌کانی حیزب شتێکیان وه‌ک لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی دیاریکراوی حیزب له کاتی خۆییدا پێناگا. حیزب وه‌ک نه‌ریت که‌متر خۆ له لیکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان ده‌دا. نه‌بوونی دۆکۆمێنت و لێکدانه‌وه‌ی حیزبی به نووسراوه یان کۆر و سمیناری پێویست سه‌باره‌ت به تاوتوێکردنی رووداوه‌کان له نێو ته‌شکیلاته‌کانی حیزب‌دا که‌متر باوه. ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه که حزور و کارتێکه‌ری حیزب له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌م ساڵانه‌ی دواییدا که‌م بێته‌وه. که ده‌ڵێم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا مه‌به‌ستم قۆناخی ئێستای خه‌باتی سیاسیه‌یه که خۆی له قۆناخی خه‌باتی چه‌کداری که "هه‌موو شتێک بۆ سه‌نگه‌ره‌کان" و خه‌باتی چه‌کداری بوو جیا ده‌کاته‌وه. له قۆناخی ئێستادا ئه‌وه تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێستی دروستی سیاسی له ئاست روداوه‌کانه که کارێکه‌ری و راده‌ی چالاکی حیزب دیاریده‌که‌ن. رووداوه‌کانی ساڵی رابردوو (2005) ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات نمونه‌یه‌کی باشه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه. حدکا جگه له‌وه که پێشبینی ئه‌م رووداوانه‌ی نه‌کردبوو، دواتریش، هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، جگه له چه‌ند به‌یانیه‌و نووسراوه‌ی کورت هێچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌ل و بابه‌تیانه‌ی له سه‌ر ئه‌م رووداوانه بڵاونه‌کردۆته‌وه. له کاتێکدا ئه‌م رووداوانه راست له‌و مه‌یدانه‌دا رویان داوه که گۆره‌پانی سه‌ره‌کی چالاکی حیزبه. ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه که حیزب نه‌توانێ که‌ڵکی پێویست له‌م رووداوانه به سودی خۆی و جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد وه‌رگرێ. لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه رووداوانه بۆ حیزبێکی وه‌ک حدکا له‌و رووه‌وه گرینگه که وه‌ڵامی ریزه پرسیارێک ئاشکرا بکا وه‌ک: هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رووداوانه چ بوون؟ ره‌وتی ئه‌م راپه‌رینه کاتیه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی حیزب له مه‌ڕ شێوازی خه‌بات یه‌کده‌گرنه‌وه یان نا؟ لایه‌نه لاواز و به هێزه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه له روانگه‌ی حیزبه‌وه کامانه‌ن؟ وانه‌کانی ئه‌م رووداوانه بۆ حیزب چ بوون؟ کاردانه‌وه‌ی حیزب له ئاست ئه‌م رووداوانه لای رای گشتی خه‌ڵک چۆن هه‌ڵسه‌نگێندرا؟ حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره سه‌رهه‌ڵدانانه له داهاتوودا ته‌شویق بکا یان نا؟ وهتد. وه‌ڵامی روون به‌م پرسیارانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان گرینگه. ئه‌م خه‌ڵکه ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن که ته‌ئسیر له رێنوێنی و بۆچوونه‌کانی حیزب له‌م کاتانه‌دا وه‌رگرن. که‌چی حیزب به پاسیڤبوونی خۆی له‌م بواره‌دا ئه‌م خه‌ڵکه ده‌ڵسارد ده‌کاته‌وه. هاوریانی حیزبیش گه‌ره‌که له بۆچوونی حیزب له ئاست رووداوه‌کان له کاتیخۆیدا ئاگادار بن و رایه‌کی هاوده‌نگیان له‌م باره‌وه هه‌بێ. ئه‌گه‌ر باسی فکری زۆرتر کارێکی ئاکادیمی و پسپۆریه، خۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه له رووداوی رۆژانه پێویستی به هێنده‌ش پسپۆری زانستی نییه. من له‌و باوه‌ره‌دام که حیزب له‌م باره‌وه ئیمکانی فره‌ی هه‌یه. حیزب به‌و هه‌موو کادری سیاسی خوێنده‌وارو خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ی که هه‌یه‌تی ده‌کارێ له عۆده‌ی کارێکی ئه‌و تۆ به‌ربێ. خۆ له به‌ر سه‌ر قاڵی و که‌م کاتیش نییه که حیزب مه‌جالی کاری وای نه‌بێ. ئه‌و هه‌موو نوسین، ده‌مه‌ته‌قه و کاته‌ی که بێهوده سه‌رفی دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی ده‌کرێ یه‌ک له سه‌ر ده‌ی ئه‌م توانامه‌ندیه‌ی حیزب سه‌رفی لێکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان ناکرێ. که‌وابوو پرسیاری سه‌ره‌کی له‌م باره‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که حیزب له پراکسیسی خۆی‌دا گرینگی پتر به کام بوار و مه‌یدان له چالاکی سیاسی و رێکخراوه‌یی ده‌دا؟ گرفتی بنه‌ره‌تی له‌م باره‌وه له‌وه‌دایه که ئێستاش حیزب هه‌ر به ربه‌ی ده‌ورانی کۆن و خه‌باتی شاخ ئه‌م بواره له چالاکی سیاسی ده‌نرخێنێ. حیزب زۆرتر عه‌مه‌لگه‌را (pragmatist) ه و چالاکیه‌کانی له سه‌ر روتین و ره‌واڵی پێشوو به‌رێوه ده‌چن هه‌تا له گۆر تێروانینی راسیونال و داهێنه‌رانه له ئاست ره‌وتی روداوه‌کان. به واتایه‌کی تر هێڵی سه‌ره‌کی له چالاکی ئێستای حیزب‌دا چالاکی له پێناو چالاکیدایه نه‌ک چالاکی له گۆر به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وتدا. گرفتی نه‌بوونی لێکدانه‌وه‌ی پێویست له ئاست رووداوه سیاسیه‌کانی رۆژانه راسته‌وخۆ کارتێکه‌ری نه‌رینی له سه‌ر حزور‌و کارامه‌یی حیزب له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له نێوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات داناوه.
3ـ حزور و کارتێکه‌ری حیزب له نێو خه‌ڵک
که‌محزوری حیزب له نێو خه‌ڵک، به‌تایبه‌ت له نێو نه‌سلی گه‌نج و ئه‌و توێژه له رۆناکبیران که له نێو روداوه سیاسیه‌کانی نێوخۆی وڵات‌دا چالاکن گله‌و گازنده‌ی فره خه‌ڵکی روو به رووی حیزب کردۆته‌وه. که‌م حزوری حیزب له نێو ئه‌م نه‌سله‌دا له لایه‌ک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م نه‌سله ئه‌زموونێکی که‌متریان له چالاکی حیزب هه‌یه‌و لویالیته و پێوه‌ندیه‌کی مه‌عنه‌وی نیزیکیان وه‌ک نه‌سلی پیش خۆیان له‌ئاست حیزب‌دا نییه. له لایه‌کی دیکه‌وه حیزب ئه‌گه‌ر له به‌ر که‌شی نادیمۆکرات و دیکتاتۆری حاکم به سه‌ر کوردستاندا مه‌جالی راسته‌وخۆ بۆ حزور له چالاکی ئاشکرای سیاسی له نێوخۆی وڵاتى پێنه‌دراوه، نه‌شیتوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌م جێخاڵیه به کارتێکه‌ری فکری و رێنوێنی سیاسی له نێو خه‌ڵکدا پڕ بکاته‌وه. له راستی‌دا گرفت له ئاست دۆزی سیاسی نوێ، که‌مایه‌سی له بواری کاری فکری و که‌مبایی دانان بۆ لیکدانه‌وه‌ی رووداوه‌کان که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا، هه‌روه‌ها کێشه‌ی نێوخۆیی که دواتر باسی لێده‌کرێ، هۆکاری سه‌ره‌کین له که‌محزوری حیزب له بواری سیاسی له نێو خه‌ڵکدا. داننان به‌م راستیه‌دا ره‌نگبێ تاڵ بێ، به‌ڵام بۆ ووریابوونه‌وه و گرتنه‌به‌ری رێگا چاره وتنی له خۆلێبواردنی باشتره. دڵمان به خۆمان نه‌مێنێ، بۆشایی نێوان خه‌ڵک له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کان، گشت حیزب و گروپه سیاسیه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌گرێته‌وه و هه‌تا دێش به‌داخه‌وه ئه‌م بۆشاییه به‌رینتر ده‌بێ. نه‌کۆڵی له‌وه ناکرێ که حدکا ئێستاش ریشه‌ی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام ولایه‌نگری له نێوخۆی وڵات هه‌یه. ده‌سته ده‌سته‌خه‌ڵک رۆژانه سه‌ردانی بنکه‌کانی حیزب له کوردستان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کیان لای حیزب ده‌مێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م پێوه‌ندیه ئاسایانه وه‌ڵامده‌ره‌ی ئه‌و چاوه‌روانیه نییه که ده‌بوایه ئه‌م حیزبه له بواری کارتێکه‌ری گشتی له سه‌ر روداوه‌کانی نێوخۆ له نێوخه‌ڵکدا بیبێ. کۆمه‌ڵگای ئێستای ئێران به کوردستانیشه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسیه و باسی سیاسی هه‌تا دێ پتر ده‌بێته ئه‌مریکی واقیع و ئاسایی له نێو خه‌ڵکدا. ده‌ورانی به‌رته‌سکی کاری نهێنی و رێکخستنی تیم و هه‌سته‌ی چه‌ند که‌سی به‌ره به‌ره جێگای خۆی به کاری نێوه ئاشکرای به کۆمه‌ڵ و رێکخستنی مه‌ده‌نی ده‌دا. حیزب پێویسته جه‌وهه‌ری ئه‌م گۆڕانه له دۆزی ئێستای خه‌باتدا ببینێ و ئاوڕ له‌م شێواز و بواره نوێیه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا بداته‌وه. حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌زموونی وه‌ک حدکا که توانامه‌ندی کارتێکه‌ری و موبلیزه‌کردنی جه‌ماوه‌ریی له ئاستێکی به‌رفراواندا هه‌یه ناشێ له په‌راویزی رووداوه‌کانه‌وه ته‌ماشاگه‌ر بێ و به هێندێ چالاکی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی دڵسۆز و به‌رزکرنده‌وه‌ی هێندێک دروشمی حیزب له خۆپیشاندانه‌کاندا قانیع بێ. لێره‌دا باس له سه‌ر به ئه‌ندام وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ک لاو نیه به‌لکو باس له سه‌ر رۆڵی به‌رفراوان و شایانی حیزب له نێو ئه‌و پرۆسه سیاسییه که له بواره جۆر به جۆره‌کانی چالاکی ئاشکرا و نیوه ئاشکرای سیاسی له نێو گۆره‌پانی نێوخۆی کوردستان و ئێران له ئارادایه. پاسیڤبوون بوونی حیزب هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا، له دیبات و موناقه‌شه‌ی دیسکورسه سیاسیه‌کانی پێوه‌ندیدار به داهاتووی ئێران، ناسیونالیسم و مه‌سه‌له‌ی میللی بۆته هۆی گله و ره‌خنه‌ی چالاکان و روناکبیرانی سیاسی کورد له حیزب. ئه‌وان رووی گله‌ییه‌که‌یان له حیزب له‌وه‌یه که حیزب وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی له جوولانه‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا رۆڵی خۆی وه‌ک رێپیشانده‌رو یارمه‌تیده‌ری روناکبیرانی کورد له موناقه‌شه و دیباته‌فکری و سیاسیه‌کان له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا ناگێرێ. ئه‌مه بۆته هۆکاری دروستبوونی بۆشایی پتر له نێوان حیزب و چالاکانی سیاسی، به تایبه‌ت روناکبیرانی کورد له نێو زانکۆکان و بنیاته رۆشه‌نبیری و چاپه‌مه‌نیه کوردیه‌کانی نێوخۆدا. نه‌بوونی لێکدانه‌وه، پلان و تاکتیکی ووردبینانه و گونجاو له ته‌ک هه‌ڵومه‌رجی هه‌نووکه‌ی خه‌باتدا کارێکی وای کردوه که ته‌ئسیری حیزب له سه‌ر خه‌ڵک و له نێو رووداوه‌کانی نێوخۆ به‌رچاو نه‌بێ. ئه‌م دیارده نیگاتیڤه به داخه‌وه له نێو کورده‌کانی تاراوگه‌شدا به‌دی ده‌کرێ. له باری ژماره‌ی ئه‌ندام و رێکخستنه‌وه حیزب یه‌کێک له به تواناترین حیزبی سیاسی له نێو حیزبه سیاسیه کوردی و ئێرانیه‌کانه. له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا رێکخراوى خاوه‌ن هه‌زاران ئه‌ندامی هه‌یه که به‌شێکی هه‌ره زۆریان ئه‌زموونی ده‌یان سا‌ڵ خه‌باتی سیاسیيان هه‌يه. جگه له‌مه حیزب خاوه‌ن پتانسیه‌ل و هۆگری له نێو ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی حیزب له تاراوگه‌شه. که‌چی حیزب زۆر به که‌می توانیویه‌تی له‌م ئیمکانه به‌رفراوانه نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ته‌شکیلاته‌کانی له پراکسیسی چالاکی سیاسی خۆی‌دا که‌ڵک وه‌رگرێ. پرۆگرام و پلانی ته‌شکیلاتی گونجاو له ته‌ک هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه و که‌ش و نورمه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌متر باییان پێده‌د‌رێ. میکانیزمێک بۆ هیدایه‌ت و هاندانی لیهاتوویی، عه‌لاقه و کاری پسپۆری له بواری هونه‌ری، تکنێکی په‌یوه‌ندی، ئینفورماسیون و زانست له بواری جور به جۆر له نێو هاوریان و لایه‌نگرانی حیزب‌دا به که‌می تاوتوێ ده‌کرێ. ئاوڕی جددی له‌و هاوریانه نادرێته‌وه که که‌مئه‌ندامن و له خه‌باتدا به‌شێک له ئه‌ندامیان له ده‌ستداوه. بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاگاداری سیاسی و بارهێنانی فکری ئه‌م هاوریانه بۆ کاری حیزب له نێو خه‌ڵکدا بایی پێویست داناندرێ. به‌گشتی کاریگه‌ری و حزوری حیزب له نێو کورده‌کان له تاراوگه باشتر له نێوخۆ نییه. دیارده‌ی که‌محزوری حیزب له نێو خه‌ڵک یه‌کێک له هه‌ره گرفته‌کانی حیزبه که بۆته جێگای پرسیار و دڵگرانی نه‌ک له نێو دوست و هۆگران له ده‌ره‌وه به‌لکو له نێوخۆی حیزبیشدا. به کورتی حزوری حیزب له نێو خه‌ڵک له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له ئێران و له نێو کورده‌کانی تاراوگه زۆر که‌متره له چاوه‌روانیه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه له حیزب.
4ـ بواری راگه‌یاندن
لای هه‌مووی ئێمه ئاشکرایه که راگه‌یاندنی گشتی له دنیای ئه‌مرۆدا رۆڵێکی فره به‌رچاو ده‌گێرێ و مه‌یدانێکی گرینگ و کاریگه‌ره له هاوکێشه سیاسیه‌کان وباڵانسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا. که‌چی حیزب له‌م مه‌یدانه‌شدا رۆڵی به‌رچاوی نییه و بایه‌خی پێویستی هه‌تا ئێستا به‌م ئیمکانه به‌رفروانه نه‌داوه. لاوازی حیزب له بواری بلاوکراوه و سیاته‌کانی سه‌ر به حیزب پانتاییێکی ديكه‌يه له گۆڕه‌پانی راگه‌یاندن که گله و گازنده‌یه‌کی فره‌ی رووبه‌روو بۆته‌وه. هه‌تا ئێستاش "کوردستان" وه‌ک ئورگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی گۆڕانی که‌یفی به‌رچاوی له به‌راوورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌هه له‌مه‌وبه‌ره‌وه تێدا به‌دی ناکرێ. ئه‌مه له کاتێکدایه که که‌شی سیاسی و توانامه‌ندی حیزب ئاڵوگۆری فره مه‌زنی به‌سه‌ردا هاتووه. ئیمکاناتی نوێ وه‌ک سایه‌ته ئینترنێتیه‌کان ئه‌و جۆره‌ی شایانی حیزبێکی خاوه‌ن ئیمکاناتی مادی و هێزی مرۆڤی به‌رچاوه به‌رێوه ناچن. لاوازی به‌رچاو له‌مباره‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که نێوه‌رۆکی بڵاوکراوه‌کان و نووسینی سه‌ر سایته‌کانی حیزب جێگای ره‌زامه‌ندی و له ئاستی شیاوی حیزب‌دا نین. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م سایتانه هه‌م له روی دیزاین (dezign)و هه‌م له روی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌کانه‌وه به زه‌وق و سه‌لیقه‌ی شه‌خسییه‌وه به‌رێوه ده‌چن. ئه‌م سه‌لیقانه له بیر و بۆچوونی ئه‌م شه‌خسانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. لایه‌نی هه‌ره لاوازی ئه‌م شێوه به‌رێوه‌بردنه له‌وه‌دایه که ئه‌م سه‌لیقانه هێڵ و سیاسه‌تی راگه‌یاندنی حیزب هیدایه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌مه بۆته هۆکاری ناهاوئاهه‌نگی و ناروونی له سیاسه‌تی راگه‌یاندنی حیزب‌دا. به‌شی هه‌ره‌زۆری سایته‌کانی سه‌ر به حیزب جگه له بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی حیزب و رووداوه‌کان بابه‌تی تر، وه‌ک روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی حیزب سه‌باره‌ت به روداوه‌کان و بابه‌تی رۆشنبیری و زانستی که‌متر تێدایه. بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاکیه‌کان ده‌کرێ ئه‌رکی ته‌نیا سایتێکی تایبه‌تی هه‌واڵده‌ریی بێ.
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی کرانه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆن هه‌یه. له‌م پێوه‌ندیه‌دا نامه‌وێ باس له‌وه بکه‌م که چۆن بوو ئه‌م کاره هێنده درێژه‌ی کێشا؟ و تا چ راده‌یه‌ک حیزب ده‌توانێ له‌م ئێمکانه له داهاتوودا که‌ڵک وه‌رگرێ؟ به‌ڵام ئاشکرایه که ئه‌م راگه‌یه‌نه‌ره گشتیيه ده‌توانێت ئیمکانێکی باش بێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌شێک له که‌محزوری حیزب له بواری راگه‌یاندندا.
5ـ چالاکی دیپلۆماسی
سه‌باره‌ت به چالاکی دیپلۆماسی حه‌قی خۆیه‌تی که بووتری، حدکا ئه‌و شانازیه‌ی هه‌یه که له رابردوودا پێوه‌ندیه‌کی باشتر و دێرینه‌تری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی و ئێرانی هه‌بووه. به‌ڵام به داخه‌وه وا دێته به‌رچاو که چه‌ند و چۆنی ئه‌م پێوه‌ندیه هه‌تا دێ که‌متر ده‌بێ. ئه‌و پرستیژ‌و ئاسته‌ی که حیزب له بواری دیپلۆماسی له رابردوودا هه‌یبوو هه‌نووکه زۆر دابه‌زیوه. ئه‌گه‌رچی دنیای ده‌ره‌وه هێشتا متمانه‌یان به حدکا وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن پرنسیپی سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌یی جێگای په‌سه‌ندی رۆژئاوا له ده‌ست نه‌داوه، هه‌نووکه وه‌ک هێزێکی که‌متر چالاک چاوی لێده‌که‌ن.
پاسیڤبوونی حیزب له بواری دیپلۆماسی دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند گرفتی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م، درێژه‌دان به کاری دیپلۆماسی له دۆزی ئێستادا به هه‌مان نورم و روتینی پێشوو. دووهه‌م، نه‌بوونی ئایده‌و پلانی گونجاو بۆدیپلۆماسی سه‌رده‌م. سێهه‌م، ئه‌وه که ئه‌م بواره‌ش وه‌ک زۆر بواریى ديكه له چالاکی حیزب، بۆته جه‌ولانگه‌ی گرفتی دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی. چواره‌م، که‌مایه‌سی له کادری شاره‌زا له‌م بواره‌دا.
له راستی‌دا حیزب هه‌نووکه دیپلۆماتی له ئاستی شیاوی پێوه‌ندیه‌کانی خۆی‌دا نییه. ئه‌و پرسونیله‌ش که ئه‌زموونیان دێته‌ده‌ست له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆره‌کان له ئاستی رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا به هۆی هه‌بوونی ناکۆکی نێوخۆیی له پۆسته‌کانیان لاده‌چن. ئه‌مه له خۆی‌دا هۆکارێکه که به‌ر به به‌ره‌وپێشچوونی کارامه‌یی و درێژه‌کاری ئه‌م کادرانه ده‌گرێ. کاری دیپلۆماسی کادری هوشمه‌ند، لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام و پلانی کورت و درێژخایه‌نی گه‌ره‌که که به داخه‌وه حیزب له کرده‌وه‌دا که‌متر باییان بۆ داده‌نێ.
6ـ حیزب و پرسی ژن
به‌چاوخشاندنێک به ئورگانه‌کانی رێبه‌رایه‌تی و کومیته‌کانی حیزب‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ژنان تا چ راده‌یه‌ک له ده‌زگا بریارده‌ره‌کانی حیزب‌دا به‌شدارن. گرفتی رێژه‌ی که‌می به‌شداری ژنان له ئورگانه بریارده‌ره‌کانی حیزب گرفتێکی نوێ و ئه‌مرۆکه‌یی نییه. که‌متر کۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوان، به تایبه‌ت کونفرانس و کونگره‌ی حیزبی شک ده‌بردرێ که له‌و دا په‌نجه له سه‌ر ئه‌م گرفته دانه‌ندرابێ و بۆ چاره‌سه‌ریشی خاڵی تایبه‌تی له نێو راپۆت و بریارنامه‌کاندا بۆ ته‌رخان نه‌کرابێ. که‌چی ئه‌م که‌مایه‌سیه له حیزب‌دا هه‌تا هاتووه هه‌ر له جێی خۆی ماوه. ره‌نگبێ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه بووترێ که ژماره‌ی ژنان له حیزب و ئورگانه بریارده‌ره‌کانی حیزب‌دا هه‌نووکه به نیسبه‌ت رابردوو له سه‌رتره. ئه‌مه راستیه‌که که نکۆڵی لێناکرێ. به‌ڵام که راده‌ی ئه‌م له سه‌ره‌وه بوونه له‌گه‌ڵ راده‌ی ئاکتیڤبوون و رێژه‌ی به‌شداری ئێستای ژنان له بواری سیاسی له کۆمه‌ڵگا له ته‌ک رابردوودا به‌راوورد ده‌که‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که راده‌ی ئه‌م زیادبوونه‌ی ژنان له حیزب‌دا له راده‌ی زێده بوونی ژنانی چالاک له مه‌یدانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له خوارتره. ئه‌مرۆکه له نێو روداوه سياسییه‌کانی نێوخۆدا به ده‌یان و بگره سه‌دان ژنی ئاکتیڤ هه‌م له بواری چالاکی سیاسی و هه‌م له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کاری رۆژنامه‌گه‌ری، چالاکی مه‌ده‌نی و هونه‌ریدا ده‌بیندرێ، که‌چی هه‌تا ئێستاش ژماره‌ی ژنانی ئه‌ندام که توانایی کاری رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵسورانی چالاکی سیاسی له راده‌ی سه‌ره‌وه‌ی حیزب وه‌ک پیاوانیان هه‌بێ له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌رێ. به گشتی ژنان له حیزبه سیاسیه‌کان یه‌ک له‌وان حدکا به نیسبه‌ت ژنان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان ژماره‌یان که‌متره. ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌نووکه یه‌کێک له مه‌یدانه گرینگه‌کانی که رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی دواکه‌تووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆته‌وه مه‌یدانی تێکۆشان له پێناو ئازادی ژنانه. گرفتی ژنان ته‌نیا له ئاست رژیمدا قه‌تیس نابێ به‌ڵکوو ئه‌م گرفته پێوه‌ندیه نێوخۆیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ته‌نانه‌ت نێوخۆی پارته سیاسیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
گرفتی سه‌ره‌کی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ژنان نه له نه‌بوونی بریار یان ئاماژه پێنه‌کردنی له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا به‌ڵکوو له روانگه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌وه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له ژیانی رۆژانه و سیستمی ته‌شکیلاتیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی گروپه چه‌پره‌وه‌کان له ناسیونالیسم و پارته سیاسیه‌کانی کورد ده‌یگرن به‌شێکی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پرسی ژن دایه. ئه‌وان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ناسیونالیسم له که‌موکوریه‌کانی کلاسیکی ئه‌م پرۆژه‌یه له ئاست گرفتی ژنان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ئه‌مه راسته که هژموونی بێر و هه‌ستی ناسیونالیستی به شێوه‌ی کلاسیک له جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیدا دیارده‌کانی دیکه وه‌ک چاره‌سه‌ری چینایه‌تی و گرفتی ژن ده‌خاته خانه‌ی خوارتر و بۆ دوای رزگاری له په‌راوێز دا ده‌یانهێڵێته‌وه. به بروای من ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێمان له ئاست پرسی جینده‌ر و فێمینیزم له پێوه‌ند له ته‌ک چه‌مکی ناسیونالیسم دا هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچي ئه‌م ره‌خنه‌يه بده‌ينه‌وه. ئه‌و نورم و پرینسیپانه‌ی پێناسی پاتریاڵکاڵانه به ناسیونالیسم ده‌ده‌ن پێویستیان به ئاوڕلێدانه‌وه و پێداچوونه‌وه هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی ژن به تایبه‌ت له که‌یسی کورددا ده‌کرێ ئاوێته‌ی ره‌وتی ناسیونالیسمی کورد وه‌ک به‌شێک له خه‌باتی ناسیونالیستی بکرێ. ئه‌مه ده‌توانێ دژایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆی له ته‌ک ئه‌م ره‌وته‌دا نه‌بێ. چونکه له بنه‌ره‌تدا پرسی ژن پرسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بڕیاردانه که راسته‌وخۆ جه‌وهه‌ری پرۆژه‌ی ناسیونالیسم یش ده‌گرێته‌وه. خاڵی جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه‌که نه له خودی ناسیونالیسمه به‌لکو له تاریفی پاتریاڵکاڵانه و نورمه په‌یوه‌ندیه‌کانی زاڵ به سه‌ر ره‌وتی پراکتیزه‌کردنی ناسیونالیسمه. ئه‌گه‌ر رێکخراوه ناسیونالیسته‌کان خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێیان له ئاست ناسیونالیسم له قۆناخی دوای خه‌باتی شاخ و چه‌کداری هه‌بێ، به جۆرێک که پرسی ژن به به‌شێک له پرسی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات دابنێن و نورمه‌کانی له‌مباره‌وه بگۆرن ده‌توانن هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی ناسیونالیستیه‌وه رێگا چاره‌یان بۆ ئه‌م پرسه هه‌بێ. له راستی‌دا ئه‌گه‌ر پارته سیاسیه‌کانی کورد یه‌ک له‌وان حدکا مه‌جال بۆ ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ره‌خسێنن خۆیان له به‌شێک له توانامه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی بێبه‌ریکردوه. پارتی سیاسی کورد هاوکات له گه‌ل خه‌باتی رزگاریخوازی ده‌بێ لابردنی کۆسپ له سه‌ر رێگای خه‌باتی ژنان له‌م ره‌وته‌دا هه‌موار بکا. تاریفی ناسیونالیسم قاڵبێکی به‌سته‌ی نیه. بواری خه‌باتی سیاسی ناسیونالیسم یش ده‌کارێ به‌رده‌وام له گۆر گرفته سه‌ره‌کیه‌کان بگۆڕدرێ و به‌رینتر بکرێ. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ژنان له رابردوودا له ژێر سته‌مێکی زۆری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا بوون و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ن. هاتنه مه‌یدانی ژنان بۆ رزگاری خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌توانێ دژایه‌تی له ته‌ک یه‌کتردا نه‌بێ. گرینگ ئه‌وه‌یه که جوڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد تێگه‌یشتنی دروستی له مه‌سه‌له‌ی به‌رابه‌ری ژن له‌گه‌ڵ پیاوان له کرده‌وه‌دا هه‌بێ و رزگاری ژنان له چنگ نابه‌رابه‌ری وچالاکبوونیان له مه‌یدانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ک به‌شێک له ئه‌رکی ناسیونالیستی و جوڵانه‌وه‌که دابنێ.
گرفتی حیزب له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ژنان له‌وه‌دایه که هه‌ر جار له‌گه‌ڵ که‌مایه‌سی له ئاست گرفتی ژن له حیزب‌دا روبه‌روو ده‌بێ خۆ به‌وه‌وه ماندوو ناکا که به لیکدانه‌وه‌ی وورد و جددی هۆکاره‌کانی ئه‌م گرفته ده‌ستنیشان بکاو رێگا چاره‌ی بنه‌ره‌تیان بۆ بدۆزێته‌وه. روانگه‌ی زاڵ به سه‌ر ئورگانه بریارده‌ره‌کانی حیزب سه‌باره‌ت به ژنان و چالاکی سیاسی ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ روانگه‌ی پاتریاکاڵ و پیاوسالاری. له حیزب‌دا باس له ژن ده‌کرێ و پێیدا هه‌ڵده‌گوترێ نه بۆ ئه‌وه‌ی که ژن هاتۆته مه‌یدانی خه‌بات و شان به شانی پیاو له کاری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی بریاردان دا به‌شداره، به‌لکو بۆ ئه‌وه‌ی که یارمه‌تیده‌ره‌ی پیاوه، کۆڵنه‌ده‌رانه رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گ و قاره‌مان بۆ گه‌له‌که‌ی پێده‌گه‌یه‌نێ و ماڵ‌و حاڵ بۆ پیاو راده‌گرێ. "ئه‌گه‌ر ژنان نه‌بوایه پیاوان نه‌یانده‌توانی له سه‌نگه‌ر دا خه‌بات بکه‌ن". ئه‌م رسته و ده‌سته‌واژانه ناشێ بۆ ئێمه هه‌موومان نا ئاشنا بن. که‌متر وتاری رێبه‌رێکی سیاسی و ئه‌ندامانی ئورگانی رێبه‌رایه‌تی حیزبی شک ده‌برێ که ئه‌م رستانه‌ی بۆ داکۆکی له ژنان به کار نه‌هێنابێ. گرێی پیاوسالارانه و سوننه‌تی بوونی ئه‌م چه‌شنه تێروانینه له‌وه‌دایه که تاریفی ژن ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی ژن هه‌روه‌ک رابردوو له ماڵه‌وه کار ده‌کا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له ره‌وتی خه‌بات و چالاکی سیاسی‌دا. ئه‌گینا هه‌روه‌ک سه‌ده‌کانی پێشوو منداڵ راده‌گرێ، چێشت لێده‌نێ و که پیاو گه‌رایه‌وه، ماڵی بۆ ده‌رازێنێته‌وه و به ده‌وریدا دێ. ئه‌م تێگه‌یشتن و روانگه‌یه به سه‌ر بێری پیاوانی حیزب‌دا هێشتاش زاڵه. ئه‌م روانگه‌یه له خۆی‌دا کۆسپه له به‌رده‌م به‌شداری ژنان له مه‌یدانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا. ژن وه‌ک پشتیوانه بۆ له مه‌یدان بوونی پیاو بایی بۆداده‌ندرێ. ئه‌وه پیاوه که تاریف و مانا به ژن ده‌به‌خشێ. ئه‌مه لایه‌نی هه‌ره لاواز و هۆکاری سه‌ره‌کیه له سه‌رنه‌که‌وتنی حیزب له هێنانه ئارای ژنان بۆ نێو کاری سیاسی و حیزبایه‌تی. هه‌نووکه گله و گازنده‌ی فره سه‌باره‌ت به که‌مته‌رخه‌می حیزب سه‌باره‌ت به ژنان هه‌م له نێوخۆی حیزب و هه‌م له نێو چالاکانی ژن له ده‌ره‌وه‌ی حیزب له ئارادایه. ئه‌گه‌ر له رابردوودا حیزب به به‌هانه‌ى هه‌ڵو مه‌رجی ئاسته‌می خه‌باتی چه‌کداری نه‌یتوانیوه ئاوڕێکی جددی له‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه که هه‌نگاو بۆ ئه‌م ئه‌رکه بهاوێژێ.
7ـ لاوان و گرفتی حیزب
ئێران به کوردستانیشه‌وه به یه‌کێک له لاوترین وڵاتانی جیهان ده‌ژمێردرێ. به‌و مانایه که زياتر له نێوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له ژێر ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه‌ن. کۆماری ئیسلامی ئێران به پێی لێکدانه‌وه‌ی نه‌ریتیانه له ئیسلام و سیستمی سیاسی دژی گه‌لی و نادیمۆکراتی خۆی، له بنه‌ره‌تدا له دژی حه‌ز و خواسته‌کانی ئه‌م نه‌سله به‌رفراوانه له ئێراندایه. ئه‌م رژیمه له گۆر ئه‌م روانگه دواکه‌وتوانه‌ی هێچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ئه‌م نه‌سله نییه. هه‌ر بۆیه ناره‌زایه‌تیه‌کی فره به‌رین له نێو ئه‌م نه‌سله له دژی رژیمی تاران له ئارادایه. به رێکه‌وت نییه که به‌شی هه‌ره زۆری چالاکانی نێو رووداوه سیاسییه‌کانی ئێران و کوردستان له نێو ئه‌م گروپه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. له ژێر روشنایی ئه‌م راستیه‌دا حدکا پێویستی به حزوری چالاک له نێو ئه‌م نه‌سله‌دا هه‌یه. لێره‌دا ناکرێ له‌وه‌دا گومان هه‌بێ که حیزب هه‌م له رابردوودا باوه‌ری به هێزی لاوان هه‌بووه و هه‌م ئیستاش هه‌یه‌تی. پاڵپشتی سه‌ره‌کی ئێستای حیزبیش، به تایبه‌ت له نێوخۆ، له نێو ئه‌م نه‌سله دایه. جێگای خۆیه‌تی که ئاماژه به‌وه‌ش بکرێ که چالاکی یه‌کیه‌تی لاوان له هێندێک ولاتی ده‌ره‌وه به‌رچاو و جێگای سه‌رنجه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نفوزی حیزب له نێو ئه‌م نه‌سله‌دا له ئاستی چه‌ندیى و چۆنی ئاستى به‌رفراوانی چالاکی سیاسی ئه‌م نه‌سله‌و وه‌ڵامده‌ری نیازی هه‌نووکه‌یی حیزب به‌م نه‌سله نییه. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م که‌موکۆریه له نه‌بوونی پرۆگرامی گونجاو له گۆڕ لاوانی سه‌رده‌می هه‌نووکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. حیزب هه‌ر به‌ڕه‌واڵی رابردوو، لاوانی زۆرتر بۆیه ده‌وێ که په‌روه‌رده‌یان بکا بۆ بوون به ئه‌ندامی حیزب. يارگيرى و به ئه‌ندامكردنى لاوان له خۆي‌دا كارێكى ناره‌وا نييه. به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك هێڵى گشتى سياسه‌تى حيزب نيسبه‌ت به‌م ئورگانه نفوزى حيزب له نێو ئه‌م نه‌سله دا به‌رته‌سـك ده‌كا. هه‌ر ئه‌مه کارێکی ئه‌وتۆی کردوه که که‌متر بیر له رێکخستنی لاوان له گروپ و کۆمه‌ڵی جۆر به‌جۆر له ده‌ره‌وه‌ی حیزب له نێوخۆی وڵات‌دا بکرێته‌وه. ئه‌مه وای کردوه که حیزب نه‌توانێ کارتێکه‌ری به‌رینی له سه‌ر ئه‌و ده‌سته له لاوان هه‌بێ که نایانه‌وێ یان ناتوانن پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان به حیزبه‌وه هه‌بێ. ره‌نگبێ بۆ ده‌ورانی خه‌باتی ئاسته‌م و به‌رته‌سکی نهێنی له شار و چه‌کداری له شاخ که حیزب نیازی به راکێشانی لاوان بۆ نێو کۆڕی ئه‌ندامان له حیزب‌دا هه‌بوو، له جێی خۆی‌دا بووبێ. به‌ڵام له قۆناخی ئێستای خه‌باتدا حیزب پێویستی به نفوزی به‌رین له نێو لاوان له ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش هه‌یه.
که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکرات زۆر زه‌حمه‌ته بکرێ ئه‌م رێکخراوه له ته‌شکیلاته‌کانی حیزب جیا بکرێته‌وه. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که یه‌کیه‌تی لاوان به سانایی تێکه‌ل به گرفته‌کانی حیزب، وه‌ک دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی ده‌بێ، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م راستیه که یه‌کیه‌تی لاوان گرێدراوی پرینسیپه ته‌شکیلاتیه‌کانی حیزبه. حیزب پیناسه‌یه‌کی دیاری له سه‌ر لاوان به جیا نییه. نورم و پرینسیپی ئه‌م رێکخراوه‌ش هه‌روه‌ک ته‌شکیلاته‌کانی حیزب، نیسبه‌ت به ده‌ورانی رابردوو گۆڕانی بنه‌ره‌تی و پێویستی به سه‌ردا نه‌هاتووه. ستروکتوری رێکخراوه‌یی و میتۆدی کاری یه‌کیه‌تی لاوان تا راده‌یه‌کی زۆر هه‌ر ئه‌وه‌یه که له حیزب‌دا په‌یره‌وی لێده‌کرێ. ئه‌مه له حاڵيكدايه كه ناكرێ لاوێكى پازده ساڵه، كه هێشتا ناتوانێ بريار له سه‌ر رێبازى سياسى خۆى بدا، وادار به په‌يره‌وكردنى هه‌رهه‌مان پرينسيپى ته‌شكيلاتي بكرێ كه بۆ ئه‌ندامێكى حيزب له به‌رچاو گيراوه. به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی لاوان منداڵانی دایک و باوکانی سه‌ر به حیزبن. ئه‌م دایک و باوکه حیزبیانه هانی منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن که له سه‌ر رێگای ئه‌وان برۆن. له حاڵه‌تی ئه‌وتۆدا ئه‌وه ئه‌م لاوانانه بۆخۆیان نین که رێگای بوون به ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی لاوان له گۆڕ خواستی خۆیان هه‌ڵبژێرن به‌لکو باوک و دایک، به تایبه‌ت باوکانن که هانده‌ریانن. لایه‌نی نادروستی ئه‌م دیارده‌یه له‌وه‌دایه که، لاوان وادار به کارێک ده‌کرێن که ره‌نگبێ بۆ خۆیان پیان خۆش نه‌بێ و حه‌ز و خواسته‌کانی خۆیانی تێدا به‌دی نه‌که‌ن. له راستی‌دا زهنییه‌تی رابردووی ئه‌م دایک و باوکانه‌یه که چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م لاوانه دیاری ده‌کا. عه‌لاقه‌و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به لاوان که‌وتۆته ژێر سایه‌ی خواستی حیزبی بوون یان به واتایه‌کی دیکه پاشکۆ بوونیان به ته‌شکیلاته‌کانی حیزبه‌وه. به رێکه‌وت نییه که هه‌رکات گۆڕان له ئورگانه‌کانی دیکه‌ی حیزب وه‌ک کومیته‌کانی ناوچه و له نێو ته‌شکیلاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکدێ راسته‌وخۆ و به هه‌مان شێوه گۆڕان له یه‌کیه‌تی لاوانی سه‌ر به‌م ئورگانانه‌ش دێته ئاراوه. راسته که لاوانی حیزب له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دڵسۆزی و خوێن گه‌رمیه‌وه چالاکی ده‌نوێنن، به‌ڵام روانگه‌ی فکری و سیستمی رێکخراوه‌یی زاڵ به سه‌ر یه‌کیه‌تی لاوان و کار له نێو لاوان ئه‌م چالاکیانه له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا ده‌هێڵێته‌وه. به کورتی ئه‌و که‌مایه‌سیانه‌ی سه‌باره‌ت به که‌م حزوری حیزب له نێو خه‌لکدا ئاماژه‌ی پێکرا راسته‌وخۆ و له پله‌ی یه‌که‌مدا ئه‌م نه‌سله ده‌گرێته‌خۆ. ئه‌م باسه له سه‌ر لاوان به مانای که‌مباییدانان بۆ هه‌ڵسوڕان و چالاکیه‌کانی هه‌نووکه‌ی یه‌کیه‌تی لاوان نییه. به‌لکو مه‌به‌ست روونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی تێروانین له ئاست خواست و ئاره‌زوه‌کانی لاوان و هۆکاره‌کانی گرفتی حیزب له‌م باره‌وه‌یه.
8ـ کێشه‌ی نێوخۆیی
دیارده‌ی کێشه‌ی نێوخۆی رێکخراوه‌یی له سه‌ر بنه‌مای فکری، سیاسی یان ته‌نانه‌ت ته‌شکیلاتی ته‌نیا تایبه‌ت به حدکا نییه. ئه‌م کێشه‌یه له‌م دوو ده‌هه‌ی دوواییدا له شێوازی جۆربه‌جۆردا داوێنی زۆربه‌ی پارته سیاسیه‌کانی کوردی گرتۆته‌وه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وه‌رچه‌رخانی سیاسی و ئه‌و دۆزه نوێیه له خه‌باتی سیاسیی و رێکخراوه‌یی که بۆ کورد له‌م ماوه‌دا هاتۆته ئاراوه. ئه‌م دۆزه نوێنه بۆته هۆکاری ئه‌وه که پێویستی به گۆڕانکاری له روانگه‌ی سیاسی و سیستمی ته‌شکیلاتی رووبه‌رووی ئه‌م پارتانه بێته‌وه. خۆپاراستنی ئه‌م پارتانه له ئاست ئه‌م پێویستیه‌دا خۆی له گرفتی فکری، سیاسی یان له کێشه‌ی نێوخۆیی‌دا وێنا ده‌کا. جیابوونه‌وه‌کانی نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، که تا ئێستا بوون به چوار به‌ش ( حیزبی کۆمونیستی ئێران، حیزبی کۆمونیستی کاریگه‌ری، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیکمه‌تیسم)، چه‌ند جار ناوگۆرین و جیابوونه‌وه له نێو پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک)، گرفتی پارته سیاسیه‌کانی باشوور له‌گه‌ڵ یه‌کتر و گرفتی نێوخۆی رێکخراوه‌یی ئه‌م پارتانه و هتد. وێنایه‌ک له ئاکامی ئه‌و گرفتانه‌یه که ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه له بواری ئایدۆلۆژی، روانگه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌یی له ئاست قۆناخی ئێستای خه‌باتدا له‌گه‌ڵی رووبه‌روون. که‌وابوو دیارده‌ی گرفت هه‌ر تایبه‌ت به حدکا نییه، به‌ڵام بوار و شێوازی گرفته‌کان له پارتێکی سیاسیه‌وه بۆ پارتێکی تر ده‌توانێ جیاوازی هه‌بێ.
به هه‌ر حاڵ، هه‌بونی دووبه‌ره‌کی نێوخۆییش که مه‌به‌ستی باسه‌که‌ی ئێمه‌یه، له نێو حیزبی سیاسی دا دیارده‌یه‌کی نامۆ و نائاسایی نییه. به‌ڵام ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی تا راده‌ی قه‌یران ئه‌ویش له پێناو ده‌سه‌ڵات و پۆستی حیزبی‌دا جێگای تێرامان و پرسیاره. سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر پۆستی حیزبی بێ، ئه‌ویش بۆ حیزبێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی و ئیداره‌ی کۆمه‌ڵدابێ. لێره‌دا پرسی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌یه که داخوا ریشه و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیه‌ی حدکا له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟
حدکا له درێژایی خه‌باتی سیاسی خۆی‌دا زۆر جار له‌گه‌ڵ گرفتی له‌م چه‌شنه رووبه‌روو بووه. هێندێک جار ئه‌م گرفتانه کێشراوه‌ته جیابوونه‌وه‌ش. له پاش روخانی کۆماری کوردستان له مهاباد، به تایبه‌ت له شه‌سته‌کاندا (ساڵی زایینی) ناکۆکی داوێنی به‌شێکی زۆر له کادره‌کانی چالاکی حیزب، که له هه‌وڵی رێکخستنه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب‌دا بوون، گرته‌وه. ئه‌م گرفته سه‌رئه‌نجام بووه هۆی دابڕانی ئه‌م کادرانه له‌یه‌کتر و ته‌نانه‌ت له ده‌ستچوونی ژماره‌یه‌کیان. له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆرشی 1979 له ئێران، دیسان ناکۆکی نێوخۆیی کێشرایه جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له کادرو ئه‌ندامانی حیزب. دواتریش به دوایی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری له ساڵی 1987 دا جارێکی دیکه دیارده‌ی ناکۆکی سه‌ریهه‌ڵدا که ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له رێبه‌رایه‌تی و کادره‌کانی به دواوه بوو. به یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی حیزب له ساڵیی1997 کێشه‌که سه‌رله‌نوێ قوتبووه و هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. مه‌به‌ستی من له‌م ئاوڕدانه‌وه کورته لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بلێم، جگه له‌وه‌ی که ناکۆکی هه‌نووکه دیارده‌یه‌کی نوێ نییه، په‌نجه له سه‌ر ئه‌و خاڵه دابنێم که هۆکاری سه‌ره‌کی له سه‌رهه‌ڵدانی گشت ناکۆکی و گرفته نێوخۆیه‌کانی حیزب که ئاماژه‌یان پێکرا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فاکته‌ری وه‌رچه‌رخانی فکری - سیاسی و ئاڵوگۆری به‌رچاو له هه‌لومه‌رج بۆ تێکۆشانی حیزب. له شه‌سته‌کاندا کادره‌کانی حیزب په‌رته‌وازی ئێراق بوون و جوڵانه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێراق له قۆناخێکی تایبه‌ت دابوو. مه‌سه‌له‌ی ساخکردنه‌وه‌ی حیزب له سه‌ر ره‌وتی پێش‌و یان له ژێر کارتێکه‌ری جووولانه‌وه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان، خه‌باتی سیاسی یان چه‌کداری، روانگه‌ی چه‌پ یان راست و زۆر فاکته‌ری دیکه دۆزێکی به ته‌واوی نوێی له ئاست چالاکی حیزب‌دا هێنابووه ئاراوه. لێکدانه‌وه‌یه‌کی روون و یه‌کگرتوو سه‌باره‌ت به بارودوخی ئێران و کوردستان له نێو کادره‌کانی حیزب له ئارادا نه‌بوو. هه‌روه‌ها روانگه‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی ساختاری حیزب له‌و کاته‌دا هێشتا پێک نه‌هاتبوو. ئاکامی ناروونی له خوێندنه‌وه‌ی بارودوخی سیاسی ئه‌و کاته و دامه‌زرانه‌وه‌ی سیستمێکی نوێی رێکخراوه‌یی سه‌رهه‌ڵدانی دووبه‌ره‌کی و قه‌یرانی نێوخۆی ته‌شکیلاتی له نێو کادره‌کاندا بوو. له سه‌روبه‌ندی جیابوونه‌وه‌ی پاش شۆرشی ئێرانیش له ساڵه‌کانی 1979_1980، حیزب له به‌رده‌م هه‌ڵوێست و که‌شی سیاسی به ته‌واوی نوێ‌دا قه‌راری گرتبوو. شۆرش رووی‌دابوو، تێکۆشانی حیزب له‌نهێنی و راده‌ی سه‌دان ئه‌ندامه‌وه روو به‌رووی هه‌لومه‌رجی ئاشکرای خه‌بات و ده‌یان هه‌زار و بگره زێده‌تریش ئه‌ندام و لایانگر ببووه. ئه‌و کۆمه‌ڵه زۆره له ئه‌ندام و لایه‌نگر هه‌ڵگری بیر و روانگه‌ی جیاواز و نوێنه‌ری چین و توێژی جۆر به جۆری کۆمه‌ڵگای ئه‌و کاته بوون. جه‌وهه‌ری بنه‌ره‌تی کێشه‌ی نێوخۆیی له سه‌ر بنه‌مای فکری و سیاسی له مه‌ڕ چۆنییه‌تی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وت له ئاست ئه‌م قۆناخه نۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. ناته‌بایی نێوخۆیی سه‌باره‌ت به جیاوازی بۆچوونی سیاسی نیسبه‌ت به شۆرش، ده‌سه‌ڵاتی حاکم، چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد و شێوازی خه‌باتی حیزب کێشرایه جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک له کادرو ئه‌ندامان له‌و کاته‌دا. له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ لێکدابڕانی سێهه‌م، هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته بۆ بارودۆخی کۆتایی هه‌شتاکان. حیزب به دوای به‌رته‌سک بوونی مه‌ودای خه‌باتی به‌ربلاوی چه‌کداری به‌ره به‌ره له به‌رده‌م هه‌لومه‌رجێکی نوێ‌دا قه‌راری ده‌گرت. کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌ک له دوای یه‌ک هێزه سیاسیه‌کانی ئوپۆزیسیون، به تایبه‌ت چه‌په‌کانی که به شێوازی سیاسی نیوه ئاشکرا چالاکیان هه‌بوو، له مه‌یدان وه‌ده‌ر نا. چه‌ند سا‌ڵ دواتر مه‌یدانی گه‌رمی شێوه خه‌باتی چه‌کداری و خۆراگری حیزبیش هه‌تا ده‌هات به‌رته‌سکتر ده‌بوو. له‌شکرێکی به‌رفراون له کادرو پێشمه‌رگه که پێشتر له جه‌وله و سه‌نگه‌ردابوون به‌ره‌و بنکه‌کان و ده‌وروبه‌ری رێبه‌رایه‌تی له کوردستانی باشوور ده‌هاتن و له مه‌قه‌ره‌کاندا له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بوونه‌وه. نه‌بوونی مه‌یدانێکی نوێ و به‌رفراوان، به‌رته‌سک بوونی خه‌بات و دواتریش داسه‌پاوی که‌شی سیاسی و هه‌ڵومه‌رجی تایبه‌ت له باشوری کوردستان هه‌تا ده‌هات گوشاری پتری ده‌خسته سه‌ر حیزب. حیزب ده‌بوایه له فکری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه نوێیه بێ و بوار و شێوازی خه‌باتی گونجاو بۆ ئه‌م هێزه به‌رچاوه بدۆزێته‌وه. به‌شێک له کادر و ئه‌ندامان به‌ره به‌ره رێگای هه‌نده‌رانیان گرته به‌ر. ئاسایی بوو که له‌م که‌ش و هه‌لومه‌رجه‌دا كێشه‌ى ده‌سه‌ڵات له نێو رابه‌رایه‌تی حیزب‌دا سه‌رهه‌ڵبدا. چونکه له‌م پۆسته‌دا هه‌موو ئیمتیازه‌کانی پێشوو بۆ به‌رپرسی حیزبی له جێگای خۆی مابوو. ئه‌م پۆسته‌ش جێگاکانی مه‌حدود و وه‌ڵامده‌ری ئه‌و هه‌موو کادره زۆره نه‌بوو که له ده‌وری رێبه‌رایه‌تی کۆ ده‌بوونه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه له ژێر کارتێکه‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تیه‌ی هاتبووه ئاراوه زه‌مینه‌ی کێشه‌ی نێوخۆیی له خۆی‌دا ده‌خوڵقاند. سه‌رئه‌نجام به‌شێک له کادری رێبه‌رایه‌تی و ئه‌ندامان له پاش کونگره‌ی هه‌شت له ساڵی 1987 رێگای جیابوونه‌وه‌یان گرته‌به‌ر. ئه‌م جیابوونه‌وه‌ش نه‌یتوانی پلاتفورم و گۆڕانێکی به‌رچاو له شێوازی چالاکی نه‌ک ته‌نیا بۆ گشت حیزب به‌لکو بۆ ئه‌و به‌شه جیابۆوه‌ش به‌دی بێنێ. لێره‌دا مه‌به‌ستی من هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌م جیابوونه نییه به‌لکو ده‌مه‌وێ بلێم که گرفتی سه‌ره‌کی حیزب به هه‌ر دوو باڵیه‌وه رووبه‌روو بوونه‌وه بوو له گه‌ل قۆناخی دامرکانی خه‌باتی چه‌کداری و گوشاری سیاسی و ته‌شکیلاتی. ئه‌م جیابوونه‌وه که به جیابووه له پێناو کێشه‌ی ته‌شکیلاتی ناوزه‌د کراوه نه‌یتوانی حیزب وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک به هه‌ر دوو باڵیه‌وه بخاته سه‌ر ره‌وتی گۆڕانکاری له خۆی‌دا و گۆرپانێکی نوێ بۆ خه‌باتی ئه‌و له‌شکره به‌رفراوانه‌ی حیزب بێنێته ئاراوه. هه‌لومه‌رجی سیاسی و رێکخراوه‌یی بۆ هه‌ردوک لا هه‌ر هه‌مان هه‌لومه‌رج بوو که به‌ر له جیابونه‌وه له ئارادا بوو. به‌و مانایه که به دوای جیابوونه‌وه‌ش گۆڕانێکی قوڵ و بنه‌ره‌تی نه له نێو حدکا و نه لای حدکا _ رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر، نه‌هاته‌دی. له‌م نێوه‌دا له ده‌ستدانی دوو رێبه‌ری لێوه‌شاوه، د.قاسملو و د.شه‌ره‌فکه‌ندی ئیمکانی ده‌ربازکردنی حیزبی له‌و بواره ته‌سکه یان به واته‌یه‌کی تر گۆڕان له دۆزی حیزب‌دا دژوارتر کرد. هه‌وڵه‌کانی رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌و بیرمه‌ندی حیزب د. قاسملو له وتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمی تاران، که به داخه‌وه گیانیشی له‌و هه‌وڵه‌دا له ده‌ستدا، جگه له که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی دوای شکانی ئێران له شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێراق، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد بوو، هاوکات هه‌وڵدانیش بوو بۆ فه‌راهه‌م کردنی که‌شێکی کراوه‌ی مه‌یدانی سیاسی بۆ حیزب. ئه‌م فکره له هوشمه‌ندی رێبه‌رێکی وه‌ک د.قاسملووه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که ده‌یویست حیزب له‌و پانتایه به‌رته‌سکه‌ی تێیکه‌وتبوو ده‌رباز بکا. به‌داخه‌وه به له ده‌ستچوونی د.قاسملو که ئوتوریته‌یه‌کی تایبه‌تی له رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا هه‌بوو، زه‌مینه بۆ کێشه‌ی نێوخۆیی له‌بارتر بوو. د. شه‌ره‌فکه‌ندی یش له جه‌وله‌ی خۆی له ئوروپا، به‌ر له تيرۆركرانى به ده‌ستی ترۆریستانی کۆماری ئێسلامی له ساڵی 1992ی زاینی دا، له هه‌وڵی نیزیککردنه‌وه‌ی حیزب له خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و پێکهێنانی هاوکاری له ته‌ک لایه‌ن و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان کورد و ئێرانی دا بوو. د.شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌یویست له‌م رێگه‌وه گه‌رمو گوریه‌کی نوێ بۆ چالاکی حیزب و ئوپۆزیسیونی ئێران بخوڵقێنێ. به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی به نێوه چڵ هێشته‌وه. به‌هه‌رحاڵ دیارده‌ی كێشه‌ى نێوخۆيى به‌ر له یه‌کگرتنه‌وه له نێو هه‌ر دوو باڵی حیزب به تایبه‌ت له نێو جێگره‌کانی ئه‌م رێبه‌رانه له نێو حیزب‌دا به‌دی ده‌کرا. بوار بۆ یه‌کگرتنه‌وه هاته ئاراوه. باڵی رێبه‌رایه‌تی ده‌بوایه خۆ له‌و چوارچێوه به‌رته‌سکه له چالاکی سیاسی ده‌رباز بکا. رێبه‌رایه‌تی باڵه‌که‌ی دیکه‌ش له پاش رێبه‌رانی له ده‌ستچووی پێویستی به به‌هێزبوونی خۆی و تین‌و گوڕێکی نوێ به حیزب هه‌بوو. گوشاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن له نێو خه‌ڵکیشدا هه‌تا ده‌هات ئه‌مری یه‌کگرتنه‌وه‌ی داده‌سه‌پاند. سه‌رئه‌نجام یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی حیزب له 1997دا پێکهات. ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه که له راستی‌دا ئاره‌زووی زۆرینه‌ی ئه‌ندام و هۆگرانی حیزب و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی بوو، له لایه‌ن بیرورای گشتیه‌وه وه‌ک هه‌نگاوێکی پۆزیتیڤ و ته‌نانه‌ت که‌موێنه له چه‌شنی خۆی له مێژووی حیزب‌دا نرخێندرا. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له خۆی‌دا ئه‌و ئاڵوگۆره بنه‌ره‌تیه فکری، سیاسی و سترۆکتوریه‌ی له حیزب‌دا به‌دی نه‌هێنا که بۆ حیزب پێویست بوو. گرفتی نێوخۆیی له پاش دامرکانێکی کاتی له ژێر ته‌ئسیری که‌شی تێکه‌ڵبوونه‌وه سه‌رله‌نوێ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. به‌هانه‌ش هه‌بوو. له لایه‌ک کادری باڵی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر هه‌وڵیان ده‌دا که پۆسته‌کانی پێشووی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و غه‌دریان لێنه‌کرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه کادری رێبه‌رایه‌تی حیزب له باڵه‌که‌تریش که له یه‌کگرتنه‌وه‌که‌دا خۆیان به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانی، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان بۆ هاته‌پێش که مه‌بادا پۆسته‌کانیان لێ زه‌وت بکرێ و یه‌کگرتنه‌وه‌که به زه‌ره‌ر به سه‌ریاندا بشکێته‌وه. كه‌واته زه‌مینه بۆ کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی تێکه‌ڵبوونه‌وه هه‌بوو. به‌مپێیه ساختاری ده‌سته‌به‌ندی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو گروپه به‌ره‌به‌ره شکڵی گرته‌وه. شه‌ری سایکۆلۆژی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحی له نێو حيزب‌دا هاته ئاراوه که هه‌تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. غافڵ له‌وه که ریشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفته ده‌گه‌رایه‌وه بۆ پاسیڤ بوونی حیزب به هه‌ر دوو باڵیه‌وه. حیزب له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجێکی تا راده‌یه‌ک راگێراو، لانیکه‌م راگیرا‌و له ئاست خه‌باتی چه‌کداری و جموجۆڕی نێوخۆی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له ئێران رووبه‌روو بوو. له‌م پێوه‌ندیه‌دا زۆر که‌س ئۆباڵی سه‌رهه‌ڵدانی دووبه‌ره‌کی هه‌نووکه ده‌ده‌نه‌وه پاڵ نادروست بوونی یه‌کگرتنه‌وه‌که. به بروای من ئه‌م بۆچوونه ناشێ دروست بێ. راسته ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه ده‌رئه‌نجامی لێکتێگه‌یشتنێکی قووڵی نێوخۆیی نه‌بوو. ناکرێ نکۆڵی له‌وه‌ش بکرێ که ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه له رووی ئه‌م تێگه‌یشتنه وورده‌و به هێندێک لێدوانی زێده‌تره‌وه به‌رێوه ببردرایه ره‌نگبوو کارتێکه‌ری له سه‌ر خاوتر بوون یان دره‌نگتر وه‌گه‌رکه‌وتنی ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیه بکردایه. به‌ڵام له راستی‌دا ئه‌م کێشه‌یه، هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، ریشه و هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و بارودوخه‌ی که حیزب سالانێکی زۆربوو تێیکه‌وتبوو. من له‌و بروایه‌دام که ئه‌گه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ش نه‌بوایه مادام حیزب گۆڕانکاری پێویستی له خۆی‌دا پێکنه‌هێنابایه، زه‌مینهى هاتنه‌ئاراو قووڵبونه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوخۆیی له شێوازی جوربه جۆر له نێو هه‌ر دوو باڵی حیزب‌دا هه‌بوو.
له هه‌ر حاڵ‌دا کێشه‌ی نێوخۆیی له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌تا هاتووه قۆڵتر و گه‌یشتۆته راده‌ی قه‌یران. ئه‌م ره‌وته ده‌کرێ پێوه‌ست بکرێ به ناته‌بایی نێوان خێراتر بوونی ره‌وتی گۆڕانکاریه سیاسیه‌کان له ئاستی ناوچه‌که و دۆزی کورد له لایه‌ک و به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی مه‌ودای چالاکیه‌کانی حیزب له‌م ماوه‌دا له لایه‌کی دیکه‌وه. به مانایه‌کی دیکه، هه‌رچی حیزب له ره‌وتی ئاڵوگۆڕره سیاسیه‌کان وه‌دوا ده‌که‌وێ، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌م دواکه‌وتنه کارتێکه‌ری نیگاتیڤ له سه‌ر قه‌یرانی نێوخۆیی داده‌نێ. ساکارانه و زه‌ینیگه‌رایانه‌یه که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆییه له جیاوازی که‌سایه‌تی و کاراکتری تاکه‌کاندا ببینین[4]. هه‌ربۆیه هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن هه‌تا ئێستا له‌وه‌دا بووه که پێیان وابووه به ئاڵوگۆری تاکه‌کان له سه‌ر پۆسته‌کان، گرفتی حیزب چاره‌سه‌ر ده‌بێ. هۆکاری سه‌ره‌کی گرفتی حیزب له‌وه‌دایه که ئه‌م حیزبه له هه‌لومه‌رجیکدا ده‌ژی که به روانگه‌ی پێشوو خه‌باتکردن و شێوازی حیزبایه‌تیکردنی سونه‌تیه‌وه له عۆده‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه به‌ر ناییه‌ت. پرۆگرام، سترۆکتۆر و نورمی ته‌شکیلاتی ئه‌م حیزبه وه‌ڵامده‌ری قۆناخی ئێستای خه‌بات نییه. گۆڕان له‌م بوارانه‌دا رووبه‌رووی حیزب به تایبه‌ت ئورگانه‌کانی سه‌ره‌وه بۆته‌وه. هێنێک نورم و نه‌ریتی باوی رێکخراوه‌یی کۆن له حیزب‌دا ماون که به‌شێک له کۆسپی سه‌ر رێگای ئه‌م گۆڕانه له حیزبدان. به‌داخه‌وه حدکا به تایبه‌تی رێبه‌رایه‌تی به هه‌ر دوو لایه‌نیه‌وه له ئاستی خۆی زیاتر خۆ به لێزان ده‌زانێ. ئاکامی خراپی ئه‌م زهنیه‌ته سوننه‌تیه ئه‌وه‌یه که رێبه‌رایه‌تی حیزب که‌متر بایی بۆ رای گشتی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ته‌شكيلاته‌كانى خۆى داده‌نێ. نمونه‌ی نورمێکی نادروستیش له حیزب‌دا ئه‌وه‌یه که که‌سایه‌تی له حیزب‌دا ته‌نیا به هه‌بوونی پۆستی حیزبی ئه‌ویش له سه‌ره‌وه‌دا پێناسه ده‌کرێ. هه‌ر بۆیه تاکی به‌رپرسیار ته‌ققه‌لا ده‌کا ستاتۆ و پۆستی هه‌بێ یان که هه‌یه‌تی بپارێزێ. چونکه ئه‌م تاکه باش ده‌زانێ که به لاچوونی له رێبه‌رایه‌تی له گۆر کلتوری باوی حیزبی به‌شێکی زۆر له‌و ئیمتیازه مه‌عنه‌وی، که‌سایه‌تی و مادیانه‌ی خۆی که به درێژایی ساڵانێکی زۆر بۆ خۆی که‌سب کردوه، له ده‌ست ده‌دا. سیستمی رێکخراوه‌یی له حیزب‌دا له ناوه‌ند دا پێناسه ده‌کرێ و هه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌یه که بریارده‌ره. به واتایه‌کتر ئه‌لیتێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به تایبه‌ت پۆستی سکرتێریی و ده‌فته‌ری سیاسی خاوه‌ن بریارده‌ری سه‌ره‌کین له حیزب‌دا. ئه‌ندامانی خوارتر له رێکخراوه‌کاندا کارتێکه‌ریه‌کی به‌رچاویان له پرۆسه‌ی بریاردان دا نییه. ئه‌مه‌ش وایکردوه که رێکخراوی شاره‌کان و ناوچه‌کان له کوردستان و ته‌شکیلاته‌کان له وڵاتانی ده‌ره‌وه نه‌توانن هۆکارێک بن بۆ ئه‌هوه‌ند کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی پۆست له ناوه‌ندا. حیزب یانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی. هه‌ر بۆیه کێشه له‌م مه‌یدانه‌دا گشت ئه‌ندامان و رێکخراوه‌کانی سه‌ر به حیزب به دوای خۆی‌دا راده‌کێشێ.
لایه‌نگرانی هه‌ر کام له لایه‌نه‌کانی نێو ئه‌م دووبه‌ره‌کییه پاساوی هه‌وڵی خۆیان له دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووبه‌رو له ژێر ناوی دڵسۆزی به حیزب ده‌ده‌نه‌وه. غافڵ له‌وه که دڵسۆزی له مانای سیاسی و حیزبایه‌تی له خۆی‌دا هه‌ر وه‌ک زۆر وشه‌ی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته، حاڵه‌تی رێژه‌یه‌یی هه‌یه و تاریفێکی کۆنکرێتی ناتواندرێ بۆ دابندرێ. له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌م پاساودانه‌وه له هه‌ردوو لاوه هه‌ڵه‌یه چونکه به پێچه‌وانه ئه‌م دووبه‌ره‌کییه که هێچ ئایده‌یه‌کی جددی سیاسی و فکری له پشت نییه راست له دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م حیزبه وه‌ک تاکێکی یه‌کگرتووه. وه‌ک ئه‌رگومێنت هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که له ئاکامی هه‌بونی ئه‌م ناته‌باییه‌دا ئاستی رۆڵی ئه‌م حیزبه له گشت بواره‌کانی چالاکی خۆی‌دا، هه‌روه‌ک له خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه له‌م نووسراوه‌دا باسیان لێ‌کرا، هاتۆته خوارێ. دڵسۆزی بۆ حیزب له ئێستادا نه به ته‌مه‌نی زۆر حیزبایه‌تیکردن و نه به دروشمی هستیارانه و نه به سینگ‌کوتان بۆ ئه‌م یان ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزیه. پێوانه‌ی دڵسۆزی بۆ حیزب له ده‌ره‌وه‌را و له لایه‌ن ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه به‌راورد ده‌کرێ که ئه‌م حیزبه به پشتیوانه‌ی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێ. تیرۆری که‌سایه‌تی و دابه‌زاندنی برستی سیاسی و توانامه‌ندیه فکری و مرۆڤییه‌کانی یه‌کتری که ئه‌مرۆ له سایه‌ی دووبه‌ره‌کیدا داوێنی هه‌موانی گرتۆته‌وه راسته‌وخۆ له دژی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه و بۆته هۆی توره‌بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. ئه‌م ناکۆکیه سنووری نێوخۆی تێپه‌راندوه، درگای له سه‌ر کارتێکه‌ری پارته‌سیاسیه‌کانی کورد له باشووری کوردستانیش بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له کاری نێوخۆی حیزب ئاوه‌ڵه کردوه. هه‌ر جه‌ناحه پیشتیوانی خۆی لای یه‌کێک له لایه‌نه سیاسیه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه بۆته هۆی ئه‌وه که ستاتۆ و پرستیژی حیزب له به‌رچاوی بیرورای نه ته‌نیا ئه‌م لایه‌نانه به‌ڵکوو بێرورای گشتی کورد تا راده‌یه‌کی زۆر دابه‌زێ. له رابردوودا زۆرێک له‌م پارته سیاسیانه که گرفتیان بۆ ده‌هاته پێش روویان له حیزب ده‌کرد. ئێستا ئه‌وه حیزبه که نه‌ک بۆ گرفتی سیاسی یان مادی، به‌ڵکوو له به‌ر ده‌سته‌وسان بوون له ئاست ناکۆکی نێوخۆیی په‌نا بۆ ئه‌م لایه‌نانه ده‌بات.
ئه‌م کێشه‌یه له راده‌ی قه‌یراندا پێناسه ده‌کرێ چونکه بۆته گرفتێک که هه‌موو حیزبی گرتۆته‌وه و حیزب له چاره‌سه‌ر کردنی داماوه. ئه‌م گرفته هه‌تا هاتووه هه‌ر خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌ک لایه‌نێک زۆرینه و هێژموونی له رێبه‌ری و کومیته‌کانی حیزب‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ و له پاش ماوه‌یه‌ک لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌م هیژمونیه‌ی به نسیب ده‌بێ. به‌داخه‌وه هه‌ر یه‌ک له‌م لایه‌نانه کاتێک ده‌ستی باڵای له رێبه‌رایه‌تیدا ده‌بێ نایه‌وێ خۆ له قه‌ره‌ی بێرکردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ریشه‌یی و عه‌قلانی ئه‌م گرفته نێوخۆیییه بدا. ئه‌م لایه‌نه هه‌وڵده‌دا بارودوخی نێوخۆیی ئاسایی بنوێنێ. هه‌ربۆیه ئه‌م قه‌یرانه هه‌روا بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا به‌شێکی فره له کات و برستی فکری، سیاسی و رێکخراوه‌یی حیزبی به خۆوه گیرۆده کردوه. ئه‌م قه‌یرانه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا، تاکه گرفتی حیزب نییه به‌ڵکوو حیزب کۆمه‌ڵێک گرفتی هه‌یه که پێویسته رێگا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه. رێگا چاره‌ی ریشه‌یی ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆییه‌ش هه‌روه‌ک له‌و به‌شه‌ی خواره‌وه باسی لێده‌کرێ، له گره‌وی ریفورم و چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌کانی دیکه‌ی حیزبه‌دایه.
Ш. ریفۆرم رێگا چاره‌ی گرفته‌کان
له‌و به‌شه‌ی سه‌ره‌وه باس له بوار و ره‌هه‌ندی گرفته‌کانی حیزب و هۆکاره‌کانیان کرا. له‌م به‌شه‌ی ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌م له ژێر روناکی روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌ی گۆڕانکاریان تێدا پێویسته، ئیمکان و شێوازی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان له‌و خاڵانه‌ى خواره‌وه‌دا روونبکه‌مه‌وه.
1ـ داننان به هه‌بوونی گرفت به‌شێک له چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌که‌یه
یه‌که‌م مه‌رج بۆ چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی و عه‌قڵانی هه‌ر گرفتێک به‌ر له هه‌ر شتێک داننان به هه‌بوونی گرفته‌که‌یه، ئه‌وسا گه‌ڕان به دوای هۆکاره‌کانیی. خۆبواردنی حیزب له‌و گرفتانه‌ی هه‌نووکه له‌گه‌ڵی رووبه‌روه نه ته‌نیا یارمه‌تی به‌م حیزبه نادا که خۆی له‌م گرفتانه ده‌رباز بکا، به‌لکو ئه‌م دووره‌په‌رێزییه ده‌بێته هۆکاری قووڵتربوونی ئه‌م گرفتانه و هه‌تادێ چاره‌سه‌ریان دژوارتر ده‌کا. قووڵتر بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه‌ش له خۆی‌دا ئاکامی زیانبه‌خشتر له‌وه‌ی هه‌تا ئێستا بوویه‌تی، بۆ حیزبی لێده‌که‌وێته‌وه. بۆیه ژیرانه‌تر و به‌رپرسانه‌تر ئه‌وه‌یه که حیزب، هه‌ر چی زووتر باشتر، ئه‌و راستیه قبووڵ بکا که له زۆر بواردا وه‌ک بواری فکری، به‌رنامه‌یی، سترکتۆری رێکخراوه‌یی و کێشه‌ی نێوخۆیی گرفتی جددی هه‌یه. هێچ رێکخراوێکی سیاسی له سه‌ر گۆی ئه‌م هه‌رده ناتواندرێ هه‌بێ که که‌م یان زۆر به شێوازیک گرفتی نه‌بێ. هۆیه‌کی ئه‌وه‌یه که ئه‌و دۆزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئه‌م رێکخراوانه تێیدا ده‌ژین و ئه‌و هزر و روانگه‌ی مرۆڤانه‌ی به‌شدارن له‌م پێکهاته سیاسیانه‌دا به‌رده‌وام له جموجۆڵ و گۆڕاندان. حدکا ده‌بێ واز له نه‌ریتى دواکه‌وتوانه و ده‌مار به‌رزی باو له کۆمه‌ڵگای سیاسی کورددا بهێنێ که باسکردن له گرفت و که‌موکوری حیزبی ته‌عبیر له سوکی، تێشکان و له مه‌یدان چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه بکا. حیزبی سیاسی زیندو، چالاک و جیددی تووشی هه‌ڵه و که‌مایه‌سی و ته‌نانه‌ت قه‌یرانیش ده‌بێ. گرینگ ئه‌وه‌یه که حیزب هه‌ر ده‌م ئاماده‌ی ئاشکراکردنی گرفته‌کان و هه‌ودان بۆ رێگا چاره‌یان بێ. حزوری حیزب له زۆر بواری چالاکیدا له ئاستی خۆی‌دا نییه و گرفتاری قه‌رانێکی نێوخۆیییه. روونکردنه‌وه‌ی هۆکار و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه ده‌شێ وه‌ک یه‌کێک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئه‌م قۆناخه له چالاکی حیزب چاو لێبکرێ. حدکا پێویسته به دڵئاوه‌ڵه‌یی و ئاشکراگۆیی ته‌واوه‌وه گرفته‌کانی خۆی له نێوخۆ وله ته‌ک گشت هاوریان و هۆگرانی خۆی‌دا بهێنێته به‌ر باس. ئه‌م ئاشکراگۆیی و بوێریه نه‌ته‌نیا لاوازی ئه‌م حیزبه ناگه‌یه‌نێ به‌لکو له خۆی‌دا نیشانه‌ی به هێزی له بروا به‌خۆبوون و تایبه‌تمه‌ندی حیزبی مودێرن و جددی سه‌رده‌مه. کردنه‌وه‌ی باس له سه‌ر ئه‌م گرفتانه ده‌توانێ میکانیزمێکی به سود بێ بۆ رێگا گرتن به‌و هه‌موو باس و خواسته نێوخۆیی و لاوه‌کیانه‌ش که بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی له حیزب‌دا دێنه ئاراوه و له سه‌ر سایته ئینترنێتیه‌کان ده‌نوسرێن. ئه‌و میتۆده ته‌شکیلاتی و شه‌ری مێدیایه‌ی بۆ کێشه دووبه‌ره‌کی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێ پرستیژی حیزبی‌یان هێناوه‌ته ژێر پرسیار. ئه‌م میتۆده ده‌بێ بگۆڕدرێ. ئه‌مه‌ش به خواست و داوا ناییه‌ته دی. حیزب بۆ خۆی ده‌بێ پێشه‌نگی هێنانه ئارای باس له سه‌ر گرفته‌کانی خۆی به میتۆدی مه‌ده‌نیانه‌وه بێ. پێویسته ئه‌و راستیه‌مان له به‌رچاو بێ که گرفتی حیزب پێی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه به گشت لایه‌نه‌کانیه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وخه‌ڵکه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران‌دا گرتۆته‌وه که ئه‌م حیزبه خۆی به پێشه‌نگیان له جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیدا داده‌نێ. ئیتر هێچ ئارگومێنتێک نابیندرێ که پاساوی خۆبواردنی حیزب له کردنه‌وه‌ی باس له سه‌ر گرفته‌کانی بکا. که‌واته با وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ریفورمێکی جددی له پێناو چاره‌سه‌ری گرفته‌کان باس له‌م گرفتانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له میتۆدی دیالۆگ و مه‌ده‌نیانه ده‌ست پێبکه‌ین. ئه‌مه هه‌نگاوێکه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و سه‌ره‌تایه‌کی باشه له راستای چاره‌سه‌ری گرفته‌کان به تایبه‌ت قه‌یرانی نێوخۆیی.
2ـ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی نێوخۆیی
هاوکات له‌گه‌ڵ داننان به هه‌بوونی گرفته‌کان یه‌که‌م هه‌نگاوی به کرده‌وه له پرۆسه‌ی ریفورم له حیزب‌دا خاوکردنه‌وه‌ی گرژی قه‌یرانی نێوخۆییه. من له‌و بروایه‌دا نیم که ئامۆژگاری خێرخوازانه میکانیزمێکی کاریگه‌ر بێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیه. ئه‌م قه‌یرانه دیارده‌یه‌که که له زه‌مینه‌ی عه‌ینییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه. ئه‌م زه‌مینه عه‌ینييه له بارودۆخی حیزب و دژواری دۆزی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م دۆزه کارتێکه‌ری له سه‌ر زه‌ینییه‌تی حیزب، به تایبه‌ت خاوه‌ن پۆسته‌کانی بریارده‌ر و به‌رپرسه‌کان له حیزب‌دا داناوه. زۆربه‌ی چالاکانی هه‌ر دوو لایه‌نی کێبه‌رکێ له‌م دووبه‌ره‌کیه نێوخۆییه‌دا کۆنه رێبوارانی ده‌یان ساڵه‌ی یه‌کترن و به ساڵانی دوورودرێژ هاو سه‌نگه‌ر و هاورێی یه‌کتر بوونه. که‌چی ئێستا که‌شێکی سایکۆلۆژی وا به سه‌ریاندا زاڵه که هه‌موو ئه‌م هاوریه‌تیه‌ی خستۆته لاوه و زمانی دیالۆگ و ته‌نانه‌ت ئاکاری مرۆڤانه‌ش جار به جار بایی بۆ داناندرێ. ئه‌مه غافڵ له‌وه‌ی که هیچ یه‌ک له‌م لایه‌نانه له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابن که ئه‌گه‌ر بیانه‌وی لایه‌نی رووبه‌رووی خۆیان له مه‌یدان به‌ده‌ر بکه‌ن و له‌م رێگه‌وه به خه‌یاڵ حیزب له گرفته‌کانی ده‌رباز بکه‌ن. نوسخه‌ی جیابوونه‌وه‌ش که ده‌نگۆی ده‌بیسرێ، ناتوانێ ئاڵترناتیڤێکی عه‌قڵانی بێ بۆ ده‌ربازکردنی حیزب له گرفته‌کانی. چونکه هۆکاری سه‌ره‌کی گرفته‌کان، به قه‌یرانی نێوخۆییشه‌وه، له دڵسۆزی و نادڵسۆزی که‌سایه‌تی تاکه‌کان نیسبه‌ت به حیزب‌دا نییه، به‌لکو له گرفتی تێروانینی فکری، سیاسی و ستروکتوری حیزبیدایه. هه‌ر بۆیه رێگا چاره‌ش له ریزه گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ره‌تی و ریشه‌یی له‌م بوارانه‌دایه. ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش باشتر وایه و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه که به ته‌بایی له نێو حیزب و به هاوکاری هه‌ر دوو لایه‌ن به‌رێوه بچێ نه‌ک به جیابوونه‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر هێندێک خاڵی کونکرێت، روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به کارتێکه‌ری ئاکتیڤ بوونی حیزب له بواره‌کانی فکری و سیاسی، هه‌روه‌ها گۆڕانکاری له‌نورم و سیستمی ته‌شیکلاتی له سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه، به پێویست ده‌زانم.
به هه‌بوونی باسی فکری و ساخبوونه‌وه له سه‌ر بنه‌مافکریه‌کان، حیزب ده‌توانێ بۆ خۆی خاوه‌ن خۆیندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به تیۆریه سیاسیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستا بێ و روانگه‌ی روونی سه‌باره‌ت به رێباز و دروشمه‌کانی خۆی هه‌بێ. ئه‌م ئیمکانه له خۆی‌دا سرنجی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به تایبه‌ت روناکبیرانی چالاکی نێو ئه‌م پانتاییه له نێوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حیزب بۆ لای خۆی راده‌کێشێ. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که ئه‌و جێگا خاڵی و که‌م حزوریه‌ی حیزب له‌م مه‌یدانه‌دا پرده‌بێته‌وه. ئه‌م ئاکتیفبوونه‌ی حیزب له خۆی‌دا ده‌بێته هۆکاری هه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی باری مه‌عنه‌وی هاوریانی حیزبی و هه‌میش به‌رپرسایه‌تی و ئه‌رکی فره‌تر له مه‌یدانی پراکسیسی رێکخراوه‌یی له به‌رده‌م حیزب‌دا داده‌نێ. به‌رزبوونه‌وه‌ی ووره‌ی ئه‌ندامان و ستاتۆی حیزب له نێو جه‌ماوه‌ردا سرنجی ئه‌ندامانی هه‌ر دوو لایه‌نی دووبه‌ره‌کی به‌ره‌و باییدانانی زێده‌تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و ناکۆکی له سه‌ر پۆستی حیزبی راده‌کێشێ. هێواو گه‌شبینی له حیزب‌دا په‌ره ده‌ستێنێ. له‌مه‌ش گرینگتر ره‌وتی کێشه‌کان له کێشه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی پۆست و که‌سایه‌تیه‌وه تاراده‌یه‌کی زۆر ده‌گوێزرێته‌وه به‌ره‌و بواری فکری. ئه‌مه بواری لێکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ره‌وتێک له بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه له سه‌ر رووداوه سیاسیه‌کان ببێته به‌شێک له کار و ئه‌رکی حیزبی، بێگومان به‌شێک له کات و بیری رێبه‌ری و کادره‌کان به‌م ئه‌رکه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بێ. به‌شێکی زۆر له بیر و ئینرژیه‌کانی که هه‌نووکه گیرۆده‌ی دووبه‌ره‌کی نێوخۆیین رووبه‌رووی باسی سیاسی و فکری ده‌بنه‌وه. به گشتی پاسیڤبوونی حیزب که‌متر ده‌بیت و به لای ئاکتڤبووندا داده‌شکێته‌وه.
گۆڕانکاری له سیستمی ته‌شکیلاتی و ئاییننامه‌کان، به تایبه‌ت به‌هێزکردنی پرینسیپه دێمۆکراتیه نێوخۆیییه‌کان له پرۆسه‌ی بریاردان و به جێگه‌یاندنی ئه‌رکه حیزبیه‌کاندا، ده‌توانن کارتێکه‌ری راسته‌وخۆو به‌رچاو له سه‌ر ئه‌م کێشه نێوخۆییه دابنێن. چونکا ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ر هێنده ئیمتیازی نه‌بێ که ئه‌مرۆکه هه‌یه‌تی و تاک له حیزب‌دا به کرده‌وه خاوه‌ن که‌سایه‌تی و مافی خۆی بێ پۆستی رێبه‌رایه‌تی هێنده به بره‌و نابێ که کێشه‌ی توندی له سه‌ر ساز بێ. وا باشه ئه‌و پرینسیپه نادیمۆکراتیانه لابچن که ئه‌و مافه به سکرتێر، ده‌فته‌ری سیاسی یان ده‌فته‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ته‌شکیلاته‌کانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن که ئه‌م ئورگانانه به شێوه‌یه‌کی هیرارکی کارتێکه‌ری راسته‌وخۆیان له سه‌ر هه‌موو بریارو هه‌ڵسوکه‌وتی نێو رێکخراوه‌کان هه‌بێ. ئه‌گه‌ر رێکخراوه‌کانی حیزب هێنده که‌مده‌سه‌ڵات و حیزبیان ته‌نیا له رێبه‌رایه‌تیدا خۆلاسه نه‌کردبایه‌وه، هه‌رگیز کێشه‌ی رێبه‌رایه‌تی به‌و سانایه رێکخراوه‌کانی به دوای خۆی‌دا رانه‌ده‌کێشا. له حاڵه‌تێکی ئه‌وتۆدا ئه‌م رێکخراوانه ده‌یانتوانی گوشار بخه‌نه سه‌ر رێبه‌رایه‌تی و رێگا نه‌ده‌ن کێشه‌ی نێو ئه‌م رێبه‌ریه ببێ به قه‌یرانی نێوخۆیی هه‌موو حیزب. دیاره ئه‌و یاسا و پرینسیپه نێوخۆیانه‌ی که کومیته‌کان، کادره‌کان و ئه‌ندامانی خواره‌وه له بێده‌سه‌ڵاتیدا راگرتووه خواستی که‌سێک یان رێبه‌رایه‌تی نیه به‌لکو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیستمی رێکخراوه‌یی ده‌ورانی خه‌باتی نهێنی و چه‌کداری شاخ. گۆرینی ئه‌م سیستمه ته‌شکیلاتیه به جۆرێک که ده‌سه‌لات له حیزب‌دا ره‌وایه‌ت له رای ئه‌ندامان بکا و میکانیزمی دیمۆکراتی بۆ کونترۆڵ له خواره‌وه بۆ سه‌رێ له ئارادابێ ده‌توانێ میکانیزمێک بێ بۆ رێگرتن له به‌ر ده‌م گرژبوونه‌وه‌ى ئه‌م ناکۆکیانه له حیزب‌دا.
گۆرینی هێندێک کلتور و نه‌ریتی باوی رێکخراوه‌ییش ده‌توانن میکانیزمێکی دیکه‌ی کاریگه‌ر بن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوخۆیی. رێزگرتن له رابردووی تێکۆشانی ئه‌و هاوریانه‌ی که له رابردوودا به حیزبه‌وه ماندوو بوون و له سه‌ر ئه‌م حیزبه تووش چه‌رمه‌سه‌ری و ژیانی نائاسایی بوون، به‌ڵام ئه‌مرۆکه به هه‌ر هۆیه‌ک به‌رپرسایه‌تیان نامێنی، ده‌توانێ له گرژی ئه‌م کێشه‌یه که‌م بکاته‌وه. نه‌ریتێکی نیگاتیڤ له حیزب‌دا ئه‌وه‌یه که که‌سایه‌تی حیزبی ته‌نیا کاتێک رێزی لێده‌گیرێ که خاوه‌ن پۆست و ئوتوریته، ئه‌ویش له نێو رێبه‌رایه‌تی حیزب دا بێ. هه‌ر بۆیه ئه‌م که‌سایه‌تیه ناچاره هه‌تا بۆی بکرێ واز له پۆستی خۆی نه‌هێنێ. چونکه ئه‌م هاورێیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به نه‌مانی له پۆسته‌که‌یدا فه‌رامۆش بکرێ و هه‌موو رابردوی حیزبی بکه‌وێته ژێر پرسیار. ئه‌م جۆره که‌سانه پێویسته ژیانیان دابین بکرێ، که‌سایه‌تیان به‌که‌م نه‌گیرێ و له ئه‌زموونیان له درێژه‌ی خه‌باتدا که‌ڵک وه‌ربگیردری. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌کارێ رێگه له‌وه بگرێ که ئه‌م هاوریانه بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له پۆستی رێبه‌رایه‌تیدا خۆیان گیرۆده‌ی کێبه‌رکێی نێوخۆیی بکه‌ن. له راستی‌دا دانانی سیستمێک بۆ دابینکردن ئاینده‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که پۆستی حیزبیان نامێنێ، به جێگه‌یاندنی مافێکه که ئه‌م تاکانه هه‌یانه. به واتایه‌کی تر سیاسه‌ت له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌دا پێویسته له پرینسیپی لویالیته‌وه بگوێزرێته‌وه به‌ره‌و پرینسیپی کار. واته که‌سانێک که به شێوه‌ی حیرفه‌یی له رابردوودا کاریان له حیزب‌دا کردوه پێویسته وه‌ک کار باییان بۆ دابندرێ و داهاتوویان بۆ دابین بکرێ.
به‌مپێیه گۆڕانکاریه‌کان له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا، وه‌ک چالاک کردنی حیزب له بواری فکری و سیاسی، مودێرنیزه‌و دێمۆکراتیزه‌کردنی سیستمی ته‌شکیلاتی و به عه‌قڵانی (راسیونال) کردنی شێوازی کاری حیزبی ده‌توانن راسته‌وخۆ کارتێکه‌ری پۆزیتیڤ له سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی نێوخۆیی دابنێن.
هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوخۆیی تا راده‌یه‌کی زۆر پێوه‌سته به چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی دیکه‌ی حیزب که دواتر کراوه‌ترو به‌جياجيا باسیان لێده‌کرێ. به‌ڵام ریفورم و رێگای چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کی گرفته‌کان له هه‌نگاوی به کرده‌وه بۆ هێورکردنه‌وه‌ی که‌شی دووبه‌ره‌کیه‌وه تێپه‌رده‌بێ.
ئه‌م ریزه هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ده‌توانن هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ی باش بن بۆ ئه‌م هێورکردنه‌وه و ده‌ستپێکێکی گرینگ بن له پرۆسه‌یه‌کی زه‌مانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوخۆیی:
یه‌که‌م، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نێوخۆیی به‌ر له هه‌ر شتێک، کردنه‌وه‌ی باس له سه‌ر بارودۆخی گشتی و گرفته‌کانی هه‌نووکه‌ی حیزب له ئاستی رێبه‌رایه‌تی و له نێو رێکخراوه‌کاندا پێویسته. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی باس له سه‌ر قه‌یرانی نێوخۆیی له فورمی نا مه‌نتقی و شه‌خسیه‌وه به‌ره‌و دیالۆگ و باسێکی گشتی له نێوخۆی حیزب‌دا.
دووهه‌م، پێکهێنانی ریزه کۆروکۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له هه‌ر دوو لایه‌ن و هاوریانی دیکه‌ی حیزب بۆ باس له سه‌ر گرفته‌کانی حیزب. له‌م پێوه‌ندیه‌دا پێکهێنانی کونفرانسێکی نائاسایی یان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به به‌شداری ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، کادره‌کان و ئه‌ندامانی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌توانێ ئاڵترناتیڤێکی به سود و کاریگه‌ر بێ بۆ ئه‌م چه‌شنه کۆبۆنه‌وه‌یه له ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا. کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ده‌توانێ یارمه‌تی فره بدا به هێورکردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی و بریاربدا سه‌باره‌ت به پێناسه‌کردنی گرفته‌کان و پێکهێنانی ریفورم له حیزب‌دا.
سێهه‌م، کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی باس له سه‌ر بارودوخی گشتی حیزب و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گرفته‌کان نابێ له ئاستی رێبه‌رایه‌تیدا قه‌تیس بێ. پێکهێنانی سمینار‌و کۆبونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی له هه‌موو ئه‌ندامان به هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه له رێکخراوی ناوچه‌کان و له ته‌شکیلاته‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌توانێ پاڵپشت و میکانیزمێکی باش بێ بۆ هیدایه‌تکردنی ئه‌م باسه له هه‌موو حیزب‌دا.
چواره‌م، مه‌رجێکی گرینگ بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م کۆبونه‌وانه‌دا، هه‌م له ئاستی رێبه‌رایه‌تی و هه‌م له ئاستی ته‌شکیلاته‌کاندا، ئه‌وه‌یه که نه شه‌رعیه‌تی رێبه‌ری ئێستا بکه‌وێته ژێر پرسیار و نه که‌مینه‌ی نارازیش له په‌راوێزدا دابندرێ. ئه‌م کۆبوونه‌وانه پێویسته له که‌شی هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست چاره‌نووسی گشتی حیزب و خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه باسێکی لاوه‌کی و شه‌خسی به‌رێوه بچن. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م کۆبوونه‌وانه باس له سه‌ر گرفته‌کانی حیزب بێ له بواره جۆربه‌جۆره‌کان و داننان به‌م گرفتانه، به تایبه‌ت گرفتی نێوخۆیی.
پێنجه‌م، یه‌کێک له خاڵه‌کانی رۆژه‌ڤی ئه‌م کۆبۆنه‌وانه باس له سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بێ که له‌ودا چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و به‌جێگه‌یاندنی ریفورم ده‌ستنیشان بکا.
شه‌شه‌م، دیاریکردنی میکانیزمێک، وه‌ک دیاریکردنی هه‌یئه‌تیکی سه‌ڵاحیه‌تدار پێکهاتوو له هه‌ردوو لایه‌ن و که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو جه‌ناحه، بۆ سه‌رپه‌رستی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی که بۆ ریفورم و گۆڕانکاری بریاری له سه‌ر ده‌درێ. ئه‌و بوارانه‌ی که ده‌توانن له‌م ریفورمه‌دا جێبگرن ده‌کرێ بریتی له‌و خاڵانه بن که له درێژه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌که له خواره‌وه به جیا باسیان لێده‌کرێ.
گرفته‌کانی دیکه‌ی حیزب کامانه‌ن و ئیمکانی چاره‌سه‌ریان له چیدایه؟
3ـ باسی فکری و خۆساخکرنه‌وه
خاڵێکی گرینگ له پرۆژه‌ی ریفورم دا پێویسته چالاک کردنی بواری فکری له حیزب‌دا بێ. سه‌باره‌ت به گرفت له بواری کاری فکری و ساخبوونه‌وه له سه‌ر بنه‌مافکریه‌کان، حیزب ده‌کارێ له رێگای هێنانه ئارای باس و توێژینه‌وه‌ی فکریه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و چاره سه‌ری ئه‌م گرفته هه‌ڵگرێ. هه‌ر له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پێویستی باس له سه‌ر بنه‌مای فکری بوو که رێبه‌ری بیرمه‌ند و پایه‌به‌رزی حیزب د. قاسملو کاتیخۆی "کورته باس" ی هێنایه گۆڕێ و له سه‌ر ساخبوونه‌وه سه‌باره‌ت به ئامانجی دوارۆژی حیزب ته‌ئکیدی ده‌کرد. حدکا له مێژه سوسیالیسمی وه‌ک ئامانجی نهایی خۆی هه‌ڵبژاردوه. هه‌نووکه پرسیار ئه‌مه‌یه که داخوا له پاش نه‌مانی به‌ره‌ی سوسیالیسمی مه‌وجود و گۆڕانی جددی له‌م ئایدلۆژیه له لایه‌ک و زه‌قبوونه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد له ناوچه‌که‌دا هێشتاش ده‌شێ ئامانجی دوارۆژی حیزب هه‌ر ئه‌م دروشمه بێ؟ ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه له جێی خۆیدایه روانگه‌ی حیزب سه‌باره‌ت به سوسیالیسم به پێی گۆڕانکاریه‌کان له ئاستی جیهانی به تایبه‌ت له پاش هه‌ره‌سهێنانی به‌ره‌ی سوسیالیست چییه؟ سوسیالیسم بۆ کۆمه‌ڵگای کورد یان بۆ ئێران؟ له هه‌ر حاڵداچۆن و به چ شێوازێک؟ حیزب پرسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌م له ئاستی کوردستانێکی گه‌وره و هه‌میش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران له دوارۆژدا چۆن ده‌بینێ؟ ئایا ناکرێ ئامانجی نهایی حیزب چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی یه‌کجاره‌کی نه‌ته‌وه‌یی واته پێکهێنانی کیانێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بۆ کورد بێ؟ لێره‌دا مه‌به‌ست دروستی یان نادروستی ئه‌م یان ئه‌و دروشمه نییه به‌لکو زه‌روره‌تی ئاوردانه‌وه له‌م دروشمه له گۆر گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دوایانه که له ده‌ستپێکی ئه‌م باسه‌دا ئاماژه‌یان پێکرا. با لێره‌دا ئاماژه به نمونه‌یه‌کی دیکه بکه‌م. هه‌تا دوو سا‌ڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌رگومێنتی حیزب سه‌باره‌ت به دووره‌په‌رێزی له باسی فیدراڵیسم و دروشمی سیستمی فیدڕاڵی بۆ ئێران ئه‌وه بوو که نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران ئاماده‌ی قه‌بووڵکردنی ئه‌م دروشمه نین و ئێمه‌ش ناتوانین وه‌کاله‌تی ئه‌وان بکه‌ین. که‌چی به‌بێ ئاماده بوون و ئیجازه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه ئه‌م دروشمه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، له کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م (2004)، بوو به دروشمی ستراتیژی حیزب. ئام باسه ته‌نانه‌ت به ئاوایه‌کی جددی و به‌ربڵاو نه‌هاته نێوخۆی ته‌شکیلاته‌کانی حیزب له خواره‌وه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیش. ئه‌م ئه‌زموونه وانه‌یه‌کی باشه بۆ سه‌رنجدان به‌و باسه فکریانه‌ی که بمانه‌وی و نه‌مانه‌وی له داهاتوودا پێی ئیمه ده‌گرنه‌وه و ناچارمان ده‌که‌ن روانگه‌ی خۆمان له سه‌ریان هه‌بێ. حیزب له باتی ئه‌وه‌ی خۆ له هێندیک باس بپارێزی که به جۆرێک حیزب ده‌گرنه‌وه، پێویسته به‌ر له‌وه‌ی به‌سه‌ریدا داسه‌پێ خۆی باسیان لێبکاو داهێنه‌ریان بێ. ئه‌گه‌ر کاری فکری نه‌که‌ین چۆن ده‌توانین له عۆده‌ی ئه‌م باسانه به‌ر بێن و له کاتی خۆی‌دا تێبگه‌ین که بنه‌مای فکری حیزب له سه‌ر هێندێک چه‌مک و دیارده‌ی فکری و سیاسی پێویستیان به ئاڵوگۆر هه‌یه. له ژێر رۆشنایی و ساخبوونه‌وه له سه‌ر بنه‌مای فکریه که ده‌کرێ به ئاوایه‌کی جددی و به‌رفراوان روونکردنه‌وه‌ی شه‌فاف سه‌باره‌ت به ستراتیژی حیزب، فیدرالیزم و سیستمی فیدڕاڵی له ئێران‌دا ئاراسته بکرێ و بۆ دارژتنی پلاتفرمی پێویست له‌م پێوه‌ندیانه‌دا هه‌نگاو بهاوێژرێ. پرۆژه‌ی چالاک کردنی حیزب له بواری فکری‌دا ده‌توانێ حیزب توانامه‌ند بکا که له دێبات و باسه تیۆریه‌کان له‌گه‌ڵ روناکبیرانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستیشدا خاوه‌ن روانگه‌ی فکری و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی بێ. به کورتى، هێنانه ئارای ره‌وتێک له کاری فکری به‌رده‌وام و سیستماتیک له حیزب‌دا پێویسته. ئه‌مه‌ش نه‌ک له قسه‌و بریاری سه‌ر کاغه‌ز به‌لکو به تێگه‌یشتنی وورد و هه‌نگاوی به کرده‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی روون و له پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ. ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بگرێته به‌ر:
ـ پێهێنانی هه‌یئه‌تێک له بواری زانستی سیاسی به به‌شداری پسپۆرانی ئه‌م بواره. به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌توانێ ده‌سپێکردن به کاری لێکۆڵینه‌وه له هێندێک چه‌مکی گرینگی تیۆری سیاسی بێ که پێوه‌ندیان به بنه‌مای فکری رێبازی حیزبه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها هێنانه به‌ر باسی ئه‌و چه‌مک و دیسکورسه سیاسیانه‌ی که هه‌نووکه له نێو باسه فکریه‌کانی کورد و کۆمه‌ڵگای سیاسی ئێران له ئارادان.
ـ دانانی ئه‌نیستیتۆیه‌کی سیاسی بۆ کوردستانی رۆژهه‌ڵات پێویسته. حیزب ده‌کارێ ئیبتکاری پێکهێنانی ئه‌م ئه‌نستیتۆیه به‌رعۆده بگرێ. دیاریکردن و ته‌رخانکردنی ئیمکانی پێویست بۆ ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ی له سه‌روه ئاماژه‌ی پێکرا ده‌توانێ ده‌ستپێکێک بێ بۆ دامه‌زرانی ئه‌نستیتۆی ئه‌وتۆ له ژێر چاوه‌دێری حیزب له داهاتوودا.
ـ هه‌وڵ بدرێ هه‌م رێبه‌رایه‌تی و هه‌م له رێگای راسپاردنی رێخراوه‌کانه‌وه پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاکادیمی، روناکبیر و چالاکانی سیاسی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکبێ که خوازیاری نیزیکی یان دیدارن له ته‌ک حیزبدان. له‌م پێوه‌ندیه‌دا بیستنی بێرو رای ئه‌م که‌سانه سه‌باره‌ت به حیزب و پێکهێنانی زمانی دیالۆگ بۆ نیزیکی و هاوکاری دۆستانه له ته‌کیاندا ده‌ستپێکێکی باشه. ئه‌م ئه‌رکه پێویسته به پلان و پرۆگرام له رێگای به‌رپرسان و که‌سانی به توانا، وه‌ک هه‌یئه‌تی زانستیه‌وه به‌رێوه بچێ.
ـ پێکهێنان و هیدایه‌تکردنی کۆر، سمینار و کۆبونه‌وه‌ی تیۆری و زانستی نێوخۆیی له لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا ده‌توانێ پاڵپشتێکی باش بێ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌شێک له‌م پرۆژه‌یه بگرێته خۆ. راسته لیکدانه‌وه‌ی فکری کاری شاره‌زایانی زانستی و کارێکی پسپۆرییه، به‌ڵام ئه‌م باسه به بێ پێشوازی هاورێیانی رێبه‌رایه‌تی، کادره‌کان و هاوده‌نگی رێکخراوه‌کان مه‌یسه‌ر نابێ. سه‌رکه‌وتنی کاری فکری له‌وه دا ده‌بێ که ئه‌م کاره له چوارچێوه‌ی کۆرێکی تایه‌به‌ت دا قه‌تیس نه‌بێ. باسی فکری ده‌کرێ هه‌یئه‌تێکی پسپۆری هیدایه‌تی بکا به‌ڵام ده‌ڤه‌ری باسه‌که گه‌ره‌که هه‌موو نێوخۆی حیزب و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش بگرێته‌وه.
ـ ده‌زگا بریارده‌ره‌کانی حیزب به دڵکراوه‌یه‌وه له هه‌ڵوێست و لیکدانه‌وه سیاسیه‌کانیان دا له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکدانه‌وه فکریانه وه‌ک سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌رگرن.
4ـ لیکدانه‌وه‌ی روداوه سیاسیه‌کان وه‌ک به‌شێک له چالاکی حیزب
بواری سیاسی ناوچه‌که، دۆزی کورد، بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئێران به‌رده‌وام له ئاڵوگۆردایه. روداوه‌کان به په‌له دێن و ده‌چن. حیزبێکی جددی و خاوه‌ن پارسه‌نگی سیاسی وه‌ک حدکا پێویسته ئاگای له‌م روداوانه بێ و به لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه هه‌ڵوێستی شه‌فافی خۆی ده‌رباره‌یان رابگه‌یه‌نێ. خه‌باتی ئاشکراو نیوه ئاشکرای جه‌ماوه‌ری ئه‌ورۆکه له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا ئیمکانێکه که حدکا ده‌توانێ که‌لکی باشی لێوه‌رگرێ. بۆ به‌ره‌و پێره‌وه‌چوونی ئه‌م ئه‌رکه به‌ر له هه‌رشتێک تێگه‌یشتنێکی دروست و بابه‌تیانه[4] له ره‌وتی رووداوه‌کان پێویسته. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌بێ واز له تێروانینی دوگماتیسيانه و ئایدۆلۆژیانه‌ی ره‌ش و سپی له ئاست دۆز و که‌شی سیاسی له ئێران و کوردستاندا بهێنین. ره‌خساندنی هه‌ر ئێمکانێک بۆ تێکۆشانی ئاشکرا ده‌توانێ گوشار بخاته سه‌ر رژیم بۆ پاشه‌که‌شه. له هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سیاسی دا داهێنانی پلاتفورم و ئایده‌ی سیاسی و رێکخراوه‌یی به مه‌به‌ستی کارتێکه‌ری له سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کان نابێ بکه‌وێته ژێر سایه‌ی واقعبینی و پرینسیپی ریئاڵپۆلیتیک. به داخه‌وه ئه‌م پرینسیپه بۆته باو پارته سیاسیه‌کانی کورد زۆر جار بۆ پاساودانه‌وه‌ی پاسیڤبوونی خۆیان له ئاست هێنانه ئارای باس و هه‌ڵوێست گرتن له سه‌ر هێنێک دیارده‌و رووداوی سیاسی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه مانایه‌کی رێژه‌یی هه‌یه و هه‌ر که س و پارتێکی سیاسی ده‌توانێ له روانگه‌ی خۆیه‌وه تای ته‌رازوی واقعیه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنێ. له لایه‌کی دیکه‌وه حه‌قیقه‌تی ره‌ها له سیاسه‌تدا مه‌حاڵه. ئه‌و شته‌ی ئه‌مرۆکه له روانگه‌ی ئێمه‌وه واقعییه ده‌توانێ سبه‌ی نا واقعی بێ. به هه‌ر حاڵ، خۆپاراستن له لێکدانه‌وه‌ی دۆزی سیاسی و دارژتنی پرۆژه و پلانی پێویست نابێ به به‌هانه‌ی ئاماده نه‌بوونی هه‌لومه‌رج وه‌پاشبکه‌وێ. بۆیه به ته‌ئکیده‌وه ئاماژه به‌م دیارده لێره‌دا ده‌که‌م چونکه حدکا به شانازی‌کردن به‌وه‌ی که به حیزبێکی ریئالیست له سیاسه‌تی خۆی‌دا ناسراوه زۆر جار هێنده به ئیحتیاته‌وه به‌ره‌و پیری روداوه سیاسیه‌کان ده‌چێ که ئیتر وه‌دره‌نگی ده‌که‌ون و حیزب ناتوانێ که‌ڵکیان لێوه‌رگرێ. هونه‌رى ريئاليستبونى حيزب ناشێ وا مانا بكرێ كه حيزب ماتڵى رووداوه‌كان بێ رووبده‌ن ئه‌وسا به شێوه‌يه‌كى سونه‌تى و له گۆر روتينى باو به‌يانييه بڵاوبكاته‌وه. راسته له حاڵه‌تێكى ئه‌وتۆدا حيزب كه‌متر تووشى هه‌ڵه ده‌بێ به‌ڵام له هه‌مانكاتدا حيزب به‌م شێوه ناتوانێ كارتێكه‌رى له سه‌ر ئه‌م رووداوانه هه‌بێ.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وتی سیاسی نێوخۆی ئێران و کوردستان خۆپاراستن له هه‌ڵه‌یه‌کی تری کلتوری سیاسی که ئه‌ویش مه‌زن کردنی فاکته‌ری ده‌ره‌کیه گرینگه. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه که چاوه‌روانی ئه‌وه بێن له ده‌ره‌وه‌را گورزمان بۆ له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بوه‌شێنن. کلتوری سیاسی که‌م بایی دانان بۆ هێزی خۆیی و چاوه‌روانی له فاکته‌ری ده‌ره‌کی له‌م سالانه‌ی دوایی له نێو خه‌ڵک و پارته سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌مه‌ش کارتێکه‌ری له رووداوه‌کانی ئێراق و کوردستانی باشووره‌وه وه‌رگرتووه. نکۆڵی له‌رۆڵی فاکته‌ری ده‌ره‌کی به تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئێستا و له که‌شی سیاسی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا ناکرێ. هه‌ر کات به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و هێزی ده‌ره‌کی یه‌کده‌گرنه‌وه پێویسته به هوشیاریه‌وه که‌لکی لێوه‌رگرین. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌زمونی کوردستانی باشوور وانه‌یه‌کیتریشمان هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا فێرده‌کا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که پارسه‌نگی خۆیی چ له کاتی ئاڵوگۆر له رژیمه‌کان و چ دواتریش له پرۆسه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌توانی بۆ ئیمه چاره‌نووس ساز بێ نه‌ک یارمه‌تی و به‌ڵێنی هێزی ده‌ره‌کی.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه، پێویسته حیزب بۆ ئاکتیڤ بوون له بواری لێکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان به‌شێک له چالاکیه‌کانی خۆی ته‌رخان بکا بۆ ئه‌م ئه‌رکه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حیزب ده‌کاری له گروپ و کۆمیسێۆنی تایبه‌ت له ئاستی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، شاره‌زایانی ئه‌م بواره له ئورگانه‌کانیتری حیزب و ته‌نانه‌ت له راوێژکارانی ده‌ره‌وه‌ی دۆستی حیزب که‌ڵک وه‌رگرێ. به‌رهه‌می کاری لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه پێویسته به به‌ڵگه و به نووسین بگاته ده‌ستی هاوریان و بێته به‌ر باس له نێوخۆی حیزب‌دا. ئه‌م کاره، هه‌روه‌ک بۆ کاری فکری ئاماژه‌ی پێکرا، ده‌توانێ سودی فره‌ی بۆ حیزب هه‌بێ وه‌ک: هه‌بوونی لێکدانه‌وه‌ی یه‌کده‌ست و روونی حیزب له سه‌ر روداوه‌کان، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م لێکدانه‌وانه بۆ هه‌ڵوێست گرتن و بریاردانی سیاسی، بردنه‌سه‌ر هۆشیاری بێری لێکدانه‌وه و په‌روه‌رده‌ی بۆچوونی سیاسی له نێوخۆی حیزب‌دا، تێکه‌ڵکردنی به‌شێک له هاوریانی حیزب به ئه‌رکێکی گرینگی سیاسی و رێکخراوه‌یی و هتد.
ره‌هه‌ندێکی تری ئاگاداربوون له دیارده سیاسییه‌کانی رۆژانه هه‌بوونی راوێژکاری سیاسی بۆ یارمه‌تیدان به رێبه‌رایه‌تی به تایبه‌ت سکرتێر و ده‌فته‌ری سیاسییه. ئه‌م کاره له حیزبه سیاسیه‌کانی مودێرندا ئه‌مرێکی ئاسایی و جێکه‌وتوه.
کورتی بکه‌مه‌وه، رووداوه سیاسیه‌کان له کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌دا فره‌ن، ئالۆزن و به په‌له دێن و ده‌چن. حیزب ناتوانێ تێگه‌یشتنی دروست و ووردی له سه‌ر ئه‌م رووداوانه هه‌بێ ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و به ئورگانی تایبه‌ته‌وه له کاتیخۆیدا لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی له سه‌ر ئه‌م رووداوانه نه‌بێ. جگه له‌مه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌وتی گۆڕان و فاکته‌ره‌کانی مه‌وجوود له دۆزی ئێستادا ده‌کرێ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی زۆر دیارده‌ی سیاسی له داهاتودا پێشبینی بکرێ. لێره‌دا مه‌رج ئه‌وه‌یه که حیزب خۆی به‌م ئه‌رکه‌وه ماندوو بکا و به به‌شێک له چالاکی خۆی بزانێ.
پێکهێنانی کۆر و کۆمیسیونی تایبه‌ت بۆ لێکدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی روداوه‌کانی رۆژانه و ئاماده‌کردنی راپۆرت و گه‌لاله پێشنیاری بۆ حیزب ده‌توانی باری سیاسی‌بوون و هوشمه‌ندی ئه‌ندامه‌کانی حیزب به‌رز کاته‌وه. ئه‌م چه‌شنه هه‌یئه‌تانه ده‌توانن هه‌م له نێوخۆی وڵات (بۆ دانی راپۆرت له سه‌ر رووداوه‌کانی نێوخۆ به حیزب)، هه‌م له راده‌ی رێبه‌رایه‌تی له نێو ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، کومیته‌ی ناوه‌ندی و کادره‌کان له کوردستان و هه‌میش له شاره‌زایانی حیزبی له رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێكبێ.
5ـ حیزب و کارتێکه‌ری له سه‌ر چالاکيیه مه‌ده‌نی و دیمۆکراتیه‌کان
هه‌روه‌ک پێشتر له‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، که‌محزوری حیزب له نێو چالاکانی سیاسی و ئه‌و ره‌وته جه‌ماوه‌ریه که به شێوازی جۆر به جۆر له مه‌یدانی سیاسی‌دا خۆ نیشانده‌دا یه‌کێک له هه‌ره گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌نووکه‌ی حیزبه.
له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ر حیزبێکی سیاسی که پشتئه‌ستور بێ ته‌نیا به چالاکی و هه‌ڵسورانی ئه‌ندامانی خۆی مه‌حاڵه بتوانێ کارتێکه‌ری به‌رفراوانی له سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کان هه‌بێ. چونکه ئێستا بوار بۆ کاری سیاسی ئاوه‌ڵه‌تره و چالاکانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان له فره‌بووندان. بۆ نمونه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه سیاسیه‌کان له وڵاتانی رۆژئاوا له سه‌ریه‌ک هاته دێ داده‌به‌زێ. ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه که خه‌ڵک له رۆژئاوا روویان له کاری سیاسی وه‌رگێراوه. له چالاکی سیاسی جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوایانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م خه‌ڵکه روویان له شێوازی دیکه‌ی کاری سیاسی کردوه. كارى سياسى له چالاكى نێو پارته سياسييه‌كان قه‌تيس نابێ. زۆر جار پارته سیاسیه‌کان به تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژئاوا به حیزبی کارتێکه‌ری له سه‌ر رای جه‌ماوه‌ر (ئۆپینیون) یان به حیزبی کۆکردنه‌وه‌ی ره‌ئی له کاتی ده‌نگداندا ناوزه‌د ده‌کرێن. هه‌ر بۆیه هه‌وڵی ئه‌م حیزبانه هه‌نووکه زۆرتر بۆ کارتێکه‌ریه له سه‌ر رای جه‌ماوه‌ر نیسبه‌ت به سیاسه‌ته‌کانی خۆیان نه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی سیایی له‌شکر له ده‌وری خۆیان. به مانایه‌کی دیکه ئه‌م پارتانه قه‌ره‌بووی دابه‌زینی رێژه‌ی ئه‌ندامانیان به شێوه‌ی راکێشانی سرنجی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان ده‌که‌نه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که حدکا هه‌ر به‌و شێوه‌یه کار بکا که پارته سیاسیه‌کانی ئوروپایی ده‌یکه‌ن. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا نابێ ئه‌م ره‌وته که به‌ره به‌ره داوێنی کۆمه‌ڵگاکانی ناوچه‌ی ئێمه‌شی گرتۆته‌وه له به‌ر چاو بزر بکه‌ین. به چاوخشاندنێک به سه‌ر چالاکانی سیاسی له ئێران و کوردستان دا ئه‌م ره‌وته له راده‌یه‌کی نزمتردا ده‌بیندرێ. چالاکانی سیاسی فره هه‌ن که به شێوازی سه‌ربه‌خۆ و له کۆر و رێکخستنی جه‌ماوه‌ری له پانتایی سیاسی دا ئاکتیڤن. رۆڵی ئه‌م خه‌ڵکه نابێ به که‌م بگیردرێ یان ته‌نیا کاتێک بایی بۆ دابندرێ که ئه‌وان راسته‌وخۆ پێوه‌ندیان به ته‌شکیلاتی حیزبه‌وه هه‌بێ. ئه‌مه تێروانینێکی به‌رته‌سکانه له کاری سیاسی له سه‌رده‌می ئێستادایه. ئه‌م شێوه حیزبایه‌تیکردنه میراتی ده‌ورانی خه‌باتی دژواری نهێنی و چه‌کداریه. ئێستا که مه‌جال بۆ شێوازی جۆر به جۆری کاری ئاشکرا و نێوه ئاشکرای خه‌ڵک له ده‌ره‌وی حیزبه‌کان هه‌م له نێوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه لۆژیکی سیاسی وا ده‌خوازێ که حیزب ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه و به‌سودی جوڵانه‌وه‌ی کورد وئامانجه‌کانی که‌ڵکیان لێوه‌رگرێ. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌بوونی رێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه‌کانه. ئه‌م رێکخراوانه کارتێکه‌ریه‌کی به‌ربلاویان له سه‌ر ره‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌یه. له کۆمه‌گای ئێمه‌دا که له سه‌ر هێڵی ئه‌م ره‌وته قه‌راری گرتووه حیزب نابێ چالاکی خۆی له چواچێوه‌ی ته‌شکیلاتیدا قه‌تیس بکا. لێره‌دا مه‌به‌ستی من که‌مبایی دانان بۆ ته‌شکیلاته مه‌وجوده‌کانی حیزب نییه. به‌پێچه‌وانه ئه‌م ته‌شکیلاتانه جه‌سته‌ی نێو قه‌واره‌ى حیزبن و به‌بێ ئه‌وان حیزبێک له ئارادا نییه. رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌توانن ته‌شکیلاته‌کانی حیزب به‌هێزتر بکه‌ن و ببنه پیشتیوانه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری موبلیزه‌کراو بۆ حیزب. ئه‌گه‌ر حیزب ئه‌م کاره نه‌کا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م چالاکیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب به لارێ‌دا برۆن و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و جوڵانه‌وه‌که‌مان نه‌چنه پێش. بۆیه حدکا وه‌ک حیزبێکی به‌رپرس و خاوه‌ن ئه‌زموونی فراوان له جوڵانه‌وه‌ی کورددا حه‌ق وایه هه‌وڵی خۆنیزیکردنه‌وه و کارتێکه‌ری له سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و گروپی روناکبیر و دیمۆکرات بدا. حیزب پێویسته ئه‌مه به به‌شێک له ئه‌رکی سیاسی و ته‌شکیلاتی خۆی بزانێ. له رابردوودا حیزب به پێی پێویست ئاوڕی له‌م به‌شه نه له نێوخۆی وڵات و نه له تاراوگه نه‌داوه‌ته‌وه. نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م که‌مته‌رخه‌میه‌ی حیزب فره‌ن. هه‌موو ئاگامان لێیه که هێندێک کۆڕ و کۆمه‌ڵی روناکبیریی وچالاکی سیاسی له ژێر ناوی جۆربه‌جۆر له نێوخۆی وڵات له لایه‌ن چالاکانی کورده‌وه سازبوون. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ده‌بیندرێ ئه‌وه‌یه که حیزب که‌مترخۆی به‌م جۆره ئورگانیزاسیونانه‌وه ماندوو ده‌کا. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش که‌م نین چالاکان و روناکبیرانی سیاسی که خوازیاری نێزیکی له ته‌ک حیزبدان. که‌چی نه حیزب به کرده‌وه و نه بارودوخی حیزب ته‌شویقی نیزکبوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له حيزب ده‌کا. به‌شێک له‌م روناکبیرانه ته‌نانه‌ت خوازيارى دیدار له ته‌ک رێبه‌رانی حیزبدان. که‌چی رێبه‌رانی حیزب خۆ له‌و جۆره دیدارانه ده‌پارێزن. ئه‌مه‌کارتێکه‌ریه‌کی نیگاتیڤی له سه‌ر ئه‌م ده‌سته له روناکبیران داناوه . ئه‌م شانسه که‌متر بۆ گروپه سیاسیه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کورستان له ئێران‌دا رێده‌که‌وێ. ئه‌مه له خۆی‌دا پرستیژ و رۆڵی گرینگی حیزب له مه‌یدانی سیاسی‌دا ده‌گه‌یه‌نێ که‌وا ئه‌م خه‌ڵکه خوازیاری دیدار و دیالۆگن له ته‌کی دا. ئه‌گه‌ر ساڵانی پێشوو (له 90کاندا) جار به جار دیدار‌و جڤین له لایه‌ن به‌پرسانی حیزبه‌وه بۆ کورده‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکده‌هات به ناشکوری نه‌بێ ئه‌م سه‌رچاوه‌ش ئێستا له وشکایی داوه. ئه‌مانه نمونه‌ن که وێنایه‌کمان له که‌مته‌رخه‌می حیزب ده‌داتێ سه‌باره‌ت به حزوری خۆی له نێو خه‌ڵکدا. حیزب له ئاستی پێویستدا که‌ڵک له پرستیژ و هۆگرانى خۆی له نێو جه‌ماوه‌ردا وه‌رناگرێ. هۆکاری سه‌ره‌کی له‌م پاسیڤبوونه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نا روونی له روانگه و پرگرامی سیاسی و ته‌شکیلاتی حیزب نیسبه‌ت به چالاکانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی حیزب. دڵئاوه‌ڵه‌یی حیزب نیسبه‌ت به خه‌ڵکی سیاسی به تایبه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵه له سیاسه‌توانان و روناکبیرانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌شکیلاتی حیزب ئه‌مرێکه که حیزب نابێ که‌مته‌رخه‌می لێ‌بکا. له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حیزب و گروپه‌کانی دیکه‌دا ئاماژه به ئه‌سڵی پلوڕالیسمی سیاسی لێره‌دا گرینگه.
پلۆرالیسمی سیاسی ئه‌سڵێکه که حدکا له مێژه رایگه‌یاندوه که باوه‌ری پێیه‌تی. سیاسه‌تمه‌داری توانامه‌ند هێژا د.قاسملو ته‌ئکیدی زۆری ده‌کرده سه‌ر ره‌چاوکردنی ئه‌م پرینسیپه له ره‌وتی خه‌باتی سیاسی و له کۆمه‌ڵگا دیمۆکراسییه‌کاندا. له راستی‌دا ئه‌گه‌ر حدکا له ئاست گروپه توندره‌وه‌کانی چه‌پدا چاو لێبکه‌ین، حیزب به کرده‌وه‌ش، به تایبه‌ت له که‌شی سیاسی کوردستان له ساڵه‌کانی 1979_1980ی پاش شۆرش له ئێران، فره‌تر پایبه‌ند بوو به‌م ئه‌سڵه هه‌تا لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه. له ساڵانی دواتردا، خه‌باتی چه‌کداری ئه‌م ئه‌سڵه‌ی خستبووه ژێرسایه‌ی خۆیه‌وه. هه‌نووکه ره‌وت و که‌شی سیاسی نوێ له ئێران و کوردستان هه‌تا دێ ده‌رفه‌تی زیده‌تر بۆ کاری سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانی گروپی نوێ ده‌ره‌خسێنێ. هه‌ڵس و که‌وتی حیزبه‌کانی له پێشدا مه‌وجوود ( پرماتیڤه‌کان ) سه‌باره‌ت به ئه‌سڵی پلوڕالیسمی سیاسی هه‌م له ئاست یه‌کتر و هه‌میش له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گروپ و رێکخراوه نوێیه‌کاندا گرینگ و جێگای سرنجه. له کاتێکدا حیزب له زۆر بوار به تایبه‌ت له نێوخۆی وڵات و له نێو چالاکانی سیاسی که پێشتر له‌م نووسراوه‌دا ئاماژه‌ی پێکرا، که‌محزوره، ده‌شێ چاوه‌روانی ئه‌وه بکا که لایه‌ن و گروپی نوێ له سه‌ر راستای ئه‌و بۆشاییه به بۆچوون و مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆره بێنه مه‌یدان. هه‌ڵسوکه‌وتی حیزب له‌م باره‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دیمه‌نێکی پوزیتیڤی نه‌بووه. ئه‌مه‌ش له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی رێکخراوی سیاسی یه که حه‌ز به بوونی ره‌قیب نه‌کا. له زۆر بواردا ره‌نگبێ بۆچوونه‌کانی حیزب له‌وه‌شدا راست بێ که ئه‌م جۆره گروپه نوێیانه که‌سانی هه‌لپه‌رست و سه‌ر به رژیمی کۆنه‌په‌رستی ئێسلامییان له پشته‌وه بێ. به‌ڵام ره‌وا نییه که هه‌ر به‌و پێوه‌ره چاو له گشت به‌شدارانی ئه‌م کۆڕ و رێکخراوه نوێییه کوردیانه له کوردستان دا بکرێ. چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک راوه‌ستی هه‌تا که‌شی سیاسی بگۆڕێ ئه‌وسا گروپی سیاسی جێگای ته‌واو متمانه‌ی حیزب بێنه ئاراوه، چاوه‌روانیه‌کی لۆژیک نییه. ئه‌مه ناتوانێ له‌گه‌ڵ پێویستیه‌کانی ئه‌و ره‌وته سیاسیه که ئه‌مرۆکه له ئارادایه هاوئاهه‌نگ بێ. حیزب له باتی نیگه‌رانی له هاتنه ئارای ئه‌م چه‌شنه گروپانه ده‌بێ بۆ خۆی له فکری حزوری به‌رچاوتری خۆی له نێو چالاکانی سیاسی و به‌هێزکردنی کارتێکه‌ری له پرۆسه‌ی سیاسی له نێوخۆدا بێ. ته‌نانه‌ت بۆ خۆی داکۆکی له پێکهێنانی کۆر و گروپی دیمۆکراتیک و مه‌ده‌نی نوێ له کوردستاندا بکا. مه‌حاڵه گروپی نابی سیاسی که هه‌موو به‌شدارانی جێگای متمانه‌ى حيزب بن، له ژێر که‌شی سیاسی ئه‌مرۆکه‌ی ئێران‌دا بتوانێ سه‌رهه‌ڵبدا. به‌ڵام ناشێ له‌مه وا تێبگه‌ین که مه‌جال بۆ چالاکی سیاسی نییه. تێگه‌یشتن له‌و راستیه گرینگه که بواری چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له ئێران له شێوازی جور به جور له به‌رفراوانبووندایه. هونه‌ری سیاسی حیزبه سیاسیه‌کانی ئوپۆزیسیونی رژیمی ئێران له‌وه‌دایه که به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست له‌م بواره و به پلان و پرۆژه‌ی دیاره‌وه هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی هه‌رچی پتری ئه‌م مه‌یدانه سیاسیه بده‌ن. حیزبی سیاسی نابێ بوون و مانای سیاسه‌تکردن له چواچێوه‌ی ته‌نیا حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی هه‌تا ئێستا مه‌وجوودا ببینێ. هه‌ر بۆیه حدکا پێویسته به لێووردبوونه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی دروستی بارودۆخه‌که یارمه‌تی به پێکهاتنی کۆر، کۆمه‌ڵ و سازی دیمۆکراتیک، کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی بدا. ئه‌م ئه‌رکه یارمه‌تی به حیزب ده‌دا که نفوز و کارتێکه‌ری خۆی له نێو خه‌ڵکدا به‌رفراوان بکا. ئه‌مه ده‌توانێ پاڵپشتێکی گرینگ بێ بۆ خه‌باتی دووره وڵاتی رێکخراوه‌کانی حیزب. به گشتی گرینگیدانی زۆرتر به کاری رێکخستنی و کارتێکه‌ری سیاسی له نێوخۆی وڵات خاڵی جه‌وهه‌ری و سه‌ره‌کیه له چالاک‌تر کردنی تێکۆشانی حیزب‌دا.
6ـ چالاک کردنی دیپلۆماسی حیزب
بواری دیپلۆماسی یه‌کێک له بواره گرینگه‌کانی چالاکی حیزبی سیاسیه. ئه‌م بواره بۆ حیزبێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد هێنده‌ی دیکه‌ش گرینگه، چونکه ئه‌م حیزبه له تێکۆشان بۆ رزگاری خۆی و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتدا پێویستی به پشتیوانه‌ی ده‌ره‌وه‌یه. له پێناو ئاکتیڤتر کردنی دیپلۆماسی پێویسته حیزب ئاوڕ له روتینی ئێستای کاری له‌م بواره‌دا بداته‌وه و گۆڕانی پێویست له شێوازی کاری دیپلۆماسی خۆی‌دا پێکبهێنێ. بۆ به هێزکردنی کاری دیپلۆماسی پێویسته حیزب به‌ر له هه‌ر شتێک خاوه‌نی پلانی دیار‌و تایبه‌ت به‌م کاره‌ی له گۆڕ سیاسه‌تی حیزب و گونجاو له‌گه‌ڵ دۆزی ئێستای سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بێ. کاری دیپلۆماسی کارێکی سیاسی پسپۆریه، بۆیه پێویسته که‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا ئه‌م ئه‌رکه به‌رێوه به‌رن. ئێستا به دوای گۆڕانکاریه‌کان له ناوچه‌که، به له‌به‌ر چاوگرتنی سیاسه‌تی ولاتانی رۆژئاوا له ئاست رژیمی ئێستای تاران و دمارگرژی و سیاسه‌تی ئاژاوه‌گیرانه‌ی ئه‌م ریژیمه بوارێکی به‌رفراوان و له‌بار بۆ هه‌ڵسورانی چالاکی حیزب له بواری دیپلۆماسیدا هاتۆته ئاراوه. حیزب نابێ ئه‌م ئیمکانه به ده‌ستیکه‌م بگرێ. حيزب له‌م باره‌وه پێويستى به پلاتفورمێكى روون و گونجاو له ئاست هه‌لومه‌رجى ئێستا هه‌يه.
7ـ حیزب و چاره‌سه‌ری گرفتی ژنان
که‌مایه‌سی کارتیکه‌ری حیزب له نێو ژنان له ره‌وتی سیاسی نێوخۆی وڵات، که‌م حزوری یه‌کیه‌تی ژنان له چالاکیه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نه‌بوونی کادری پێویست له ئاستی ئورگانه‌کانی رێبه‌رایه‌تی و بریاردان له رێکخراوه‌کاندا گرفتێکه که حیزب له‌گه‌ڵی رووبه‌رووه و له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نووسراوه له سه‌ره‌وه، روونکرایه‌وه. باسی ئه‌وه‌ش کرا که حیزب نابێ ته‌نیا به هێنانه ئارای ده‌سته‌واژه‌ی ژن و پیاو به‌رابه‌رن له به‌رنامه‌دا سه‌رینی خاترجه‌می بخاته ژێر سه‌ری. ئه‌م به‌رابه‌ریه له سه‌ر کاغه‌ز ناییه‌ته دی. تێگه‌یشتن له هزر و سیستمی نابه‌رابه‌ری ژن و پیاو به هه‌موو رایه‌ڵکه دیار‌و نادیاره‌کانیه‌وه له سه‌رتاپای فکری پیاوان و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئێمه‌دا ریشه‌ی قووڵی هه‌یه. ئه‌رکێکی گرینگی حیزبێکی وه‌ک حدکا گه‌ره‌که کۆتایی هێنان به‌م نابه‌رابه‌ریه له پراکسیسی رۆژانه‌ی ژیان و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کاندا بێ. پیاده‌کردنی ئه‌م ئه‌سڵه له ژیانی رۆژانه و سیاسه‌ت دا مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر پیاوان و بگره ژنان بۆ خۆشیان به تێگه‌یشتن و بروای ته‌واوه‌وه به‌م ئه‌سڵه نه‌گه‌ن. ئه‌م پرسه پێویستی به به‌رابه‌ری رۆڵی ژنان له ته‌ک پیاوان له رێکخراوه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌کان و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا هه‌یه. مادام حیزب نکۆڵی له که‌محزوری خۆی له نێو ژنان له چالاکی سیاسی دا ناکا و له کونفرانس و کونگره‌کاندا به حه‌ق دانی پێداده‌نی، پێویسته هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته هه‌ڵبگرێ.
ـ حیزب به‌ر له هه‌ر کارێک پێویسته ئاوڕێکی رادیکال له بۆچوونی نیسبه‌ت به ژن وه‌ک تاکێکی له په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داندراو، له هه‌مانکاتدا وه‌ک مرۆڤ و خاوه‌ن مافی یه‌کسان له ته‌ک پیاو له رێکخراوه‌کاندا بداته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته توێژینه‌وه له سه‌ر شێوازی به‌هێزکردنی ئه‌م فکره له حیزب‌دا بکرێ و پرۆسه‌یه‌ک له په‌روه‌رده‌ی فکری بگرێته به‌ر. له‌م پێوه‌ندیه‌دا حدکا ده‌توانێ پرۆژه‌یه‌ک له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی زانیاری هاوریان نیسبه‌ت به پرسی ژنان و رۆڵی گرینگ‌یان له بواری سیاسی و به‌ره‌و پێشبردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان دا بێنێته رۆژه‌ڤی چالاکیه‌کانی خۆیه‌وه.
ـ حیزب به تایبه‌ت له رێگای هاوریانی ژن له حیزب‌دا ده‌توانێ بۆکۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی پتری ژنان له ده‌وری یه‌کیه‌تی ژنانی دیمۆکرات هه‌وڵ بدا. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م بواره‌دا ده‌بێ واز له روتینی کۆن و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ عه‌لاقه‌ی ئێستای ژنان بهێندرێ و بایی پتر به خۆپێگه‌یاندن له بواری هوشیاری روناکبیری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بدرێ. یه‌کیه‌تی ژنانی دیمۆکرات ده‌توانێ له رێگای ته‌رخانکردنی ئیمکانات و پرۆگرام و پلانی نوێی گونجاو له ئاست سه‌رده‌می ئێستا سرنجی چالاکانی سیاسی له‌م بواره‌دا به‌ره‌و لای خۆی راکێشێ.
ـ پێکهێنانی کۆر و سمینار له شاره‌زایانی بواری ژنان بۆ ئه‌ندامانی حیزب و بلاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار به‌م باسه‌وه له نێوخۆی حیزب دا، هه‌نگاوێکی تری به کرده‌وه‌یه که یه‌کیه‌تی ژنان ده‌توانێ تێیدا چالاک بێ.
ـ ژماره‌ی ژنان به خۆیندنی باڵا و چالاک له بواری سیاسی هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌تا دێ له زێده بوونه. حیزب ده‌توانێ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پرسی ژنان سود له‌م گروپه وه‌رگرێ.
ـ رێبه‌رایه‌تی حیزب ده‌توانێ بیر له رێژه (سه‌همیه) بۆ به‌شداری ژنان له ئورگانه‌کانی رێبه‌رایه‌تی و کومیته‌کان له داهاتوودا وه‌ک ئاڵترناتیێک بکاته‌وه. ئه‌مه ده‌توانێ میکانیزمێکی کاریگه‌ر بێ بۆ چالاکبوونی و خێراتر بردنه‌سه‌ری رێژه‌ی به‌شداری ژنان له ئورگانه‌کانی حیزب‌دا.
ـ حیزب بۆ راگه‌یاندنی روانگه‌ی روونی خۆی نیسبه‌ت به پرسی ژنان پێویسته ئه‌م پرسه له به‌رنامه و پلاتفورمه‌کانی خۆی‌دا به شه‌فافی باس بکا. ئه‌م نێوه‌رۆکه پێویسته له دانوسان سه‌باره‌ت به سیستمی سیاسی داهاتوو له ئێران و کوردستان و رێکه‌وتنی ستراتێژی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی سیاسی‌دا بێته به‌ر باس و داکۆکی لێبکرێ.
8ـ لاوان و پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نوێ
له باس له سه‌ر گرفتی حیزب نیسبه‌ت به لاوان له به‌شی دووهه‌می ئه‌م نووسراوه‌دا، ئاماژه به‌وه کرا که حیزب هه‌میشه ته‌ئکیدی له سه‌ر رۆڵی گرینگی لاوان له بواری سیاسی، رۆشه‌نبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا کردوه و ده‌یکا. به‌ڵام له راستی‌دا یه‌کێک له بواره‌کانی که‌محزوری حیزب له نێو خه‌ڵکدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چالاکی حیزب له نێو لاوان‌دا. حیزب هه‌نووکه ئه‌و کارتێکه‌ری و نفوزه‌ی نییه که وه‌ڵامده‌ری ئه‌و چالاکییه به‌رفراوانه بێ که ئه‌م نه‌سله له مه‌یدانی خه‌باتدا ده‌یبینێ. بۆ چالاک‌تر کردنی لاوان به گشتی و یه‌کیه‌تی لاوان به تایبه‌تی، حیزب پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی وورد له پرسی لاوان هه‌یه. به‌شێک له گۆڕانکاری و ریفورم له حیزب‌دا گه‌ره‌که ئه‌م بواره بگرێته‌وه. خاڵی جه‌وهه‌ری له ئاوڕدانه‌وه‌ی حیزب نیسبه‌ت به لاوان پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بێ له خواست و شێوازی چالاکی لاوان له گۆڕ سه‌رده‌می ئێستا. له‌م پێوه‌ندیه‌دا سرنج‌دان به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گرینگه:
ـ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی جیددی له ئاره‌زو خواسته‌کانی لاوان له که‌شی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و رۆشه‌نبیری سه‌رده‌می ئێستا هه‌م له نێو خۆی وڵات له کوردستان و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویسته. مه‌به‌ست له‌م ئاوڕدانه‌وه گه‌ره‌که لێکدانه‌وه‌یه‌کی وورد و بابه‌تیانه بێ له خواست و عه‌لاقه‌ی هه‌نووکه و شێوازی گونجاوی چالاکی لاوان له بواری جۆر به جۆردا. له‌م لێکدانه‌وه‌دا گرینگه ئه‌گه‌ر بێت‌و له شاره‌زایانی پرسی لاوان له نێو خۆی لاوان‌دا که‌ڵک وه‌ربگیردرێ.
ـ له گۆڕ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ئاوڕدانه‌وه پێویسته حیزب بۆچوونی تایبه‌ت و شه‌فافی خۆی نیسبه‌ت به لاوان له نێو ئه‌م نه‌سله‌دا بهێنێته ئاراوه.
ـ له ژێر روناکی ئه‌م بۆچوونه روونه‌دا حیزب ده‌کارێ پلان و پرۆگرامی تایبه‌ت دابرێژێ بۆ چالاک‌تر کردن و کارتێکه‌ری پتری حیزب له سه‌ر لاوان هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌مه گه‌ره‌که وه‌ک به‌شێک له چالاکی حیزب دابندرێ و له رێگای گروپی تایبه‌ت له ئاستی ته‌شکیلاتی ناوه‌ندی و رێکخراوه‌کانه‌وه هیدایه‌ت بکرێ.
ـ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ لاوان له نێوخۆی وڵات، حیزب ده‌توانێ به پرۆگرامی گونجاو قورسایی چالاکی خۆی بخاته سه‌ر پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی سیاسی، رۆشه‌نبیری و سینفی تایبه‌ت به لاوان. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م بواره‌دا پێویسته به تێروانینێکی کراوه‌وه سه‌یری ئه‌و که‌شه نێوه ئاوه‌ڵه‌یه بکرێ که هه‌نووکه له کوردستانی رۆژهه‌ڵات له ئێران بۆ ئه‌م چه‌شنه چالاکیانه له ئارادایه. لێره‌دا پێوه‌ر ناشێ به‌ستراوه‌یی ئه‌م رێکخستنه سینفیانه به حیزبه‌وه بێ. حیزب ده‌توانێ به روانگه‌ی روون و له رێگای هۆگران و لایه‌نگرانیه‌وه کارتێکه‌ری له سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی لاوان به شێوه‌یه‌کی گشتی له بواره جۆر به جۆره‌کاندا دابنێ. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له چالاکی حیزب له‌م بواره‌دا پێویسته به بنیادی و رێکخراوه‌یی کردنی ئه‌م نه‌سله چالاک و به‌رفراوانه بێ له نێوخۆی کوردستاندا. که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ر روژنه‌یه‌کی کراوه له که‌شی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و کوردستان بۆ رێکخستنی لاوان ده‌توانێ ببێته گوشار بۆ پاشه‌که‌شی پتری رژیمی کۆنه‌په‌رستی حاکم له ئێران‌دا. نابێ له بیرمان بچێ که رۆڵ و چالاکی رێکخراوه‌یی ئه‌م نه‌سله ئاکته‌رێکی به‌هێزه له کردنه‌وه‌ی که‌شی سیاسی ئێران، رادیکاڵکردنی ره‌وتی دیمۆکراتیزاسیون و مه‌ده‌نی له کۆمه‌ڵگای ئێران و کوردستاندا.
ـ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی لاوان و لاوان به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جگه له هێڵی گشتی سیاسه‌تی حیزب له سه‌ر لاوان که له خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا، ره‌چاو کردنی پلانی گونجاو له گۆڕخواست و عه‌لاقه‌ی تایبه‌تی لاوان و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ر وڵاتێک پێویسته میکانیزمی سیستمی رێکخراوه‌یی و کار له نێو لاوان له‌م وڵاتانه‌دا بێ.
ـ له چالاکی نێو لاوان و یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناشێ پێوه‌ر بۆ به‌رپرسایه‌تی راده‌ی حیزبی بوون بێ، به‌لکو وا باشتره که شاره‌زایی له سه‌ر پێکهاته، سیستمی چالاکی لاوان، زمان و پرینسیپه کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوریه‌کانی وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار بێ.
ـ ئاوه‌ڵه‌بوون و سه‌ربه‌خۆیی پتری یه‌کیه‌تی لاوان له چالاکی خۆیاند، ده‌توانێ یارمه‌تی به‌م رێکخراوه بدا که نه‌بنه پاشکۆی راسته‌وخۆی ته‌شکیلاته‌کان و له پاش هه‌ر گۆڕانێک له ته‌شکیلاته‌کاندا ئه‌م رێکخراوه‌ش ناچار به ئاڵوگۆرێک نه‌بێ که به زیانی ته‌واو بێ.
9ـ چاوخشاندنه‌وه به به‌رنامه حیزب‌دا
حیزبی سیاسی جددی که خوازیاری کارتێکه‌ری له سه‌ر ره‌وتی سیاسی دنیای هه‌نووکه‌یی بێ، پێویسته به شێوه‌یه‌کی دینامیک پێبه‌پێی ئاڵوگۆره سیاسیه‌کان گۆڕان له به‌رنامه و پرۆگرامی خۆی‌دا پێکبهێنێ. چاکسازی و گۆڕان له به‌رنامه‌ی حیزب له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆرتر حاڵه‌تی جێگۆرکه‌ی ووشه‌و چه‌مکه‌کان بووه هه‌تا تاوتۆێکردنێکی بنه‌ره‌تیانه له گۆر ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیه‌ی هاتۆته ئاراوه.
حیزب له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه ره‌زای په‌هله‌وی دا دروشمی روخانی رژیمی ئه‌و کاته‌ی هه‌ڵگرتبوو. ئێستاش ئه‌وه نیزیک به بیست ساڵه دروشمی روخانی رژیمی کۆماری ئێسلامی ئێرانی له به‌رنامه‌دا هه‌یه. لێره‌دا به‌جێبوون یان نابه‌جێبوونی ئه‌م دروشمه بۆ حیزب مه‌به‌ستی ئه‌م باسه نییه به‌ڵکوو جێگای باس له مه‌به‌ست و چۆنیه‌تی به جێگه‌یاندنی ئه‌م دروشمه‌یه. ئه‌م دروشمه له زه‌مانی پاشایه‌تیدا بۆیه له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هاتبوو که سیستمی پادشاهی لابچێ و جێگای خۆی به سیستمێکی غه‌یره سه‌ڵته‌نه‌تی و کۆماری بدا. شۆرشی جه‌ماوه‌ری له 1979-1980توانی رژیمی شا لابه‌ری و نیزامێکی کۆماری دامه‌زرێنێ. یه‌کێک له که‌مایه‌سیه‌کانی هه‌ره مه‌زنی ئه‌م شۆرشه نه‌بوونی ئاڵترناتیڤی دیار له لایه‌ن ئوپۆزیسیونی رادیکاڵ و سیکولاره‌وه بوو. ئه‌مه‌ش هۆکاری فره‌ی هه‌بوو، یه‌ک له‌وان نه‌بوونی که‌شی سیاسی بۆ ئه‌م هێزانه له دۆزی به‌ر له شۆرش بوو. ئێستا که هه‌لومه‌رج و که‌شی سیاسی ئێران جیاوازیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی شۆرشی 1979 ی ئێران هه‌یه حیزب روونکردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به شێوازی روخانی رژیمی ئێستای ئێران و ئاڵترناتیڤ له جێی ئه‌م رژیمه نییه. ئایا حیزب چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کا که رژیمی ئێستاش له‌م دۆزه نوێیه‌دا هه‌ر به هه‌مان شێوه بروخێ که له 1979دا رژیمی حه‌مه ره‌زا شا روخا؟ چ ئاڵترناتیڤێک جێگای په‌سه‌ند و داکۆکییه بۆ حیزب. ئه‌م روونکردنه‌وه نه له به‌رنامه‌دا هه‌یه و نه له دوکۆمینتی تردا ئه‌م باسه هاتۆته ئاراوه. جێگای ئه‌م رونکردنه‌وه ده‌شێ به‌رنامه یان دوکۆمێنتێکی له ئاستی به‌رنامه‌دا بێ. که ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر دروشمی ستراتیژی، ئه‌م دروشمه‌ش له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا ئابستراکته. ئێمه ده‌بێ خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م دروشمه له به‌رنامه‌دا روونبکه‌ینه‌وه یان هه‌ر نه‌بێ پلاتفورمی به جیای بۆ بنووسین. من له‌و بروایه‌دام که له رابردوودا دروشمی دیمۆکراسی بۆ ئێران وه‌ک دروشمی حیزب به بێ پێناسه‌کردن مابووه. تاریفێکمان له چه‌شنی ئه‌و دیموکراسیه نه‌بوو که داوامان ده‌کرد. پێوه‌ندی ئه‌و دیمۆکراسیه به چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه روون نه‌بوو. ئه‌مرۆکه یه‌کێک له گرفتی دیمۆکراسی که بۆ خۆی له خۆی‌دا پێکی هێناوه ده‌رهاویشتنی مافی که‌مینه وه‌ک گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیکیه‌کانی دوور له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته. به واتایه‌کی تر دیمۆکراسی لیبڕاڵی باوی رۆژئاوا ناتوانی نوسخه‌یه‌کی گونجاو بێ بۆ وڵاتانی فره نه‌ته‌وه و فره ئه‌تنیکی وه‌ک ئێران. ئه‌مه به هه‌ر حاڵ له‌و کاته دا که روخانی رژیمی شا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بوو، کۆمه‌ڵگا هێنده‌ی هه‌نووکه سیاسی نه‌بوو و ئاڵترنیڤ له‌و راده‌یه‌دا شک نه‌ده‌بردرا که ئه‌مرۆکه هه‌یه، به جێی خۆی. که‌چی ئێستاش هه‌ر هه‌مان ئابستراکت له هه‌ڵگرتنی دروشمی فیدرالی وه‌ک ستراتیژی حیزب له به‌رنامه‌دا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌م چه‌مکه تاریفێکی رێژه‌يى هه‌یه و ته‌عبیری جۆراوجۆرهه‌ڵده‌گرێ. هه‌ر لایه‌نه‌ێک ده‌توانێ به خواستی خۆی ته‌عبیری بکا. ئه‌گه‌ر ئیمه هه‌ر له ئێستاوه تاریف و پلاتفورمی خۆمان سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانمان که له به‌رنامه‌دا هاتووه نه‌بێ له دوارۆژدا تووشی گرفت و کیشه له ته‌ک لایه‌نه‌کانی رووبه‌رووماندا ده‌بینه‌وه. ئه‌زموونی کوردستانی باشوور له قۆناغی دانوساندن و دیالۆگی ئه‌م یه‌کدووساڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی به‌رانبه‌ریان بۆ ئێمه وانه‌ی گه‌لێک به نرخن. حه‌ق وایه له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا جێگا بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمه بنه‌ره‌تیانه هه‌ر له ئێستاوه دابندرێ. نمونه‌یه‌کی تر پرسی ژنه. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه له باسی تایبه‌ت به‌م پرسه ئاماژه‌ی پێکرا، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌وه گرینگتره که ته‌نیا له یه‌ک خاڵی به‌رنامه‌دا ئه‌ویش به یه‌ک ووشه ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ. پێویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شه‌فافیه‌وه له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا دیاربێ و گرفتی ژن له روانگه‌ی حیزبه‌وه به‌یان بکرێ. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باسی فیمینیزم و پرسی ژن وه‌ک باسێکی به‌رنامه‌یی هاتۆته ئاراوه و له به‌رنامه‌ی پارته سیاسیه‌کاندا جێی خۆی ده‌کاته‌وه. ئه‌مانه نمونه‌ن بۆ پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی جددی له به‌رنامه‌ی حیزب. له راستای ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌دا ئاماژه به دوو نوخته به گرینگ ده‌زانم: یه‌که‌م، ئه‌وه كه نابێ خۆ به ستروکتۆری روتینی خاڵبه‌ندی باو له به‌رنامه‌دا ببه‌ستینه‌وه. قه‌واره‌ی باوی به‌رنامه‌یی فیدای ئاڵوگۆری پێویست له نێوه‌رۆکدا نه‌که‌ین. به‌رنامه‌ی حیزب ده‌کاری پێکهاتوو له کۆمه‌لێک دوکۆمێنتی به‌رنامه‌یی یان به‌شی زۆری له فورمی تێکست له گۆڕ بنه‌ما فکری و سیاسیه‌کانی حیزب بنوسرێ. دووهه‌م، هێندێک خاڵ له به‌رنامه‌دا هه‌ن که یان تا ئێستا جێبه‌جێ بوون یان گرینگ نین که ئه‌مرۆکه له به‌رنامه‌شدا نه‌بن، ئاماده‌یی لابردنی ئه‌م چه‌شنه خاڵانه‌مان هه‌بێ.
بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌ی حیزب‌دا ده‌کرێ هه‌ر ئێستاوه هه‌یئه‌تێک بۆ ئه‌م ئه‌رکه دیاری بکرێ. ئه‌م هه‌یئه‌ته به کۆکردنه‌وه‌ی راو تێبینی هاوریان و پسپۆران له گۆڕ بنه‌ما فکری و سیاسیه‌کانی حیزب گه‌ڵاله‌یه‌ک بۆ گۆڕان له به‌رنامه‌دا بۆ کونگره‌ی داهاتوو ئاماده بکا. ئه‌م گه‌ڵاله پێشنهادیه پێویسته لانی که‌م 6 مانگ به‌ر له کۆنگره له نێوخۆی ته‌شکیلاته‌کاندا موتالا و باسی ته‌واوی له سه‌رکرابێ و له ئێختیاری به‌شدارانی کونگره دا بێ.
10ـ گۆڕان له په‌یره‌و نورمه نێوخۆیه‌کانی ئاییننامه‌یی
له راستی‌دا حیزب وێنایه‌ک(image) له پرینسیپی پێکه‌وه کار کردن و چوارچێوه‌یه‌کی له زهندا گونجاو له سه‌ر بنه‌مای رێکه‌وتنه که له نێوان تاکه‌کانی به‌شداری ئه‌م رێکخستنه‌دا مانای هه‌یه. ئه‌گینا حیزب وه‌ک قه‌واریه‌کی مه‌وجوود هیچ وجودێکی له ده‌ره‌وه‌ی زهنی ئێمه‌دا نیه. هه‌ربۆیه حیزب له خۆی‌دا ناشێ ئامانج بێ به‌لکو ریزه پرینسیپێکیی رێکه‌وتنه که له لایه‌ن تاکه‌کانی به‌شدار له‌م رێکه‌وتنه‌دا سودی لێوه‌رده‌گیردرێ له چالاکی له پێناو گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌شدا. ئه‌م تێگه‌یشتنه له حیزب زۆر گرینگه چونکه زۆر له‌و که‌سانه‌ی به ته‌قه‌دوسه‌وه ده‌رواننه حیزبایه‌تی له هه‌ر گۆڕانێک به تایبه‌ت گۆڕانی رادیکال له حیزب‌دا ده‌سڵه‌منه‌وه. تێگه‌یشتنی هه‌ڵه ئه‌وه‌یه که گۆڕان له قه‌واره‌ی حیزب‌دا به مانای گۆڕان له ئامانج و خه‌باتی رابردوودا بنرخێنێ. ئه‌م تێگه‌یشتنه لای ئه‌و که‌سانه دروست ده‌بێ که به ئاڵوگۆر له سیستمی کاری حیزبی‌دا پیان وایه ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا کردویانه به فیرۆ چووه و خۆ ره‌نج به خه‌سار ده‌زانن. بۆ نمونه دوو سا‌ڵ به‌ر له ئێستا کاتێک باس له گۆڕان له دروشمی ستراتیژی له حیزب‌دا هاته ئاراوه، به‌شێک له ئه‌ندامانی حیزب به نیگه‌رانیه‌وه ده‌یانروانیه ئه‌م گۆڕانه. ئه‌م نیگه‌رانیه نه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان له دژی سیستمی فیدڕاڵی بن به‌لکو له به‌ر ئه‌وه‌ی که پیان وابوو به لابردنی خودموختاری وه‌ک ستراتیژی حیزب ئه‌وه‌ی له رابردوودا به‌م نێوه‌وه کردویانه بایی بۆ داناندرێ. به هه‌رحاڵ گۆرینی پرینسیپه‌کان له گۆر هه‌ل و مه‌رج نیشانه‌ی زیندوبوون و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م حیزبه‌یه. ئه‌وه خواستی تاکه‌کانه که ئامانج و بنه‌مای هه‌وڵدانی ئه‌م تاکانه‌یه نه‌ک ئه‌و پرینسیپه قه‌واره‌یه‌ی که وێنای حیزب ده‌کا.
بۆ به‌رێوه‌بردنی چالاکی سیاسی دروست و گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئێستا پێویستی به‌وه هه‌یه که ئاوڕ له هه‌موو پرینسیپ و شێوازی کاری رابردووی خۆمان بده‌ینه‌وه و ئه‌و پرسیاره بهێنینه‌گۆڕێ که داخوا ئه‌م پرینسیپانه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌دا ده‌گونجێن یان نا. لۆژیکبوونی هێنانه ئارای پرسیاری له‌م چه‌شنه له‌وه‌دایه که ئه‌م دۆزه نوێیه، هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، ئاڵوگۆرێکی به‌رچاوی نه ته‌نیا له روانگه و بالانسی سیاسی به‌ڵکوو له سترۆکتوری رێکخراوه‌یی، له میتۆدی کار و پرینسپه‌کانی پێوه‌ست به شێوازی کاری سیاسیشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ته ئاراوه. هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌و نورم و شێوازی کاری سیاسیه‌ی که هه‌تا ئێستا په‌یره‌ویان لێکراوه وا باشه به چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌ر تێروانینکی نوێ بدرێنه‌وه. پرینسیپه‌کانی هه‌تا ئێستا په‌یره‌وکراو زاده‌ی بیری مرۆڤه‌کان له گۆر هه‌لومه‌رجی سیاسی کاتی خۆیانن. هه‌ر به‌پێی گۆڕان له‌و هه‌لومه‌رجه ده‌کرێ ئه‌و پرینسیپانه‌ی که له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا ناگونجێن، بگۆردرێن. هیچ یه‌ک له‌م پرینسیپانه نابێ ده‌ستتێوه‌ردان و گۆرینیان تابۆ بێ. جیاوازی به‌رنامه و ئاییننامه‌ی پارتێکی راسیونال و عیلمانی له‌گه‌ڵ تێکست و ئایننامه نه‌گۆره ئاینیه‌کان له‌وه‌دایه که ئه‌میان له رووی بیرۆکه و بۆچوونی خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی خۆیه‌وه نووسراوه که‌چی ئه‌وتریان ناوی که‌لامی ئاسمانی له پشته. کاتێک بیری مرۆڤه‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ و هاوکێشه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له گۆر هه‌لومه‌رج ده‌گۆردرێن ئاساییه که گۆڕان به سه‌ر ئه‌و به‌رنامه و ئییننامانه‌دا بێن که له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵک و هه‌لومه‌رجه نوێنه ناگونجێن. ئه‌مه له کاتێکدایه که له گۆڕ ده‌ستوری ئایینی، خه‌ڵکی سه‌ر هه‌رد بۆیان نیيه گۆڕان له تێکسته ئایینیه‌کاندا پێکبهێنن. یه‌کێک له هۆکاری سه‌ره‌کی نامۆیی پرینسیپه‌کانی ئایینی له ته‌ک سیاسه‌ت له دنیای سه‌رده‌مدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م راستیه که ئه‌م پرینسیپانه که زه‌مانێک ره‌وایه‌تیان به ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی له کۆمه‌ڵی کۆندا ده‌دا، له‌گه‌ڵ دۆزی ئێستا ناگونجێن. به گشتی هه‌روه‌ک ئاوڕدانه‌وه و گۆڕان له به‌رنامه‌دا پێویسته گۆڕانکاری له په‌یره‌وی نێوخۆیی بگره زیده‌تر له‌ویش پێویسته. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گرفته‌کانی حیزب، به تایبه‌ت گرفتی نێوخۆیی رێکخراوه‌یی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناته‌بایی پرینسیپ و نه‌ریته باوه‌کانی رێکخراوه‌یی قۆناخه‌کانی پێشووی خه‌بات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا. ئه‌و بوارانه‌ی که له سیستمی رێکخراوه‌یی و په‌یره‌وی نێوخۆیی حیزب دا پێویسته ئاوڕیان لێبدرێته‌وه و گۆڕانکاریان تێدا به‌دی بێ، ده‌توانن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن:
یه‌که‌م، دیسانترالیزه کردنی ده‌سه‌ڵاتی بریاردان
له راستی‌دا ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا به سه‌ر سیستمی ته‌شکیلاتی رێکخراوه کوردستانییه‌کان بۆ وێنه حدکادا زاڵه ئه‌و نورم و پریسیپانه‌ن که له پارته مارکیسیست ـ لینینسته‌کانه‌وه، له نێوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی رابردووه به میرات وه‌رگیراون. ئه‌م سیستمه ته‌شکیلاتیه هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئایده‌ی سوسیالیستی له نێو پرۆگرامی نوێی حیزب‌دا ره‌چاوکرا. ئه‌م سیستمه له پراکتیکیشدا له‌گه‌ڵ شێوازی خه‌بات نێهینی له شار و چه‌کداری له شاخ له رابردودا تا راده‌یه‌ک هاوئاهه‌نگی هه‌بوو. به‌ڵام له قۆناخی ئێستای خه‌باتدا که به قۆناخی سیاسی، دیمۆکراتیک، مه‌ده‌نی و تا راده‌یه‌ک ئاشکرا ناسراوه ئه‌م سیستمه بۆ حیزبێکی وه‌ک حدکا گونجاو نییه. زۆربه‌ی ئه‌و پارتانه‌ی که خۆیان داهێنه‌ری ئه‌م چه‌شنه سیستمه بوون نه ته‌نیا له ولاتانی سوسیالیستی پێشوو به‌ڵکو له وڵاتی دیکه‌شدا له رێگای دیمۆکراتیزه کردنه‌وه گۆڕانیان له سیسمی رێکخراوه‌یی خۆیاندا پێکهێناوه. که‌چی به‌شێکی فره له رێکخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ته‌سیر وره‌گر له‌م پارتانه‌وه وه‌ک پارته سیاسیه کوردیه‌کان، هێشتا ئه‌و گۆڕانانه‌یان له ئاییننامه نێوخۆیه‌کانی خۆیاندا پێکنه‌هێناوه. یه‌کێک له تێزی به ناوبانگی رێکخراوه‌یی که باس و خواستی زۆری له سه‌ر بووه و هه‌نووکه له ئاییننامه‌کان ده‌سرێته‌وه ده‌سته‌واژی سانترالیزمی دیمۆکراتیکه. ئه‌م ئه‌سڵه له کرده‌وه‌دا بریتی بوو له سه‌نته‌رێکی به هێز و دیمۆکراتیه‌کی لاواز. پتر له سی سا‌ڵ حدکا ئه‌م دروشمه‌ی له پێره‌وی نێوخۆی خۆی‌دا گونجاندبوو. حیزب ئه‌م ئه‌سڵه‌ی له پێوه‌ندیه رێکخراوه‌یه‌کانی خۆی له پراکسیسی چالاکیدا به‌کاری ده‌هێنا. ئه‌گه‌رچی ئه‌م خاڵه به رواڵه‌ت له به‌رنامه‌ی حیزب له گۆنگره‌ی 13 (2004) دا هه‌ڵگیرا به‌ڵام نه به‌نده‌کانی که ته‌فسیری ئه‌م خاڵه ده‌که‌ن لاچوون و نه له پراکتێکدا گۆڕانێک له سیستمی پێوه‌ندی نێوخۆی رێکخراوه‌یی پێوه‌ست به‌م خاڵه واته پێوه‌ندی نێوان رابه‌ری و ئه‌ندامان و ئورگانه‌کانی خواتر هه‌تا ئێستا به‌دی هاتووه. لێره‌دا گرینگ نێوه‌رۆکی تێکسته‌که نییه به‌لکو سیستمی په‌یوه‌ندیه‌که له پراکتیکدا جێگای پرسیاره. ئه‌گه‌ر چاوێک به سه‌ر رۆڵى مه‌زن که رێبه‌رایه‌تی حیزب به تایبه‌ت ده‌فته‌ری سیاسی و سکرتێری گشتی ئه‌م حیزبه ده‌یگێری له لایه‌ک و که‌م ته‌سیری رێکخراوه‌کان له پرۆسه‌ی بریاردان چ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ کونفرانس و کۆنگره‌کان و چ له هه‌ڵوێسته گرینگه‌کانی نێوان گۆنگره‌کاندا، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که تا چ راده‌یه‌ک جه‌وهه‌ری ئه‌م خاڵه هه‌ر له جێی خۆیه‌تی و تا چ راده‌یه‌ک که‌مایه‌سی له دیمۆکراسی نێوخۆیی له ئارادایه. هۆکاری ئه‌م که‌مایه‌سیه له پله‌ی یه‌که‌م دا ناگه‌رێته‌وه بۆ خواست و نیه‌تی نادیمۆکراتی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی ئێستا یان رابردووی حیزب، به‌ڵکوو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سیستمه رێکخراوه‌ییه که له ژێر ناوی سانترالیزمی دێمۆکراتیک دا هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، بۆته نورم و به‌و شێوه په‌یره‌وی لێکراوه که له سه‌ره‌وه باسی لێ‌کرا. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌لیتێکی سه‌نته‌رگه‌را و به‌ده‌نه‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵ. که‌وابوو ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی جددی به‌م سیستمه و دیسانترالیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی بریاردان له حیزب‌دا پێویسته.
دووهه‌م، مافی ئه‌ندام له سیستمی رێکخراوه‌یی حیزب‌دا
باییدانان به مافی تاکی حیزبی، واته ئه‌ندامان به جۆرێک که وه‌لامده‌ری دیمۆکراسی نێوخۆیی و قۆناخی خه‌باتی سیاسی ئێستا بێ، یه‌کێک له‌و گۆڕانکاریه پێویستانه‌یه که له به‌ر ده‌م حیزب‌دا قه‌راری گرتوه. له پراکسیسی په‌یوه‌ندی رێکخراوه‌یی له حیزب‌دا ئه‌ندام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لیتی رێبه‌رایه‌تی، مافیکی زۆر که‌می له نێو سیستمی بریارداندا هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌م مافه له گۆر ئه‌وه‌ی که له په‌یره‌وی نێوخۆشدا هاتووه به‌رێوه ناچێ. ئه‌مه رێکخراوه‌کانی خوارتر له شار، ناوچه‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه. نمونه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌توانێ که‌مبایی دانان بۆ رای ئه‌ندامان له ئاست ئه‌و دووبه‌ره‌کیه نێوخۆیه بێ که سه‌رچاوه‌که‌ی له‌و سیستمه ته‌شکیلاتیه دایه که له سه‌ره‌وه به‌رێوه ده‌چێ. له هه‌موو رێکخراوه‌کاندا به‌شی هه‌ره زۆری به بێلایه‌ن و لایه‌نگرانی هه‌ر دوو لایه‌نیشه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کی فره‌یان له ئاست ئه‌و ناکۆکیه له رێبه‌رایه‌تیدا هه‌یه. کۆمه‌ڵێک له‌م ئه‌ندامانه خوازیاری ئه‌وه‌ن که هه‌ر دوو لایه‌ن پێکه‌وه دابنیشن و رێگا چاره‌یه‌ک بۆ کۆتاییهێنان به‌م دووبه‌ره‌کیه بدۆزنه‌وه. با له‌وه بگه‌رێن که ئه‌م کاره چه‌نده ده‌توانێ رێگا چاره‌ی واقعی بێ یان نا. باسه‌که له سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م رای گشتی تاکانه له حیزب‌دا هێچ بایه‌خ و کارتێکه‌ریه‌کی له‌م پێوه‌ندیه‌دا له سه‌ر رێبه‌ری نییه. به ده‌گمه‌ن ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌ی نێو ته‌شکیلاته‌کان بوبێته باس و دیباتی جددی له نێو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی‌دا. نمونه‌یه‌کی دیکه؛ له زۆربه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌دا که سکرتێر یان ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان له ته‌شکیلاته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پێکیان هێناوه روو به‌رووی کۆمه‌ڵێک ره‌خنه و پێشنیار بوونه‌وه. ئه‌م ره‌خنه‌و پێشنیارانه زۆر جار سه‌باره‌ت به حیزب یان چالاکی رێبه‌رایه‌تی بووه. که‌چی زۆر به که‌می دێتراوه که ئه‌م ره‌خنانه به هێند وه‌رگیرابێ و له لایه‌ن ئه‌م به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێکرابێ. ئه‌م کۆمه‌ڵه ره‌خنه به وتاری کۆتایی هاورێی رێبه‌ر ئاوی ساردی به سه‌ردا رژاوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشکه‌شکه‌رانی ئه‌و ره‌خنه و پێشنیارانه وه‌ڵامه‌کانیان به دڵیش نه‌بوبێ. جاری وایه داوای ده‌یان که‌س که له کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌ریندا پێشکه‌شده‌کرێ به وه‌ڵامێکی بێ موناقه‌شه و کورتی هاورێی ناوبراو پشتگوێ ده‌خرێ. له پارتێکی کراوه‌ی دیمۆکرات و جددی که رێز بۆ تاکه‌کانی خۆی دابنێ کاتێک ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له به‌شدارانی کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئاراسته‌ی رێبه‌رایه‌تی ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ژماره‌یه له که‌مینه‌شدابێ، ده‌ستبه‌جێ کۆمیسیون و کۆڕی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داده‌ندرێ. ئه‌م بابه‌ته له درێژه‌ی خۆی‌دا ده‌چێته رۆژه‌ڤی ئورگانه‌کانی په‌یوه‌ندیدار بۆ باسێکی گشتی و دواتر وه‌ڵامی پێویست به‌م گروپه ده‌درێته‌وه. که باس له حیزبی سه‌رده‌م و مودێرن یان گۆڕان له په‌یره‌وی حیزب‌دا ده‌کرێ مه‌به‌ست ماڵئاوایی کردن له‌م شێوازه له په‌یوه‌ندی نێوخۆی ته‌شکیلاتیه که به کرده‌ووه بایی بۆ ئه‌ندامانی دانانێ. به واتایه‌کی تر ئاڵوگۆڕ له سیستمی که‌لاسیکی کاری حیزبایه‌تی. له‌م پێوه‌ندیه‌دا حیزب پێویسته له ئاوڕدانه‌وه‌ی خۆی له په‌یره‌وی نێوخۆدا ئه‌و نورم و دیاردانه که نا دیمۆکراتی و ره‌وایه‌ت له مافی ئه‌ندام ناکه‌ن به‌ر سرنجی تایبه‌تی بدات.
سێهه‌م، سیستمی لێپرسینه‌وه
له حیزب‌دا میکانیزمی لێپرسینه‌وه نادیاره. راسته له په‌یره‌وی نێوخۆیی‌دا نووسراوه که هه‌ر ئورگانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئورگانه‌ی هه‌ڵیبژاردوه به‌رپرسیاره. بۆ نمونه کونگره یه‌کێک له کاره‌کانی تاوتوێکردنی کاری ئه‌و ئورگانانه‌یه که کونگره‌ی پێشتر هه‌ڵیبژاردوون. به‌ڵام ئه‌م خاڵه هه‌رگیز به‌و جۆره له په‌یره‌ودا هاتوه به کرده‌وه ره‌چاو نه‌کراوه. له راستی‌دا له کونگره‌کاندا باسی جددی له رابردوو ناکرێ، جگه له‌وه‌ی که له راپۆرتی کۆنگره‌دا دێ. ئه‌وه‌ی له راپۆرتی کۆنگره‌شدا نووسراوه رێبه‌رایه‌تی بۆ خۆی نووسیویه به‌بێ ئه‌وه‌ی له پیشدا له نێوخۆی ته‌شکیلاتدا باسی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر کرابێ. له پراکتیکدا نه‌ریتی ته‌شکیلاتی جێگای فره به تاوتوێی بریاره‌کانی رابردوو نادا. به‌شی هه‌ره زۆری کاری کونفرانس و کونگره‌کان به شێوه‌یه‌کی روتین ته‌رخان ده‌کرێ بۆ لێکدانه‌وه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر بارودوخی مه‌وجوود. نمونه‌یه‌کی نیزیکتر؛ له هێچ کام له کونفرانسه‌کانی ناوچه و وڵاتانی ده‌ره‌وه دروستی یا نادروستبوونی بریاره گرینگه‌کانی نێوان کونگره‌ی 12 و 13بۆ نمونه به‌شداری یان ته‌حریمی حیزب له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران‌دا نه‌هاتۆته به‌ر پرسیار. ئه‌گه‌ر ئه‌م رێکخراوانه ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌کانی حیزب له سه‌ر ئه‌م بریاره گرینگانه هه‌بێ دیار نییه که چۆن، به چ شێوه‌یه‌ک، له کوێ و که‌ی ئه‌م ره‌خنه‌یه باس بکرێ یان بتوانێ کارتێکه‌ری له سه‌ر راپۆرتی کونفرانس و کونگره‌کان دابنێ؟ ئه‌م لێنه‌پرسینه‌وه بۆته نورم له حیزبه کلاسیکه‌کاندا.[6] ئه‌م نورمه له چه‌ند لاوه زیانی فره زه‌قی بۆ ئه‌و حیزبانه هه‌يه كه خۆ به حیزبی سه‌رده‌م و دیمۆکرات داده‌نێن. له لایه‌ک بریاردان له حاڵه‌تێکی ئه‌وتۆدا جه‌معی نابێ و له گۆر پرینسیپه دیمۆکراتیه‌کانی نێوخۆیی به‌رێوه ناچێ. ئه‌مه‌ش به مانای که‌م باییدانان به راو تێبینی ئه‌ندامانی حیزب و به کرده‌وه که‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به تێکه‌ڵبوونی ئه‌م ئه‌ندامانه له پرۆسه‌ی بریارداندايه. ئه‌لیتی رابه‌ری ئاسته‌مه له گۆر کلتوری باوی حیزبی بۆ خۆی بریاره‌کانی رابردووی خۆی بخاته به‌ر ره‌خنه. له لایه‌کی ديكه‌وه ئه‌ندامانی حیزب له ره‌ده‌کانی خواره‌وه‌دا لیهاتوویی و داهێنانی به‌شداری له پرۆسه‌ی بریاردان و خۆ ئاماده‌کردنیان بۆ به‌شداری له ئورگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا تێدا شکۆڤا نابێ. ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام به ده‌وریخۆیدا ده‌سوڕێ، ئه‌لیتێ رێبه‌رایه‌تی هه‌ر بریارده‌ر و زۆرینه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ر به‌جێگه‌یه‌نه‌ر. ئه‌مه له خۆی‌دا ده‌توانێ یه‌کێک له هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهاتنه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی بێ له ده‌وری ئه‌لیتێکی تایبه‌ت. لایه‌نێکیتری نیگاتیڤی لێنه‌پرسینه‌وه له خۆی‌دا به مانای بێبه‌ری بوون له ئه‌زموونی رابردوو واته که‌ڵک وه‌رنه‌گرتن له لایه‌نه به هێز و لاوازه‌کانی رابردوو له چالاکی داهاتوودایه. ئه‌گه‌ر بریاره‌کانی رابردوو به لایه‌نه پوزیتیڤ و نیگاتیڤه‌کانیه‌وه ئاوڕیان لێنه‌درێته‌وه چۆن ده‌کارین وانه‌یان بۆ داهاتوو لێوه‌رگرین؟ هه‌ر بۆیه پێویسته له په‌یره‌و یان ئایینامه‌ی تایبه‌ت دا میکانیزمێکی دیار و ئورگانی تایبه‌ت بۆ ئه‌م لێپرسینه‌وه دابندرێ. له راستی‌دا ئه‌ندامان ده‌بێ به شێوازیکی شه‌فاف و له پراکسیسی چالاکیه‌کانی حیزب‌دا ئه‌و مه‌جال و مافه‌یان هه‌بێ که له چالاکی رێبه‌رایه‌تی و دروست بوون و نه‌بوونی ئه‌و بریارانه‌ی له نێوان دوو کونگره دا به‌رێوه‌چوون بپرسنه‌وه. هه‌بوونی میکانیزمێکی ئه‌وتۆ به مه‌رجێک له پراکتیکدا په‌یره‌وی لێبکرێ، ده‌توانێ هۆکارێک بێ بۆ به هێز کردنی پرینسیپه‌کانی دیمۆکراسی له حیزب‌دا.
چواره‌م، شێوازی به‌رێوه‌بردنی کونفرانس و کۆنگره‌کان
له خاڵه‌کانی سه‌روه‌دا ئاماژه به هێندێک که‌مایه‌سی له شێوازی کار کونگره و کونفرانسه‌کاندا کرا. لێره‌دا بۆ روونکردنه‌وه‌ی زێده‌تر ئاوڕ له لایه‌نه‌کانی تری شێوه‌ی کاری ئه‌م ئورگانانه ده‌درێته‌وه. با له پێشدا شێوه‌ی به‌رێوه چوونی کونفرانسه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک نمونه بهێنمه‌وه. یه‌که‌م که‌مایه‌سی له سیستمی کۆنفرانسه‌کاندا له‌وێوه ده‌ستپێده‌کا که ئه‌ندامانی حیزب به‌ره‌و سالۆنی کونفرانسه‌کان ده‌رۆن به بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له سه‌ر خاڵه‌کانی رۆژه‌ڤی کونفرانس هه‌بێ یان ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بن هه‌روه‌ک خاڵ ئه‌گینا هێچ باسیان له پیشدا سه‌ر نه‌کردون. به واتایه‌کی تر رۆژه‌ڤی کونفرانسه‌کان یان هه‌ر له پێشدا راناگه‌یندرێ یان ئه‌گه‌ر له‌بانگهێشتنه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ ته‌نیا وه‌ک خاڵ ئاراسته ده‌کرێن نه‌ک ده‌رئه‌نجامی باسێکی تێر‌و ته‌سه‌ل نێوخۆیی. پرسیار ئه‌مه‌یه کونفرانسێک به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامان که هه‌ر چه‌ند سا‌ڵ جارێک ده‌گیرێ چۆن ده‌توانێ له عۆده‌ی باس له سه‌ر چاره‌نوسی حیزبه‌که‌ی و ئه‌و هه‌موو بابه‌ته گرینگانه به‌ربێ که له رۆژه‌ڤدا جێیان گرتوه؟ له راستی‌دا یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی کونفرانس و کونگره‌کان هێدایه‌تکردنی باسه‌کان له نێوخۆیی ته‌شیکیلات به‌ر له پێکهاتنیانه. که‌چی ئه‌م باسه به‌مشێوه‌یه به‌رێوه ناچێ. ئه‌و شێوه نادروسته له کۆنه‌وه چۆن هاتووه ئێستاش هه‌روا ده‌چێته پێش. دووهه‌م که‌مایه‌سی ئه‌وه‌یه که چونکه ئه‌م باسانه له پێشدا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌وه نه‌هاتۆته نێو ته‌شکیلاته‌کان به‌شداران به کۆلێک گه‌له‌یی و وورده بابه‌تی لاوه‌کیه‌وه خۆ به ساڵۆنی کونفرانسه‌كاندا ده‌که‌ن. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ره‌وتی باسه‌کان و کاتی کونفرانسه‌کان زۆر جار بێ‌ئاکام به بابه‌تی لاوه‌کییه‌وه گیرۆده بێ. ئه‌رکی سه‌ره‌کی کونفرانس باس له سه‌ر سیاسه‌تی رابردووی حیزب له نێوان دوو کونگره و رێبازی کونگره‌ی داهاتووه‌یه نه‌ک مه‌شغوڵبوون به‌م چه‌شنه وورده باسانه‌وه. ئه‌رکێکی دیکه‌ی کونفرانسه‌کان هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆمیته‌ی نوێ و نوێنه‌ر بۆ کۆنگره‌یه. له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌بوایه هه‌روه‌ک بۆ باسه سیاسیه‌کانیش باوه له پێشدا کار بۆ ئاماده‌کردنی کانیداتۆریه‌کان به پێی ئه‌رکی کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت به‌رێوه بچویایه. که‌چی به داخه‌وه هه‌موو کێشه‌ی کاندیدکردن و له پاشانیش هه‌ڵبژاردن ده‌که‌وێته نێو موناقه‌شه‌یه‌کی پڕ له سه‌ر ئێشه له کونفرانسه‌کان و کاتێکی زۆر به خۆوه ده‌گرێ. ئه‌م شێوازه له کاری رێکخراوه‌یه که ده‌بێ راسیونالیزه بکرێ. لایه‌نی لاوازی ئه‌م شێوازه نه ته‌نیا به خۆوه گرتنی کاتی زۆر به‌لکو له به‌ده‌ستنه‌هاتنی ده‌رئه‌نجامی دڵخوازه. که‌مایه‌سی چواره‌م ئه‌وه‌یه که بایه‌خی پێویست به بریارنامه و رای کونفرانس سه‌باره‌ت به کاری کونگره نادرێ. بریارنامه‌ی کونفرانس یان هه‌ر ناگاته‌وه نێو کونگره یان ئه‌گه‌ر له گونگره‌شدا بخوێندرێنه‌وه بایه‌خی له قه‌ده‌ر رای ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره حیزبیه‌ی که له هێندێک وڵات دوو به‌رابه‌ری ئه‌ندامانی کونگره ده‌بن و هه‌ڵگری رای سه‌دان ئه‌ندامی خاوه‌ن ئه‌زموونی دورودرێژی خه‌باتن، پێنادرێ. هه‌میشه گله و گازنده‌ی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ش که وه‌ک نوێنه‌ر ده‌چنه‌وه بۆ کونگره رای گشتی کونفرانسه‌کان له کونگره‌دا به‌یان ناکه‌ن. به‌ڵکوو ئه‌م نوێنه‌رانه وه‌ک تاک و به بۆچوونی خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن. ئه‌م سناریویه نمونه‌یه‌که له سیستمی کاری کونفرانس و کونگره‌کان. له راستی‌دا ئه‌مانه دیمه‌نی سیستمی ته‌شکیلاتی حیزب له مه‌یدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوخۆیی و یه‌کێک له لایه‌نه نیگاتیڤه‌کانی ئه‌م سیستمه وێنا ده‌که‌ن. ره‌نگبێ لێره و له‌وێ به تایبه‌ت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی ده‌وروبه‌ری رێبه‌رایه‌تی شێوازی کار برێک جیاوازی هه‌بێ و ئاگادری نیزیکتریان سه‌باره‌ت به باسه‌کانی رێبه‌رایه‌تی و کونگره هه‌بێ. به‌ڵام له سه‌ریه‌ک ئه‌مه دیمه‌نێکی زاڵه به سه‌ر سیستمی ته‌شکیلاتی له حیزب‌دا. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی قه‌یرانی نێوخۆیی حیزب ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م سیستمه. هه‌ربۆیه ئه‌م سیستمه پێویسته گۆڕانی به سه‌ردابێ.
دیمۆکراسی نێوخۆیی که ته‌نانه‌ت به پێی په‌یره‌و ئاییننامه‌ی مه‌وجودیش له پراکتیک دا به‌رێوه ناچێ پێویسته به ووردی ره‌چاو بکرێ، به تایبه‌ت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانس و کۆنگره‌کان. پێویسته بابه‌تی باسی کونفرانس و کۆنگره‌کان له نێوان ساڵێک هه‌تا 6 مانگ به‌ر له‌م کۆبوونه‌وانه له نێوخۆی ته‌شکیلاتدا تاوتوبکرێ و دێکۆمینته‌کان که له فورمی راپورت، پێشنیار یان بریارنامه‌دا ده‌چنه کۆنگره له رای گشتی به‌ده‌نه‌ی حیزبه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێ. به واتایه‌کی تر ساخبوونه‌وه‌ی رای گشتی حیزبیان له سه‌ر بێ و ئیتر له کونفرانس و کونگره‌دا پێویست به باسێکی زۆر ده‌رباره‌یان نه‌کات.
به کورتی حیزب پێویسته به سیستمی رێکخراوه‌یی خۆی‌دا بچێته‌وه. بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه ده‌کارێ هه‌یئه‌تێکی تایبه‌ت هه‌ر له‌ئێستاوه دیاری بکا. کاری ئه‌م هه‌یئه‌ته ئاماده کردنی گه‌ڵاله‌یه‌ک بێ بۆ ئاڵوگۆری پێویست له‌م سیستمه ته‌شکیلاتیه‌دا. ئه‌م گه‌ڵاله‌یه پێویسته به‌ر له پێشکه‌شکردنی به کونگره‌ی داهاتوو باسی پێویستی له نێوخۆی رێکخراوه‌کانی حیزب‌دا له سه‌ر کرابێ. جگه له‌م کاره کومیته‌ی ناوه‌ندی ده‌توانێ میکانیزمێک بدۆزێته‌وه بۆ ره‌چاو کردنی په‌یره‌وی مه‌وجود و شێوازێکی دروستتر له ره‌وتی پێکهاتنی کونفرانسه‌کان و کونگره‌ی داهاتوودا.
پوخته‌یه‌ک له‌م نووسراوه‌یه
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه که له‌م نامه سه‌ر ئاوه‌ڵه‌یه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ک له ده‌سپێکیدا ئاماژه‌م پێ‌کرد، روونکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌یه له‌و لاوازی و گرفتانه که هه‌نووکه حیزب له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی چالاکی خۆییدا له‌گه‌ڵیان رووبه‌رووه. ئاماژه پێکردنێکی کورت به گۆرنکاریه‌کان له بواری جیهانی، ناوچه‌که‌و دۆزی ئێستای کورد له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌دا ته‌ئکیده له سه‌ر گرینگی خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له ئاست کارتێکه‌ری ئه‌م گۆڕانکاریانه له سه‌ر دیارده‌و چه‌مکه سیاسیه‌کان. له زۆر جێگای ئه‌م نووسراوه‌دا به ته‌ئکیده‌وه ئه‌وه دوپات ده‌کرێته‌وه که گرفتی حیزب ته‌نیا له قه‌یرانی نێوخۆیی‌دا وێنا ناکرێ به‌ڵکو خۆی له کۆمه‌ڵێک گرفتدا ده‌بینێته‌وه که ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیه‌ش یه‌کێک له‌م گرفتانه‌یه. ئه‌م گرفتانه پێوه‌ندیه‌کی دیالیکتیکیان پێکه‌وه هه‌یه و هۆکاری سه‌ره‌کی گشتیان پێوه‌سته به ناته‌بایی نێوان روانگه‌ی رابردوو له ئاست پرسی فکری، سیاسی، سترۆکتۆری رێکخراوه‌یی و حیزبایه‌تی کردن له‌و دۆزه نوێ سیاسیه‌ی که هه‌نووکه جیهان و ناوچه‌که به گشتی و کورد به تایبه‌تی به خۆوه ده‌بینێ. باسی راشکاوانه له‌و گرفتانه له به‌شی دووهه‌می ئه‌م نووسراوه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه که سرنجی جددی حیزب به‌ره‌و هه‌بوونی ئه‌م گرفتانه راکێشرێ. تا به‌لکو حیزب له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ریان بهاوێژێ. له به‌شی سێهه‌مدا ریفورم له حیزب‌دا به پێویست داده‌ندرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی گرفته‌کانی حیزب. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ریفورمه له حیزب‌دا ده‌توانێ ئێمکانێکی وا بۆ حیزب بخوڵقێنێ که بتوانێ به سیستمی ته‌شکیلاتی مودێرن، به تێروانینی سه‌رده‌میانه حیزبایه‌تیکردن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ له ئاست چه‌مک و رووداوه سیاسیه‌کان، رۆڵی شایانی خۆی وه‌ک پارسه‌نگێکی به‌هێز له هاوکێشه سیاسیه‌کانی هه‌نووکه له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی کورد و له ره‌وتی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران‌دا بگێرێ. له‌م رێفورمه‌دا پێشنیازی تایبه‌ت بۆ پراکتیزه کردنی ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری هه‌ر یه‌ک له گرفته‌کان کراوه.
به کورتی نێوه‌رۆکی ئه‌م نووسراوه ده‌توانێ بنه‌مایه‌ک بێ بۆ کردنه‌وه‌ی باسێکی گشتی نێوخۆیی سه‌باره‌ت به بارودوخی هه‌نوکه‌ی حیزب. هه‌روه‌ها ئه‌و رێگا چاره و پێشنیارانه‌ی له‌م نووسراوه‌دا سه‌باره‌ت به گرفته‌کانی حیزب ئاماژه‌یان پێکراوه ده‌توانن گه‌لاڵه‌ی ئه‌و ریفورمه بن که به بروای من پێویسته حیزب به جددی بگرێ.
دوا ووته
هاوریانی هێژا، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ریشه‌ی جه‌ماوه‌ری و مێژوویی هه‌یه و توانای درێژه‌ی خه‌باتی له داهاتووشدا ناشێ جێگای گومان بێ. پرسی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه، به ئه‌زموونی60 سا‌ڵ چالاکی سیاسی و وه‌ک زلهێزی رێکخراوی سیاسی کوردستانی ئێران، خوازیاری ئه‌وه‌یه که رۆڵێکی ئاکتیڤ و شایانی ئاستی چاوه‌روانیه‌کانی خه‌ڵک و هۆگرانی خۆی له ئێستا و داهاتووی جوڵآنه‌وه‌ی کورددا بگێرێ، ده‌بێ گۆڕانی جددی له خۆی‌دا، له گشت ئه‌و بوارانه‌دا که دۆزی ئێستا ده‌یخوازێ به‌دی بهێنێ. حیزبێکی سیاسی مودێرن، جددی و به‌رپرسیار له ئاست جوڵانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خه‌باتی بۆ ده‌کا، هه‌رگیز نابێ له داننان به هه‌بوونی گرفته‌کانی و هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاره‌سه‌ریان باکی هه‌بێ. حیزبێکی ئه‌وتۆ ده‌بێ به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی دینامیک ئاماده‌ی پێداچوونه‌وه و گۆڕانکاری پێویست له‌خۆیدا بێ. گۆڕانکاری له حیزب‌دا به‌و هۆیانه‌ی له‌م نوسینه‌دا ئاماژه‌یان پێکرا، گه‌ره‌که وه‌ک ئه‌رکێکی گرینگ له رۆژه‌ڤی ئێستای حیزب‌دا بگونجێ. مه‌به‌ست له گۆڕانکاری پێداچوونه‌وه‌یه‌کی نوێ و خۆیی به چه‌مکه فکری و سیاسییه‌کان، به عه‌قلانیکردنی چالاکی سیاسی، مودێرنیزه و دیمۆکراتیزه کردنی ستروکتۆری رێکخراوه‌ییه. نیگه‌رانی من وه‌ک هاوریه‌کی ئه‌م حیزبه له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر حیزب هه‌روا ئینکاری گرفته‌کانی خۆی بکا و خۆ له ئاڵوگۆری پێویست لابدا حیزب نه‌توانێ وه‌ک ئاکته‌رێکی چالاک رۆڵی خۆی له نێو گۆره‌پانی هاوکێشه سیاسیه‌کان له قۆناخی ئێستا و داهاتوی جوڵانه‌وه‌ی کورددا بگێرێ. چالاکیه‌کانی رابردووی حیزب خۆبه‌خۆ نابنه مایه‌ی دارژتنی مێژووی داهاتوو. مێژووی داهاتوو له دۆزی داهاتوو به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه تۆمار ده‌کرێ. ئێمه ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی دروستمان له دۆزی داهاتوو نه‌بێ و به حزوری خۆمان کارتێکه‌ری له سه‌ر دانه‌نێین شانازیه‌کانی رابردوو ناتوانن به هانامانه‌وه بێن و له پێکهێنانی ئه‌و مێژوه‌دا رۆڵی کارێگه‌رمان بۆ تۆمار بکه‌ن. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به‌شێکی زۆر له بڕست و توانامه‌ندی حیزب گێرۆده‌ی قه‌یرانی نێوخۆییه. ئه‌م قه‌یرانه هه‌تا ئێستا زیانێکی فره و به‌رفراوانی به رۆڵ و ستاتۆی ئه‌م حیزبه هه‌م له نێوه‌وه‌و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی حیزب گه‌یاندوه. من له‌و بروایه‌دام هێچ یه‌ک له‌م لایه‌نانه له ئیددعاکانیان سه‌باره‌ت به تاوانبارکردنی لایه‌نی به‌رانبه‌ریان ره‌وا نین. به‌و مانایه که جه‌ناحێکیان دژ به به‌رژه‌وه‌ندی حیزب بێ وجه‌ناحه‌که‌ی دیکه دڵسۆز به حیزب، واته حیزبیه‌کی تۆختر له‌ویتر. چوونکه هه‌م ووشه‌ی حیزب و هه‌م ووشه‌ی دڵسۆزی دوو ووشه‌ی رێژه‌یین و هه‌ر که‌س ده‌توانێ به پێوه‌ری خۆی تاوتوێیان بکا. ئه‌وه بیر و کرده‌وه‌ی سیاسی تاکه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دایه که له لایه‌ن خه‌لکه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن، نه‌ک ئیددعا و هه‌ڵاو بگره‌ی هه‌ستیارانه‌ی کێشه‌ی جه‌ناحی. هه‌ر دوو لایه‌ن باش ده‌زانن که خه‌ڵک تا چ راده‌یه‌ک له‌م دووبه‌ره‌کیه بێزارن. زیانی ئه‌م دووبه‌ره‌کییه راسته‌وخۆ داوێنی هه‌ردووک لایه‌ن و گشت حیزبی گرتۆته‌وه. لێره‌دا من نامه‌وێ له هاوریانی هه‌ر دوو لایه‌ن داوا بکه‌م که بۆ رزگاری حیزب له‌م قه‌یرانه ده‌ست له ملی یه‌کتر بکه‌ن. چونکه من نه خۆم له ئاستی ئه‌م چه‌شنه ئامۆژگاریه‌دا ده‌بینم و نه بروام به میکانیزمی وا له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانێکی ئه‌وتۆدا هه‌یه. من باوه‌رم به خوڵقانی زه‌مینه‌ی عه‌ینی و چاره‌سه‌ری هۆکاره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه له رێگای به‌ره‌وپێشبردنی گۆڕانکاری له حیزبدایه. ئه‌م قه‌یرانه نێوخۆیه زاده‌ی گێرۆده‌یی حیزب له ئاست ئه‌و دۆزه نوێیه‌یه که حیزب له‌گه‌ڵی رووبه‌روه. ئێمه ده‌بێ خۆ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێنین. گرینگ ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو لایه‌ن به‌و تێگه‌یشتنه بگه‌ن که حیزب له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گرفت له بواری جۆربه‌جۆردا رووبه‌روه که بۆ چاره‌سه‌ریان پێویستی به ریفۆرم له خۆي‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌م ریفورمه پێویسته با هه‌ردووک پێکه‌وه پرۆسه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ریفورمه ده‌ستپێبکه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌م نووسراوه‌دا هاتووه ده‌توانێ بنه‌مایه‌ک بێ بۆ باس له سه‌ر ئه‌م ریفورمه و پرۆژه‌ی هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان به به‌شداری هه‌ر دوو جه‌ناح و هه‌موو ئه‌ندام و پیکهاته‌کانی سه‌ر به حیزب. ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانێ هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستپێبکرێ و له کۆنگره‌ی داهاتوودا مسوه‌گه‌ر بێ.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ، به که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و لێکدانه‌وه‌ی له‌م نووسراوه‌دا هاتووه، راشکاوانه‌تر بلێم که حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له به‌ر ده‌م ئه‌زموونێکی مێژوویدا قه‌راریگرتووه. ئه‌م حیزبه یان رێگای گۆڕانکاری ده‌گرێته به‌ر و خۆ له گرفته‌کانی رزگار ده‌کا، یان هه‌روا ئێنکاری که‌موکۆریه‌کان ده‌کا و درێژه به پاسیڤبوونی سیاسی و قه‌یرانی ته‌شکیلاتیی خۆی ده‌دا. هه‌ڵگرتنی هه‌ریه‌ک له‌م دوو رێگایانه چاره‌سازن بۆ راده‌ی رۆڵی حیزب له گۆره‌پانی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئێران، له ئێستا و له داهاتوودا . هێوای من ئه‌وه‌یه که حیزب به تێگه‌یشتنی وورد و دروست سه‌باره‌ت به دۆزی ئێستای خه‌بات و رۆڵ و به‌رپرسایه‌تی خۆی له ئاست جوڵانه‌وه‌ی کورددا، رێگای یه‌که‌م بگرێته‌به‌ر. من له‌و بروایه‌دام که ئه‌گه‌رتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به رێگای یه‌که‌م، واته ریفورم له حیزب‌دا، له کات و پرۆسه‌یه‌کی دیاریکراو، له بیری لایه‌نگرانی هه‌ر دوو جه‌ناح و گشت هاوریانی حیزب‌دا جێبکه‌وێ، حیزب زه‌مینه و پتانسیه‌لی به جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه‌ی هه‌یه و له‌م رێگایه‌وه ده‌توانێ به سه‌ر قه‌یران و گرفته‌کانی ئێستای دا سه‌رکه‌وێ.
به هیوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه.
په‌راوێزه‌کان:
1 ـ من له‌و بروایه‌دام و هه‌ر به‌و نیه‌ته‌شه‌وه ئه‌م باسه ده‌که‌مه‌وه که باسی راشکاوانه‌و دوور له هستیارانه له گرفته‌کان، یارمه‌تی به حیزب ده‌دا که بیر له پێداچوونه‌وه به خۆێیدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆ ئه‌م گرفتانه بکات. حیزب به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفتانه ده‌کارێ وه‌ک رێکخراوێکی سیاسی سه‌رده‌م چالاکانه‌تر له رابردو رۆڵی خۆی له بواره جۆربه‌جۆره‌کانی سیاسی‌دا بگێرێ. نابێ وا بیر بکه‌ینه‌وه که کردنه‌وه‌ی باسێکی ئه‌وتۆ ده‌بێته ده‌ستمایه بۆ نه‌یارانی کورد و دوژمنانی حدکا که به سودی خۆیان که‌لکی لێوه‌رگرن. به پێچه‌وانه، خۆپاراستن و هه‌روا مانه‌وه‌ی حیزب به کۆمه‌لێک گرفت و پاسیڤبوونی له مه‌یدانی سیاسیدایه که دوژمنانی حیزب پێی که‌یفخۆش و سودمه‌ند ده‌بن.
2 ـ که‌ماسیه‌کانی حیزب له‌و بوارانه‌دا که له‌م نووسراوه‌دا ئاماژه‌یان پێده‌کرێ لای زۆربه‌ی هاوریانی حیزب شاراوه نین. جگه له‌مه بۆچوونی من سه‌باره‌ت به‌م که‌ماسیانه پشتئه‌ستووره به راو بۆچوونی زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واوی ئه‌و ژماره له که‌سانی دۆست و بێلایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له تاراوگه و له نێوخۆی کوردستان که من بۆ خۆم راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌م پێوه‌ندیه‌دا را پرسیم له ته‌کدا کردوون.
3 ـ ئه‌و وتار‌و نوسینانه‌ی جار به جار له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی دیار له هاوریانی حیزبه‌وه دێنه ئاراوه دوو که‌مایه‌سی به‌رچاو له زۆربه‌یاندا هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له‌م نوسینانه ده‌ربڕی فکرێکی ساخکراوه‌ی نوسه‌رانیان پێوه دیارنییه و له باری فکریه‌وه لاوازن. دووهه‌م ئه‌م نوسیانانه روانگه‌ی فیکری حیزب به‌یان ناکه‌ن چونکه به روانگه و ئیبتکاری شه‌خسیه‌وه ده‌نووسرێن نه‌ک وێنایه‌ک بن له بنه‌مای فیکریی حیزب له ئاست چه‌مکه سیاسیه‌کان. هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که حیزب باسی جددی فکری به شێوه‌یه‌کی سیستماتێک وه‌ک به‌شێک له ئه‌رکی خۆی هه‌تا ئێستا نه‌هێناوه‌ته ئاراوه.
4ـ به‌داخه‌وه زۆر له لایه‌نگرانی هه‌ر دوو لا ئیددعای ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی دیار له لایه‌نی به‌رانبه‌ریان له به‌رپرسایه‌تی حیزبی لابچن ئاو به سه‌ر ئاوری شه‌ری نێوخۆیی‌دا ده‌رژێ و حیزب گرفتی نامێنێ.
5ـ ئه‌م خاڵه نابێ به هه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاڵی سه‌ره‌وه واته باسی تیۆری تێکه‌ڵ بکرێ. ئه‌م خاڵه هه‌روه‌ک له هزری باسه‌که‌دا ده‌ده‌که‌وێ، بواری لیکدانه‌وه‌ی رووداوه سیاسیه‌کان له پراکسیسی سیاسی رۆژانه‌دا له خۆ ده‌گرێ.
6ـ مه‌به‌ستم له‌م چه‌شنه حیزبانه ئه‌وه‌یه که ئه‌م نورمه تایبه‌ت به حدکا نییه ره‌نگبێ حدکا له زۆر پرینسیپی دیمۆکراسی نێوخۆیی‌دا له چاو حیزبه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کورد سه‌رو گه‌ردنێکیش له بانتر بێ. به‌ڵام لێره‌دا باسه‌که‌ی من ته‌نیا له سه‌ر حدکایه.
ئه‌حمه‌د عه‌زیزی رێبه‌ندانی 1384/ ژانویه‌ی 2006 سوئد
:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی
____________________________________