بێستوون

:لاپه‌ڕه‌ی خۆت درووستبكه

بێستوون                    BESTON


:بڵاگه‌ كوردیه‌کان::پێوه‌ندی: :ئارشیڤ:

- Wednesday, March 22, 2006
:::
نه‌ورووز

ئاته‌شه‌ نه‌ورووز عه‌سر کورده‌یـــــــــــــــــــــــــــــــله
ئاته‌شه‌ نه‌ورووز‌ ره‌ساله‌ت کــــــــــــــــــــــــــــورده‌یله‌
تـــــــوو عــــــــه‌ید تــــــــــه‌مام مـــــــــــــــــــــــــــــاده‌یلی
تـــــــــــــوو جــــــه‌شن تــــــه‌مام لهجه‌یـــــــــــــــــــــــــلی
توو ئه‌ڕای ئیمه‌ جایگایی دیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــری
توو ئه‌ڕای ئیمه‌ مه‌نایی دیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــری
ئیمه‌ که‌یمن جه‌شن هه‌ر ساڵ له‌ نـــــــــــــــــــه‌ورووز
ئیمه‌ که‌یمه‌ن که‌یف هه‌ر ساڵ له‌ نـــــــــــــــــه‌ورووز
نه‌ورووز توو عه‌ید مللی کورده‌یـــــــــــــــــــــــــــــــــلی
نه‌ورووز توو شناسنامه‌ی کورده‌یـــــــــــــــــــــــــــــــــلی
وه‌ته‌ن شیرین و فه‌رهاد وه‌ ئنتــــــــــــــــــــــــــــــــــزارن
حه ماسه‌ی دی وه‌ قه‌رن تازه‌ وه‌ ئنتــــــــــــــــــــــزارن
ئاته‌شه‌ توو ئاسمان کردستان رخشـــــــــــــــــــــــــــــان
ئاته‌شه‌ توو ته‌مام کویه‌کان نه‌خســــــــــــــــــــــــــــــان
سیمای توو که‌یت مه‌مله‌که‌تمان چراغـــــــــــــــــــــــان
سیمای توو که‌یت کردستانمان چرا‌غـــــــــــــــــــــــان
ئیمه‌ هه‌ر ساڵ وه‌هاتنت چیمنه ده‌رو ده‌شــــــــت
ئیمه‌ ته‌مام ڕه‌نگه‌یل بیمنه‌ ڕه‌نگی وه‌ ده‌ر و ده‌شت
له‌ میر ئه‌حمه‌د بووته یه واران ره‌حمـــــــــــــــــــه‌ت
گه‌وره‌ و بی چووک ژن و پیاو ته‌مام مه‌ســــــــــــــــــت
ته‌مام ده‌س گرن پا وه زه‌مین کوتانـــــــــــــــــــــدن
بووته‌ یه‌ زه‌مین له‌رزه‌ وه‌ قه لبه‌ دو‌شمـــــــــــــــــــن
نه‌ورووز، نه‌ورووزم خۆش هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــاتی
توو یادگار، پاڵه‌وان کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوردیی

ئاواره

:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
ئه‌نفلوانزای باڵنده‌ گه‌یشته ناوه‌ندی ستوکهۆڵم


دوو رۆژ پێش له ناوه‌ندی شاری ستوکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سویددا، دوو باڵنده‌یان دیوه‌ته‌وه که به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه کوشنده‌یه‌وه مردار بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌م باڵندانه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه تۆزێک له قه‌سری شا دوور و زۆریش له کتێبخانه کوردیه‌که‌ی شار نزیکه. بڕیار وایه بۆ ئه‌وه گیانداری دیکه تووش نه‌بێ، به تووندترین شێوه ئه‌و شوێنه بخرێته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Tuesday, March 21, 2006
:::
نه‌ورۆزتان پیرۆز


پڕ به دڵ نه‌ورۆز و سه‌ر ساڵی نوێی کوردیتان لێ پیرۆز بێ. ئیمڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی 2706ی کوردییه و سووڕانی هه‌تاو به ده‌وری گۆی زه‌ویدا به جۆرێکی گونجاو له‌م ڕۆژه‌دا ڕاست له سه‌ر هێڵی ئیستوا هه‌ڵکه‌وتووه و هه‌ر بۆیه له‌مڕۆوه ڕۆژه‌کان به‌ره‌ به‌ره درێژتر و شه‌وگاریش کورتتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی سروشتیش ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی رووه‌ک و هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤ و ئاده‌میزادیش گیانێکی نوێیان وه‌به‌ر ده‌که‌وێته‌وه. به‌ بۆنه‌ی ئه‌م نوێ بوونه‌وه‌ی سروشتیشه‌وه‌، سه‌ره‌تای به‌هار ده‌ست پێده‌کا و سه‌ره‌تای به‌هاریش نه‌ورۆزه. هه‌ر بۆیه به پێی ساڵنامه‌ی هه‌تاوی ساڵ نوێ ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ئه‌ستێره‌ناسانه‌وه له مێژ ساڵه روون کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌وه وڵاتانه‌ش که هیچ پێوه‌ندیان به نه‌ورۆزه‌وه نییه، (بۆ وێنه سویدییه‌کان) به‌م راستییه‌یان زانییه و هه‌ر بۆیه لای ئه‌وانیش به‌م ڕۆژه ده‌ڵێن (vårdagjämningen) و ماناکه‌شی ئه‌وه‌یه که له‌و رۆژه‌دا رۆژ و شه‌و وه‌ک یه‌ک درێژن و ڕۆژێک دواتریش رۆژگاری درێژ و درێژتر و شه‌وگاریش کورت و کوتتر ده‌بێ.
به کورد و کرمانجی ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی رۆژی نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای به‌هاره. ئیتر چۆن و که‌ی نه‌ورۆز و سه‌ره‌تای به‌هارییان تێکه‌ڵاوی چیرۆک و به‌سه‌رهاتی زوحاکی مار له شان و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر کردوه و به چ مه‌به‌ستێک ئه‌م کاره کراوه، هێشتا ڕوون نییه و بۆ په‌یدا کردنی وه‌ڵامی ئه‌م گرێپووچکه‌یه‌ش پێویست به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قۆڵ هه‌یه.
هه‌رجۆرێک بێ به‌سه‌رهاتی زوحاک و کاوه شتێکی خه‌یاڵی و چیرۆکێکی ئه‌فسانه‌ییه و نه‌ورۆز و بووژانه‌وه‌ی سروشتیش راستییه‌که که که‌س ناتوانێ حاشای لێ بکا. که‌ وا بوو ئه‌مانه دوو شتی له‌ یه‌ک جیان و به هیچ جۆرێک پێوه‌ندیان به یه‌که‌وه نییه.
دیسان نه‌ورۆز و سه‌رساڵی نوێ و سه‌ره‌تای به‌هارتان به هه‌موو ڕازاوه‌ییه‌ک لێ پیرۆز بێ و یه‌ک باقه گوڵی زه‌رد، سوور، سه‌وز، سپی و پڕ بۆن و به‌رامه‌م لێ قه‌بووڵ بفه‌رموون و به‌و هیوایه که هه‌موومان بگه‌ین به ئاواتمان و ئه‌مساڵیش ساڵی سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا بێ.
هه‌موو ڕۆژێکتان نه‌ورۆز و نه‌ورۆزتان پێرۆز


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Tuesday, March 14, 2006
:::
هه‌ر کاروانێ بۆ پڕشنگی خۆر بڕوانی، که‌م بن یا زۆر ده‌گه‌نه‌ خۆر



ده‌مه‌و به‌هار کاتیک ڕووبار بواری نه‌ده‌دا، کاتێک ژیان خۆی له‌ تازه‌بوونه‌وه‌دا ده‌دی، گیا به‌ لێوی خاکه‌وه‌ به‌ شنه‌بای شه‌ماڵ مزگێنیی به‌هاری کوردانی پێ ده‌داین، له‌ کاتی قاسپه‌ قاسپی که‌وی کوێستانان و ده‌نگی شمشاڵی شوانان به‌ له‌شی هیلاکه‌وه‌، کاتێک مامه‌ نه‌ورۆز که‌شکۆله‌که‌ی ئاماده‌ ده‌کرد تا خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ناو ‌هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵی له‌ سه‌رو به‌ندێ که‌ دونیا به‌رووی یه‌ک جه‌مسه‌ر بوون ده‌ڕۆیشت و زه‌نگ "گلاستنوت" و 'پروستوریکا" له‌ مسکۆوه‌ ده‌گه‌یشته‌ گوێمان، له‌ کاتی گه‌رمه‌ی ده‌ست له‌ بینه‌قاقای یه‌کتر نانی دیکتاتوره‌که‌ی به‌غدا و سێوه‌ نه‌خۆشه‌که‌ی جه‌ماران دا، له‌و کاتانه‌دا که‌ ئێمه‌ی کورد هه‌ر شاخه‌کانی کوردستانمان شک ده‌برد و پشیوانمان گاشه‌ به‌رده‌کانیان بوو، شاره‌ جوانه‌کی ده‌شتی شاره‌زوور ‌هه‌ڵبجه‌ به‌ به‌ر چاوی دونیاوه‌ خینکیند‌را و زلهیزه‌کان قورگیان به‌سترا، زێڕی ڕه‌شی ژێر کانگاکانی نیشتمان به‌ری چاوی تاریک کردن و بۆ هه‌ڵبجه‌ی کوردان مه‌ته‌قیان لێوه‌ نه‌ هات.
ئه‌و کاته‌ منی کورد بولبوله‌ باڵشکاوه‌که‌ی وه‌ختی گۆڵ وکوردی به‌ندی 4به‌یانی بۆ نه‌ورۆزماوه‌و و سازه‌ ناسازه‌ هه‌ڵپه‌سیراوه‌که‌ی هێمن بووم. ده‌ستم ته‌نیا به‌ گاشه‌ به‌رده‌کانی سه‌ر چیاکانی کوردستانه‌وه‌ بوو، سوپای کڕێوه‌م بۆ نه‌ده‌شکا و هه‌واری ڕۆژم بۆ نه‌ده‌گیشته‌ خاکه‌لێوه‌، به‌ڵام هه‌ر لاوه‌ جوامێره‌که‌ی پیره‌مێرد بووم و سینگم قه‌ڵغانی گوله‌ و به‌ عه‌شقه‌وه‌ ده‌چووم به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه‌، هه‌ڵۆی ئه‌م مه‌لبه‌ندانه‌ بووم که‌ به‌ شه‌و چاویان ناچێته‌ خه‌و، به‌ڵام چیم کرده‌بایه‌ که‌ منێک له‌ سه‌ر خاکی باب و باپیرانم بێگانه‌ و بێگانه‌ش خاوه‌ن ماڵ بوو؟ ڕۆژه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی ویستی من ئاوا ده‌بوون، کانی‌یه‌کانمان چاوه‌ڕێی گۆزه‌ی سووری سه‌ر شانی کیژانیان نه‌ده‌کرد له‌ به‌ر بێ ئاوی و خنکێند‌رابوون. دار گوێزه‌کانی هه‌ورامان گه‌ڵایان وشک ببوو تا بیکه‌نه‌ هێلانه‌ی بالنده‌ کۆچه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌کان، به‌ڵام هه‌ستی کۆردایه‌تی بێدار و شمشاڵه‌کی قاله‌ مه‌ڕه‌ له‌ سه‌ر قه‌ڵای سه‌رداره‌وه‌ هه‌موو نیوه‌ڕوان له‌ کوردستانه‌وه‌ ده‌بوو به‌ میوانمان و هه‌ر لایه‌ لایه‌ی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به‌ گوێمان دا ده‌چرپاند.
به‌ڵی ئه‌و کات و ساتانه‌ بوو که‌ هه‌لبجه‌مان جێهشت، ئه‌گینا هه‌رگیز جێمان نه‌ده‌هێشت تا زریان ڕووی تێکا و ته‌مومژ دایپوشێ و مانگه‌شه‌و بیڕفێنی.
به‌یانی له‌نجه‌ی ڕۆیشتنی جوانی "له‌نجه‌گێان به‌ له‌نجه‌یان" له‌ 16.03.1988 له‌شه‌قامه‌کانی شاردا به‌ چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ شه‌هید کرد و باره‌ سێوه‌که‌ی که‌ به‌ڕێوه‌ بوو بۆ ناو شار ژه هراویان کرد.
به‌لام نیشتمان و کۆرانی کۆڵیان نه‌ دا. سیروان هێنده‌ تووڕه‌ بوو هه‌ر خۆی به‌ ڕه‌هه‌ندی شاخا ده‌دا و ده‌یویست تۆفان هه‌ڵکا و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ شه‌قام و کۆڵانه‌کانی ‌هه‌ڵبجه‌ و ئاگری ده‌روونی بکووژینێته‌وه‌ و قوڕگی وشک هه‌ڵاتووی مناڵانی فێنک کاته‌وه‌. قاسملووی کورد له‌ ماسمیدیای جیهانه‌وه‌ هاواری مه‌زلومییه‌تی کوردی به‌رز کرده‌وه‌، قیژه‌و هاواری منداڵانی ‌هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستی هه‌ر ئینسانێکی به‌ شه‌ره‌فی هه‌ژاند.
به‌ڵی هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌ڵین ته‌نگانه‌ به‌ریان کورته‌ و هه‌ر کاروانێ بۆ پڕشنگی خۆر بڕوانێ، که‌م بن یا زۆر ده‌گه‌نه‌ خۆر.
ته‌پومژی دووکه‌ڵی بۆمبی داگیرکران له‌ ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕه‌وایه‌وه‌ و تیشکی زێڕینی خۆری ئازادی له‌ هه‌موو په‌نجه‌ره‌کانی شاره‌وه‌ بوو به‌ میوانی دایکی شه‌هیدان و موژده‌ی ئازادی و داماڵینی زنجیری ده‌ست و پێیه‌‌کانی دایه‌ گرده‌که‌ی ئه‌و به‌ری مالان له‌ ئاوایی "عه‌نه‌ب" و هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو به‌ پێناسه‌ی میلله‌تێکی هه‌ژاری سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌.
روڵه‌کانی گه‌لی کورد ئێستا هه‌ر شاخه‌کانی کوردستان په‌نایان نین، به‌ڵکوو هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان ئه‌وی دڵی بۆ مروڤ و جوانی‌یه‌کانی لێ‌ده‌دا دۆستی کوردن.
بۆیه‌ ئێستا هه‌ر که‌س بیهه‌وێ له‌نجه‌ی ڕۆیشتنی کیژانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕۆین بخا، یان ئه‌و باره‌ سێوانه‌ی که‌ به‌ڕێون بۆ هه‌ڵبجه‌ ژاراویان بکا، وه‌ک هیتلێره‌که‌ی شاری به‌غدا په‌تی ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م یاسا و ڕۆڵه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌.
له‌ یادی 18 ساڵه‌ی شه‌هید کردنی بووکه‌ جوانه‌کی ده‌شتی شاره‌زوور هه‌زاران سلاو بۆ گیانی ئه‌و ئینسانه‌ بێتاوانانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای به‌هار دا گوڵی ته‌مه‌نیان به‌ ده‌ستی ئه‌هریمه‌نی داگیرکه‌ر په‌ڕپه‌ڕ کرا. ئه‌وان ئازادییان ده‌ویست ئازادییش نرخی ده‌وێ. هه‌ر وه‌ک د.قاسملوو فه‌رمووی:
''گه‌لێک ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادی‌یه‌ش بد‌ا''.
نووسین: هه‌ڤاڵ


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Sunday, March 05, 2006
:::
چوارشه‌ممه‌ سووری


ئیمڕۆ چوارشه‌ممه‌ سووری و یان هه‌مان کوڵه‌چوارشه‌ممه‌ی خۆمانه. ئێستا ئیتر منداڵ و گه‌وره‌ ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ خوێندنی چه‌ند دروشم به سه‌ی ئاگره‌‌کاندا باز ده‌به‌ن. ڕێوڕه‌سمی ئه‌م چوارشه‌ممه‌ سووریه له ده‌ورانێکی زۆر کۆن و به‌ر له‌ هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچه‌که‌، له نێو دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، ماوه‌ته‌وه و یه‌کێک له‌و رێوڕه‌سمانه‌یه‌ که ئایینی ئیسلام نه‌یتوانیوه ئاسه‌واره‌که‌ی له‌و ناوچانه‌دا بسڕێته‌وه.
هه‌رجۆرێک بێ ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه‌، دوایین چوارشه‌ممه‌ی ئیمساڵه و هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵکی به سه‌ر ئاوره‌کاندا باز ده‌ده‌ن و دروشم ده‌ده‌ن، که خراپی و نه‌گبه‌تی ساڵی رابردوو به‌و ئاگرانه‌وه بسووتێن و له نێو بچن و له به نییه‌ت و دڵێکی تازه‌وه روو له ساڵی نوێ بکه‌ن و هه‌روه‌ها هیواداریشن که له ساڵی نوێدا تووشی رووزه‌ردی و نه‌گبه‌تی نه‌بن. ئیتر کێ باوه‌ڕی به‌م شتانه‌یه‌ و تاکوو چه‌نده مرۆڤ ده‌توانێ خۆی به‌م شتانه‌ رازی بکه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆی.
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان پێیه و ئێستا و تاکوو تاوێکی دیکه‌ش به سه‌ر ئاوردا باز ده‌ده‌ن، پیرۆزیان بێ و کوڵه چوارشه‌ممه‌ و ساڵی نوێشیان پیرۆز بێ.


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
ریچاردپرل، رئیس موسسه براندازی "انترپرایز"
در یک حمله حساب شده
تاسیسات اتمی شناسائی شده
ایران، هدفمند نابود خواهد شد




قبول ایران اتمی برای امریکا ناممکن است و ایران هم دست از برنامه‌های خود بر نخواهد داشت. بنابراین آشتی بین امریکا و جمهوری اسلامی ناممکن است و اگر هیچ راه حل دیگری برای جلوگیری از تولید سلاح اتمی درایران نباشد، باید حمله هدفمند را اجرا کنیم!
وزارت خارجه و سازمان سیا مرتکب اشتباه شده و طرح وزارت دفاع امریکا برای سرنگونی صدام حسین توسط نیروهای مشترک امریکائی- عراقی را قبول نکردند. این اشتباه بزرگ امریکا در سرنگونی رژیم صدام حسین بود.
ایران هرآنچه را می‌توانست درعراق انجام داده و می‌دهد. فکر نمی کنم بیش از این کاری بتوانند بکند.
__________________________

"ریچارد پرل" رئیس سابق شورای سیاستگزاری دفاعی وزارت دفاع آمریکا و کارشناس کنونی موسسه "آمریکن انترپرایز"، که با هدف سرنگونی جمهوری اسلامی تشکیل شده در یک گفتگو ابراز عقیده کرد:

من این ایده، که ایران به خاطر سرنگونی صدام از موقعیت قویتری برخوردار شده را به هیچ وجه نمی پذیرم. من فکر می‌کنم که ایرانیان بسیار نگران ظهور یک جامعه موفق و دمکراتیک در عراق است. من معتقدم اگر هیچ راه دیگری برای جلوگیری از دستیابی ایران به تسلیحات اتمی وجود نداشته باشد آنوقت باید حمله هدفمند را در نظر گرفت. اگر مجبور به این کار شویم من معتقدم که ما می‌توانیم بخش بزرگی از تاسیسات اتمی ایران را که می‌شناسیم نابود کنیم و برنامه‌های اتمی این کشور را برای سالها به تعویق بیاندازیم. ما قابلیت عظیمی برای حمله به اهداف ثابت با دقت بالا را داریم. من اطمینان زیادی دارم که اگر کار به آنجا رسید می‌توانیم ضربه ای جدی به برنامه اتمی ایران بزنیم.

ریچارد پرل درباره نگرانی از اقدامات تلافی جویانه ایران در عراق گفت:

من معتقدم که ایران در حال حاضر هر کاری بتواند برای دشوار کردن اوضاع در عراق انجام می‌دهد. فکر نمی کنم بیش از این قادر باشند کاری انجام دهند.

چیزی که امریکا هرگز نمی پذیرد یک ایران اتمی است. درعین حال فکر نمی کنم رهبری فعلی ایران حاضر به توقف برنامه‌های تسلیحات اتمی خود باشد. بنابراین امکانی برای یک آشتی واقعی بین دو کشور نمی بینم. من حتی معتقد نیستم که ما می‌توانیم به ایرانیان برای تشویق و یا حتی برقراری ثبات در عراق اطمینان کنیم، زیرا عراق با ثبات تهدیدی بنیادین برای آنهاست. روحانیون ایران چگونه می‌توانند در صورت ظهور یک نیروی دمکراتیک و پیشرو در همسایگی آنها در قدرت باقی بمانند؟ آنها خیلی چیزها از دست خواهند داد. درعین حال معتقدم مرتکب اشتباهات جدی در عراق شدیم. اشتباه نه در تصمیم خود برای سرنگونی حکومت صدام، بلکه غفلت از این که ما تنها با همکاری نزدیک با خود عراقی‌ها می‌توانستیم این کار را بکنیم. متاسفانه ما در ابتدا چنین نکردیم و اکنون متوجه شدیم که این کوتاهی بزرگی بوده است. عراقی‌ها اکنون روند مسئولیت پذیری را آغاز کرده اند و این کلید موفقیت در این کشور است. وزارت خارجه و سازمان سیا مخالف همکاری نزدیک با عراقی‌ها بودند. وزارت دفاع موافق با آن بود. من باید بگویم که از نظر بوروکراتیک وزارت خارجه و سیا دیدگاه غلطی داشتند. متاسفانه در آستانه ورود به عراق نه وزارت خارجه و نه سیا لزوم حضور عراقی‌ها را در کنار سربازان آمریکایی درک نکردند. به این ترتیب ما عملا به تنهایی وارد بغداد شدیم.

منبع


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
:::
ماڵپه‌ڕی "پێشمه‌رگه‌کان"نیش فیلته‌ر کرا



هه‌ر وه‌ک هاوڕێیان و دۆستانی ناوخۆ ئاگادارن ماوه‌یه‌که‌ رێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی ئێران سایتی پێشمه‌رگه‌کانیشی وه‌ک سایته‌کانی تر فیلتێر کردووه‌ و هاوڕێیان و دۆستانی ناوخۆ ده‌بێ بۆ سه‌ردانی سایتی پێشمه‌رگه‌کان فیلتێر شکێن به‌کار بهێنن.
له‌مێژه‌ رێژیمی دواکه‌وتووی ئێران له‌ قه‌یران دا ده‌ژیت و ئه‌و قه‌یرانه‌ ورده‌ ورده‌ بوونی ئه‌م رێژیمه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسی یه‌و و ریژیم له‌ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م قه‌یرانه‌دا زه‌لیل و داماوه‌ . بۆیه‌ ئاخونده‌کان ناچار وه‌دوای دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی فه‌وری و کاتی ده‌که‌ون، ئه‌وچه‌شنه‌ رێگایانه‌ ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی کاتی و به‌ رواڵه‌ت گیروگرفته‌کان له‌ نێوده‌به‌ن، به‌ڵام به‌ کرده‌وه‌ گیروگرفتێکی زۆرتر و پڕده‌رده‌‌سه‌رتر پێک دێنن و به‌م جۆره‌ هه‌رچی ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه‌ کۆنه‌په‌رسته‌ و تێرۆریست په‌روه‌ره‌ زۆرتر ده‌بێ بارستایی و چوارچێوه‌ی گیروگرفته‌کان گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌.

ریژیم پێی وایه‌ به‌ فیلتێر کردنی سایته‌کان ، قه‌ده‌غه‌ کردنی ساته‌لایت ، هه‌وڵی وه‌دست خستنی بۆمبی ئه‌تۆمی و زیادکردنی خۆفرۆشان و تووندو تیژی و کوشتن ده‌توانێ عومری له‌رزۆکی خۆی درێژتر بکات. به‌ڵام رێژیم ده‌بێ بزانێت که‌ چیدی ناتوانێت خه‌ڵکی وشیاری قه‌ڕنی 21 بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ قه‌رنی 14 و ره‌وره‌وه‌ی پێشکه‌وتنی جیهان رابگرێت. حکومه‌ت داری ئاخونده‌کان له‌ دونیادا جێگه‌ی نیه‌ و خه‌ڵکی پێشکه‌وتووی ئێران به‌ تایبه‌ت گه‌لی هه‌میشه‌راپه‌ریوی کوردستان قه‌ت ئاماده‌ نین بێنه‌ ژێرباری ئه‌م رێژیمه‌ و لاوانی کورد له‌هه‌ر فورسه‌تێک بۆیان هه‌ڵکه‌وێت ده‌ڕژێنه‌ شه‌قامه‌کان و بارگه‌و‌بنه‌ی ئه‌م نیزامه‌ بۆگه‌نه‌ کۆ ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌ڕێزان من لیره‌دا ئادرسی چه‌ند فیلتێر شکێن داده‌نێم که‌ هیوادارم هاوڕێیان و دۆستانی ناوخۆ بتوانن که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن.
• ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیمایلی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی هه‌واله‌کانی سایتی رادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا بنووسن، هه‌واڵه‌کانی رادیۆ و تازه‌ترین فیلتێر شکێنیان بۆ ده‌نێردرێ
http://www.voanews.com/persian/email-subscription.cfm

• ئادره‌سی چه‌ند فیلتێر شکێنێک
http://www.toochal.com/
www.securegt.com
www.naghare.com
www.namakrood.com
http://www.iranpressnews.com/source/cat_filtering.htm
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=505

له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵکی شۆڕشگێری کورستان و به‌ هیوای نه‌مانی رێژیمی ئاخوندی ئێران

براتان ساڵه‌ نه‌لۆسی
سایت
http://www.peshmergekan.comئیمایل nalosi@gmail.com


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Thursday, March 02, 2006
:::
فيلتر شکن اينترنت مخصوص ايران

حسين درخشان
سانسور در حوزه اينترنت کار آسانی نيست.
وب ‌سايت‌هايی وجود دارند که با واسطه شدن بين کاربر و اينترنت، اطلاعات موردنظر کاربر را از اينترنت می‌گيرند و به کاربر می‌دهند.
آنها اين کار را بدون اين که مشخص شود کاربر از کجا و چگونه به وب‌ سايت، يا در واقع سرويس‌ دهنده نهايی، متصل شده است، انجام می دهند.
برای ديدن اين وب سايت فيلتر شکن اينجا را کليک کنيد
از زمانی که دولت ايران آغاز به فيلتر گذاری روی برخی از وب‌ سايت‌ها کرد، کاربران ايرانی تلاش زيادی برای يافتن راه‌ های عبور از سد سانسور کرده‌اند.
اما به دليل پيچيدگی‌ها فنی، اين تلاش‌ها تنها برای افراد معدودی نتيجه ‌داده است و در نتيجه اکثر کاربران پشت سد سانسور متوقف می شوند.
يکی از جديدترين اين تلاش‌ها، که حاصل همکاری يک شرکت آمريکايی و دولت آمريکا است، بطور اختصاصی برای کاربران ايرانی آماده شده است.
اين وب ‌سايت، که "جام ‌جم" نام دارد، از نرم‌افزاری به اسم Anonymizer استفاده می‌کند که امکان دسترسی به تمام وب‌سايت‌های مسدود شده را به کاربران مقيم ايران می‌دهد.
اين وب‌ سايت، که با همکاری راديوی صدای آمريکا ساخته شده است، به طور رايگان به کاربران ساکن ايران اين امکان را می‌دهد که آدرس وب ‌سايت موردنظر خود را وارد کرده ومحتوای آن را بدون هيچ محدوديتی مشاهده کنند.
به علت تغييراتی که اين نرم‌افزار مدام و به طور خودکار در تنظيمات خود می‌دهد، مسدود کردن آن توسط دولت‌ها به آسانی ممکن نيست.

منبع

:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

Wednesday, March 01, 2006
:::
کێ سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید "ئولوف پالمه"ی کوشت؟



دوێکه بیست ساڵ به سه‌ر کوشتنی ئولوف پالمه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی سوید دا تێپه‌ڕی. پێم وابێ من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که ئه‌و رووداوه‌م زۆر باش له‌ بیره‌ و هه‌رگیزیش له‌ بیرم ناچێ. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که تازه‌ سه‌رم له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێوه ده‌رچووبوو که هه‌موو شتێکی بۆ من وه‌ک خه‌ون وابوو. هیچێکی وه‌ک ئه‌و شوێنه نه‌بوو که من لێ هاتبووم. هه‌مان رۆژیش وێنه‌ی من و ئولوف پالمه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆژنامه‌ی شاره‌که‌مانه‌وه چاپ کرابوو، وێنه‌ی ئه‌و تۆزێک له‌سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌که‌ی منه‌وه له به‌ر ئه‌وه کوژرابوو. وێنه‌ی منیش له‌به‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی که ئه‌و کات له نه‌خۆشخانه بۆم پێش هاتبوو.
ئێمه به‌یانیه‌که‌ی واته ئیمڕۆ هه‌واڵه‌که‌مان بیست. هه‌موو رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کان باسیان ده‌کرد. ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا بۆ من زۆر زۆر جێگای سه‌رنج و باوه‌ڕ نه‌کردنی بوو، ئه‌وه‌ بوو که خه‌ڵکه‌که وه‌ک لای ئێمه بۆ سه‌رۆکه‌که‌یان شیوه‌ن و ڕۆ ڕۆیان نه‌بوو و ئه‌و ڕۆژه‌یشیان به رۆژی پشوو ڕانه‌گه‌یاند. ته‌نیا کارێک که ده‌وڵه‌ت کردی ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌و شه‌قامه‌ ئولوف پالمه‌ی تێدا کوژرا، پێشتر ناوی شه‌قامی تونێل (تونێل گاتان) بوو و دوای ئه‌و رووداوه‌، له‌و شوێنه‌ ئه‌وی لێ کوژرا به‌ره‌و خوار تاکوو "ڤاسا گاتان" (شه‌قامی ڤاسا) ناو نرا "ئولوف پالمه گاتان" (شه‌قامی ئولوف پالمه).
به‌سه‌ر هاتی کوشتنه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه بوو:
ئولوف پالمه‌ و هاوسه‌ره‌که‌ی "لیسپت" پێکه‌وه چووبوون بۆ سینمایه‌ک له‌ شه‌قامی ناوبراودا و چاویان له فیلمی "برایانی موزارد" کردبوو. له کاتی هاتنه‌وه‌یان بۆ ماڵ، کابرایه‌ک له‌ نزیکه‌وه گولله‌یه‌ک له سه‌ری ده‌دا و هه‌ڵدێ. به‌و جۆره‌ که‌ ده‌یانگێڕایه‌وه ته‌نیا یه‌ک که‌س دیبووی و ئه‌ویش هاوسه‌ره‌که‌ی ئولوف پالمه بوو.
دوای ماوه‌یه‌ک کابرایه‌کی ئه‌لکولیست و موعتاد به‌ ناوی (کریستر په‌ترشۆن) گیرا و وتیان ئه‌وه ئه‌و کوشتوویه. دایی سه‌پاندیان به مل کورددا و به‌رپرسی گشتی پۆلیسی ئه‌و کات "هانس هۆلمه‌ر" ده‌یوت ئێمه له‌ سه‌ددا 95 دڵنیاین که پ. ک.ک. ئه‌و کاره‌ی کردووه. ده‌وڵه‌تی ئه‌و کاتی تورکیه‌ش وێنه‌ی دوو، سێ ئه‌ندامی پ.ک.ک ی بڵاو کردبووه‌وه و دابووی به پۆلیسی سوید که گوایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان کوشتوویانه! پ.ک.ک.ش له‌ حاست ئه‌م کرده‌وه‌ بێ ده‌نگی ده‌کرد و هیچی نه‌ده‌گوت، هه‌رچه‌نده هێندێک ئه‌ندامی له سوید به‌ڕاستی ژیانیان لێ هه‌ڵگیرابوو و پۆلیس به وه‌خت و ناوه‌ختدا خۆی ده‌کرد به ماڵیاندا.
دوای ماوه‌یه‌ک کریستر په‌ترشۆن به‌ردرا و پووڵیکی زۆریشیان پێدا که گوایه‌ بێ گوناح له زیندان به‌ند کراوه!
به‌ڵام پێش ئه‌وه راستی به‌سه‌رهاته‌که بگێڕمه‌وه‌، یه‌ک دوو خاڵی زۆر گرینگ هه‌یه که ده‌بێ ئیشاره‌ی پێ بکه‌م. یه‌که‌میان ئه‌وه بوو که ئولوف پالمه هه‌میشه‌ ئوسکۆرتی تایبه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ که‌سیان له‌گه‌ڵی نه‌هاتبوون، دووهه‌میش ئه‌وه بوو که کابرایه‌کی فرۆشیاری مه‌وادی بێهۆشکه‌ر که‌ ماڵه‌که‌ی له‌و به‌ر شه‌قامه‌یه‌که‌وه‌یه‌ و به مه‌ودای چه‌ند سه‌د میترێک له شه‌قامێکی دیکه‌دا ده‌ژیا، ته‌له‌فوونه‌که‌ی له کونترۆڵی پۆلیسدا بووه و هه‌موو قسه‌کانی تۆمار کراوه، ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ش به هۆی پۆلیسه‌وه‌ ته‌ندرابووه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی کورت پێش ئه‌وه ئولوف پالمه بکوژرێ، بڕیاریان پێداربوو که ئه‌و ناوچه‌یه‌ به جێ بێڵن و بڕۆنه‌وه!
سێهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دوای کوژرانی ئولوف پالمه گرووپێکی تیابه‌تیان به ناوی "ئولوف پالمه گرووپن" پێک هێنا که لێکۆڵینه‌وه‌ له سه‌ر ئه‌و رووداوه بکا و به‌ دوای ئه‌و گرێکۆنه‌دا بچێ و ئه‌گه‌ر توانی ئه‌وا بیکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م گرووپه تاکوو دێنێ نزیک میلیاردێک خه‌رجی بووه و هێشتاش به هیچکوێ نه‌گه‌یشتووه! دوای به‌دوادا چوونی کوژرانی ج. ئف که‌نه‌دی، ئه‌مه‌ گرووپه‌ی ئولوف پالمه گه‌وره‌ترین خه‌رجی هه‌ڵگرتووه و له مێژوودا بووه به دووهه‌م!
چواره‌، له رۆژێ هه‌وه‌ڵه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی ئولوف پالمه (لیسپت پالمه) کریستر په‌ترشۆنی به قاتڵی مێرده‌که‌ی ناسییه‌وه و بۆ پۆلیسی ده‌ستنیشان کرد، به‌ڵام باوه‌ڕیان پێ نه‌کرد، تازه‌ شکیان بۆ ئه‌وه ده‌چوو که کاره‌‌که له ژێر سه‌ری ئه‌ودا بوو. جارێک وتیان ئافریقایی، جارێک ئامریکایی، جارێک ئامریکا فیلمێکی له سه‌ر کوشتنه‌که‌ ساز کرد و وتی ئه‌وه کاری ک. گ. ب. بووه، جارێک پ. ک.ک. و جارێک ...
سێ ڕۆژ له‌مه‌و پێش فیلمێکی دوکۆمه‌نته‌ر له کانێڵی دووی ته‌له‌فزیۆنی سوید بڵاو کرایه‌وه و کابرایه‌ک که له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه که‌وتووه و ماوه‌یه‌کی دیکه ده‌مرێ، هێندێک ڕاستی درکان و هه‌موو داستانه‌که‌ی به جۆرێکی دیکه گێڕایه‌وه که گوایه ئاوا بووه:
یه‌کێک له پۆلیسه‌کان پێوه‌ندی به کابرایه‌که‌وه هه‌بووه که له سویددا مه‌وادی گێژکه‌ر ده‌فرۆشێ، ئه‌ویش پووڵی که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌و کابرایه که ته‌له‌فوونه‌که‌ی له کونترۆڵی پۆلیس دا ده‌بێ. کابرای قه‌رزار پووڵ ناداته‌وه و فرۆشیاریش بڕیار ده‌دا بیکوژێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کریستر په‌ترشۆن دیاری ده‌کرێ و ده‌بانچه‌یه‌ک و 5 هه‌زار کرۆنی پێ ده‌درێ. کاتێک کریستر په‌ترشۆن ده‌چێ بۆ به‌ر سینماکه‌ زۆر سه‌رخۆشه‌ و هێنده‌ی کێشاوه‌ ده‌مووچاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ و ئاگای له خۆیشی نابێ. کابرایه‌ک ده‌بینێ که له پشته‌وه‌ شکڵ و شه‌مایلی وه‌ک "سێدرگرێن" (کابرای قه‌رزار) ده‌چێ، راست ده‌بانچه‌ ده‌رتێرێ و گوله‌یه‌ک له سه‌ری ده‌دا و هه‌ڵدێ. ئه‌مه کولی به‌سه‌رهاته‌که‌ بوو. ئێستا زانرا که دوای بیست ساڵ دوای ئه‌وه که ئه‌و که‌سانه له کاره‌که‌دا گرینگیان هه‌بوو، یه‌کیان له ئامریکا و ئه‌کیان به نه‌خۆشی ئه‌یدز و یه‌کیان به هۆیه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌وه (کریستر په‌ترشۆن شه‌وێک له به‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سانت یۆراندا ده‌که‌وێ و سه‌ری له ئاسنێک ده‌دا و داوی چه‌ند رۆژ مرد).
ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه کریستر په‌ترشۆن بمرێ داوای کردبوو که ده‌یهه‌وێ کوڕه‌که‌ێ ئولوف پالمه ببینێ، ئیتر ویستوویه چی پێ بڵێ، که‌س نازانێ. به‌ڵام له لای هاوڕێکانیه‌وه باسی کردووه که ئه‌و ئولوف پالمه‌ی کوشتووه‌. دوای ئه‌وه‌ش که ده‌بانچه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر له ئاوی ده‌ریاکانی شاری ستۆکهۆڵمدا دۆزیه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و گوله‌یه که ئولوف پالمه‌ی پێ کوژرابوو، تاقی کرایه‌وه‌، زانرا که ئه‌و گوله به‌و ده‌بانچه تۆپلییه‌ ته‌قاوه که ماوه‌ی چه‌ند مانگ پێش کوشتنی ئولوف پالمه، سێدرگرێن به کریستر په‌ترشۆنی فرۆشتووه!
له‌ ڕاستی دا و له به‌ختی شه‌ڕی ئولوف پالمه‌، له جێگای ئه‌وه کابرای قه‌رزار و گه‌رتی، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید کوژراو و له‌و کاته‌وه هه‌تاکوو ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه ناڕاسته‌وخۆ پۆلیس خۆی ده‌ستی له‌و کاره‌دا بووه، ئه‌م گرێکێره‌یه به نه‌کراوی مابووه‌وه! ئه‌و پۆلیسه که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فرۆشیاری مه‌واده‌گیژکه‌ره‌کان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه کابرا به ئاره‌زووی خۆی بگا و سێدرگرێن بکوژێ، بڕیاری دابوو که پۆلیسه‌کان ماوه‌یه‌ک کورت پێش کوشتنه‌که ئه‌و ناوچه‌یه‌ به جێ بێڵن. پاشانیش که زانیان کار له کار ترازاوه‌ و له جێگای سێدرگرێن، سه‌رۆک وه‌زیرانێکی لێهاتوو و ناودار تێداچووه، کێشه‌که‌یان به‌مبار و به‌وباردا ده‌برد و شوێنه ونکه‌یان پێ ده‌کرد.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که خه‌ڵاتێکی 50 میلیۆن کرۆن(7 کرۆن و شتێک دولارێکه)ی چاوه‌ڕێی ئه‌و که‌سه ده‌کا که ببێته هۆی کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێ پووچکه‌یه.
چه‌ند ساڵ دواتر که خه‌ڵاتی ئولوف پالمه دابه‌ش ده‌کرا و درا به رۆژنامه‌نووس و موفه‌سیری کورد "کوردۆ باکسی" منیش به‌شداری ئه‌و رێوڕه‌سمه بووم و بێجگه‌ له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وێنه و تۆمار کردنی ده‌نگ له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له‌وانه کۆردۆ و نایلی باکسی خۆشکی و لیسبت پالمه‌ قسه‌م کرد، به‌ڵام لیسبت له‌سه‌ر رووداوه‌که هیچی نه‌ده‌وت و ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ که ئه‌وان دڵنیان که کورد ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه و که‌سانی دیکه ئه‌و کاره‌یان کردووه.
له کۆتاییشدا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم که ئولوف پالمه که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی سوید و جیهان بوو، هه‌ر له شه‌ڕی ڤیه‌تنامه‌وه بگره تاکوو ئافریقا و شه‌ڕی ئێران و عێراق، هه‌میشه‌ لایه‌نگری ئاشتی بوو و له خۆپیشاندانه‌کاندا له ریزی هه‌وه‌ڵه‌وه بوو. دۆستی کوریش بوو و له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک دوکتور قاسملوی نه‌مریشدا دۆست ‌بوو. له وتووێژ و له وتار خوێندنه‌وه‌دا زۆر زۆر نابغه‌ بوو و ناوبانگی جیهانی هه‌بوو، بێژه‌رێکی زۆر بلیمه‌ت و زانایه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی بوو.
بۆ ئاشتی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق یه‌ک دوو جار سه‌ردانی ئێرانی کرد و له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دانیشت، به‌ڵام هه‌تاکوو جامی ژاریان پێ نه‌خوارده‌وه، به‌ته‌مابوو له ڕێگای عێراقه‌وه ئیسرایلیش داگیر بکا!


:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی

____________________________________
........................................................................................

-

:: پێداویستی‌یه‌كان :

[Kurdish Fonts]

رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران

.............................................

:ریزی بڵاگی كوردی: گووگڵ به كوردی


لینكه‌ كوردیه‌كان:

كوردستان مێدیا
حدكا
شه‌هید
تیشک تی ڤی
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پێشه‌وا
گوڵنامه‌ی كوردی
كوردلاند
پێشمه‌رگه‌كان
گیاڕه‌نگ
چاڵاوه
که‌ڵاش
کڵاوڕۆژنه
ماڵپه‌ڕی هونه‌ر
ئاراس
ماڵپه‌ڕی موسته‌فا عه‌لی
شاره‌كه‌م سنه
زانستپه‌روه‌رانی کورد
کورد ئای تی گرووپ
ماڵپه‌ڕی کورد
بلاگی تیشک
كوردیش پۆینت
پاوه‌ نت
دیکشنری ئنگلیزی ـ کوردی
كرماشان
هه‌وارگه‌ی ئاشق
هونه‌رستانی كچانه‌
چه‌ند وێنه‌ی كرماشان
زانستپه‌روه‌رانی كورد
جلوبه‌رگی ژنانی كورد
که‌زوان
ئیلام
هاكه‌ری كورد
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ
له‌ باشوور
هێلی ئاسمانی كوردستان
ماڵپه‌ری بێ ئایین
دیاكۆ
پلاتفۆرم
ئیبراهیم یونسی

قاله‌مه‌ڕه
پاوه
ڕادیۆ كورد میكس
په‌یامنێر
به‌سته‌ری كوردی
هیواكان
هه‌ولێر
ماڵی ماکوان
فتوبلاگ کرماشان
نرمه‌ واران
بلوط
کرمانشا دیار فرهاد
کرمانشاه‌ پاتوق
کرمانشاه‌ وب دات کام
یارسان
گالری قالب وبلاگ و سایت بیستون
بیستون
مۆڵه‌تنامه‌ی شۆفیری
زه‌هاو
کتیبخانه‌ی کوردی له‌ ستۆکهۆلم
زریان
نستان
هه‌ورامان
کژوان
روانسر
جوانڕۆ
ساراڵ
سه‌وڵاوا
كوردی كه‌ڵهوڕ
كورد
ڕه‌شماڵ
مه‌ریوان
وێبلاگه‌كانی پارێزگای كرماشان
ماڵپه‌ڕه‌‌كانی پارێزگای كرماشان
ڕۆژوان
بهزاد خوشحالی
مانگنامه‌ی ئاگری
شاری كامێران
گۆڤاری ڕاسان
جێ ژوان
موتورێك بۆ گه‌ڕان له‌شوێن پرۆگرامێ ڕادیۆیی
وێبلاگی كوردستان
Kurd-WAREZ
پژاك
ژنانی كورد
ماڵپه‌ڕی كورد
بڵاگی سه‌رپێڵ
چوارچیوه‌ بۆ بڵاگی كوردی
فایروۆرکس
ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک
هونه‌رستانی مه‌وله‌وی کورد
بڵاگی عبدالعزيز مولودی
په‌یڤ
هه‌ڵویست
بۆکان
کورد بۆ داونلود
.............................................



لینكه‌ فارسییه‌كان:

بی بی سی
رادیو فردا
سایت نامداران كرد
آذرگشنسپ
گویا
بدهی
مهدیس
سیاسپید
روزنامه شرق
كرمانشاه
كرمانشاها وب
آموزش زبان كردی
كرماشان دیار شیرین
روزنامه بیستون
آموزش وبلاگ
نغمه
آينه
ايران كليپ
عمیعقی
جیگر
ايران هاگ آنلاين
نوانما دات كام
شرمنده
آسمون دات كام
شعر جنوب
یك كرمانشاهی‌
یك كرمانشاهی
دكشنری فارسی ئینگلیسی
فرهنگ ئینگلیسی ـ فارسی
مدرسه‌ وب
دنیای وب
مدرسه‌ وب
با شما نیستم
شبكه‌
دانلود نرم افزار

لینکستان
عکس و عکاسی
Best Download
موزیک فارسی
فارسی موزیک
تاکتاز
گیاهان دارویی زاگرس
سايتک
خرید و فروش گیاهان دارویی
گیاهان سحر آمیز
گیاهان دارویی
اطلاعات دارويى
نسخه پيچي گياهي براي بيماريها
داروهاي گياهي رسمي ايران
شبکه آموزش سيما
مهمترين سايت هاي پزشكي و دارويی
استکهلمیان
"موزيك ايراني"پرشین فور یو
خاك خاموش
خاكستر گل سرخ
سفیدترین سیاه
مژفیلم
طالع بینی
کامبادن
آتشگاه
.............................................



لینک بۆ وه‌رگێڕه‌کان:

بابل فیش
سیستران
وۆرلدلینگۆ
فری ترانسله‌یشن
گووگڵ
دیکشنری
ترجمه
لیکسیکۆ
ئانلاین ئینگلیش
ئایانپور
لیکسیکۆ
فه‌رهه‌نگ
.............................................



لینكه‌ سوئێدییه‌كان:

فه‌رهه‌نگی سوئێدی
فرهنگ سوئدی - فارسی
free Download
blogrolling
popularscreen
Rabattpriser
SAS
Powered by: Kurd IT Group
.........................................

:Kurdish.Blogs: :: Archive :Contact: :Kurdish fonts: :Kurd IT Group: