::: کوردستانم چۆن دیت
له‌م رۆژانه‌دا له سایتی مامۆستا و خوێندکارانی هونه‌رستانی کچانه‌ی عیفه‌ت له سه‌وڵاوا، بابه‌تێکم دیت که بوو به هه‌وێنی ئه‌م نووسینه. له پێشدا بڕیارم دابوو که دوای گه‌ڕانه‌وه‌م هیچ له سه‌ر ئه‌و سه‌فه‌ره‌که‌م نه‌نووسم. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌م دیت که باسی له فه‌رق و جیاوازی ئه‌م دیو و ئه‌ودیوی دوو به‌شی گه‌رمێن و کوێستانی کوردستان ده‌کرد. منیش هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که هێندێک شتم له‌م سه‌فه‌ره‌دا دیوه که بۆ من سه‌رنج ڕاکێش بووه، لێره‌دا باسی بکه‌م.
ئه‌وه‌ی که زۆر به لامه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو که زۆر جار هه‌ستت ده‌کرد، که‌س به که‌سه! که‌م که‌س یان هیچ که‌س له بیری پاک و خاوێنی شاردا نه‌بوو! شار و دانیشتوانی زۆر دیمه‌ن و ژیانی عه‌ره‌به‌کانی بیاوانه‌کانیان پێوه دیار بوو، یان هیچ نه‌بێ خۆ‌و خده‌ی ئه‌وانیان به خۆوه گرتبوو! ئه‌مه‌ش له ڕاده‌به‌ده‌ر منی ئازار ده‌دا!
که له دانمارک سوار بووین، به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆکه‌که وتیان هه‌رکه‌سه پێی خۆشه له کوێ دانیشێ دابنیشێ و ژماره‌ی سه‌نده‌ڵیه‌کان له به‌رچاو نه‌گرن، هه‌ر بۆیه کابرایه‌کیش که ده‌یوسیت قانوون نه‌شکێکنێ و له به پێی ژماره‌ی بلیته‌که‌ی له سه‌ر کورسیه‌که‌ی خۆی دانیشێ له‌گه‌ڵ کوردێکی دیکه که له‌وێ دانیشتبوو و هه‌ڵنه‌ده‌سا بوو به شه‌ڕیان و به‌ڕیوه‌به‌رانی فڕۆکه‌خانه هاتن و کابرایان بانگ کرده ده‌رێ. دوای تاوێکی تر دیسان له نێوان دوو مسافری دیکه دا بوو به شه‌ڕ! هیچ و پووچی بێ قیمه‌ت، با دابه‌زین بزانه چیت لێ ده‌که‌م.... ئه‌ی هاوار 1000 میتر سه‌ره‌وه زه‌وی کورد هه‌ر ده‌ست له کۆڵی یه‌کتر ناکه‌نه‌وه. باشبوو درگاو چتی وایان له گێجه‌نه نه‌هێنا ده‌نا هه‌ر له سه‌ر هه‌وره‌وه به‌رده‌بووینه‌وه. جا بۆ به‌دبه‌ختی ئێمه‌ش راست له سه‌ر باڵه‌کانیه‌وه دانیشبوون، ئه‌و شوێنه‌ی که دوو درگایان بۆ کاتی ته‌نگانه و به‌ربوونه‌وه لێ دروست کردووه.
له هه‌وه‌ڵ ساته‌کانی دابه‌زینمان له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی عێراق نه‌بوون، ده‌بوایه 81 دولار بده‌ن! ده‌یانوت بۆ ویزایه! دیاره منیش به‌ری ئه‌و بڕیاره که‌وتم، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی که له‌گه‌ل من و به هه‌مان فڕۆکه هاتبووین، پێویست نه‌بوو نه فۆرمه‌که پڕ بکاته‌وه و نه 81 دولاره‌که بدا. منیش که ته‌نیا 100 دولاریم پێ بوو، شوێنێکیان پیشان دام که به ئینگلیزی له سه‌ریه‌وه نووسرابوو "بانکی نێونه‌ته‌وه‌یی کوردستان" وتیان له‌وێ پووڵه‌که‌ت ورد بکه‌وه و وه‌ره‌وه، که چووم و پریسارم کرد، وتیان 100 دولاری ورده‌مان نیه!! جا ئه‌مه بوو به چ بانکێک؟ دوایی پۆلیسه‌کان چۆن بۆیان ورد کردمه‌وه با به‌وه‌ستێ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ناخۆشیانه‌ش که ده‌تبینی پۆلیس و کارگێڕ و کاربه‌ده‌ست هه‌مووی کوردن و به کوردی قسه ده‌که‌ن، هێز و تێنێکی تایبه‌تی له له‌شتدا په‌یدا ده‌بوو و ئاماده بووی له زۆرشت گوزه‌شت بکه‌ی.
نێوان فڕۆکه‌خانه و شاری کۆیه 45 خوله‌ک تاکوو کاتژمێرێکه. ئێمه 4 سه‌عات به ڕێگاوه بووین! هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی بوو، ئاخر رۆژی جێژی سه‌ر ساڵیش بوو. خه‌ڵکی ته‌وای شار بۆ پشووی هه‌ینی و کۆتایی ته‌عتیلاتی نه‌ورۆز چووبوونه ده‌ره‌وه‌ی شار و هه‌موو پێکه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئێمه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌چووین. جاده و ڕێگاوبانه‌کانیان هێشتا خه‌تکه‌شی نه‌کراوه و هێڵێیان به سه‌ره‌وه نییه. هه‌ر بۆیه چوار ماشێن سه‌ری هه‌موو جاده‌که‌یان گرتبوو و به‌ره‌و نێو شار ده‌هاتنه‌وه و ئێمه‌ش له‌و تۆزه جێگایه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیسفاڵته‌که که خاکی بوو به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ترافیکه لۆقه لۆق له ماشێنێکی شڕا که‌وتبووینه ڕێ، هێنده هێواش ده‌چووین، جاروباره ئومیدی خۆشکه‌زام داده‌به‌زی و به پێ وه‌پێش ئێمه ده‌که‌وت و له پێشه‌وه راده‌وه‌ستا تاکوو ئێمه ده‌گه‌ین. هێندێک جاریش روویده‌دا که ته‌نانه‌ت به‌ولای ئێمه‌شدا بڕۆنه‌وه به‌ره شار. من هه‌رگیزا و هه‌رگیز شتی وا بی نه‌زم و بێ پرینسیپم له ژیانی خۆمدا نه‌دیووه. ئێستاش ده‌زانم که سوید یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که ترافیکه‌که‌ی زۆر به دیسیپلینه و ئه‌وانه‌ی له پشت فه‌رمان دانیشتوون، لانی که‌م یاساکان ده‌زانن و له به‌رچاویان ده‌گرن.
ئه‌و کابرایه ئێمه‌ی هێنایه‌وه، له نێو ڕێگه‌دا به‌نزینی لێ بڕا و ده‌به‌یه‌ک به‌نزینی ده‌رهێناو و به چه‌قۆ ڕه‌حه‌تی دروست کردووه و به‌و تاریکی شه‌وه به‌نزینی له ماشین کردووه! ئه‌مه له کاتیکدایه که هه‌ر له‌وێ ده‌یزانی که به‌نزینی نییه.
ماشێنه‌کانیان به ده‌گمه‌ن کلۆر و شوێنی هه‌واکه‌ی کار ده‌کا، هه‌موویان یان به زۆری کاغه‌زیان تێته‌پاندبوو و بۆ خۆیان گرتبوویان، ته‌نانه‌ت هێندێکیشیان بۆ ڕازاوه‌یی ئه‌و کونانه کلینیکسی ره‌نگاو ڕه‌نگیان پێ ته‌پاندبوو، هێندیکی وه‌ک ئاڵای کوردستان کوونه‌کانیان گرتبوو! که پرسیم بۆ واتان کردووه؟ وه‌ڵاهی کاکی خۆم، ئه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌یه تۆزی که‌م بێته ژوورێ.
هه‌موو که‌س له پیس کردنی ژینگه و نێو شه‌قامه‌کاندا ئاکتیڤ بوون و به‌لای که‌سه‌وه گرینگ نه‌بوو که کۆڵان و شه‌قامه‌کان پڕ بوون له که‌سافه‌ت و ئه‌شغاڵ. له هه‌موو سه‌یرتره ئه‌و پۆلیسانه‌ی ڕێگاوبان بوون که هه‌رکامیان پڕی گیرفانیان کردبوو له گوڵه‌به‌ڕۆژه و دایم و به بێ وچان خه‌ریکی تووکاندنی بوون. ئه‌مه ته‌نیا کاری پۆلیسی هاتووچۆ نه‌بوو، به‌ڵکوو به گشتی کاری خه‌ڵکه‌که بوو.
شیرنی فرۆش و ده‌ستفرۆشی نێو شه‌قامه‌کان بیسکویت و که‌یک و شیرینیه‌کانیان له نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا دانابوو و به خه‌روار مێشیان به‌سه‌ره‌وه نیشتبوو! تۆزی نێو شه‌قام و دووکه‌ڵی ماشێن و ماتۆڕ و هیتر له سه‌ریان ده‌نیشت!
قه‌ساب گۆشته‌کانی له به‌ر درگا به چه‌نگه‌که‌وه کردبوو و نیومیتر ئه‌ولاتر ئه‌شغاڵ و که‌سافه‌ت هه‌ڵداربووه و چاوه‌ڕوانی سپور و ئه‌شغاڵڕژێنی ده‌کرد!
دیاره من زۆرتر شاری کۆیه‌م دیت و پێش 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌رتریش له‌و شاره‌دا ببووم، که شارم له‌گه‌ڵ 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگاند، ده‌مبینی جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کردووه! یه‌ک کتێبخانه‌ی جوانی گشتی و یه‌ک دوو کافه‌نێت و ته‌له‌فوونخانه‌یه‌ک نه‌بێ، ئیتر نێو شار هه‌ر وه‌ک ئه‌و کات ده‌هاته به‌رچاو. دیاره ئه‌و کات وێنه‌ی ژنه شۆڕشگێرێکیش (ئایشێ) له نێو مه‌یدانێکدا بوو که ئیستا ئاسه‌واری نه‌مابوو! که پرسیارم لێ کرد، وتیان کوڕه‌که‌ی خه‌یانه‌تی کردووه و خکومه‌تیش وێنه‌که‌ی ئه‌وی سڕیوه‌ته‌وه! به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێ که ده‌ره‌وه‌ی شار له زۆر لاوه په‌ره‌ی سه‌ندووه و ماڵ و کۆشکی زۆر باشی لێ دروست کراوه. بێجگه له‌مانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شار به بناری کێوی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه زانکۆ و هوتێلێکی زۆر خۆش کراونه‌ته‌وه.
موبایل کارت کڕن بۆ موبایل و ته‌له‌فوون کردن، ئیتر حه‌شرێکی ده‌کرد که بۆ گێڕانه‌وه نابێ. ئه‌گه‌ر نرخه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێره هه‌ڵسه‌نگێنین، لێره هه‌رزانتره، ئیتر کارامه‌یان چۆنه ئه‌وه‌ی نازانم. به‌ڵام باتری قه‌ڵه‌می که من بۆ دیجیتاڵ کامیرام ده‌کڕی به 6 هه‌زار دینار، یه‌ک وێنه‌شیان نه‌ده‌گرت ته‌واو ده‌بوون! یه‌که‌م جار ده‌ستم به دوگمه‌ی کامیرادا دێنا، چه‌خماخه‌یه‌کی ده‌دا و ئیتر وێنه‌که‌شی نه‌ده‌گرت و مه‌جبوور ده‌بووم دیسان بیگۆڕم! هێنده گه‌ڕام تاکوو له‌و باتریانه‌م ده‌ست که‌وت که خۆم ده‌مویستن.
به پێچه‌وانه‌ی ئێره که ده‌بێ له هه‌موو که‌س ئیجازه بگری تاکوو وێنه‌ی بگری و یان له خاوه‌ن ماڵ و ماشێن و دووکانه‌کان ئیجازه بگری تاکوو بۆت هه‌بێ وێنه بگری، ئه‌وان پێیان خۆش بوو وێنه‌یان بگری و له زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا پێویست به پرسیار نه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه که من له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که به‌لامه‌وه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ن وێنه بگرم.
له ناوه‌ڕاستی شاردا 10 تا 15 میتر سه‌ره‌وه‌ی هه‌یکه‌ڵه‌که‌ی حاجی قادر، دیواره رۆخاوه‌یه‌کم دیت که ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موو سیمی ته‌ڵه‌فوونی شاری لێ گرێ درابوو، باوه‌ڕم پێ بکه‌ن، هه‌ر بۆیه وێنه‌یه‌کم لێگرتووه و ئه‌گه‌ر جێگا‌و و مه‌جاڵ هه‌بوو لێره یان له شوێنێکی دیکه‌دا دایده‌نێم. که سه‌یری ئه‌و هه‌موو سیمه‌م ده‌کرد له‌و دیواره ڕۆخاوه‌وه هاتبوونه ده‌ر و هه‌ر یه‌که به‌لایه‌کدا چووبوون، ده‌موت باشه ئه‌وه چۆن ده‌زانن کامه هی کامه‌یه، رۆژێک دواتر دیم کابرایه‌ک پله‌کانه‌یه‌کی دایرینی ناوه به دیواره ڕۆخاوه‌که‌وه و به پێچگووشی (به قه‌وڵی خۆیان، ده‌ڕنه‌فیس) یه‌ک خه‌ریکی کردنه‌وه و گرێدانی ئه‌و سیمانه بوو.
له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی پێشمه‌رگه‌دا چووین بۆ هه‌ولێر و له‌وێ چووین بۆ که‌بابخانه، وه‌ڵاهی ئه‌شغاڵدان له‌و که‌بابخانه‌یه‌ی نزیک قه‌ڵا که له لای شێخه‌ڵاوه هه‌لکه‌وتبوو، باشتر بوو. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو که هه‌موویان به ده‌ست نانیان ده‌خوارد و نه که‌وچک و نه کارت و چه‌تاڵم من له‌وێ نه‌دیت. چه‌ند مێز و کوردسی له‌ق و لۆقی پلاستیکیان دانابوو و تاوێک نه تاوێک ئاویان به نێو ئه‌و "که‌بابخانه"دا ده‌کرد و عه‌رزه‌که‌یان ته‌ڕ ده‌کرد! هه‌رکه‌س ده‌هات شڵت یه‌ک نانیان له نیومتریه‌وه فڕێ ده‌دا سه‌ر مێزه‌که و : کاکی خۆم چیت لۆ بینم؟ مامۆستا چ ده‌خۆی؟ له جێگای ئه‌وه چتێک به ناوی که‌باب له قوڕگه‌وه بچێته خوار، خه‌ریک بوو هه‌رچی له میعده‌شمایه بێته‌وه سه‌رێ. چتێک به ناوی سرویس و میوانداری به چاو نه‌ده‌بینرا، ده‌ستشۆریک له‌وێ بوو به خاولێکی زۆر پیسه‌وه که هه‌موو میوانه‌کان دوای نانخواردن ده‌ست و ده‌میان ده‌شۆرد و وێشکیان ده‌کرده‌وه! پێم سه‌یره چۆن ئه‌و خه‌ڵکه تووشی ده‌یان نه‌خۆشی جۆراوجۆر نابن.
ته‌نیا له نێو شاری هه‌ولێردا 568 مزگه‌وت هه‌یه! له‌و مزگه‌وتانه‌دا چ باس ده‌که‌ن و چ فێری خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆیان ده‌زانن، به‌یانی له‌گه‌ڵ مه‌لا بانگ دان هه‌موو ئه‌و مزگه‌وتانه پێکه‌وه هاوار ده‌که‌ن نیوه‌ڕۆ و عه‌سرو ئێواره‌ش به هه‌مان شێوه، جا بۆ خۆتان بیری لێ بکه‌نه‌وه 568 مزگه‌وتێک هیچ نه‌بێ 3، 4 بڵه‌نگۆیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یانبێ1 بڵه‌نگۆیان هه‌س، ئیتر 568 بڵه‌نگۆ به جارێک فووی پیابکه‌ن بزانن به‌بێ به چ حه‌شرێک.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو پیس و پۆخڵییه، عه‌نکاوه که به‌شێکه له شار زۆر پاک و خاوێن بوو. له 15 تاکوو 20 میتر ئه‌شغاڵدانێکی نارنجی له لێواری شه‌قامه‌که‌وه دانرابوو، ئیسگه‌ی بووسه‌کان زۆر پاک و خاوێن و کورسی لێدانراو و سه‌رگیراو بوون که له شوێنه‌کانی شاردا به‌رچاو نه‌ده‌که‌وتن. هه‌موو شتێک ئازاد و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردنی دانیشتوانی له چاو به‌شه‌کانی تری شاره‌وه ئازادتر و ژنان که‌میان سه‌رپۆشیان هه‌بوو. به بڕوای من ئه‌م پاک و خاوێنیی و ئازادییشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م به‌شه مه‌سیحین.
ئیتر پسانی به‌رق و نه‌بوونی ئلکتریسیته‌ش با هه‌ر بوه‌ستێ، هه‌ر شوێنێک بۆ خۆی موتور به‌رقی بۆ خۆی کڕیوه و له کاتی نه‌بوونی به‌رقدا به‌کاری دێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵکی کورد و به‌تایبه‌تی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له سه‌ر نه‌فته‌وه خه‌وتوون، به‌ڵام به‌نزین گیر نه‌ده‌هات و جاری وابوو تاکسییه‌کان چه‌ند کیلومیتر ریزیان به‌ستبوو بۆ بێزین.
له‌و به‌شانه‌ی شاریشدا که خه‌ڵک خه‌ریکی کاروباری ماشێنن و پینه‌و په‌ڕۆیان ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت کڵاویش له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌نێن! ماشێنی گه‌وره و به‌تایبه‌تی لۆری و باری و تلێری گه‌وره و تازه و مودێڕن دێنن و سه‌ره‌که‌یان لێ ده‌که‌نه‌وه و سه‌ری دیکه‌یان لێ داده‌نێن و نمره‌ی شاسیه‌که‌یان ده‌سڕنه‌وه یان ده‌یانگۆڕن و به نرخێکی دیکه دیده‌نه بازاڕ و ئه‌م کاره‌شیان ده‌بێته هۆی ڕه‌وا بوونی ماشێنه‌کانیان و حکومه‌ت مه‌جبوور ده‌بێ کاغه‌زی ره‌سمیان پێ بدا! له کابرایه‌کی شۆفیر تاکسیم پرسی که ئایا ئه‌و ماشێنانه وایان به سه‌ر دێت، کڕیاریان هه‌یه؟ ئه‌چن نیه مامۆستاش بڕیاری داوه که حه‌ڵاڵه. له پێشدا خه‌ڵک نه‌یانده‌کڕی، به‌ڵام مامۆستا بڕیاری داوه وتوویه له لایه‌نی ئایینه‌وه هیچ مانعێک نیه و حه‌ڵاڵه. ئیتر ئه‌و مامۆستایه چ کۆلکه مه‌لایه‌ک بوو، مه‌گه‌ر کابرا هه‌ر بۆ خۆی بزانێ. ده‌نا له باری یاسایی و له بواری ئستانداردی پاراستنیشه‌وه ئه‌و ماشینانه له کاتی وه‌رگه‌ڕان و لێکدانیشدا به‌رگری خۆیان ده‌له‌دست داوه. ئه‌و ماشێنانه‌ی هه‌رچه‌نده نوێش بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاییه‌یانه‌ی که سه‌ری ماشێنه‌که ڕاده‌گرن خراپ بن، له وڵاتێکی وه‌ک سویددا چاکیان ناکه‌نه‌وه. به‌ڵام له وڵاتی بێ یاسا‌و هه‌رکێ بۆ خۆی ئێمه‌دا، کێ له‌و شتانه ده‌پرسێته‌وه.
دوو رۆژ پێش گه‌ڕانه‌وه‌یشم ده‌بوایه بچم بۆ ئاسایش "به‌شی پاسپۆرت و مانه‌وه" کاغه‌ز بێنم بۆ ئه‌وه له فڕۆکه‌خانه بزانن من له کوێ بووم. که چووم 15 که‌س له دیوێکدا دانیشتبوون، له‌وه ده‌چوو هه‌موویان کارمه‌ندی ئه‌وێ بن، به‌ڵام هیچکامیشیان کاریان نه‌بوو. یه‌کێ ده‌یوت ده‌بێ بچی بۆ ئاسایشی سلێمانی. یه‌ک ده‌یوت تۆ هیچت ناوێ. یه‌کێکی دیکه ده‌یوت ده‌بێ پاسپۆرته‌که‌ی بۆ مۆر بکه‌ن. ئیتر ئه‌وه نه‌بوو شێتم که‌ن، خراپی ئه‌وه بوو که هه‌مووشیان هاوکات و پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد و که‌سیان نۆره‌ی که‌سی تریانی نه‌ده‌دا! له کۆتاییدا هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بچم بۆ ئاسیشی هه‌ولێر و له‌وێ کاره‌که‌م دروست بکه که هه‌ر وایشم کرد. له‌ویش دوای دوو وێنه‌یان ده‌کرد، نارمیان بۆ لای کابریه‌ک که له نێو خه‌وشه‌ی ئه‌و شوێنه‌دا به ته‌نه‌که شوێنێکی بۆ خۆی ساز کردبوو که ته‌نیا ڕێگای خۆی و کومپیۆته‌ره‌که‌ی ده‌کرده‌وه. به دیجیتاڵ کامرا وێنه‌ی ده‌گرت و به فۆتۆشاپ هێندێك ساف و لووسی ده‌کرد و له‌سه‌ر کاغه‌زی سپی (کاغه‌زی وه‌ک کاغه‌زی وێنه) ده‌یدا ده‌رێ. ئیتر هێنده ناشیانه به فۆتۆشاپ سازی ده‌کرد که مرۆڤ پێکه‌نین ده‌یگرت. بۆ پێکه‌نینن و یادگاری ئه‌م سه‌فه‌ره، دووانی زیادیم له وێنه‌کان هه‌ڵگرتووه.
:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی
____________________________________