::: بیره‌وه‌ری ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی
کاتێک مرۆڤ لاوه و مێشکی و هۆشی له‌وپه‌ڕی تیژی و هوشیاریدایه، بیر له ڕۆژانێک ناکاته‌وه که به‌ره به‌ره ئه‌و بیر و هۆش تیژییه ڕوو له نوشست بکا و به پێی تێپه‌ڕبوونی رۆژگاری ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل ببێ.
باش له بیرم نیه که پێشتر له "بێستوون"دا باسی به‌سه‌رهاتێکی ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیم گێڕابێته‌وه یان نه، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌دا له سه‌فه‌رێکی کورت‌دا له‌گه‌ڵ هه‌واڵ هیوا چووینه ماڵی هاوڕێیه‌کی کۆنی ئه‌و ده‌وارانه و پێکه‌وه ده‌ستمان به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی پێشمه‌رگایه‌تی کرد.
هێندێک شتیان به بیر هێنامه‌وه که لێره‌دا باسی ده‌که‌م:
که شه‌ڕ له ئاواییه‌کانی کۆڵ و دۆزه‌غه‌ره له نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشمه‌رگه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد، ئێمه زیاتر له ده بریندارمان هه‌بوو. کۆماری ئیسلامیش به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئاواییه و دووی دیکه که ناویان ده‌ره‌گاوان و نه‌رگسه‌ڵه بوون، هێرشی کردبوو و له‌وه ده‌چوو که تاکوو گرتنه‌وه‌یان، ده‌ستبه‌ردار نه‌بێ. بنکه‌ی ناوه‌ندی "ئاژوان"یش له ئاویی نه‌رگسه‌ڵه بوو و له هه‌مان ئاوایی‌دا ژوورێکیان بۆ من گرتبوو که ئه‌وکات کادری ده‌رمانی بوو و بریندارێکم هه‌بوو خزمه‌تم ده‌کرد. برینداره‌که هه‌تاکوو بڵێی کوڕێکی ڕێک و پێک و خوه‌ش هه‌یکه‌ڵ و ئه‌ندام بوو، به‌ڵام زۆر بێ وره و خۆ هه‌ڵکێش بوو. تفه‌نگ له ده‌ستی ده‌رچووبوو له پای خۆی دابوو. که زانیان شه‌ڕه‌که زۆر تونده و ئه‌و ئاواییانه ده‌گرنه‌وه، هه‌موو برینداره‌کانیان له نه‌رگسه‌ڵه کۆ کرده‌وه و منیان بانگ کرد بۆ بنکه‌ی ناوه‌ندی ئاژوان که نزیک 100 تا 150 میترێک له ماڵه‌که‌ی ئێمه دوور بوو. له‌وێدا کاک موسته‌فا هیجری، کاک باباعه‌لی مهرپه‌روه‌ر و کاک عه‌بدوڵای بهرامی دانیشتبوون. کاک عه‌بدوڵا خه‌ڵکی پاوه بوو و کاتێکیش چووبوو بۆ کونگره‌ی شه‌شه‌م ژن و منداڵه‌که‌ی له ماڵی براکه‌ی (کاک کاوه) که به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان بوو، به‌جێ هێشتبوو و به باشی یه‌کتریمان ده‌ناسی و مرۆڤێکی زۆر به‌كه‌ڵک و له‌به‌ر دڵان بوو. من ڕێزێکی تایبه‌تیم بۆ هه‌بوو و هه‌ستیشم ده‌کرد که ئه‌وش زۆر ڕێزی من ده‌گرێ، پێنووسی من له ده‌ره‌قه‌تی تاریف کردنی هاسه‌ره‌که‌شی نایه و یه‌کجار به‌ڕێز و مه‌حته‌ره‌م بوو. کاک عه‌بدوڵا ئه‌وه کاته به‌رپرسی ماڵی ناوه‌ندی ئاژوان بوو. دوای ئه‌وه منیان له به‌رنامه‌که‌ی خۆیان ئاگادار کرد، خه‌رجی سه‌فه‌ره‌که‌یان پێدام و ڕایان گه‌یاند که به‌ته‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو برینداره‌کان بتنێرین بۆ نه‌خۆشخانه. به‌ڵام داوی ئه‌وه نه‌خۆشه‌کانت برده نه‌خۆشخانه ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ هێزی بێستوون.
چه‌ند دانه له نه‌خۆشه‌کان عه‌لی بڕنۆ خه‌ڵکی "کری ئاوا"، خه‌لیله سوور، که‌ماڵ ته‌نگی سه‌ری و فایه‌ق مه‌سعودی و کادرێکی خه‌ڵکی شێخه‌یه‌ر (خۆی ته‌حویلی کۆماری ئیسلامی ئێران دایه‌وه و دواتر گوژرا) ، حه‌مه فاتحی (حه‌مه شه‌شه) بوون.
له‌م سه‌فه‌ره‌دا هێندێک له برینداره‌کان له سه‌ر و ده‌م و چاو و ده‌ست و سکیانه‌وه بریندار ببوون و ده‌یانتوانی به پای خۆیان بڕۆن و چه‌ک و چۆڵی خۆیانیان پێ بوو، چه‌ند دانه‌یان ئه‌مانه بوون:
عه‌تا سه‌ڵواتئاوایی، حسین و نیگار (ئه‌م دووانه ژن و مێرد بوون) و عه‌لی باینچۆیی.
ئێواره دره‌نگان له ئاوایی نه‌رگسه‌ڵه که گوندێکی زۆر چووکه‌یه، به‌ڕێکه‌وتین. دوای ئه‌وه شه‌و له ئاوایی تۆراخته‌په لامان دا و به ته‌ما بووین له‌وێ بمێنینه‌وه، زانیمان که چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش له‌و ئاواییه‌ن و نه‌خۆشێکیان پێیه که حاڵی زۆر ناخۆشه. دوای نان و چایی شه‌و یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه هات بۆ لام و باسی ناله‌باربوونی حاڵی پێشمه‌رگه برینداره‌که‌یانی بۆ کردم. بۆیشم ده‌رکه‌وت که درمانێکی وایان پێ نیه، هه‌ربۆیه من سرۆمێکی باشی ته‌قویه‌تیم پێدا که بۆی گرێ بده‌ن. دوایه‌ش بڕیارمان دا که هه‌موومان پێکه‌وه بچین و تاکوو له جاده‌که ده‌په‌ڕینه‌وه، هاوسه‌فه‌ر بین. ئه‌وان برینداره‌که‌یان له سه‌ر هێسترێک به‌ستبووه‌وه که حاڵی یه‌کجار خراو بوو و زۆر جار هاواری ده‌کرد. یه‌كێکیشیان بێسیمێکی پێ بوو و جاروباره له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی دیکه له هاوڕێکانی ده‌که‌وته قسه کردن و کاتێک هاڕێکه‌ی ده‌یپرسی چه‌نده‌یان ماوه بگه‌ن، له وه‌ڵام دا ده‌یوت "چارۆکه" (من وا تێده‌گه‌یشم که ده‌یوت 15 خوله‌کی ترمان ماوه، دیاره من ده‌نگی ئه‌و لام گوێ لێ نه‌بوو، به وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مدا ئه‌وه‌م بۆ ساغ بووه‌وه) به چ شێوه‌یه‌كی ناله‌بار کردمانه ئه‌وه‌به‌ره‌وه با بوه‌ستێ و بۆ گێڕانه‌وه نابێ. زۆرتر چۆمه‌که‌ی پێش جاده‌که و ئه‌و بریندارانه‌ی که له سه‌ر هێستره‌کانه‌وه بوون و سه‌ر و ملیان له دار بیه‌کان گیریان ده‌کرد، منی ئازاری ده‌دا.
ڕووداوێکی سه‌رنج ڕاکێش له‌م سه‌فه‌ره‌دا به ته‌واوی سه‌رنجی ڕاکێشام، ئه‌ویش ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له پێشه‌وه ده‌چوون له بن دار گویژ (گێوژ، بلچ) کابرایه‌کی چاشی ئیعدام کراویان دیت که شه‌وی پێش له گه‌ڵ چاشێکی دیکه له لایه‌ن هێزی زرێباره‌وه ئیعدام کرابوو، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ک گولله له گۆنای درابوو و له گۆناکه‌ی دیکه‌یه‌وه چووبووه ده‌ره‌وه، تاکوو ئه‌وێ هاتبوو به‌ڵام له‌به‌ر خوێڕێزی زۆر ئیتر له‌وه زیاتر نه‌یتوانیبوو بچێ و مابووه‌وه! سه‌ره‌تا پێی وابوو ئێمه‌ش له خۆیانین و گرووی زه‌ربه‌ت و جاش و پاسدارین، ده‌ستی کرده پاڕانه‌وه که نجاتی بده‌ن و بیگه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه! چوونکه ئه‌و چاوه‌ڕوای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که به‌و ئێواره رووناکه له بن ئاوایی ئاگجه‌دا که پایگایه‌یکی له پشته‌وه بوو پێشمه‌رگه هه‌بێ. هه‌ر بۆیه دڵنیا بوو که ئێمه‌ش له خۆیانین. سه‌ره‌تا داوای ئاوی کرد و ئاویان پێدا. ده‌یوت: ئه‌و بێشه‌ره‌فانه‌ی هێزی زرێبار ئیعدامیان کردووم، به‌ڵام هه‌ر یه‌ک گوله‌م لێ که‌وت و که‌وتم، پێیان وابووه کوژراوم هه‌ر بۆیه به جێیان هێشتم و رۆیشتن... خه‌ڵکی دێکه‌ش که به جه‌ره‌یانه‌که‌یان زانی به قورئانێکه‌وه هاتن بۆ پاڕانه‌وه و داوا کردن که نه‌یکوژن و ئازادی بکه‌ن تاکوو ئه‌وان بیبه‌ن و بیده‌نه‌وه به پایگاکه. پێشمه‌رگه‌کان خه‌ڵکه‌که‌یان قانع کرد و ناردیانیانه‌وه. کابرای جاشیش که ویسه مه‌ریوانی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگی ته‌قه نه‌یه و پایگاکه پێمان نه‌زانێ، هه‌ر له‌وێ به پشتوێنه‌که‌ی خۆی به داره‌که‌وه هه‌ڵیانواسی و له سێداره‌یان دا، تاکوو ببێته عبره‌ت بۆ جاش و خائینه‌کانی دیکه.
له‌وێوه که تێپه‌ڕین بۆ شه‌وێکی دیکه چووینه به‌رده‌ڕه‌ش و دووپلووره پاشانیش له‌وێوه چووینه‌وه بۆ ناوچه‌ی شلێر (شلێر ناوچه‌یه‌کی خۆشی کوردستانی گه‌رمێنه که ئاواییه‌کانی له لایه‌ن ڕژیمی به‌سه‌وه وێران کرابوو و هیچ ئاوه‌دانی لێ نه‌مابوو) و کانی شه‌کره، سپی کانی و له‌وێوه گه‌ڕاینه‌وه بۆ لای سێ‌و و بایه‌ر و بۆرده‌مه و "هه‌رمێ دۆڵ" که نه‌خۆشخانه‌ی لێ‌بوو.
ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه "هه‌رمێ دۆڵ" گوێمان لێ بوو ده‌نگی قورئان له بڵنگۆی مزگه‌وه‌ته‌وه ده‌هات، زانیمان چتێک روویداوه. ئه‌و کاتیش بێ‌سیم و که‌ره‌سته‌ی له‌و بابه‌ته هێنده زۆر نه‌بوون و ئێمه جاری وابوو ئاگامان له ئه‌کتری نه‌ده‌ما، مه‌گه‌ر له ڕێگای رادیۆ ده‌نگی کوردستانه‌وه خه‌به‌ری یه‌کتریمان بزانیبایه. نزیک دێ بووینه‌وه و کاک کاوه هات به پیریمانه‌وه و هه‌واڵی کاک عه‌بدوڵای برای لێ پرسیم. منیش وتم دوێنه ئێواره من دیومه ساغ و سڵامه‌ت بوو.
ئه‌ویش وتی دوای ئێوه شه‌ڕه‌که گه‌رمتر بووه و نه‌رگسه‌ڵه‌ش گیراوه و کاکه‌م له‌وێ شه‌هید بووه! له‌به‌ر ئه‌وه من کاک عه‌بدوڵام له نزیکه‌وه ده‌ناسی زۆرم پێ ناخۆش بوو، دیاره ئه‌و کاته‌ش له‌ده‌ستدانی کادرێکی باش و چالاکی ناوه‌ندی ئاژوان، خه‌ساره‌تێکی زۆر بوو که له ئێمه ده‌که‌وت.
ماوه‌یه‌ک دواتر که دیسان نه‌رگسه‌ڵه که‌وته‌وه ده‌ست پێشمه‌رگه و باوک و دایکی و ژن و مندالێ کاک عه‌بدوڵا له پاوه‌وه هاتبوون بۆ سه‌ر خاکه‌که‌ی که له گۆڕستانه‌که‌ی خوار ئاوایی‌دا نێژرابوو. منیش له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بووم. خه‌ڵكه‌که زۆر نگه‌ران و دڵته‌نگ بوون هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌گریا و دڵی مرۆڤی بۆ ده‌بوو به که‌باب. کوڕه‌که‌یشی که زۆر منداڵ و چووکه بوو، شووشه‌یه‌ک گوڵابی به ده‌سته‌وه بوو و به ده‌ور گۆڕه‌که‌دا ده‌هات و گوڵابی لێ ده‌پژاند.
باوکی قسه‌ی کرد، زۆر نه‌ترسانه و چه‌سوورانه له سه‌ر له‌ده‌ستدانی کوڕه‌که‌ی قسه‌ی کرد، له رووخساریدا هیچ نگه‌رانی نه‌ده‌بینرا، تازه داوای ده‌کرد که ئێمه‌ی پێشمه‌رگه نابێ ناڕه‌حه‌ت بین. ئه‌و له قسه‌کانیدا وتی من کوڕێکم شه‌هید بووه، به‌ڵام دووانیترم پێشمه‌رگه‌ن و بۆ ئازادی خاکی کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌وه زۆر جێگای شانازییه بۆ من که دروشمی درێژه دانانی ڕێگای کوڕه‌که‌م به دار و دیواری شاری پاوه‌وه ده‌بینم. کوڕی من ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه ته‌نیا خه‌ڵكی لای خۆمان ده‌یانناسی، به‌ڵام ئێستا ده‌بینم زۆر که‌س له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه بۆی داخدار و ڕه‌شپۆشن...
من بۆ خۆم به‌م قسانه زۆر وره‌م چووه سه‌ر و تاکوو ماوه‌یه‌ک ته‌ئسیرێکی زۆری له سه‌ر به‌رزی وره‌م دانابوو. دڵنیام که بۆ پێشمه‌رگه‌کانیتریش ئاوابووه. چوونکه زۆر که‌من ئه‌و باوکانه‌ی که جگه‌رگۆشه‌ی خۆیان له ده‌ستبده‌ن به‌ڵام بۆ خۆیان بکه‌ونه دڵداری دانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه.
:::....
ئه‌ی تۆ ئێژی چی
____________________________________